|
ئێران:سه‌باره‌ت به خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژنان وڵاتانی خۆرئاوا ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ئێران کرد
Saturday, 09.15.2007, 06:23am (GMT)
وڵاتانى خۆرئاوا نیگه‌رانى خۆیان پیشاندا، سه‌باره‌ت به زیادبوونى سزاى له‌سێداره‌دان له ئێران و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان، وه‌ك هاووڵاتیى پله(2) له و وڵاته‌دا، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، هه‌ردوو نێردراوى (كه‌نه‌دا و پورتوگال)، له دانیشتنێكى (ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ) ى سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌ى ئێران كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه (پورتوگال) نوێنه‌رایه‌تیى یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات.
نێردراوى (كه‌نه‌دا)، ڕایگه‌یاند: پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له ئێران و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان ، وه‌ك هاووڵاتیى پله (2)، پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. نێردراوى كه‌نه‌دا، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌شى پیشاندا به‌رانبه‌ر به‌و یاسا ئێرانییانه‌ى دژایه‌تیى ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌كه‌ن، كه پاڵپشتى مافه‌كانى ژنانن.
|