
نوسینی:پارێزه‌ر/ شێردڵ یاسین
ياسا يه‌كێكه له‌بنچينه سه‌ره‌كيه‌كانى كۆمه‌ڵگا،له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كدا ئه‌گه‌ر سه‌روه‌رى ياسا سه‌قامگيربێت ئه‌وا تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌وپه‌ڕى ئاسوده‌يی و ئاراميدا ژيان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌گوزه‌رێنن و له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌كدا ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری ياس سه‌قامگيرنه‌بێت ئه‌وا ڕه‌وشه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت وه به‌وه‌ى كه تاكه‌كان هه‌ست به‌ئاسوده‌يی و ئارامى ناكه‌ن و له داڕوخانێكى كۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی وئابوريدا ژيان ده‌گوزه‌رێنين و ئه‌وكات به‌تێڕوانينێكى لاوازه‌وه ده‌ڕواننه ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵگاكه‌يان، ئه‌گه‌رى بێ ئينتيمايی به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و نيشتمان (ده‌سه‌ڵات/ حكومه‌ت) له‌ناوتاكه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له‌ياسادا هه‌موو تاكێك بێ جياوزى (ڕه‌نگ، مه‌زهه‌ب، كه‌لتور، ئابورى، پێگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى، بيروڕاى سياسی، ئاين و ئاينزا) له‌ماف و ئه‌ركياندا يه‌كسانن هه‌روه‌ك له‌مادده‌ى (18) ڕه‌شنووسی ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستاندا ئاماژه به‌ويه‌كسانيه كراوه.
ئه‌گه‌ر به‌وردى خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ ياساكه‌ى (كۆمۆنۆيلس) بكه‌ين كه‌له ساڵى (1895) كه‌له‌لايه‌ن دانه‌رى ياساكه له‌بێرت ڤين دايسی نووسراوه ئه‌و واقيعه‌مان بۆ ڕون ده‌بێـته‌وه، كه‌هه‌موو تاكێك له‌سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه هه‌تا پاسه‌وانێكى ئاسايی وه‌ك يه‌ك به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه ياساييه‌ى كه‌له‌سه‌ر شانيه‌تى وه‌ك هه‌ر هاوڵاتيه‌كى ئاسايی له‌به‌رده‌م دادگادا لێپێچينه‌وه‌ى ياساييان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وه له‌كاتى ده‌وامى ڕه‌سميدا ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكات به‌پێی ئه‌و ياسا ڕه‌سميانه‌ى كه‌بۆی دانراوه لێپێچينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و ياسايه‌ش ده‌ڵێت هه‌موو كه‌س بێتاوانه تا ده‌سه‌لمێت كه تاوانباره، هه‌روك (مۆنتيسكيۆ) ده‌ڵێت [ياسا وه‌ك مردن وايه جياكارى بۆ هيچ كه‌سێك ناكات]، له‌وڵاته ديكتاتۆريه‌كاندا سه‌روه‌رى ياسا بوونی نيه، چونكه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست تاكه كه‌سێكه‌وه‌يه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆخۆی قۆرخ كردووه هه‌رخۆی بڕيار به‌ده‌ست و بڕيار ده‌ره بڕياره‌كانى وه‌ك ياساوان و كارى پێده‌كرێت. نموونه‌ش بۆ ئه‌و وڵاته ديكتاتۆريانه وه‌ك (هيتله‌ر) سه‌رۆكى ئه‌ڵمانياى نازی له‌سه‌ده‌ى بيستدا و (سه‌دام حسين) سه‌رۆكى كۆمارى عێراق له كۆتايى سه‌ده‌ى بيستدا ... هتد به‌پێچه‌وانه‌ى وڵاته ديكتاتۆريه‌كان له وڵاته ديموكراسيه‌كاندا سه‌روه‌رى ياسا بوونى هه‌يه و تاكه‌كان له‌ژێر چه‌ترى ياسادا مافه‌كانيان پارێزراوه و يه‌كسانن له ئه‌رك و مافياندا نموونه‌ش بۆ ئه‌مه وه‌ك وڵاته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا .... هتد.
له‌كوردستاندا سه‌روه‌رى ياسا ئه‌گه‌ر چی له‌دواى ڕاپه‌ڕينى ساڵى (1991)دا ياسا وه‌ك پێويست جێبه‌جێنه‌كراوه‌و سه‌قامگير نه‌بووه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ئاريشه له‌وانه بارودۆخی سياسی و ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌رێمى، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌دواى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو كابينه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و كه‌مبونه‌وه‌ى ئاڵۆزيه‌كان ياسا خه‌ريكه به‌ره‌و سه‌قامگيری هه‌نگاو ده‌نێت هه‌رچه‌نده ياسا به‌وشێوه‌يه به‌رجه‌سته نه‌بووه له‌كوردستاندا كه‌جێگاى تێرامان و خوێندنه‌وه بێت، چونكه ده‌بينين ياسا تائێستا ئه‌و ڕۆڵه‌ى نه‌بينيوه كه هه‌يه‌تى ئه‌وه‌ش به‌هۆي لادانى خه‌ڵك و به‌رپرسان كه‌سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و لێپێچينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ناكرێت وه به‌هۆي هه‌ندێ فاكته‌رى عه‌شايه‌ری و كۆمه‌ڵايه‌تى له ئه‌هميه‌تى ياسا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ى زۆربه‌ى كێشه و ئاڵۆزيه‌كان له‌لايه‌نى عه‌شاريه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن دوور له‌ده‌سه‌ڵاتى دادگا، وه‌بوونى مه‌كته‌به كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى حزبه‌كان كه زۆرينه‌ى كێشه‌و ئاڵۆزيه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا و له‌ناو باره‌گاى حزبه‌كاندا چاره‌سه‌رده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش واى كردووه ده‌سه‌ڵاتى دادگاكان كه‌مبكرێته‌وه‌و وه‌ك پێويست به هه‌ند وه‌رنه‌گيرێت. بۆيه زۆر جار ئه‌و كێشانه بۆ جارێكى ديكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به‌وهيوايه‌ى كه ياسا له كوردستاندا سه‌روه‌ر بێت و دوور له ده‌سه‌ڵاتى هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕۆڵى خۆی ببينێت و به‌وپێيه‌ی كه هه‌يه‌تى.