له فارسیه‌وه : یادگار حه‌مه غه‌ریب
مافه‌كانى مرۆڤ human rights
مافه‌كانى مروڤ بریتین له‌و داواكارییانه‌ى كه هه‌موو مرۆڤه‌كان بۆ سه‌لماندنى خۆیان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه به شێوه‌یه‌كى دادوه‌رانه داواى ئه‌وه بكه‌ن. كاتێك كه ئه‌م مه‌فهومه له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مدا پێشكه‌ش كرا، به‌م خواستانه‌یان ده‌وت مافه سروشتییه‌كان و كه‌له سروشتى جه‌وهه‌رى تاكى مرۆڤه‌كان شتێكى تازه‌یه. به درێژایى سه‌ده‌كانى سه‌ره‌تا ڕیفۆرمى مافه مرۆییه‌كان و پاشان مافه‌كانى مرۆڤ له (ئێران) بایه‌خى زیاترى پێده‌درا. ئه‌م گۆڕانكارییه تا ڕاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره مافانه‌بوو له‌م زه‌مینه‌دا چونكه ئه‌و داوایانه له‌خۆده‌گرێت كه ناتوانرێت به‌ئاسانى به‌سروشتى بزانرێت و ئه‌م لایه‌نه ته‌نها ده‌توانرێت له چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كى خۆش گوزه‌راندا به‌ده‌ست بهێنرێت.
مه‌فهومی مافه‌كانى مرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌سك و تروسكى به گه‌شه‌ى دیموكراسى نوێیه‌وه هه‌یه، دیموكراسى به‌و مانایه‌ى كه ئه‌مڕۆ ئه‌م زاراوه‌یه له زۆربه‌ى بواره‌كاندا به‌كاردێت، خاوه‌نى دوو ڕه‌گه‌زى بنه‌ڕه‌تییه: حكومه‌تى زۆرینه و پاراستنى مافه مرۆییه‌كانى تاك. حوكمڕانى سیاسی زۆرینه‌ى هاوڵاتیان له یۆنانى كۆن دا پشكوت، به‌ڵام مه‌فهومى مافه‌كانى مرۆڤ یه‌كێكه له داهێنه نوێیه‌كان. هه‌موو زانیارییه ئه‌خلاقى و سیاسییه‌كانى پێشوو زیاتر پێیان له‌سه‌ر وه‌زیفه و ئه‌ركه قورسه‌كان داگرت بوو هه‌تا له‌سه‌ر مافه‌كان. ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان به‌ڕه‌سمى له قه‌ڵه‌م بدایه ئه‌وانه‌یان به سیستمى سیاسى تایبه‌ت به تاك ده‌زانى وه‌ك مافه‌سروشتی یان گشتییه‌كان.
هابزولوك
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى مه‌فهومى مافه‌كانى مرۆڤ تا هۆگۆگروتیوس (1583-1645) مافناسى هۆڵه‌ندى، یان ته‌نانه‌ت تا بیرمه‌ندى پێشكه‌وتووتر، به‌ره‌ودواوه ده‌بن، یه‌كه‌مین په‌روه‌رده‌ى ته‌واوى جێبه‌جێكراو له‌باره‌ى مافه‌سروشتییه‌كانه‌وه له به‌رهه‌مه‌كانى تۆماس هابز (1588-1679) دا ده‌ركه‌وت. كلیلى فه‌لسه‌فه‌ى سیاسی هابز په‌روه‌رده‌ى حاڵه‌تى سروشتییه. ئه‌و چاكسازییه‌ى كه‌بۆ وه‌سفكردنى بارودۆخى پێش سیاسی به‌كارده‌هات ئه‌وه به بارودۆخى سروستى مرۆڤ ده‌زانێت.
به بۆچونى هابز، هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌پێى سروشتى خۆیان یه‌كسانن، ئاره‌زوى پاراستنى نه‌فس به‌سه‌ر هه‌مووكه‌سدا زاڵه. له ئه‌نجامدا، له هه‌رشوێنێكدا كه ده‌سه‌ڵاتێكى به‌هێز به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا حكوم نه‌كات، له كاتى شه‌ڕى هه‌میشه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ن. له‌م بارودۆخه‌دا، هیچ یاسایه‌ك بوونى نییه وه ناتوانرێت به هیچ كارێك بوترێت نا دادپه‌روه‌رانه. له‌به‌ر ئه‌مه مرۆڤه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه هیچ ئه‌ركێكى سروشتى یان نیه، سود له (مافى سروشتى) وه‌رده‌گرن، تاكه‌كان هه‌موو كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بۆ پارێزگارى نه‌فس به پێویستى بزانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئازادى بێ سنوره، وه له‌ڕاستیدا به‌هۆى ئه‌م ئازادى بێ سنوره‌وه- ژیانى مرۆڤ له حاڵه‌تى سروشتی‌دا، به پێى به‌ناوبانگترین وشه‌ى هابز (له ته‌نهایى و هه‌ژارى و نه‌گبه‌تى و كورتیدایه). به‌ڵام عه‌قڵ ڕێگا بۆ ده‌ربازبوون له گیروگرفته پیشانى مرۆڤه‌كان ده‌دات:
ئه‌وان ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه ڕێكبكه‌ون كه مافى سروشتى خۆیان له باره‌ى هه‌موو شتێكه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكى فه‌رمانڕه‌وا بگوێزنه‌وه كه بیه‌وێت ئاشتى له‌نێوان ئه‌وانه‌دا بپارێزێت، وه به‌رگرى له‌وانه بكات له به‌رامبه‌ر دوژمنه ده‌ره‌كییه‌كاندا. به‌م شێوه‌یه بنه‌ماى بنه‌ڕه‌تى هه‌موو سیسته‌مه سیاسیه‌كان هه‌ر هه‌مان په‌یمان یان به‌ڵێنى كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه تاكه ئازاد و یه‌كسانه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئیختیارى (هه‌رچه‌نده تا ڕاده‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر بنه‌ماى ترس) له‌وه‌دا به‌شداربوون هه‌تا ئاسایشى خۆیان پێ زیادبكه‌ن.
خودى هابز ئه‌فزه‌لیه‌تى پاشایه‌تى ده‌دا به‌سه‌ر حكومه‌تى كۆماری‌دا و به‌رگریكه‌رێكى ناسراوى حكومه‌تى ڕه‌هابوو. ئه‌و، به‌و بڕوایه‌ى كه ترس و نه‌فره‌تى به‌رهه‌م هاتوو له شه‌ڕى ناوخۆوه گه‌وره‌ترین كاره‌ساته كه ده‌توانێت بچێته ناخى مرۆڤه‌كانه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه مافه‌كانى فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت دووربێت له چاودێرى و په‌یڕه‌وكاران مافى ئه‌وه‌یان نییه له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ڕه‌زامه‌ندى ملكه‌چ بوون بۆ فه‌رمانڕه‌وا ده‌ست له‌م ڕێكه‌وتنه هه‌ڵبگرن، به‌ڵام هابز ته‌نانه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه مافه تایبه‌تییه‌كان، وه‌ك مافه‌تایبه‌ته‌كان، وه‌ك مافى به‌رگریكردنى تاك له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستى و ناهه‌موارى ژیانى خۆیان، مسۆگه‌رنین و ناتوانرێت ئه‌وانه بگوێزرێته‌وه یان چاوپۆشی‌یان لێبكرێت،له‌گه‌ڵ هه‌مان تێڕوانین دا، ئه‌و درێژایه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌كرد و تاكه‌كان تۆمه‌تباربكرێن، سودوه‌رگرتن له‌سه‌نه‌د یان شایه‌ته‌كان له ڕێگاى ئه‌شكه‌نجه‌وه به‌ده‌ست دێن به ڕێگه پێدراو نازانرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه ئه‌و پێشنیارى كردبه شێوه‌ى چوارچێوه‌یه‌كى بنچینه‌ى قوتابخانه‌ى ئازادیخوازى ده‌ركه‌وتن: ئه‌وه‌ى كه مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كى سروشتى ئازاد و یه‌كسان و سه‌ربه‌خۆن و ته‌نها ڕه‌زامه‌ندى خودى ئه‌وانه ده‌توانرێت ڕێبازه شایسته و شه‌رعییه‌ت پێدراوه‌كان بۆ حوكمڕانى سیاسی فه‌راهه‌م بكرێت.
هابز، به پێچه‌وانه‌ى بیرمه‌ندى سیاسی پێشووه‌وه، كه تاكى ته‌نها و مافه‌کانى تاك پێشه‌نگن له ماهییه‌تى پۆلێنكردنى سیاسى یان كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌ركه‌كاندا.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه چوارچێوه‌ى ئایدۆلۆژیاى هابز نه‌یهێشت و چاكسازى تیاكرد و هه‌تا په‌روه‌رده‌یه‌كى گونجاوتر بۆ مافه‌كانى په‌یڕه‌وكاران ده‌سته‌به‌ربكات بندیكت سپینوزا(1632-1677) بوو كه ڕایگه‌یاند دیموكراسى سروشتى ترین شێوه‌ى حكومه‌ت و گونجاوترین حكومه‌ته بۆ ئازادى تاك. به‌ڵام كاریگه‌رترین نوێنه‌ر بۆ ته‌عبیرى ئازادیخوازى له بوارى په‌روه‌رده‌ى مافه سروشتییه‌كاندا جۆن لوك (1632-1704) بوو.
بۆچونى لوك جیاوازى گرنگى هه‌یه له‌گه‌ڵ بۆچونى هابز. لوك، ئه‌گه‌رچى له‌م شوێنه‌ى كه مرۆڤه‌كان له حاڵه‌تى سروشتی‌دا به‌ته‌واوى یه‌كسان و ئازادن و زیاد له هه‌مووشتێك به ئاگادارى پاراستنى نه‌فسى خۆیان ده‌زانێت په‌یڕه‌وى له بۆچونى هابز بكات، به‌ڵام حاڵه‌تى سروشتى جیاواز له حاڵه‌تى شه‌ڕ پێناسه ده‌كات. لوك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه پێى حاڵه‌تى سروشتى (یاسایى سروشتى) فه‌رمان ده‌دا و تاكه‌كان فێرده‌كات كه زیان به‌یه‌كتر نه‌گه‌یه‌نن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ئه‌و به‌هه‌مان شێوه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه‌له حاڵه‌تى سروشتى و حاڵه‌تى ئاسایی دا تاكه‌كان سود له مافى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك له یاساى سروشتی‌دا، له‌وانه مافى نابودكردنى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ئه‌وانه به‌ر له‌ناوبردن ده‌تۆقێنن. به‌م شێوه‌یه، له سه‌رو هه‌موو ته‌عبیرێكه‌وه كه كه‌سێك له ئه‌نجامدا بۆ به‌رداشته گێژكه‌ره‌كه‌ى لوك بۆ یاساى سروشتى ده‌یكات، نابێت سه‌رت له‌م ئه‌نجامه‌ى سوڕبمێنێ كه مافه‌كانى تاك له حاڵه‌تى سروشتی دا نا سه‌قامگیر و ده‌سته‌مۆى هه‌ڵه‌ى دووباره بۆوه‌ى تاكه‌كانى تر، وه ئه‌و وه‌ك هابز، ڕه‌زامه‌ندى ئیختیارى تاكه‌كان بۆ پێكهاتنى كۆمه‌ڵگاى سیاسى وه‌ك ڕێگاچاره‌ى ترسه‌كان و مه‌ترسییه هه‌میشه‌ییه‌كانى حاڵه‌تى سروشتى به ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
به‌ڵام به‌پێى به‌رداشتى لوك، تاكه‌كان له‌كاتى پێكهێنانى كۆمه‌ڵگایه‌ك و گروپێكى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش، مافه سروشتییه‌كانى خۆیان به جۆرێكى پێچ و په‌نا ناگوێزنه‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وا.له‌و جێگایه‌ى ئامانجى ئه‌وان له چونه ناوه‌وه‌ى بۆ ناو كۆمه‌ڵگاى سیاسى دابینكردن و پاراستنى ئه‌و مافانه‌یه كه له حاڵه‌تى ئاسایدا سودمه‌ندن له‌وانه. به‌خشینى ده‌سه‌ڵاتى تاكڕه‌وى ڕه‌ها به فه‌رمانڕه‌وا گه‌مژانه و وێرانكه‌ر. له‌م ڕووه وه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ڕێگا پێدراو ده‌بێت و چه‌سپاوده‌بێت به هه‌وڵ و كۆشش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمه‌ڵگا، وه پێكهاته‌ى ئه‌وه سنورداربكرێت كه ئه‌مه پارێزگارى له ژیان و دارایى تاكه‌كان ده‌كات. پاشان، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت له نێوان مه‌رجه‌عێكى یاسادانانى باڵا (ئه‌نجومه‌نێك ته‌رخانكرابێت كه ئه‌ندامانى ئه‌وه خۆیان ملكه‌چى یاساكان بن كه خۆیان دایانناوه) و به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى خوارترى جێ به‌جێكردن دا دابه‌شبكرێت. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان، به شێوه‌ى خیانه‌ت له‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ى كه‌له ئه‌ستۆیدایه، له‌وانه‌یه خه‌ڵك له‌ناوبه‌رن یان بیگۆڕن. ئه‌گه‌رچى بۆچونى لوك بۆ حكومه‌تى پاشایه‌تى سنوردار نه‌گونجاونییه، به‌ڵام به‌ئاشكرالا یه‌نگرى حكومه‌تى خه‌ڵكه.
لوك ئه‌وه‌ى كه به‌شێوه‌ى سێ به‌ش كلاسیكى مافه سروشتییه‌كان پێكهێنا واته – به‌سه‌رژیان و ئازادى و دارایی- دا پۆلێنى كرد. به‌بۆچونى هابز، دارایى له حاڵه‌تى سروشتیدابونى نییه، لوك به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه، تێده‌كۆشا تا پیشانى بدات كه كارى مرۆڤـ ده‌توانێت مافێك له‌باره‌ى داراییه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ى سنورى کۆمه‌ڵگاى سیاسی پێك بهێنێت. له‌ڕاستیدا، كاتێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه لوك دارایى به به‌شێك له مافه سروشتییه‌كان ده‌زانێت و ده‌ڵێت كه پاراستنى دارایى ئامانجى گۆمه‌ڵگاى سیاسیه و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت مافى نییه دارایى تاكه‌كان زه‌بت بكات یان ته‌نانه‌ت به‌بێ ڕوخسه‌تى تاكه‌كان باج بخاته‌سه‌ر داراییه‌كانیان. به بڕواى لوك، كار نه‌ك ته‌نها بۆ پاك ڕاگرتنى مرۆڤه‌كانه به‌لكو بۆ ئاسایش و ئه‌منیه‌تى ئه‌وان پێویسته، له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت مافه‌كانى په‌یوه‌ست به دارایى ئه‌وانه‌وه فه‌راهه‌م بكرێت هه‌تا بتوانن سود له به‌روبومى كارى خۆیان وه‌ربگرن.