|
زیاتر له دوو ملیۆن له دانیشتوانی ناو عێڕاق ئاواره بوون
Wednesday, 09.19.2007, 11:47am (GMT)
ڕێـكخراوی كۆچبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئێستا نزیکه‌ی 2 ملیۆن و 250 هه‌زار كه‌س له ناوخۆی عێراقدا ئاواره‌بوون. ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـكخراوی ناوبراو که بنكه‌ی له جنێڤه ڕایگه‌یاند كه‌وا پاش ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌زاری ئه‌لعه‌سكه‌ری شیعه‌كان له شـارۆچكه‌ی سامه‌ڕا له مانگی دووی سـاڵی 2006 دا ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناو عێراق گه‌یشـتووه‌ته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده. ڕێـكخراوه‌كه ده‌شڵێت زۆربه‌ی ئاواره‌كان له شوێنی ناشیاو به‌خۆیاندا كریچین و یان چوونه‌ته لای خزم و ناسیاویان، وه له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا له بارێـكی ناهه‌مواردا ده‌ژین. ڕێـكخراوه‌كه له دوا پـیاداچوونه‌وه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌ندێ پـێشـكه‌وتن له به‌غدا و پارێزگای ئه‌لئه‌نبار داوه، وه ده‌ڵێت باری ئاسایش تیاندا باش بووه. ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت به‌هۆی زیادبوونی هاوكاری له نێوان عه‌شـره‌ته سوننه‌كان و هێزه عێراقی و ئه‌مریكایـی‌یه‌كان زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌نبار به شێنه‌یی سه‌قامگیربووه
voa
|