|
مافه‌کانی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه...به‌شی سێیه‌م و کۆتایی Monday, 04.21.2008, 01:05pm (GMT)
له فارسییه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب مه‌سه‌له‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له ده‌یه‌ى 1970دا پێشه‌نگى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بوو. به درێژایى ئه‌و ده‌یه‌یه. چالاكییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى بیرمه‌ندانى لایه‌نگرى مافه‌كانى مرۆڤ له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات سه‌رنجى جیهانى به‌لاى خۆیدا ڕ‌اكێشا. له (ڕێكه‌وتننامه‌ى هلسینكى كۆنفڕانسى ئاسایش و هاوكارى له ئه‌وروپا) كه له ساڵى 1975دا ئیمزاكرا، یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و هاوپه‌یمانانى ئه‌و له به‌رامبه‌ر خواسته ئابورى و ئه‌منییه‌كاندا، ڕه‌زامه‌ندییان پیشاندا بۆ چه‌ند ماده‌یه‌كى ئیلهام به‌خشى ڕۆژئاوا. ئه‌م به‌ڵێننامه گشتیانه‌ى حكومه‌ته‌كان هێزێكى زیاترى دابه‌و بیرمه‌ند و ناڕازییانه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه، وه كۆمیته‌ى غه‌یره ڕه‌سمییه‌كان (چاودێرى هلسینكى) به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له چاودێرى ڕێكه‌وتننامه هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له ڕۆژئاوا پێكهات. كاره ئیدارییه‌كانى په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ى كۆنفرانسى ئاسایش و هاوكارى له ئه‌وروپا) ده‌رفه‌تێكى گونجاوى فه‌راهه‌م كرد هه‌تا داواله وڵاته كۆمۆنیسته‌كان بكرێت ڕونكردنه‌وه بده‌ن، سه‌رنجى جیهان به‌لاى بارودۆخى بیرمه‌ندانى ناڕازى و به‌رهه‌ڵستكارانى سیاسى رابكێشێت زۆربه‌ى چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه بزوتنه‌وه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ڕۆڵێكى لێنه‌گه‌ڕاوه‌یان بینى له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دواترى كۆمۆنیزمى ئه‌وروپى. له سه‌رده‌مى سه‌رۆك كۆمار جیمى كارته‌ردا (واته 1977تا1981)، كه به‌ره‌وپێش بردنى مافه‌كانى مرۆڤ له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌ى یه‌كێك له مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى خستیه‌ڕوو، مافه‌كانى مرۆڤ بایه‌خ و به‌رجه‌سته‌بوونێكى نوێى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا په‌یداكرد. له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا، نوسینگه‌یه‌ك بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و كاروبارى مرۆڤ دۆستى دامه‌زرا، وه ئه‌م كاره فه‌رزكرا له باره‌ى بارودۆخى مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌موو وڵاته‌كانى جیهاندا كه ده‌بێت ڕ‌اپۆرتێكى ساڵانه بۆ (كۆنگره) ئاماده‌بكرێت. بابه‌ته‌كانى پێشێلكردنى دڕندانه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ (له‌وانه‌یه ئه‌شكه‌نجه و له‌ناوبردنه‌كان). له ژماره‌یه‌ك وڵاتى ئه‌مریكاى لاتین دابه درێژایى ئه‌م قۆناغه سه‌رنجى زیاترى جیهانى بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕ‌اكێشا. چه‌ندان ڕێكخراوى غه‌یره حكومى پسپۆڕ بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانى مرۆڤ له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا گرنگیان پێدرا، كه دیارترینیان (لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى)بوو، وه له‌ساڵى 1977دا خه‌ڵاتى ئاشتى نوبڵى برده‌وه. مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى: به‌و شێوه‌یه‌ى كه به‌ره‌وپێشه‌وه چوونى مافه‌كانى مرۆڤ كه یه‌كێك بوو له بابه‌ته‌سه‌ره‌كییه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به درێژایى ده‌یه‌ى 1970، به‌ره‌و پێشه‌وه بردنى دیموكراسى به شێوه‌ى یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان به‌درێژایى ده‌یه‌ى 1970 هاته كایه‌وه. ئه‌م تێڕوانینه به‌ره‌و دیموكراسى تا ڕاده‌یه‌ك به‌هۆى ئه‌م ئه‌مره‌وه بوو كه زۆربه‌ى ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كان، له‌وانه ژماره‌یه‌ك له رسواترین پێشێلكارانى مافه‌كانى مرۆڤ، لاوازبوون یان له‌ناوچوون، وه ئه‌م ئه‌مره بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه گواستنه‌وه بۆ دیموكراسى به شێوه‌ى ئامانجێك به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت كه گه‌یشتن به‌وه به‌گوێره‌ى ڕابردوو ئاسانتربێت. به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه بۆ دیموكراسى پێچه‌وانه‌ى ئه‌م تێڕوانینه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى ڕۆناڵدڕێگان و جۆرج بوشى باوك بوو كه لایه‌نى نێگه‌تیڤى سیاسه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانى شكست پێكهێنانى مافه‌كانى مرۆڤ ڕوون بۆته‌وه ده‌بێت به هه‌وڵێكى دورودرێژى پۆزه‌تیف بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى دیموكراسى وه‌ك باشترین پارێزه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ هاوڕێ بێت. له1993دا به‌م شێوه‌یه به‌رچاوده‌كه‌ون تا ئامانجى ده‌وڵه‌تى بیل كلینتۆن، كه پشتیوانى له دیموكراسى ده‌كرد به یه‌كێك له سێ ڕوكنه‌كه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خۆی داینابوو. پێكهاته‌یه‌كى له كاره‌كانى كارته‌ر و ڕێگان-بوش. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه له‌وانه‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به جوڵاندنى گروپه ده‌مارگیرییه‌كان و ده‌سته كۆنه‌كان، دیالۆگێكى توندى سیاسى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى درێژه‌ى هه‌بێت. ئه‌و به‌روبوومه‌ى كه له په‌یوه‌ندى نێوان مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى هه‌مان تا ڕاده‌یه‌كى زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و پێناسه‌یه‌وه كه‌له دیموكراسییه‌وه به ده‌ستى دێنن، به‌هه‌مان شێوه‌ى كه‌له سه‌ره‌تاى ئه‌م وتاره‌دا باسكراوه، ئه‌مڕۆ ئه‌م زاراوه‌یه به گشتى له‌باره‌ى ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه هه‌م به حكومه‌تى زۆرینه و هه‌م له پشتیوانى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ناسرێن- واتا له‌باره‌ى ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه زۆرجار به دیموكراسى ئازادى یان دیموكراسى یاسایى ده‌ناسرێن به‌كارده‌هێنرێن. په‌یوه‌ندى نێوان دیموكراسى به‌م مانایه‌وه مافه‌كانى مرۆڤ سه‌ره‌ڕایى ئه‌م پێناسه‌یه ناتوانرێت به‌به‌شێك له په‌یوه‌ندییه‌كى هه‌ماهه‌نگ دابنرێت، چونكه هه‌ر جۆره كه‌موكوڕییه‌ك و بێ تواناییه‌ك له پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ دا بانگه‌شه‌كانى به دیمو‌كراتى بوونى سیسته‌مێك لاوازده‌كات. به‌ڵگه‌یه‌كى بۆ گونجاندنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌گه‌ڵ دیموكراسى دا له‌م بواره‌دا شاراوه‌یه‌كه (ڕاگه‌یاندنى جیهانى جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ) مافى به‌شداریكردن له حكومه‌تداله ڕێگاى ده‌نگدانه‌وه له (هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌وره‌یى وبێ فێڵ و غه‌ش) به به‌شێك له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌زانێت. نه‌ك ته‌نها دیموكراسى پێویستى به چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤه، به‌ڵكو مافه‌كانى مرۆڤیش پێویستى به دیموكراسییه. له‌هه‌مان كاتدا، ناتوانرێت ئینكارى بكرێت كه تاڵێكى لێك جیانه‌بۆوه له نێوان ئه‌وه‌ى ئێمه كه وه‌ك دوو لایه‌نى بنه‌ڕه‌تى دیموكراسى دیاریمانكردووه –واته حكومه‌ت له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى زۆرینه‌وه پشتیوانى مافى تاكه‌كان- هه‌یه. به هه‌مانشێوه‌ى كه جه‌یمزمه‌دیسۆن پیشانى داوه، حكومه‌تى زۆرینه خۆى له خۆیدا له به‌رامبه‌ر شكستى مافه‌كانى تاك یان ئه‌و كه‌مینانه‌دا خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى نادیار نییه، زۆرن له‌و حكومه‌تانه‌ى كه به‌شێوه‌ى دیمو‌كراتى هه‌ڵبژێدراون و سه‌رده‌مێك خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات بوون و مافه‌كانى مرۆڤیان خستۆته ژێر پێیانه‌وه. دژایه‌تى نێوان حكومه‌تى زۆرینه و مافه‌كانى مرۆڤ له‌و ده‌سته‌یه‌ى وڵاتى ئیسلامی‌دا كه بزوتنه‌وه‌كان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، به‌ته‌واوى بینراوه. زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى له‌و باوه‌ڕه‌دان كه قبوڵكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئازاد و سالم له‌م جۆره وڵاتانه‌دا ئه‌و حكومه‌تانه به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ق و توند مافه‌كانى مرۆڤ سنورداربكه‌ن. ڕێك به‌هه‌مان شێوه‌ى كه له‌وانه‌یه ئه‌و حكومڕانانه‌ى كه به‌شێوه‌ى دیمو‌كراتى هه‌ڵبژێردراون مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل بكه‌ن، ئه‌م كاره‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ئاسانه كه پاشا‌كان یان حكومڕانانى غه‌یره هه‌ڵبژێدراوى خه‌ڵك ڕێز مافه‌كانى تاك بگرن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه، تاكڕه‌وه‌كان به‌ڕاستى ده‌بێت له ڕاده‌به‌ده‌ر خێرخواز بن كه به‌رامبه‌ر داواى ئازادى ده‌ربڕین و ئازادى قه‌ڵه‌م و ئازادى كۆبونه‌ه‌ى جه‌ماوه‌ر یان كۆمه‌لایه‌تى، كه به‌بێ پێچ و په‌نا له به‌رامبه‌ر مافى حكومه‌تى خۆیاندا ئه‌وانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، لێبوردن ده‌كه‌ن به پیشه، به ده‌ربڕینێكى گشتگیرتر، ئه‌و حوكمڕانانه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك له به‌رامبه‌ر مه‌رجه‌عێكى هه‌ڵبژێردراودا به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ره‌وه نین، و هاندانێكى شخصى زۆریان نییه بۆ پشتیوانى له مافه‌كانى تاك. ئه‌گه‌ر چى هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌ى به شێوه‌ى دیموكرات هه‌ڵبژێردراون ڕێزێكى زۆر له مافه‌كانى مرۆڤ ناگرن، سه‌رنجێكى كورت له جیهانى هاوچه‌رخ پیشانى ده‌دات، كه ته‌نها ئه‌و سیسته‌مانه دیموكراتن كه ڕێزێكى زۆر له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌گرن. حكومه‌ته غه‌یره دیموكراتییه‌كان له‌لایه‌نى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ جیاوازى زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه وه ته‌نانه‌ت كاتێك له‌وانه‌یه له كاردانه‌وه‌دا فشارى ده‌ره‌كى گۆڕانكارى لاوه‌كى له ڕه‌فتارى خۆیاندا دروست بكه‌ن. حكومه‌ته دیموكراته‌كان و ڕێكخراوه غه‌یره حوكمییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئازادكردنى زیندانه سیاسیه‌كان له سیسته‌مه تاكڕه‌وه‌كاندا. به‌ڵام ئه‌م جۆره فشاره له هیچ لایه‌نێكه‌وه گۆرانى هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیرى له حكومه‌تێكدا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ به‌رهه‌م نه‌هێناوه. كه‌سه چالاكییه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ كه‌له سیسته‌مێكى غه‌یره دیمو‌كراتى ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌وانه‌یه به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى خۆیانه‌وه به‌باشى له قاڵبى ئه‌م داواكارییه‌دا كه‌له حكومه‌تى خۆیاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به پێى یاساى خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن یان چاكسازى له كارى خۆیاندا بكه‌ن له زه‌مینه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مافى مرۆڤ به جدى ده‌گرن تا ڕاده‌یه‌ك به‌رده‌وام ئه‌وشوێنه‌ده‌گرن كه خوازیارى سیسته‌مێكى دیموكراسین بۆ وڵاتى خۆیان كه‌له كه‌مترین ماوه‌دا، هه‌تا ئه‌وڕاده‌یه‌ى كه مه‌رجه‌كان ڕێگا ده‌ده‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كى قه‌تحى له‌لایه‌ن كه‌سه چالاكه به‌ناوبانگه‌كان له زه‌مینه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ وه‌ك ساخارف و ئائونگ و سان سوئوكبى بى ڕاى بزوتنه‌وه‌ى دیمو‌كراتى بۆرما و فانگ لى جى،بیرمه‌ندى دورخراوه‌ى چینى، په‌سه‌ندكراوه. ئه‌وان تێگه‌یشتون كه دیموكراسى- واتا سیسته‌مێك له‌سه‌ر بنه‌ماى حوكمڕانى زۆرینه له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنى ئازاده‌وه، كه‌به جیاكردنه‌وه‌ى هێز و سه‌روه‌رى یاسا و پشتیوانى یاسایى ئازادییه‌كانى تاك بارودۆخێكى هاوسه‌نگ ده‌ره‌خسێنێت- ته‌نها له چوارچێوه‌ى ڕه‌سمیدا دڵنیایه‌ك بۆ جه‌وهه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ له جیهانى هاوچه‌رخ دا پیشانى وڵاتان ده‌دات. سه‌رچاوه: دایره‌المعارف دیموكراسى، جلد دوم، سیمورمارتین لیپست، ترجمه فارسى به سه‌رپرشتى كامه‌ران فانى- نورالله‌مرادى، تهران/1383ل611-616.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||