|
یوئێن:مافی نه‌ته‌وه‌کان
Saturday, 09.15.2007, 06:23am (GMT)

كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى تایبه‌ت به مافى نه‌ته‌وه نیشتمانییه‌كان ده‌ربڕى، وه‌ك خێڵه‌كان و كۆمه‌ڵه نیشته‌جێبووه ڕه‌سه‌نه‌كان،له(ئوسترالیا) و ( ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ).
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (ئوسترالیا) و (كه‌نه‌دا)و (نیوزله‌ندا) و (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا) وه دژایه‌تى كرا، به بیانوى ئه‌وه‌ى، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له‌گه‌ڵ یاسا ناوخۆییه‌كانیاندا ناگونجێت.
جێى ئاماژه‌پێكردنه، ڕه‌زامه‌ندیى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، پاش (22) ساڵ گفتوگۆكردن دێت، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ش بۆ پارێزگارى له دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كان و مافه‌كانیان له زه‌ویوزار و به‌روبومه سروشتییه‌كان چه‌ند یاسایه‌ك له خۆده‌گرێ
|