
وه‌رگێڕانی : یادگار حه‌مه غه‌ریب
ده‌بێت خاوه‌ن پله‌وپایه‌كان له ڕێگاى ده‌وره‌ى سنورداركراوى پێگه‌كان هه‌ڵبژێدرێت، ده‌بێت یاساكان به ڕوونى دابنرێت و ده‌بێت پارێزگارى له دادوه‌رى مافه‌كانى یه‌كسانى بكرێت.
هه‌ركاتێك خاوه‌ن پله‌وپایه‌كان خراپ سوود له پۆسته‌كانى خۆیان وه‌رگرن: ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌ركه‌ش بكرێت، هه‌ركاتێك درێژه‌یان به به‌دڕه‌فتارییه‌كانیاندا، ده‌بێت ئه‌وانه به‌زۆرى چه‌ك له كاربخرێن له پۆسته‌كانى خۆیان. ئه‌م هزرانه‌ى په‌یوه‌یست به سه‌ره‌تاكانى بزوتنه‌وه‌ى ڕیفۆرمى دینى ڕۆڵێكى ئیلهام به‌خشان بینیوه چه‌ندان كۆمه‌ڵكاى كڵێسایى دیموكرات له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م و سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌یه‌مدا، كڵێساكانى (ئابایتیست) به‌تایبه‌ت (ئامیش) و (منونیته‌كان) خۆیان له كۆمه‌ڵگاى عورفى جیاكردۆته‌وه و كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى بچوكیان پێكهێنا كه له‌وانه‌دا هه‌ڵبژاردنى خه‌ڵكى بۆ پله‌وپایه‌كانى به‌رپرسى كڵێسا و به‌شدارى هه‌موان له چاودێرى كردنى كڵێسا و ڕێكخراوه‌كان و چالاكییه به‌هێزه‌كان له پێناودابین كردنى یه‌كسانى ڕۆڵێكى به‌رچاو و شایسته‌یان هه‌بووه. كڵێساكانى كالونى ، به‌تایبه‌تى كڵێساكانى كالونى گروپى پیوڕیتنى ئه‌مریكى و ئینگلیزى، زۆرجار به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵگا دیموكراتییه‌كان دروست ده‌بوون. ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كڵێسا به‌پێى په‌یڕه‌و و پڕۆگرامى كڵێسا پێك ده‌هاتن. ده‌سه‌ڵاتى كڵێسا دابه‌ش ده‌بوو به‌سه‌ر كیششه‌كان و كیششه پله به‌رزه‌كان و خزمه‌تكارانى كڵێسادا. كه هه‌ریه‌ك له‌وانه بۆ قۆناغێكى سنوردار بۆ پۆسته‌كانى هه‌ڵده‌بژێدران و سودیان له ده‌سه‌ڵاتى دیارى كرا‌و وه‌رده‌گرت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا. یاسایى كڵێسا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى گشتى یان هه‌یئه‌تى نوێنه‌رانه‌وه داده‌نرا و جێ به‌جێ ده‌كرا.
ئه‌ندامانى كڵێسا كۆبونه‌وه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان ده‌به‌ست هه‌تا چالاكییه‌كانى به‌رپرسانى كڵێسا بنرخێنن و به ته‌علیمات و ڕێنمایى ، ئاداب و ڕێوڕه‌سمى نوێژیان به‌شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كڵێسا و گۆڕانكارى پێویست به‌دیارده‌خه‌ن.چه‌ندان نوسه‌رى پیوتین له سه‌ر زه‌وى داگیركراوى نیو ئینگلاند. له تۆماس هوكه‌ره‌وه هه‌تا جۆن ڤایز، له‌م مه‌فهومه‌ى دیمو‌كراتى كڵێساوه وانه‌ى سیاسی ڕون و ئاشكرایان وه‌رگرتووه.
ئه‌م هزرانه‌ى ڕیفۆرمى دینى ڕۆڵێكى ئیلهام به‌خشیان له ژماره‌یه‌ك له‌و چاكسازییه سیاسیه دیموكراتیانه‌ى سه‌ره‌تاكانى قۆناغى نوێ‌دا بینیوه . ئایدۆلۆژیاكانى لۆته‌رى و دواكه‌وتوانى ئه‌و له چه‌ندان شارى ئه‌سكه‌نده‌نافیا و ئه‌ڵمانیا موشتاقى ده‌نگدان له‌سه‌رپڕۆژه یاسایه‌ك بوون كه چاودێرییه‌كانى فیودالى و كڵێسایى چه‌ندان سه‌ده به‌سه‌ر دارایى و سیاسه‌تى خۆیانتدا له‌ناو به‌رن، چاوێك بخشێنن به‌سه‌ر دادڕه‌سمى و بنه‌ماڵه‌كانى یاساى سزادان دا. كۆمه‌ڵه پڕۆژه‌یه‌كى دینى گونجاویان پێشكه‌ش كردوو قوتابخانه گه‌شتییه‌كان و به‌رنامه‌كانى ڕه‌فاهییه‌تى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییان فراوان كرد ڕابه‌ران و سیاسه‌ت مه‌دارانى په‌یڕه‌وانى كالۆن له ساڵى 1567دا حه‌وت ویلایه‌تى باكورى هۆڵندایان هاندا بۆ شۆڕش دژى پاشایى ئیسپانى. ئه‌وان به هه‌مان شێوه له ڕێگاى (یه‌كێتى ئوترخن) له 1579و ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆى له 1581، یارمه‌تى دامه‌زراندنى پێكهاته‌یه‌كى حكومه‌تیان كرد له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوپه‌یمانى بۆ كۆمارى هۆڵه‌ندا و له چوارچێوه‌ى مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌نوێیه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
په‌یڕه‌وانى پیورتینى كالون به‌تایبه‌ت یه‌كسانیخوازانى توندڕه‌و، به‌شێك له ڕابه‌رانى (شه‌ڕى ناوخۆى به‌ریتانیا)بوون له ده‌یه‌ى 1640، ئه‌وان ئیمتیازاته‌كانى پاشایه‌تییان سنوردار كرد، تایبه‌تمه‌ندى نوێنه‌رایه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى په‌ڕله‌مانیان زیادكرد، پاشكۆى یاسایى به‌ناوبانگ له 1689دا واته (ڕاگه‌یاندنى مافه‌كانى به هاوڵاتى بوون) و (یاسایى خۆگونجان) یان به‌رهه‌م هێنا، باپتیسته‌كان و كوئیكره‌كان و گروپه‌كانى تر‌ى پرۆتستان ، خۆگونجانه دینییه‌كان برده ناو وڵاته ژێرده‌سته (مستعمر)ه‌كانى ئه‌مریكاوه و ڕۆڵێكى گرنگیان گێڕا له هه‌وڵه بێ وچانه‌كانیان بۆ ئازاد، دین و ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادى قه‌ڵه‌م (چاپه‌مه‌نیه‌كان) له ده‌ستورى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌رهه‌م هێنانى (یه‌كه‌مین چاكسازى له ده‌ستورى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا) . ئایدۆلۆژیاكان و شوێنكه‌وتوانى مه‌زهه‌بى پرۆتستان، له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵه و گروپه‌كاندا، هه‌م له ئاگردانى شۆڕشى ئه‌مریكا و هه‌م له نیهاده دیموكراتییه‌گه‌وره‌كانى سه‌ره‌تاكانى كۆمارى ئه‌مریكادا پێگه‌ى دیاریان هه‌بوو.
به‌دڵنیاییه‌وه ڕیفۆرمى دینى ته‌نیا سه‌رچاوه‌ى دیموكراسى له‌و سه‌رده‌مانه‌ى جیهانى نوێى ڕۆژئاوادا ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ، پێده‌شتێكى پڕبه‌روبوم بوو كه له كۆمه‌ڵه فاكته‌رێكى گرنگ و كاریگه‌ر و بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى تێیدا ڕووا.
سه‌رچاوه:- دائیره‌المعاف دموكراسى ، جلد اول ، سیمورمارتین لیپست، ترجمه فارسى به سرپرستى كامه‌ران فانى – نور الله‌مرادى، تهران ،1383ل 193-195.