|
مافه‌کانی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی مێژوییه‌وه...به‌شی دووه‌م Monday, 02.25.2008, 06:31am (GMT) مافه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: بیست و یه‌ك ماده‌ى یه‌كه‌م له سى مادده (ڕاگه‌یاندنى جیهانى جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ) به‌گشتى باس له جۆره‌ها ماف ده‌كه‌ن، كه له ڕاگه‌یاندنى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مى فه‌ره‌نسا به ناوى ڕاگه‌یاندنى مافه‌كانى مرۆڤ و به هاوڵاتى بوون، پێى ئاشنابووین. به‌ڵام ماده‌ى 22 باس له‌جۆرێكى تازه‌ى مافه‌كان ده‌كا: (هه‌موو كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامێك له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت سودمه‌ندبێت له مافى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه له ڕێگاى هه‌وڵى نه‌ته‌وه‌یى و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى و به پێى پێكهاته و سه‌رچاوه‌ى دارایى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، مافى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتورى پێویسته بۆ كه‌رامه‌تى خۆى و ته‌واوكردنى ئازادانه‌ى كه‌سێتى خۆى ده‌بێت ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بێت و به‌رده‌اوم به‌دواوه‌یبێت) ماده‌كانى تر نه‌ك ته‌نیا پشتگیرى مافى كاركردن و مافى پابه‌ندبوون به‌و جۆره یه‌كێتیانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و مافانه‌ى وه‌ك مافى بێ كارى، له‌وانه مافى سودوه‌رگرتن له پشووه‌كان یان وه‌رگرتنى حه‌قده‌ست، مافى سودمه‌ندبوون له ئاستى (گونجاو) له ژیان و دڵنیایى دارایى له كاتى بێ كاربوون و نه‌خۆشى و پیربوون دا، مافى سودوه‌رگرتن له فێركردنى سه‌ره‌تایى ئیجبارى به خۆڕایى و مافى به‌هره‌مه‌ندبوون له هونه‌ره‌كان كه پشتیوانیان لێده‌كه‌ن. ئه‌م به‌شه به‌ماده‌ى 28كۆتایى دێت كه ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤه‌كان شایسته‌ى (سیسته‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى)بن، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م مافه پێشكه‌شكراوانه بتوانرێت بكرێت به حه‌قیقه‌ت. گونجانى ئه‌م جۆره مافانه به ڕوكه‌ش كاردانه‌وه‌ى جۆرێك له جیهانى بوونى ئامانجه ئازادیحواز (لیبڕالیزم)ه كانى ده‌وڵه‌تى ڕه‌فاهیه‌ته. به هه‌مانشێوه‌ى كه‌له (پڕۆژه‌ى نوێ) فرانكلین د.ڕوزولت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه. له ڕاستیدا، دیباچه‌ى (ڕاگه‌یاندنى جیهانى جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ) بێ پێچ و په‌نا ئاره‌زووى به گوێره‌ى به جیهانى بوون ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وه‌دا هه‌موو مرۆڤه‌كان له (چوار ئازادى) به ناوبانگى ڕوزولت سودمه‌ند ده‌بن، ئه‌م ئازادیانه نه‌ك ته‌نها ئازادى ده‌ربڕین و ئایدۆلۆژیا به‌ڵكو ئازادى له ترس و پێویستیش له‌خۆده‌گرن. به‌ڵام زیاتر حكومه‌ته‌كان، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى ئازادى ده‌ربڕین یان ئایدۆلۆژیا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، پێویستیان به فه‌راهه‌مكردنى مه‌رجى ڕه‌هایى به هاوڵاتى بوونه یه. ده‌بێت میزانى تواناى حكومه‌ت له قبوڵكردنى ئه‌م مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه‌دا ببه‌سترێنه‌وه به (سه‌رچاوه داراییه‌كان)ى خودى ئه‌وه یان به (هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى)یه‌وه. ئه‌م پرسه‌ى كه ئایا ئه‌و جۆره ئاره‌زووه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌توانرێت به‌و شێوه‌یه به‌به‌شێك له مافه‌كانى مرۆڤ بزانرێت یان نه‌خێر به‌شێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو توێژینه‌وه سیاسى و فكرییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه. ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتورى له‌لایه‌ک و بۆ مافه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌كى تره‌وه له باره‌ى یه‌كسانییه‌وه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كراوه. له‌ساڵى 1966دا دوو بڵاوكراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ئه‌م دوو جۆره مافه‌وه به شێوه‌یه‌كى هاوكات ده‌نگیان له‌سه‌ر درابوو. سه‌نه‌ده‌كانى دواتر ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ك ته‌نها (دابه‌شكردنێكى نا په‌سه‌ندبوون پشتگیرى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌ڵكو ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ستهێنانى مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌كان پێویسته بۆ سودوه‌رگرتن له مافه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه پێویستى به سیاسه‌ته‌كانى پێشكه‌وتنى نه‌ته‌وه‌یى و نێونه‌ته‌وه‌ی‌ى (كاریگه‌ر)ه.ڕێكخراوه تازه‌تره‌كانى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (مافى پێشكه‌وتن)ى جیهانى دیکه‌یان پێشكه‌شكردووه. نوێنه‌رانى ئه‌و وڵاتانه‌ى له دۆخى گه‌شه‌كردندابوون و ئه‌و وڵاته كۆمۆنیستیانه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌رگرییان له ئامانجى مافه ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانى په‌روه‌رده ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ى مافه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه وه ئه‌و ڕێكخراوه تۆمه‌تباربكه‌ن به‌وه‌ى كه ڕێگا به حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ده‌ن له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا، كه به‌بێ ئاگایى خۆیان بۆ مافه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌دا ئاراسته ده‌كه‌ن كه به‌م جۆره بێ ئاگایى گوناحى وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندتره كه كۆمه‌ڵێكى شایسته بۆ پێشكه‌وتنى ئه‌وان بنیات نه‌ناوه. ئاندرئى ساخارف (1929- 1989) بیرمه‌ندى ناسراو له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، به پێچه‌وانه‌ى ئاگادارییه ڕه‌سمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تانى كۆمنیستیدا كه پشتگیری‌یان له مافه ئابووریى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرد، له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه ئه‌وه له ڕاستیدا ئازادى تاك فه‌راهه‌م ده‌كات و ئه‌وه‌ى ڕۆحێك ده‌به‌خشێت به مافه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌كانه. به‌م شێوه‌یه، به‌رچاوده‌كه‌وێت كه مه‌فهومى مافه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ورده ورده له سه‌نه‌ده‌كانى ڕێكخراویى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا پیشانده‌رى لادانه له‌م لاوله‌ولاوه كه شێوازى مافه سروشتییه‌كانى پێكهێنا. هه‌مان مه‌فهومى مافه‌كانى یه‌كسانى و كه ئاسایى و شایه‌نى گواستنه‌وه‌نییه ته‌نها بۆ ئه‌و شته چالاكانه گشتێنران كه تاكه‌كانى مرۆڤ، له پێش هه‌مویانه‌وه و جودا له ئه‌ندامه‌كانیان له كۆمه‌ڵگایه‌كى سیاسى دا به شێوه‌یه‌كى ئاسایى مافیان هه‌یه (ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بوترێت ناچاربوون) دوایى بكه‌ون. تاكه‌كان به به‌سترانه‌وه‌یان به به‌ڵێنێكى كۆمه‌ڵایه‌تى، یان پابه‌ندبونیان به‌و به‌ڵێنه‌وه، به شێك له مافه‌سروشتییه‌كانى خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌گوازنه‌وه. ئه‌وان به هۆى ئاسایش و دڵنیایى و ئارامى به‌ده‌ستهاتوو له مافه نوێكانه‌وه كه وه‌ك هاوڵاتى به‌ده‌ستیان هێنا، به توانایه‌كى زیاتره‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه كه له‌كاتى ئاسایدا به دواى ئه‌وانه‌وه بوون به ده‌ستیان هێنا. ئه‌م مافه مه‌ده‌نى و سیاسیانه پانتاییه‌كى پارێزراوى پێشكه‌ش به‌وان كرد، كه له‌وه‌دوا هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به دواى به‌خته‌وه‌ریدا بگه‌ڕێت. ڕۆڵى حكومه‌ت نه‌ك فه‌راهه‌مكردنى شته چاكه‌كان بۆ تاك به‌ڵكو به هێزكردنى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى به دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بگه‌ڕێن. ئه‌م ته‌قلیده دێرینه هه‌رگیز له باره‌ى مافه ئابوورییه‌كانه‌وه بێ ده‌نگ نه‌بوو، له ڕاستیدا مافى خاوه‌ندارێتى له مافى سروشتى تاكه‌كانه‌وه له باره‌ى سودوه‌رگرتن له به‌روبومى كارى خۆیان هه‌ڵقوڵابوو، ڕۆڵێكى میحوه‌رى هه‌بووه. له‌م ڕووه‌وه ئازادى ئابورى (له كۆمه‌ڵگاى سیاسی دا به شێوه‌یه‌كى شایسته ڕێكده‌خات) له به‌رامبه‌ردا هانى به‌ده‌ست هێنانى مافه ئابورییه‌كان ده‌دات، (ڕاگه‌یاندنى جیهانى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) دیسانه‌وه مافى تاكه‌كان به هۆى دارایى خۆیانه‌وه و به‌بێ مه‌حروم بوونى تاكڕه‌ویى له‌وه‌دا (ماده‌ى 17) به‌ڵام له دوو بڵاوكراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تی دا زیاتر له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ى دواترى ڕێكخراوه‌كانى تر‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا، هیچ باسێك له باره‌ى خاوه‌ندارێتییه‌وه نییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه، له ده‌یه‌ى 1990دا، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمۆنیزمى یه‌كێتى شۆڤیه‌ت و حه‌ز و ئاره‌زویى به جیهانى بوون بۆ پسپۆڕێتى، ئه‌و نیشانانه ده‌ركه‌وتوون، ده‌ربڕى ئه‌م مه‌فهومه‌ى مافى مرۆڤ به پێى پێگه‌ى خۆیى ورده ورده ده‌رده‌كه‌وێت به سه‌رنج و تێڕوانین، له ڕاستیدا ده‌ست نوسى ده‌ستورى ڕوسیا كه له نیسانى 1993له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى وڵات، باریس یلتسین پێشنیاركرا. كه‌موكوڕى ناپه‌سه‌ندى خاوه‌ندارێتى تایبه‌تى ڕاگه‌یاندن وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان ناونا مافێكى سروشتى.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||