|
سیاسه‌تی ئیسلامیانه و بیرکردنه‌وه‌ی توندڕه‌وانه
Saturday, 02.02.2008, 08:04am (GMT)

سامان حه‌مه
ده‌شێت ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه پێی وایه ئیسلام ئاینی سه‌رزه‌مین و ئاینی په‌یوه‌ندیه راسته‌قینه‌كانی نێوان خودا و كۆیله‌كانیه‌تی، یان ئه‌و تێزه‌ی پێی وایه ئیسلام ده‌توانێت هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و زانست...ته‌نانه‌ت هونه‌ریش به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ رێكبخات جۆره تێز و بیركردنه‌وه‌یه‌كن هاوشان له‌گه‌ڵ خوداپه‌رستی و ترس له غه‌یبانیه‌ت و زیندوبونه‌وه له‌و دنیا و لێپرسینه‌وه‌ی رۆحی، جۆرێك تقوساتی دروستكردووه كه ئه‌م ئاینه جیاواز له هه‌ر ئاینێكی تر له به‌ربه‌ره‌كانێی سه‌رده‌مه‌كه‌یدا ده‌ژی، دروست علمای فقه و پیاوانی ئاینی و سیاسیه‌كانیان، پێیان وایه ئیسلام زیاد له جیهادێكی پێویسته، ئه‌وان له‌و تێروانینه‌وه پێیان وایه جیهاد واجبێكی ئاینیه، چونكه هه‌ره‌شه‌یه‌كی ترسناك ده‌بیننه‌وه له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام، راستر ترسێك له ئاین ده‌بیننه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوو حاڵه‌تی تایبه‌تدا، یه‌كه‌میان ئاین به‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن كه‌له رێگه‌ی ته‌كنلۆژیا و په‌یوه‌ندیكردن و داهێنانه‌كانه‌وه به‌ها رۆحیه‌كه‌ی له ده‌ست بدا، دووه‌میان ئاین له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكه گه‌لێكی وه‌ك دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و ... ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی له ده‌ست بچێت كه بۆ چه‌ندین سه‌ده فه‌رمانڕه‌وایه‌تیانكردووه. ئالێره‌وه ئه‌م دووترسه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بیركردنه‌وه‌ی توندڕه‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێناوه. هه‌ر خودی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌یه ئیسلامی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی جۆرێك شارستانیه‌ت بینابكات كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بیری ئازاد و لێبورده‌یی و گه‌لێك چه‌مكی تری تێدا سه‌رهه‌ڵنه‌دا، گه‌ر ئه‌م چه‌مكانه له شارستانیه‌ته‌كانی تری وه‌ك رۆما و یۆنان و ئه‌وروپا .. سه‌ریان هه‌ڵدابێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو شارستانیه‌تی ئیسلامی كاره‌ساتی ناوه‌ته‌وه چونكه به دژایه‌تیكه‌ری روكنه بنه‌ره‌تیه‌كانی ئیسلام ئه‌ژماركراوه.
ئایا ئیسلام سیاسه‌ت ده‌كات بۆ مانه‌وه یان ئیسلام وه‌ك په‌یامێكی رۆحی و ئیلاهی و قدسی خۆی له بنه‌ما فكریه‌كه‌ی خۆیدا ده‌پارێزێت؟ ئیسلام سیاسه‌ت ناكات بۆ مانه‌وه و پارێزگاریكردن له و لێشاوه ڕه‌خنه‌ییه فكری و مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بیه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، ئیسلام سیاسه‌ت ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵات، بۆ به‌رگرتن له‌و لێشاوه نوێیه‌ی مۆدێرنه پێشه‌نگی گۆرانه‌كان ده‌كات، ئیسلام له شكستی پرۆژه ناسیونالیستی و دیموكراسی و گۆرانه‌كاندا سیاسه‌ت ده‌كات، ئه‌گه‌ر سێ پرۆژه‌ی مۆدێرنه و ناسیونالیزم و ئازادی به سێ شكستی گه‌وره و مێژوویانه‌ی ئه‌م ناوچانه دابنرێت، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا سێ شكستی تر، كه ته‌واوكه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن به دوای یه‌كدا دێت ئه‌وانیش بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی و دادوه‌ری و رۆشنگه‌ری، ئه‌م سێ پرۆژه‌یه چین جگه له به‌خشینى دنیا بینی به‌و جۆره‌ی مرۆڤه‌كان خۆیان لێتێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوونی پرۆژه‌ی ئه‌قڵانیه‌ت و دادوه‌ری و رۆشنگه‌ری چیدی به‌ر له‌و لێشاوه خوێناوییه ناگیرێت، كه سیاسه‌تی ئیسلامیانه ده‌یگرێته‌به، راستر ئێمه له‌به‌رامبه‌ر مۆدێلێكی بیركردنه‌وه‌داین كه بیری جیاوازی و مه‌عریفه‌ی به‌شری و داهێنانه نوێكانی كردۆته دوژمنی خۆی و به جیهادێكی سه‌ره‌كی ده‌زانێت دژ به‌و تێگه‌یشتنانه بوه‌ستینه‌وه. كاره‌ساتن له‌وه‌دا چۆن ئه‌قڵ ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نائه‌قڵانیه‌تدا بكات، لۆژیكی حوارێكی ئه‌قڵانی واته باوه‌رهێنان به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه راسته ڕه‌نگه له دیدێكی تره‌وه راست نه‌بێت، دیدی ئه‌قڵانی ئه‌و فه‌زایه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه مرۆڤه‌كان چۆن ئازادانه بیربكه‌نه‌وه چۆنیش له بیركردنه‌وه‌دا پرسیاره هه‌ستیاره‌كان ده‌رباره‌ی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌قڵی بكه‌ن! ئه‌م حواره فه‌لسه‌فیه قوڵه ده‌رباره‌ی مرۆڤ و گه‌ردون و چاره‌نوس و چۆنیه‌تی روودان و رونه‌دانی دیارده‌كات تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له كلتوری ئایندا ده‌به‌سترێتوه به ده‌سه‌ڵاتێكی ئیلاهی كه‌له سه‌ر و توانای بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و تێگه‌یشتنێتی، له كاتێكدا زانست و مه‌عریفه و فه‌لسه‌فه له هه‌وڵی كه‌شفكردنی نهێنیه‌كانی ئه‌م خولگه‌یه‌ن، ته‌نانه‌ت به بابه‌تێكی نهێنی ره‌های نازانن، به‌ڵكو ئه‌وه زانستی فیزیك و گه‌رودناسی و ماتماتیك و ....گه‌لێك ده‌رئه‌نجامیان داوه به‌ده‌سته‌وه كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن زانست له توانایدایه گه‌لێك نهێنی گه‌وره ئاشكرا بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌دا جۆرێك په‌رچه‌كرداری كلتوری و شارستانی هه‌یه كه خۆی له‌به‌رگی ئایندا رێكپۆش ده‌كات.
ئایا ئه‌م په‌رچه كرداره بۆ؟ بۆچی چاره‌نوسی ئاده‌میزاده‌كانی ئه‌م ناوچانه هێنده نارۆشنه؟ برێكی زۆری وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن ئاین به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداری ئه‌م شارستانیه‌ت نوێیانه ناكات، یان زه‌مینه سازی ناخوڵقێنێت تا له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لوژیا و سامان و داهێنانه‌كانیدا رۆحه كلتوریه‌كه‌یشی بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانست خۆی ده‌كات به‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ش توخمه گۆرانكاریه‌كه‌ی داده‌برێت له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگادا، كه زانستێك دێت به به‌رهه‌م و داهێنان و ده‌رئه‌نجامه‌كانیه‌وه، ئه‌وا خێرا ئه‌تكده‌كرێت له‌وه‌ی هه‌ر جۆره گۆرانكایه‌كی ریشه‌یی بخوڵقێنێت، بۆیه ئه‌و سه‌دان هه‌زار كارگه و سه‌نته‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسی و تاقیگانه‌ی له‌م ناوچانه‌دا هه‌ن یارمه‌تیده‌رمان نین تا گۆران بخوڵقێنن له ئه‌دای كار و بیركردنه‌وه و داهێنانی نوێ‌دا.
ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه نه‌ویستێك ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئاین لێره‌دا ته‌نها به سیاسه‌ت پارێزگاری له‌خۆی ده‌كات، واته ئاینی بێ سیاسه‌ت تووشی ئیفلیجی و دارمان بۆته‌وه، به‌مانایه‌كی تر ئاین بێ سیاسه‌ت واته ئه‌و ئاینه‌ی له رۆحه جه‌وهه‌ریه‌كه‌ی خۆیدا پارێزگاری له مه‌عریفه و مانا و به‌هاكه‌ی ده‌كات تووشی دارمان و فه‌وتان بۆته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند سیاسیه‌كی دیاری ناو ئاین له به‌رگی چه‌كدار و مه‌لا و مامۆستای زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی تردا پارێزگاری له ئاین ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و جۆره پارێزگاریكردنه مانای وایه ئاین رۆحه قدسیه‌كه‌ی له ده‌ستداوه، بۆی ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر تێكستێكی زانستی و مه‌عریفی، تێكستێكی ئاینی نوێ له دایك نابێت به‌ڵكو فتوای كوشتنی نوسه‌ره‌كه ده‌درێت، له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاركاتێری وێنه‌ی كاریكاتێری تر ناكێشرێت به‌ڵكو حه‌شامه‌تێك خه‌ڵك به فیتی سیاسیه‌كان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین بڵوێزخانه‌ی و فه‌رمانگه ده‌سوتێندرێت... ئه‌مه كاره‌ساتی به‌رده‌م گۆرانه بنه‌ره‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی نوێیه له رۆژهه‌ڵات، سه‌ده‌یه‌ك فكره‌ی ئیسلامی سیاسی سه‌ركرده‌كانی وه‌ك بن لادن و زرقاوی به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ خوڵقاندنی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی هێشتا خوێنی سوری لێده‌تكێت، بۆ وێرانكردنی ئه‌و باڵه‌خانه سه‌د نهۆمیانه‌ی هێشتا شوێنه‌كانیان به خاپوری ماوه‌ته‌وه.
|