|
عێراق و پێکدادان و به‌یه‌کگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکاو ئێران
Saturday, 03.08.2008, 11:42am (GMT)

نوسینی : گه‌یلان محه‌مه‌د
ڕوخانى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى له عێراقدا گرنگی یه‌كى گه‌وره‌ى ستراتیجى به نیسبه‌ت (ئێران)ه‌وه هه‌بوو، ڕاسته ئه‌مریكا و ئێرانیش په‌یوه‌ندى نێوانیان له‌وپه‌ڕى گرژى و ئاڵۆزیدایه و به‌رده‌وام ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات ئێران گۆشه‌گیربكات و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یه‌وێت كۆده‌نگییه‌ك دژى ئه‌و وڵاته پێكبهێنێت، بوونى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران هۆكارێكى بنه‌ڕه‌تییه له فراوانبونى درزى په‌یوه‌ندى نێوان (ئه‌مریكا و ئێران) ئه‌گه‌رچى له‌دواى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندى دبلۆماسى نێوان ئه‌و دوو وڵاته دابڕاوه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌مریكا زیاتر پێداگیرى ده‌كات له‌سه‌ر گه‌مارۆدانى ئێران به‌مه‌به‌ستى سنوردانان بۆ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى ئیقلیمى، هه‌روه‌ها نایه‌وێت ئێران ببێته وڵاتێكى خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى (بوش)ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌زۆر وتار و لێدوانه‌كانیدا ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز ڕێگه‌نادرێ به‌وه‌ى، كه ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى و له ناوچه‌ى كه‌نداو به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێران دواین ڕاپۆرتى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له‌قه‌ڵه‌م دا. به‌ڵام هه‌ردوابه‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌مریكا شان به‌شانى پڕۆژه بریارێكى كرده به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كه مه‌به‌ستیش توندكردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریانه‌یه كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئێران‌دا، دیاره سیاسه‌تى ئێران و ئه‌مریكا له زۆر ناوچه‌دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و له‌زۆر ئاستیش دا یه‌ك نایه‌نه‌وه ، به‌ڵام سروشتى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عێراق دا جیاوازه ده‌توانین بڵێین عێراق پێگه‌ى به‌یه‌كگه‌یشتن و به‌ركه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێرانه. له ئێستادا ئێران بۆته وڵاتێكى ئیقلیمى به‌هێز و كاریگه‌رى به‌رچاو و دیارى هه‌یه له‌سه‌ر وڵاتانى چوارده‌ورى به‌تایبه‌تى دواى ڕوخاندنى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆى ئێراق كه بۆماوه‌ى (8) ساڵ له‌گه‌ڵ ئێران له‌شه‌ڕدابوو به‌ته‌واوى زه‌مینه‌ى ڕه‌خساند بۆئه‌وه‌ى ئێران بتوانێت به قورساییه‌كى زۆرره‌وه په‌ل بكێشێته ناوچه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك، كه ئه‌مریكا ناچابوو له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆدا دانوستان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام بدات له‌پێناو باشتربوونى ڕه‌وشى ئاسایشى عێراق. هه‌ر له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌ش كه‌له نێوان لێپرسراوانى ئه‌مریكا و ئێرانداكرا بارودۆخى عێراق جۆرێك له هێوربونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه وڵاتانى ئێران نایه‌وێت پێكهاته‌و سیستمى وڵاتى عێراق به‌جۆرێك بێت، كه‌له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نه‌بێت، بێگومان ئێران ئاماده‌یه به‌شداربێت له هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له عێراق دا، به‌ڵام كاتێك به‌م ئاراسته‌یه كارده‌كات ئه‌گه‌ر بزانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى پارێزراوده‌بێت له عێراق دا، چونكه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى، بێ هوده ده‌بێت له عێراق دا به‌بێ به‌شداریكردنى ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئیفلیمى دراوسێ ى عێراق له‌سه‌رخستى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا، ده‌كرێت پێشبینى ئه‌وه‌بكرێت له سه‌ردانه‌كه‌ى (ئه‌حمه‌دنه‌ژاد) بۆ عێراق كاریگه‌رى ئیجابى هه‌بێت له‌چه‌ند ئاستێك دا له‌وانه هاوكاریكردنى هه‌ردو وڵات بۆ بنه‌بڕكردنى تیرۆر. سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵى جدى ده‌درێت بۆ وه‌ده‌رنانى (ڕێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵق) له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێكى له‌وجۆره‌دا بێگومان ئێران مرونه‌تى زیاتر ده‌رده‌بڕێت بۆ یارمه‌تى دانى عێراق به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى دژایه‌تى كردنى تیرۆر و جڵه‌وگیركردنى ئه‌و میلیشیا و گرۆپه شیعانه‌ى كه هه‌وادارى ئێران و له خۆرگه‌ى سیاسه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران دا لێپرسراوى یه‌كه‌مى باڵوێزى عێراق له ئێران داواى كرد له ئه‌مریكا و ئێران كۆبونه‌وه‌ى داهاتویان سه‌باره‌ت عێراق له ئاستى وه‌زاریدا بێت .به‌دوریش نازانرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كشانه‌وه‌ى به‌شێك له سوپاكه‌ى ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه بدات له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێك بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردو وڵات له عێراق دا.
له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌هۆى ئه‌و فشاره زۆره‌ى كه خراوه‌ته سه‌ر وڵاتى ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ناتوانێت هه‌ڵوێستى وڵاتانى دراوسێى وه‌لا بنێت و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگاى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌وه به وڵاتانى که‌نداو هه‌ندێ له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانى تره‌وه ئه‌وه پیشان بدات كه ئه‌گه‌ر له‌سه رئاستى نێوده‌وڵه‌تى فشارى بخرێته‌سه‌ر و گه‌مارۆى بدرێت ده‌توانێت سود وه‌ربگرێت له فه‌زاى ئیقلیمى و چوارده‌ورى، له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا ئێران له هه‌وڵى ئه‌وه‌شدایه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى مسردا ئاسایى بكاته‌وه، ئاشكرایه په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات له دواى شۆڕشى ئیسلامى له ئێران دا و واژۆكردنى ڕێكه‌وتن نامه‌ى (ركامپ د‌یڤید) له نێوان مسر و ئیسرائیل دا، له‌دۆخێكى گرژوئاڵۆزدایه. لێره‌وه ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ى (ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) بۆ عێراق له چوارچێوه‌ى ستراتیجیه‌تى نوێى ئێران دا دابنرێت به‌رامبه‌ر ولاتانى دراوسێ كه ئامانجیه‌تى له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى گرژوئاڵۆز نه‌بێت، ئه‌وه‌ى واده‌كات ئێران ئیش له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه بكات. مه‌ترسى زیاترى دابڕان و گۆشه‌گیربونیه‌تى به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بڕیارێكى تر له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه ده‌رنه‌چێت، مه‌به‌ستى زیاتر فشارخستنه‌سه‌رى و تواندنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریانه‌ى ، كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا تا پڕۆژه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بوه‌ستێنێت و ده‌ستبه‌ردارى بێت سه‌ربارى ئه‌مه به‌شێكى تر‌ى گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌ۆك كۆمارى ئێران بۆ به‌غداد له‌و ڕێكه‌وتن نامه ئابوریانه‌دایه كه‌له نێوان هه‌ردوو ولآت واژۆكرا جگه له‌وه ئه‌حمه‌د نه‌ژاد) ڕایگه‌یاند كه ولآته‌كه‌ى بڕى (ملیارێك) دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌دات به‌عێراق بآ گومان لێك نزیك بونه‌وه‌ى ئێران و عێراق له‌سه‌ر ئاستى ئابورى واده‌كات هه‌وڵى زیاتر بخرێنه گه‌ڕ بۆ فه‌راهه‌م بوونى ئارامى و ئاسایش له عێراق دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌قامگیربوونى ئاسایش ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندییه‌كى ئابورى سه‌ركه‌وتووه.
|