ڕێساى
هه‌ڵسوكه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياسا
وه‌رگێڕانى/ جه‌ميله شێخ مه‌حمود
ئه‌م ياسايه به‌پێى بڕيارى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان34/169ڕێكه‌وتى (17-12-1979) دانراوه
پێشه‌كى
كاتێ ئه‌م بابه‌ته كه باس له‌هه‌ڵسوكه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به جێبه‌جێكردنى ياسا خوێنده‌وه، زۆر سه‌رنجى راكێشام، چونكه ئێمه زۆرجار باس له‌پاراستنى مافى مرۆڤــ ده‌كه‌ين كه له‌ڕووى تيۆرييه‌وه چه‌ندين ووشه‌ى جوانن كه هه‌موو كسێك به‌بيستنى هه‌ست به‌ئارامى ده‌كات، به‌ڵام ئايا له‌كاتى پراكتيزه‌كردندا به‌وشێوه‌يه جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
هه‌روه‌ها كرۆكى ئه‌م ماددانه باس له‌و كاروڕه‌فتارانه‌ى كارمه‌ندانى پۆليس و ئاسايش ده‌كات، كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتيدا بكه‌ن وپابه‌ند بوونيان به‌و ڕێسايانه‌وه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى مافى مرۆڤــ، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه مادده‌ى حه‌وت له‌م ڕێسايه جه‌خت له پاراستنى ياسا و ڕێزگرتنى ئه‌م ڕێسايه له‌ناو كارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى باشتر بتوانن ئه‌و ياسايانه به‌سه‌ر هاوڵاتياندا جێبه‌جێبكه‌ن.
هيچ پاساوێك نييه بۆ به‌كارهێنانى توندوتيژى و ئه‌شكه‌نجه‌دان، چونكه ئه‌گه‌ر هاووڵاتى هێرش بكاته سه‌ر كارمه‌ندى ده‌زگا يان سوكايه‌تى پێبكات، له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌يدا، ئه‌وا به‌پێى ياسا و مادده‌ى (229، 230، 231، 232) ياساى سزادانى عێراقى دادگايى ده‌كرێن.
به پێويستمزانى كه ئه‌م ڕێسايه له ساڵيادى جاڕنامه‌ى جيهانى مافى مرۆڤدا به‌زمانى كوردى بڵاوبكه‌مه‌وه.
الأعتداء على الموظفين و غيرهم من المكلفين بخدمة عامة المادة (229) يعاقب بالحبس كل من اهان او هدد موظفا او اي شخص مكلف بخدمة عامة او مجلس او هيئة رسمية او محكمة قضائية او ادارية اثناء تأدية واجباتهم او بسبب ذلك.
المادة (230) يعاقب بالحبس مدة لاتقل عن سنة كل من اعتدى على موظف او اي مكلف بخدمة عامة او مجلس او هيئة رسمية او محكمة قضائية او ادارية اثناء تأدية واجباتهم او بسبب ذلك، و تكون العقوبة الحبس مدة لاتقل عن سنتين اذا حصل مع الأعتداء و المقاومة جرح او اذى، وتكون العقوبة السجن مدة لاتزيد على سبع سنوات او الحبس مدة لاتقل عن ثلاث سنوات اذا وقع الجرح او الأذى على قاض او من هو بدرجة مدير عام فأكثر اثناء تأدية وظيفته او بسببها.
ولا يخل ماتقدم بتوقيع اية عقوبة اشد يقررها القانون للجرح او للأيذاء.
المادة (231) يعاقب بالحبس مدة لاتزيد على ثلاث سنوات و بالغرامة او بأحدى هاتين عقوبتين من من‌ع قصدا موظفا او اي شخص مكلف بخدمة عامة عن القيام بواجباته.
الجرائم المبينة في المواد 229، 230، 231.
أ-اذا ارتكب الجريمة مع سبق الأصرار. ب- اذا ارتكب الجريمة مع خمسة اشخاص فأكثر.ج- اذا ارتكب الجريمة مع شخص يحمل سلاحا ظاهرا.
وه‌رگێڕ
به‌ندى يه‌كه‌م
له‌هه‌موو كاتێكدا, له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياسايه, ئه‌ركى سه‌رشانيان جێبه‌جێبكه‌ن كه ياسا خستويه‌تيه ئه‌ستۆيان ئه‌مه‌ش به‌خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵا و پاراستنى هه‌موو كه‌سه‌كان له‌كارى ناياسايى, به‌ئاراسته‌يه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رزترين ئاستى به‌رپرسيارێتى يه‌كبگرێته‌وه كه پيشه‌كه‌يان داوايان لێده‌كات.
سه‌رنج:
آ- ده‌سته‌واژه‌ى ((فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به جێبه‌جێكردنى ياسا)) هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رپرسن له‌جێبه‌جێكردنى ياسا و ئه‌وانه‌ى موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن, له‌وانه ده‌سه‌ڵاتى گرتن يان حجزكردن (گلدانه‌وه) ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش به‌هه‌ڵبژاردن يان دامه‌زراندن دانرابن.
ب- له‌و وڵاتانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى سه‌ڵاحيه‌تى پۆليس به‌جێده‌هێنێ به‌جل وبه‌رگى ڕه‌سميه‌وه‌بن يان مه‌ده‌نى يان هێزه‌كانى ئاسايشى وڵات, پێناس (فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياسا) گشتى بۆ فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و ده‌زگايه.
ج- مه‌به‌ست له‌خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵ, به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى, پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و هاوكارى هه‌موو تاكێك كه پێويستى به‌يارمه‌تى خێرا هه‌بێت به‌هۆى ڕووداوه‌وه, ئه‌گه‌ر تايبه‌تى بێت يان ئابوورى يان كۆمه‌ڵاتى يان هه‌رجۆره ڕووداوێكى تر.
د-مه‌به‌ست له‌م حوكمه ته‌نها ڕوماڵكردنى سه‌رجه‌م كاره توندوتيژى و ئازاردان و تاڵانكردن ناگرێته‌وه به‌ڵكو له‌سه‌روو ئه‌وه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه بگرێته‌وه كه ئه‌كه‌وێته‌ژێر هێز وتواناى ياساى تاوان. هه‌روه‌ها ڕه‌فتارى ئه‌وكه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تواناى به‌رپرسيارێتى تاوانيان نييه.
به‌ندى دووه‌م
فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به به‌جێهێنانى ياسا له‌ميانه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيدا ڕێزله كه‌رامه‌تى مرۆڤايه‌تى ده‌گرێت وپارێزگارى لێده‌كات و پارێزگارى له بنه‌ماكانى مافى مرۆڤــ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ركه‌سێك.
سه‌رنج :
آ- مافى مرۆڤــ كه ئاماژه‌ى پێدراوه، دياريكراوه و پارێزراوه به‌پێى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و نيشتمانى. له‌و ڕێكه‌وتنامانه‌ى په‌يوه‌ندييان پێوه‌يه:
جاڕى جيهانى مافى مرۆڤــ، رێكه‌وتنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به مافه‌مه‌ده‌نى و سياسييه‌كان، پاراستنى هه‌موو كه‌سێك له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌يه‌ك يان سزادانى نامرۆڤانه‌و توندوتيژ يان پيشه‌يى، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنى هه‌مووجۆره‌كانى جياكارى ڕه‌گه‌زى، ڕێكه‌وتنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆنه‌هێشتنى جياكردنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زى و ڕێكه‌وتنامه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و ڕێساى نموونه‌يى دنيا بۆمامه‌ڵه‌ى به‌ندكراوان، ڕێكه‌وتنامه‌ى ڤێننا بۆ په‌يوه‌ندى كۆنسوڵخانه.
به‌ندى سێه‌م
نابێت فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به به‌جێهينانى ياسا هێز به‌كاربهێنن مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكى زۆركه‌مى پێويستدا و له‌سنورێكى دياريكراودا بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌يان.
سه‌رنج:
ئـ-ئه‌م حوكمه‌ته جه‌خت ده‌كات له به‌كارهێنانى هێز له‌لايه‌ن فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياساوه ده‌بێت له‌بارێكى جياوازدا (أستسنائى)بێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێى وايه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى رێپێدراون له‌به‌كارهێنانى هێزدا له هه‌لومه‌رجێكى گونجاو‌دا پياده‌ى بكه‌ن، له‌پێناو رێگرتن له روودانى تاوانێك يان ده‌ستگيركردنى ياسايى تاوانبارێك يان گومان‌لێكراو به‌تاوانێك، ئه‌وه‌ش نابێت له‌و ئاسته زياتر هێز به‌كاربهێنرێ.
ب-به‌شێوه‌يه‌كى ئاسايى ياساى نيشتمانى به‌پێى بنه‌ماى (التناسبيه) رێژه‌ى به‌كارهێنانى هێز له‌لايه‌ن فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به به‌جێهێنانى ياسا سنووردار ده‌كات. پێويسته تێبگات، ده‌بێت رێزله بنه‌ماكانى گونجاوى و رێژه‌ى كارپێكراو بگرێت له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى و له‌شيكردنه‌وه‌ى ئه‌م حوكمه. هه‌روه‌ها له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا نابێت ئه‌م حوكمه والێكبدرێته‌وه كه رێبدات به به‌كارهێنانى هێز به‌شێوه‌يه‌ك كه له‌گه‌ڵ مه‌شروعيه‌تى ئامانجدا نه‌گونجێت، كه پێويسته بهێنرێته دى.
ج-به‌كارهێنانى چه‌ك به دواهه‌مين رێوشوێن و هۆكار دابنرێت، و پێويسته هه‌موو توانايه‌ك بخرێته‌گه‌ڕ بۆ خۆلادان له به‌كارهێنانى چه‌ك به‌تايبه‌ت دژى منالآن، هه‌رگيز نابێت چه‌ك به‌كاربهێنرێت مه‌گه‌ر كه‌سى گومان لێكراو بيه‌وێت به به‌رگرى چه‌كه‌وه تاوانێك ئه‌نجام بدات يان به‌هه‌ر ڕێگه‌يه‌ك ژيانى كه‌سانى تر بخاته مه‌ترسيه‌وه‌و به رێوشوێنى نه‌رمونيان ده‌ستگير نه‌كرێ يان ده‌ست به‌سه‌ريدا نه‌گيرێ، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى ته‌قه‌كردن به‌چه‌ك پێويسته به‌زووترين كات ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ى بدرێته ده‌سه‌لاَتى تايبه‌ت.
به‌ندى چوارهه‌م
فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياسا پارێزگارى له نهێنيه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى سروشتێكى نهێنى هه‌يه كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى يان پێويستيه‌كانى دادوه‌رى نه‌بێت.
سه‌رنج
فه‌رمانبه‌رانى په‌يوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنى ياسا به‌حوكمى ئه‌ركه‌كانيان هه‌ندێ زانياريان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه تايبه‌ته به‌ژيانى تايبه‌تى كه‌سه‌كان يان زيان به به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سانى تر بگه‌يه‌نێت يان به‌سومعه‌يان، له‌به‌رئه‌وه پێويست به وورياييه‌كىزۆر ده‌كات له‌پاراستن و به‌كارهێنانى ئه‌و زانياريانه، نابێت ئه‌و زانياريانه بدركێنرێت مه‌گه‌ر ته‌نها به‌حوكمى كاره‌كه‌يان يان له‌به‌رژه‌وه‌ندى دادوه‌ريدا، هه‌ر دركاندنێكى ئه‌و زانياريانه بۆ مه‌به‌ستى تر به‌ته‌واوى نامه‌شروعه.