|
عێڕاق : به‌ندیخانه‌ی نه‌وجه‌وانان خراپ مه‌مه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت
Wednesday, 09.26.2007, 11:54am (GMT)

تاریق هاشمی له به‌یاننامه‌یه‌کدا چۆنێتی ئه‌شکه‌نجه‌دانی له به‌ندیخانه‌یه‌کی نه‌وجه‌وانانی شاری به‌غداد ئاشکرا کرد که له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌کانه‌وه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی به سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌وجه‌وانان له ناوچه‌ی (تۆپچی)ی ناوه‌راستی به‌غدا گوێی له چه‌ند به‌ندکراوێک گرتوه ئه‌وانیش چۆنێتی و جۆری لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بۆ هاشمی ڕونکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها هاشمی وتی " به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین و ده‌بێت دادوه‌ری ده‌ربكه‌وێت له‌مه‌شدا بێده‌نگ نابین " هه‌روه‌ها پێی ڕاگه‌یاندون ئه‌وه‌ی تاوانی نه‌کردبێت ئازاد ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه كه نابێت به‌ندكراو به‌بێ دادگاییكردن له دوو ساڵ زیاتر له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه، كه ئه‌مه له‌و به‌ندیخانه‌یه به‌دیكراوه
|