بێگومان مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌هه‌ندێكی هیومانیتاریانه‌ی مه‌زنی تێدایه، ڕه‌هه‌ندێ پێ له‌سه‌رچه‌ندین خاڵێكی گرنگ داده‌گرێت وه‌ك مافی ژیان و ئازادی و سیاسی و نیشته‌جێبوون و زمان....، به‌ڵام ئه‌م مافانه دوو خاڵی گرنگ وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی گشتی ده‌دان به ده‌سته‌وه:
یه‌كه‌م: مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن كه مرۆڤ به مافی سروشتی و جێگری خۆی ده‌زانێت، مافێكن له سه‌رزه‌مین بۆیان ده‌گه‌رێین و كه‌م تا زۆر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و تێگه‌یشتنانه‌وه نییه كه سه‌رچاوه و لێكدانه‌وه‌كانی له په‌یامه ئیلاهی و ئاینیه‌كاندا یه‌كاڵاكاده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م: مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و مافانه‌ن كه ڕه‌هه‌ندێكی كۆسمۆپۆلیتیكی هه‌یه و تاكه بنه‌مایه‌ك بۆ شیكاركردن و مامه‌ڵه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی تێرمه‌كانی ئه‌قڵه، واته دارشته و سه‌رچاوه‌گری تێزه ئه‌قڵانییه‌كانی مرۆڤ خۆیه‌تی.
مرۆڤ له چه‌ندین خاسیه‌ت و به‌ها و توانادا خاڵی هاوبه‌ش و چونیه‌كیان هه‌یه، مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه، مرۆڤ ئاده‌می سه‌رنشینی زه‌وییه و كۆمه‌ڵگایش ناوه‌ند و شوێنگه‌ی چالاكییه مرۆییه‌كانه، به‌م مانایه بۆ تێگه‌یشتن له مافی مرۆڤ ده‌بێت له سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا تێبگه‌ین، لیو شتراوس له كتێبی"تأریخ الفلسفه السیاسیه" له به‌رگی یه‌كه‌مدا ده‌نوسێت" كه‌س ناتوانێت له سروشتی مرۆڤ تێبگات ئه‌گه‌ر له سروشتی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تێنه‌گات" تێگه‌یشتن له سروشتی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا تێگه‌یشتنه له‌و ئه‌رك و ماف و كارانه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تی و كۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پارێزگاری له مافی تاكه كه‌س ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ش، كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیار ده‌كات به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن له‌و مافانه.
به‌شێكی گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی گه‌وره‌ى تێدایه كه باس له دادوه‌ری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بریتی بن له مافى مرۆڤدۆستان پێویسته به‌قوڵی به‌نێو فه‌لسه‌فه‌ی دادوه‌ریدا شۆربێته‌وه. به‌مه‌ش كاتێك له هه‌ر وڵاتێكی جیهاندا مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی پراكتیكی كه تێدا دادوه‌ری چ وه‌ك ده‌سه‌ڵات و چ وه‌ك په‌یمانێكی گروپ و تاكه كه‌سه‌كان پارێزراو بێت، مافه‌كانی مرۆڤ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستوری زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك جۆره په‌یمانێكی ئیلزامی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاته عه‌سكه‌ریه‌كان مافه‌كانی مۆرڤ نه‌ك نه‌بوه‌ته په‌یمانێكی ده‌ستوری ملتزم به‌ڵكو هیچ به‌ندێكی ئاوری لێنادرێته‌وه، رێكخراوی ئاسیان كه پێك دێت له ده ده‌وڵه‌ت" مالیزیا و فلبین و ئندونیسیا وبرونای وتایلند وسنغافوره ومیانمار وفیتنام ولاوس وكمبودیا " كه پێشتر 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا، كه بریتیه له پێكهاته‌یه‌كی سیاسی هه‌مه‌چه‌شن له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه تازه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاوده‌نێن، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستی و دیكتاتۆریشی تێدایه، له دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه، نه‌یانتوانی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ دابمه‌زرێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ندام له‌و رێكخراوه ناڕه‌زایی نیشاندا به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی له ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه، به‌دیاریكراوی میانمار ناڕه‌زایی نیشاندا به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی، كه تایبه‌ت بێت به پارێزگاریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، بورما كه پایته‌ختی میانماره له ساڵی 1960 ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌سكه‌رتاریانه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1990دا حزبه‌كه‌ی ئۆنغ سان سو زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته عه‌سكه‌رتایه‌ته‌كه نه‌یهێشت ئه‌و حزبه بێته‌سه‌ر حوكم.
ئه‌م بارودۆخه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵات بۆ چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه:
- 1- تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی ناسیونالیزم و ئه‌تنكی ئه‌م ناوچانه ساخ نه‌بۆته‌وه، كێشه‌یه‌ك وای كردووه هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئێستا دامه‌زراون شوناسێكی ناسیونالیزمیان هه‌بێت به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا تواونه‌ته‌وه.
- 2- به‌شێكی زۆری پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م ناوچانه بنه‌مایه‌كی ئاینیانه‌ی هه‌یه، ئاین جگه‌له‌وه‌ی به‌شداریه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵاتی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی .. له هه‌مان كاتدا بوته روكنێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات، دروست ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یش نوێنه‌رایه‌تی حزبێكی ئاینی نه‌كات به‌ڵام له ڕه‌فتاردا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئاینیانه كارده‌كات.
- 3- به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌رتایه‌تن، ئه‌م جۆره مۆدێله له ده‌سه‌ڵات تا ئاستێكی زۆر هه‌موو مافه دیموكراسی و هاوڵاتیبوون و مه‌ده‌نیبونێك پێشێل ده‌كات به‌وه‌ش مافه‌كانی مرۆڤ هیچ به‌هایه‌كی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی نامێنێته‌وه.
- 4- به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵات ته‌نها رێگه به یه‌ك حزب ده‌دات فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات، واته شكستێك هه‌یه له پرۆسیجه‌ری دیموكراتیزه‌كردن و ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئیمتیازات و به‌ها و سامان و خواسته‌كان بۆ خۆی مۆنۆپۆل ده‌كات، واته دادوه‌رى و جیاوازیخوازی و دیموكراسی یه‌كسان ده‌بێت به‌سفر، لێره‌وه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێت هیچ نین جگه له وتاری بریقه‌دار و ترسناك.
چه‌ندین خاڵی تر هه‌یه واده‌كات دیموكراسی و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ نه‌بێته روكنێكی سه‌ره‌كی ده‌ستور و ده‌سه‌ڵات و په‌یماننامه‌ی سیاسی و زینده‌گی له‌م وڵاتانه له‌وانه: كێشه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر و چه‌و‌ساندنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌ته‌وه و گروپ و تایفه ئه‌م خاڵانه خاڵی جه‌وهه‌رین له كێشه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا ،دروست ئه‌سته‌مه ریشه‌كانی كێشه‌ی مافی مرۆڤ بدۆزینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و كێشانه نه‌كه‌ین كه ڕه‌گ و ریشه‌یه‌كی دورودرێژی میژوویان هه‌یه.
له‌كوردستاندا مافی مرۆڤ بوه‌ته كێشه، كێشه‌یه‌ك لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یه‌وێت پراكتیزه‌ی بكات له پنته جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، به‌مه‌ش رووبه‌روی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری ناوچه‌كه و دراوسێكانی ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م پراكتیزه‌كردنه كه‌موكورت ده‌هێنێت به‌هۆی:
- 1- نه‌بونی رۆشنبیری پێویست به‌و مافانه.
- 2- جیاوازی گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و سه‌رمایه و به‌رژه‌وه‌نییه ئابوریه‌كان، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه رووبه‌ری جۆری رێكخستنی ئه‌ندازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه.
- 3- سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له كوردستاندا، ئه‌م سه‌ربه‌خۆنه‌بوونه هۆكارێكه بۆ دروستكردنی كێشه له‌به‌رده‌م دیموكراسیه‌تدا، به‌وه‌ش كێشه بۆ كایه‌كانی تر ده‌خوڵقێت.
- 4- كاریگه‌ر نه‌گه‌تیفی ئاین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان"جه‌نده‌رییه‌كان". ئاین ده‌بێته پێوه‌ری ئه‌خلاق و ئیلتزامی یاسایی و هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی تاك به كۆمه‌ڵگاوه ده‌به‌ستێته‌وه, واته هێشتا په‌یوه‌نیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌پێش زه‌مه‌نی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ ببێته په‌یمانێكی ده‌ستوری و یاسایی پێویسته:
- 1- ده‌سه‌ڵات گۆرانی رادیكالانه له په‌روه‌رده و فێركردندا ئه‌نجام بدات.
- 2- یاسایه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاین تێكڵاوی ده‌سه‌ڵات نه‌كات.
- 3- په‌راوه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆركردنی ببێته پرۆسیجه‌رێكی ئاسایی، واته جه‌ختكرنه‌وه له‌سه‌ر دیموكراسی.
- 4- بنه‌بركردنی گه‌نده‌ڵی و به‌رقه‌راربوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
- 5- ئه‌كتیفكردنی رۆڵی په‌رله‌مان و به‌خشیتی توانای به په‌رله‌مان تا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بكات به سه‌رجه‌م وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه.