
رۆژنامه‌ى نيويورك تايمز له ماڵپه‌رى خۆي‌دا بڵاويكرده‌وه وه‌زيرى دادى ئه‌مه‌ريكا ئه‌برتو غونزاليس ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى به ته‌له‌فۆن راگه‌ياندووه و برياره له‌ماوه‌ى داهاتوودا به‌ڕه‌سمى بڵاويبكاته‌وه.
غونزاليس له‌لايه‌ن ديموكراتيه‌كان و كۆمارييه‌كانه‌وه له ژێر فشاردايه به‌هۆى جۆرى ئاداى كاره‌كه‌ی، كۆنگرێس غونزاليس به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه كۆنگرسی گومراكردووه و پله‌كه‌ى خۆى خراپ به‌كارهێناوه.
غونزاليس به‌وه‌ش تۆمه‌تباركراوه كه چه‌ند داواكارى فدرالى لابردووه له‌سه‌ر كار به‌هۆكارى سياسيه‌وه و كۆنگرسى تووشى گومڕایی كردووه به هۆى پرۆگرامى چاودێريكردن.
غونزاليس كه به هاوپه‌يمانێكى نزيكى بوش داده‌نرێت له‌و كاته‌وه‌ى كه بوش حاكمى ولايه‌تى ته‌كساس بووه، به‌وه‌ش تاوانبار كراوه كه مامه‌ڵه‌يه‌كى زۆر توندى كردووه له‌گه‌ڵ گيراوه‌كانى جه‌نگى دژ تيرۆر وه پێشتريش رايگه‌ياندبوو: گيراوه‌كانى گوانتانامۆ هيچ مافێكيان نييه به پێى رێكه‌وتنه‌كانى جنێف.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه وڵايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به پارێزه و بڵندگۆى ديموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تاكانى جه‌نگى دژه تيرۆره‌وه رووبه‌روى چه‌ندين ڕه‌خنه بۆته‌وه به تايبه‌ت له گرتوخانه‌ى گوانتانامۆ، هه‌ربۆيه وه‌زيرى داد غونزاليس، له‌لايه‌ن ديموكراتيه‌كان و كۆمارييه‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌كراوه و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته پاڵى ئه‌كاته ئه‌وه‌ى له‌كه‌مترين ماوه‌دا ده‌ست له‌كار بكێشێتوه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ پارێزگاريكردن له مافى مرۆڤ.