
وه‌رگێڕانی:جه‌میله شێخ مه‌حمود
بیست و هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی گشتی یونسكۆ 16 /تشرینی یه‌كه‌م /1995
له دێباجه‌كه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه "ئێمه‌گه‌لانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌كانی داهاتوو له نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ ڕزگاربكه‌ین........." سه‌رله‌نوێ جه‌خت ده‌كه‌ین له بڕوابوونمان به‌مافه بنچینه‌ییه‌كانی مرۆڤ وكه‌رامه‌تی تاك و تواناكانیان ......وه‌له‌پێناوی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌دا بڕیارماندا كه خۆمان لێبورده بین و له ئاشتی وڕێزی دراوسێتیدا بژین هه‌روه‌ها له به ڵَگه‌نامه‌كانی دامه‌زراندنی یونسكۆله 16/نۆفمبه‌ری ساڵی 1945 له دێباجه‌كه‌یدا هاتووه كه (( ئاشتی هه‌ر ئه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوكاری فكری و مه‌عنه‌وی نێوان مرۆڤایه‌تیدا بنیات بنرێت )) هه‌روه‌ها له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا جه‌خت له‌وه ده‌كات كه‌وا هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ویژدان و ئاینی هه‌یه (ماده‌ی 18 )وه ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و ڕا (ماده‌ی 19 )پێویسته ئامانجی په‌روه‌رده .....په‌ره‌پێدانی تێگه‌یشتن ولێبوردن وهاوڕێیه‌تی نێوان هه‌موو گه‌لان وگروپێكی ئه‌تنی وئاینی بێت (ماده‌ی 21 )زۆر بوونی لێبوردن وكاری توندوتیژی و ئیرهاب وڕق لێبوونه‌وه له كه‌سانی بێگانه و ململانێی دوژمنكارانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، ڕه‌گه‌زپه‌رستێتی ، دوره‌په‌رێزی وپه‌راوێزخستن وجیاكاری دژی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی وئاینی و زمان وپه‌ناهه‌نده‌و كرێكارانی كۆچبه‌رو كه‌مایه‌تیه لاوازه‌كان ،هه‌روه‌ها زۆر بونی توند وتیژی و كاری تیرۆرستی، كه دژی كه‌سێك ئه‌نجام ده‌درێ كه مماره‌سه‌ی مافی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین ، هه‌موو ئه‌وانه كارێكن هه‌ڕه‌شه له بنیاتنانی كۆڵه‌كه‌كانی ئاشتی ودیموكراتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مانه‌ش ڕێگرن له‌به‌ر ده‌م گه‌شه‌سه‌ندندا .له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌و كۆنگره‌یه‌ی یونسكۆدا (بانگه‌وازی بنه‌ماكانی لێبوردن )ده‌ركرا به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه :-
((ئێمه پێدائه‌گرین له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێك بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی لێبوردن له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا چونكه لێبوردن بنه‌مایه‌ك نیه ده‌ربكرێت، به‌ڵام پێویست وگرنگه بۆ ئاشتی وپێشكه‌وتنی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو گه‌لان ، له پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه :-
به‌ندی یه‌كه‌م / مانای لێبوردن
1-1 لێبوردن واتا ڕێزگرتن وقبوڵ كردن وبه‌هه‌ند وه‌رگرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی جۆرایه‌تی ڕۆشنبیریه‌كانی ئه‌م جیهانه و شێوازه‌كانی گوزارشتكردن وسیفاته‌كانی مرۆڤایه‌تیمان .
1-2 لێبوردن ناكاته یه‌كسانی یان پاشه‌كشه‌كردن یان ئاسانكاری به‌ڵكو له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئیجابییه له دانپێدانان به مافی كه‌سانی تردا له چێژ وه‌رگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ وئازادیه‌بنچینه‌ییه‌كان كه له‌جیهاندا دانی پێدا نراوه ،له هیچ حاڵه‌تێكدا دژی لێبوردن ناوه‌ستین بۆ پاساوی شێواندنی ئه‌م به‌ها بنچینه‌ییانه ، لێبورده‌یی مماره‌سه‌یه‌كه‌و پێویسته تاك و كۆمه‌ڵ وده‌وڵه‌تان له خۆی بگرێت .
1-3 لێبوردن به‌رپرسیارێتییه‌كه، كه كۆڵه‌كه‌كانی مافی مرۆڤ وفره‌یی (له‌وانه فره‌یی ڕۆشنبیری ) ودیموكراتی وسه‌روه‌ری یاسا ، ئه‌وه‌ش پشت ده‌به‌سێت له ئه‌فه‌رۆز كردنی دیماگۆگیه‌ت وزوڵم كردن و سه‌پاندنی ئه‌و پێوانه‌یه‌ی كه له ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤدا هاتووه .
1-4 پیاده‌كردنی لێبوردن له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ ناكۆك نیه ،له‌به‌ر ئه‌وه لێبوردن مانای ڕازی بوون نیه به چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان وازهێنانی هه‌ر كه‌سێك له‌بیر وباوه‌ڕی خۆی یان سوكایه‌تی پێكردنی ، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كه‌سێك ئازاده پابه‌ند بێت به بیر‌و باوه‌ڕی خۆیه‌وه و قبوڵی ئه‌وه‌ش بكات كه كه‌سانی تر پابه‌ندبن به بیروباوه‌ڕه‌كانیانه‌وه . لێبوردن واته‌دانپێدانانی ئه‌وه‌ی، كه مرۆڤ له‌یه‌ك جیاوازن له ڕووی سروشت وشێوه و بارودۆخ وزمان و ڕه‌فتارو به‌هاكانیان. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به ئاشتی بژین ، لێبوردن مانای ئه‌وه‌شه، كه هه‌ر كه‌سێك نابێت بۆچونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر كه‌سانی تردا بسه‌پێنێت .
به‌ندی دووه‌م / ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت
2-1 لێبوردن له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت بریتی ده‌بێت له زامنكردنی عه‌داله‌ت و بێلایه‌نی له جێبه‌جێكردنی ته‌شریع ویاساكان و كاروباره‌كانی دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌بردن . هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو كه‌سێك به بێ جیاوازی هه‌موو دورخستنه‌وه‌یه‌ك وپه‌راوێز خستنێك ده‌بێته هۆی بێ ئومێدی وده‌مارگیری ودوژمنایه‌تی .
2-2 به نیازی زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری لێبوردن له ناو كۆمه‌ڵگادا ، پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه مصاده‌قه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه بكات، كه تایبه‌تن به مافی مرۆڤ و له‌كاتی پێویستدا ته‌شریعاتی نوێ دابڕێژرێت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی یه‌كسانی له مامه‌ڵه‌كردنداوهاوسه‌نگی ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ هه‌موو تاك وگروپه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ.
2-3 جه‌وهه‌ری به‌دیهێنانی گونجان وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی كردنه له فره ڕۆشنبیریه جیاوازه‌كان كه خێزانی مرۆڤایه‌تی پێ جیاده‌كرێته‌وه، كه له لایه‌ن تاك وگروپ ونه‌ته‌وه‌كانه‌وه ڕێزی لێبگیرێت و قبوڵ بكرێت به‌بێ لێبوردن ئاشتی سه‌قامگیر نابێت وبه‌بێ ئاشتیش په‌ره‌پێدان ودیموكراتیه‌ت به‌رجه‌سته نابێت .
2-4 لێنه‌بوردن ده‌بێته هۆی په‌راوێز خستنی گروپه لاوازه‌كان و ددورخستنه‌وه‌یان له به‌شداری كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وپیاده‌كردنی جیاكاری‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان . وه‌ك بانگه‌وازی جیاكاری ڕه‌گه‌زی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه ((هه‌موو تاك وگروپێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌یه‌كتر جیاواز بن )).ماده‌ی (1-2 )
به‌ندی سێهه‌م /ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
3-1 لێبوردن له جیهانی نوێ‌دا زیاتر مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه له‌چاو راِبردوودا ،چونكه ئه‌م چه‌رخه جیاوازتره به جیهانگیری ئابووری و خێرایی زیاتر له بزوتنه‌وه‌وگواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندی كردن‌دا ، هاوبه‌رپرسیارێتی وبزوتنه‌وه‌ی كۆچكردن وگواستنه‌وه‌ی دانیشتوان له سنورێكی فراواندا وبه‌رفراوان بونی شارستانیه‌ت وگۆڕانی شێوازه كۆمه‌ڵا‌تیه‌كان .كه جۆرایه‌تی له‌هه‌ر به‌شێكی ئه‌م جیهانه بوونی هه‌بێت ئه‌وا به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌یه‌ك نه‌بووردن و ململانێ ئه‌بێته مه‌ترسییه‌ك و هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات ئه‌م مه‌ترسیه‌ش هه‌ر ووڵاتێك ناگرێته‌وه به‌ڵكو سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌گرێته‌وه .
3-2 لێبوردن پێویسته‌بۆ نێوان تاكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كاندا ، هه‌وڵی به‌هێزكردنی لێبوردن وپێكهێنانی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر كرانه‌وه وگوێگرتن له‌یه‌ك وهاوكاریكردنی یه‌ك پێویسته له‌خوێندنگاو زانكۆكاندا بخرێته گه‌ڕ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای خوێندنی نائیلزامی له‌ماڵ وشوێنی ئیشكردن .هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی كردن ده‌توانێ ڕۆڵ ببینێت له بنیاتناندا له‌ڕێی گفتوگۆ و وتوێژكردن به شێوه‌یه‌كی ئازاد وكراوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌های لێبورده‌یی وده‌رخستنی مه‌ترسیه‌كانی پشتگوێ خستن وگرنگی پێنه‌دانی ده‌ركه‌وتنی گروپ وئایدۆلۆژیای توند ڕه‌و كه لێبورده‌یی پیاده نه‌كات .
3-3 هه‌روه‌ك بانگه‌وازی یونسكۆ ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، كه پێویسته ڕێوشوێنی ته‌واو بگیرێته‌به‌ر بۆ زامنكردنی یه‌كسانی له ڕووی كه‌رامه‌ت ومافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ له كاتی پێویستدا ،له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت گرنگی تایبه‌ت بدرێت به گروپه لاوازه‌كان كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابورییه‌وه بێبه‌شن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری یاسابیانگرێته‌وه وسودمه‌ند بن له پێداویستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كان ،له‌وانه‌ی په‌یوه‌سته به نیشته‌جێ بوون وكاركردن وچاودێری ته‌ندروستی و زامنكردنی ڕێزی به‌رده‌وامی ڕۆشنبیری وبه‌هاكانیان و هاریكارییان بكرێت بۆ پێشكه‌وتن وئاوێته بوون له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وپیشه‌یی و بواری خوێندندا .
3-4 ده‌بێت توێژینه‌وه بكرێت وتۆڕی زانستی گونجاو دروست بكرێت بۆ ڕێكخستنی په‌رچه كرداری كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه جیهانیه، له‌وانه توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كان وكرداره دژه‌كان ،هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌و چالاكی ئاراسته‌كردن بۆ وێناكردنی سیاسه‌ته‌كان وداڕشتنی پێوانه‌ییه‌كان كه ووڵاتان هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن.
به‌ندی 4/فێركردن
4-1 فێركردن به‌هێزترین ڕێگایه بۆ ڕێگرتن له لێنه‌بردوویی ویه‌كه‌م هه‌نگاو له بواری لێبوردندا خه‌ڵك فێری ماف وئازادیه‌كان بكرێت، كه تیایدا هاوبه‌شن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌و ماف وئازادیانه بگرن سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوور بێت له‌سه‌ر پاراستنی ماف وئازادیه‌كانی كه‌سانی تر .
4-2 پێویسته فێركردن له بواری لێبورده‌ییدا به پێویستیه‌كی گرنگ دابنرێت ،له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بۆ هاندانی فێركردن پشت به‌ستن به مه‌نهه‌جی وعه‌قلاَنی ببه‌سترێت كه لێنه‌بووردن له‌بواری ڕۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وسیاسی و ئایینی .واته ڕه‌گ وڕیشه سه‌ره‌كیه‌كانی توند‌و تیژی و دوورخستنه‌وه .هه‌روه‌ها ده‌بێت سیاسه‌ت و به‌رنامه فێرخوازیه‌كان به‌شدار بن له به‌هێزكردنی تێگه‌یشتن وهاریكاری و لێبورده‌یی له نێوان تاكه‌كان وهه‌موو گروپه ئه‌تنی وكۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیری وئاینی وزمانه جیاوازه‌كان له‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا .
4-3 فێركردن له بواری لێبوردندا پێویسته ئامانجی به‌رگریكردن بێت له به‌رامبه‌ر كاریگه‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ترس له كه‌سانی تر ودورخستنه‌وه‌یان .یارمه‌تی گه‌شه كردن بدرێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تواناكانیان وبۆ سه‌ر به‌خۆیی ڕاوبۆچوون وبیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه وبۆ چوونی ئه‌خلاقی .
4-4 ئێمه په‌یمان ده‌ده‌ین به پشتگیریكردن وجێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كان بۆ توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وفێر كردن له بواری لێبوردن ومافی مرۆڤ و دژی توند وتیژی .واته دابینكردنی چاودێری تایبه‌ت بۆ باشكردن وئاماده‌كردنی مامۆستا ومه‌نهه‌جی خوێندن و ناوه‌ڕۆكی كتێبی خوێندنگا و وانه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌ی فێركردن له‌وانه ته‌كنه‌لۆژیای فێركردنی نوێ به ئامانجی پێگه‌یاندنی هاوڵاتیان له ڕووی به ئاگایی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و كراوه‌یی له‌سه‌ر ڕۆشنبیری كه‌سانی تر و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ماف وئازادیه‌كان .
به‌ندی پێنجه‌م/پابه‌ند بوون به كاره‌وه
-ئێمه ئه‌وه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین كه كار بكه‌ین بۆ لێبورده‌یی و نه‌كردنی توندوتیژی له ڕێگای به‌رنامه‌و دامه‌زاراوه‌كان مه‌به‌ست له بواره‌كانی په‌روه‌رده و زانست وڕۆشنبیری و په‌یوه‌ندی كردنه.
به‌ندی شه‌شه‌م /ڕۆژی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێبوردن
-بۆ به‌شداری پێكردنی جه‌ماوه‌ر و جه‌ختكردن له مه‌ترسیه‌كانی لێنه‌بووردن و كاركردن بۆ ئیلتزامكردن و چالاكی نوێ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌هێزكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبوردن و زانیاری له‌بواری لێبوردن دا .به‌ڕه‌سمی ڕایده‌گه‌یه‌نین ڕۆژی شانزه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك
بكرێته ڕۆژی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی .