|
سارکۆزی له نێوان ڕۆما و ریازدا
Thursday, 02.21.2008, 10:54am (GMT)
هاشم ساڵح و: ئارام ئه‌مین له‌م دواییه نیكۆڵاساركۆزی چی كردبوو كه رۆشنبیره راستره‌و و چه‌پره‌وه‌كانی فه‌ره‌نسای ئاوا وروژاند؟ دوای ئه‌وه‌ی ساركۆزی دوو وتاری فراوانی پیَشكه‌شكرد سه‌رجه‌م رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ساركۆزی هاتنه گۆره‌پان، یه‌كه‌م وتاریان له‌كۆشكی لاترانی پاپابوو له‌رۆما، له‌به‌رامبه‌ر ئاپۆره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك (20 دیسه‌مبه‌ری 2007)، دووه‌میان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای سعودی و گه‌وره به‌رپرسانی سعودی بوو له‌ریازله(14 یه‌نایه‌ری 2008)، ئه‌و دوو وتاره كه‌متر له‌مانگیَكیان نیَوان بوو. هه‌ردوو وتاره‌كه له‌باره‌ی ئایین بوو به شیَوه‌یه‌كی حه‌ماسیانه‌وه كه له‌دیگۆله‌وه هیچ سه‌رۆكیَكی فه‌ره‌نسی به‌و شیَوه‌یه له‌باره‌ی ئایین نه‌دواوه. ئیَمه ده‌زانین ساركۆزی له‌هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا زیاتر مه‌یلی به‌لای ئاییندایه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه به‌هۆی هه‌ندی هۆكاری شه‌خسییه‌وه بی یا ئایین وه‌كو ئارامیه‌كی ده‌روونی و پاراستنیَك بیَ بۆی كاتیَك رووبه‌رووی هه‌ڵدیَریَكی خیَزانی بووه‌وه. ده‌شیَ ئه‌و ئاینپه‌روه‌رییه‌ی بگه‌رِیَته‌وه بۆ په‌روه‌رده ئایینه كاسۆلیكیه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می مناڵیدا. به‌هه‌رحاڵ پیاویَك ستایشی گه‌وره‌ی ئیمانی ئایینی كرد، چ له‌وتاره‌كه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌م. به‌وه‌ش هه‌ندیَ له‌رۆشنبیرانی فه‌ره‌نسی وه‌ك ریجیس دوبریه‌ی ترساند كه له‌رۆژنامه‌ی لۆمۆند وه‌ڵامی ساركۆزی دایه‌وه، یا وه‌كو جان دانیال كه تاكو ئیَستا له‌رۆژنامه‌ی نۆڤیَل ئۆپسرڤاتۆر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و چه‌ندانی رۆشنبیری دیكه‌ش. ئه‌وان دژی ئایین نین، به‌ڵام تیَكه‌ڵاوكردنی ئایین به سیاسه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه یاده‌ڵیَن با ساركۆزی واز له‌سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بهیَنی و جل و به‌رگی قه‌شه مه‌سیحیه‌كان له‌به‌ر بكات! هه‌روایه ساركۆزی نه ئه‌وه‌یه ببـیَ به پیاوی ئایینی و نه نكۆڵی له‌عه‌لمانیه‌تی كراوه یا پۆزه‌تیڤ ده‌كات، به‌ڵكو هیَرش ده‌كاته سه‌ر عه‌لمانیه‌تی په‌رگیر كه مه‌سیحیه‌تی له‌فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا به گشتی له‌ناوبرد، جگه له‌ئه‌مریكا نه‌بیَ، تاكو ئیَستا ئایین له‌ئه‌مریكا له‌ژیانه‌وه‌دایه، به‌تایبه‌ت له‌ویلایه‌ته‌كانی باشوور. بۆ ئه‌وه‌ی خویَنه‌ری عه‌ره‌بی له‌مه‌سه‌له‌كان تیَبگا، پیَویسته سیاقی ئه‌وروپی و سیاسی عه‌ره‌بی – ئیسلامی شی بكه‌ینه‌وه. له‌ئه‌وروپا تامه‌زرۆیی بۆ ئایین و روحانیه‌ت هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌لانان و په‌راویَزخستنی ئایین و پیاوه‌كانی له‌گۆره‌پانی گشتی كۆمه‌ڵگا، ئایین له‌هیچ شویَنیَك بوونی نییه، ئه‌وه‌نده به‌سه پیاویَكی ئایینی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌می بكاته‌وه – هه‌ڵبه‌ت زۆر كه‌م دیَنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن – تا گاڵته به‌خۆی و به قسه‌كانی بكه‌ن ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی قسه بكات. به‌ڵام لای ئیَمه شته‌كه ته‌واو پیَچه‌وانه‌یه. لای ئیَمه پیاوی ئایینی هه‌ژمونی هه‌یه، چ له‌قوتابخانه و چ له‌زانكۆكان. ئه‌وه جگه له‌مزگه‌وت و كه‌ناله‌ئاسمانیه‌كان. هه‌روه‌ها هیَنده‌ی ئه‌وه‌ی ئیَمه له‌هه‌وڵداین بۆ ئازادی فكر له‌كۆت و به‌نده‌كانی رابردوو و ئوسوڵیه تۆقیَنه‌ره‌كانی، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌وان له‌هه‌وڵدان بۆ هیَنانه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان كه له‌ژیانی خۆیان و له‌كۆمه‌ڵگانیان وه‌ده‌ریان ناوه. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م جوانتر روون بكه‌مه‌وه ئه‌م نمونه‌یه ده‌هیَنمه‌وه: دوایین راپرسیه‌كانی رای گشتیی ده‌ڵی له‌فه‌ره‌نسا: (51%) فه‌ره‌نساییه‌كان رازین پیَیان بڵیَی ئیَوه مه‌سیحی و كاسۆلیكین. به‌ڵام نیوه‌یان رایانگه‌یاندووه بروایان به خوا هه‌یه! به‌ڵام ئینتیمای ئایینی چیه؟ ته‌نها ئینتیمایه‌كی سۆسیۆلۆژی یامیَژووی پوخته. (8%) نیوه‌ی دووه‌م سروته ئاینییه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن یا هه‌فته‌ی جاریَك ده‌چن بۆ كڵیَسا، هه‌روه‌ها ئه‌ی ئه‌و ئاینپه‌وه‌رییه ترسناكه چییه؟ ئه‌ی ئه‌و زۆرینه كاسۆلیكیه له‌كویَوه هاتوون كه‌له‌فه‌ره‌نسا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كریَ؟ ته‌نها یادكردنه‌وه‌یه ئایین به‌مانا ته‌قلیدیه‌كه‌ی له‌وڵاتانی پیشه‌سازی ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆشگوزه‌ران و هه‌ڵچنراو له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی چیَژ و ژیانی به‌كاربه‌رانه، كۆتایی هات. له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هاواری ساركۆزی دیَ تا به‌ها ئایینی و رۆحانی و ئه‌خلاقیه‌كانی ئایینیان به یاد بیَنیَته‌وه، رۆژیَك له‌رۆژان بیروباوه‌ری مه‌سیحی له‌فه‌ره‌نسا هه‌بووه بۆیه له‌وتاره‌كه‌ی لاتران له‌رۆما جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و شته ده‌كرد. به‌ڵام له‌ریاز زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر لایه‌كه‌ی تری ئایین ده‌كرد. هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی زۆری له‌باره‌ی به‌های لیَبورده‌یی و سنگفراوانی كرد، زۆریش وریاییدا له‌شیَواندنی ئایین یا لادان له‌ریَگای راست و دروستی ئایین. وتی زۆر جار ئه‌مه له‌میَژوودا روویداوه. هه‌روه‌ها جیاوازی كرد له‌نیَوان سۆزی ئایینی سامی و داگیركردنی سیاسی ئه‌و ئایینه له‌ریَگای ده‌مارگرژی كویَرانه و به‌ربه‌ریه‌تی نویَ، پاشان به‌دریَژی له‌سه‌ر سیاسه‌تی شارستانی عه‌ره‌ب هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد كاتیَك خاوه‌ن شارستانیه‌ت و شكۆ بوون. ئه‌وه‌ش باشترین و سه‌ركه‌وترین به‌شی وتاره‌كه‌ی بوو. دانی به‌وه‌دا نا كه زانایانی ئیسلام رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌كرد كاتیَك سه‌رقاڵی وه‌رگیَرِانی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتونیان ده‌كرد و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قلانی و په‌یامی ئیسلامی لیَبورده‌یان پیَكه‌وه ده‌گونجاند. پاشان سیاسه‌تی شارستانی ئه‌و شته‌یه كه پیَشتر موسڵمانه‌كان ریَگایان بۆ دارِشت و ئیَستاش هه‌ر كه‌سیَك له‌پیَناو ئیسلامیَكی كراوه و عه‌قڵانی كار بكا ئه‌وه ریَگا بۆ سیاسه‌تی شارستانی داده‌ریَژیَ. به‌ڵی موسڵمانه‌كانی دیكه كاتیَك رابه‌ری فكر بوون له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ره‌و رۆشنگه‌ری و روناكی پیَشكه‌وتن و كاتیَك به‌شیَوازی جیاواز له‌وه‌ی ئیَستا له‌ئایین گه‌یشتن كه به‌دریَژایی چه‌رخه‌كان چه‌قی به‌ستبوو. سه‌رچاوه: الشرق الاوست
Source PUK media – kurdistane knwe
|