
ماوه‌یه‌کی زۆره تورکیا کێشه‌ی کورد‌و پارتی کرێکارانی کوردستان له‌یه‌ک جودا ده‌کاته‌وه!
به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو کوردێک چ پارتی کرێکاران بێت یان کوردێکی بێلایه‌ن یان کوردێکی سه‌ر به هه‌ر پارتێک له تورکیادا کێشه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و باس له مه‌سه‌له‌ی کورد بکات.تورکیا ماوه‌یه‌کی زۆره گه‌شتی جۆراو جۆر ده‌کات به ئه‌وروپا و ووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕازی کردنی چه‌ند ووڵاتێکی زل هێز له‌گه‌ڵ چه‌ند ووڵاتێکی عه‌رب و ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له کوردستانی تورکیا دابمرکێنێته‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها ووڵات به‌کار دێنێت هه‌ر ووڵاتێک به شێوه‌یه‌کی جوددا بۆ ئه‌وه‌ی که پارتی کرێکاران به پارتێکی تێرۆریستی ناوزه‌ند بکه‌ن و وه کێشه‌ی کورد له پارتی کرێکاران جوددا بکه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی تورک سه‌ری گرتوه.
بۆیه تورکیا ئه‌مریکای ڕازی کرد بۆ ده‌ست وه‌شاندن له پارتی کرێکاران به‌ڵام ئه‌و زانیاری یه سه‌ربازییانه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دابووی به تورکیا زۆربه‌ی زانیاری کۆن بوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که گورزی سه‌ربازی تورکیا هیچ زیانێکی کاریگه‌ری نه‌بێت دژ به کورد. تورکیا ئێستا له‌سه‌ر 2 په‌ت یاری ده‌کات، یه‌ک له‌وانه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت تورکیا دوور بخاته‌وه له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و ئێران توشی جه‌نگ ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌وکات ئیستفاده له خاکی تورکیا وه‌رگرێت وه ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی وه‌ک تورکیاش نزیک بخاته‌وه له خۆی. به‌ڵام تورکیا له‌سه‌ر په‌تی ئێرانیش یاری ده‌کات که ئه‌مه‌یان بۆ دوومه‌به‌سته.
یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له خۆی نزیک بکاته‌وه و ئه‌و ساردی یه‌ی که هه‌یه له به‌ینیان نه‌مێنێت،
دوو ده‌یه‌وێت ئێرانیش ڕازی بکات بۆ ڕای گشتی ئیسڵام و ڕای گشتی خه‌ڵکی تورکیا.
تورکیا که ده‌ستی کرد به جموجۆڵی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستان وای ده‌زانی ده‌توانێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا پارتی کرێکاران له‌ناو به‌رێت و وه بتوانێت به قوڵای یه‌کی کاریگه‌ر بێته ناو هه‌رێمی کوردستان وه له‌وێ بمێنێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی مادده‌ی 140 وه دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا.
به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕادام که سیاسه‌ت مه‌دارانی تورک سێ مه‌به‌ستیان هه‌بوو.
یه‌ک: له ناو بردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.
دوو: ده‌ستێوه‌ردان له هه‌رێمی کوردستان.
سێ : دوور خستنه‌وه‌ی یه‌که سه‌ربازی یه‌کان له ده‌وڵه‌ت چونکه ئه‌گه‌ری کودده‌تای سه‌ربازی زۆر نزیک بوو دوای په‌سه‌ند کردنی ئه‌و مادده‌ی که په‌یوه‌ست بوو به حیجاب.
بۆ سیاسه‌ت مه دارانی تورک هه‌رچی ڕووی بدایه له‌م سێ ئه‌گه‌ره هه‌ر سه‌رکه‌وتن بوو !! چۆن؟
ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی تورک پارتی کرێکارانی شکست پێ بهێنایه ، ئه‌وا ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ پارتی عه‌داله‌ت، وه ئه‌گه‌ر بیتوانیبایه ده‌ست وه‌رداته هه‌رێمی کوردستان وه حوکمه‌تی هه‌رێم بێ ده‌نگ بوایه ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک ده‌بوو بۆ پارتی عه‌داله‌ت..
سێ یه‌م ئه‌گه‌ر سوپا شکستی هێنا له جه‌نگی دژ به کورد ئه‌وا هه‌ر سه‌رکه‌وتنه بۆ پارتی عداله‌ت بۆ لووت شکاندنی سوپا له کاروباری ده‌وڵه‌تتدا.
به‌ڵام وه‌ک زانیمان که پارتی کرێکران سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا وه توانی بیسه‌لمێنێت بۆ تورک و سوپاکه‌ی که کورد ئیتر جارێکی دیکه به هێزی تورک و سوپاکه‌ی له ناو ناچێت.
له‌م جه‌نگه‌دا که بۆمان ده‌رکه‌وت سوپای تورک زیانی زۆر کاریگه‌ر تری لێ که‌وت وه‌ک له پارتی کرێکاران هه‌م له باری ڕۆحی هه‌م باری ئابوری هه‌م وره‌ی سه‌ربازی هه‌ر بۆیه به‌په‌له‌ش گه‌ڕانه‌ی خۆیان بڵاوکرده‌وه به‌ڵام به شه‌رتێک که ئه‌مریکا له کۆشکی سپی ڕابگه‌یه‌نێت که سوپا گورزی سه‌ربازی کاریگه‌ری وه‌شاندووه وه ئه‌نجامه‌کانی خۆی 100% پێکاوه ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی لوتی سوپا به‌رز بکه‌نه‌وه ، چونکه سوپای تورک وا دۆڕاوه که هه‌رگیز بیر له گورزی سه‌ربازی نه‌کاته‌وه.
حوکمه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی دبلۆماسی:
من هه‌ست ده‌که‌م که حوکمه‌تی هه‌رێم زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کاندا کرد. چۆن؟
تورکیا ده‌یویست هه‌رێم بکاته لایه‌ن له‌م جه‌نگه دژه مرۆڤی یه‌یدا ، بۆ ئه‌وه‌ی که کورد چی به‌ده‌ست هێناوه به‌جارێک له‌ناوی ببات.. به‌ڵام ژیری حوکمه تی هه‌رێم ڕێگه‌ی نه‌دا یارییه‌کی تورکیا به‌و شێوه‌یه بێت که تورکیا خوازیاره..
نه کارێکی کرد تورک بکه‌وێته گیانی هه‌رێمی کوردستان نه کارێکی کرد دژایه‌تی کورد بکات.. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی نوێ یه له سیاسه‌تی حوکمه‌تی هه‌رێم..
وه شێوازی گفتوگۆ کردن له ده‌ستگای ڕاگه‌یاندن ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه بوو..
هه‌ر جاره‌ی شتێکی جیاوازیان ده‌وت شتێکیان نه‌ده‌وت که تورک توڕه بکات وه شتێکیان نه ده‌کرد که زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ کورد.. ئه‌مه له دونیای سیاسه‌ت پێ ی ده‌ڵێن سیاسه‌تی ژیرانه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ خوێنه‌ران.
فواد هۆڵه‌ندا