|
ڕێژه‌یه‌کی زۆری گه‌نجانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان خۆیان ده‌کوژن
Sunday, 08.19.2007, 10:20am (GMT)

به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که ئاژانسی ئاکی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی گه‌نجان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئه‌نجامی داوه.ده‌رکه‌وتوه که نزیکه‌ی (14) هه‌زار گه‌نج له کچان و له کوڕان له‌و وڵاته‌دا ساڵانه هه‌وڵی خۆ کوشتن ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوشاره ده‌رونییه‌کان و بێ‌کاری و هه‌ستکردن به نائومێدی که له ناو گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (الاخبار) ی تونسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌وڵی خۆکوژی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا زیاتره که کێشه‌ی هه‌ژاری و شه‌ڕی ناوخۆی و نا ئارامی دۆخی سیاسیان هه‌یه. له‌م ڕه‌وشه‌وه وڵاتی میسر به‌رزترین ڕێژه‌ی خۆکوژی له‌ناو گه‌نجه‌کانیدا به‌رده‌که‌وێت که ساڵانه زیاتر له (12000) هه‌زار گه‌نج هه‌وڵی خۆکوژی ده‌ده‌ن.دوای ئه‌ویش 25% ی ئه‌و ڕێژه‌یه له وڵاتی یه‌مه‌نه‌و ، له ئه‌رده‌نیش به هۆی بێ هیوایی گه‌نجان و گوشاره ده‌رونییه‌کان له سه‌ریان ڕێژه‌ی خۆکوژی له‌و وڵاته‌دا ته‌نها له مانگێکدا گه‌یشتۆته (59) هه‌وڵی خۆکوژی.
له سعودییه‌ش له ماوه‌ی سالێکدا (700) هه‌وڵی خۆکوژی له نێوان گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌دا بینراوه (470) که‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
رادیو الحریه
|