|
ئه‌مریکا دۆستی کورد نییه یان هاوسه‌نگی له دبلۆماسییه‌تی کوردی‌دا نییه!؟
Thursday, 04.10.2008, 08:01am (GMT)

نه‌وزاد ساڵح
له‌پرۆسه‌ى رزگارى عیراقدا ده‌وڵه‌تى توركیا كه‌یه‌كێك بوو له‌هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا رازى نه‌بوو له‌سنوورى خۆیه‌وه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرش بكه‌نه سه‌ر عیراق ئه‌وه‌بوو له‌كوردستانه‌وه رێگا خۆشكرا بۆ هاتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ رزگاركردنى عیراق، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه كورد پێشتریش له‌شه‌ڕى دژه تیرۆردا هێڵى ته‌ریبى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بوو ئه‌م هاتنه‌ناوه‌وه‌یان له‌كوردستانه‌وه بووبه خاڵى ده‌ستپێكى جۆره هاوپه‌یمانییه‌ك له‌نێوان سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد‌و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاییه‌كان، هه‌تا ئێستاش كورد كار له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات و خۆشحاڵى خۆى و دۆستایه‌تى خۆى بۆ ئه‌مان ده‌رده‌بڕێت، به‌لآم پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا وه‌ختى ئه‌وه هاتووه بپرسین(هاوپه‌یمانى) له‌دیدى سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دارى كورددا چى ده‌گه‌یه‌نێت؟
دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمانى ته‌نها جێبه‌جێكردنى داخوازییه‌كانى به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و پشتیوانى كردنیان بۆ مه‌رامى خۆیان كه‌ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌ستكه‌وته‌كانیانه‌و به‌ده‌ستهێنانى ره‌هه‌ندو ستراتیژه دووره‌كانیانه له‌عیراقدا یان گه‌لى كوردیش به‌رامبه‌ر به‌و جۆره هاوپه‌یمانێتییه مافى خۆیه‌تى كه داوا ره‌واكانى خۆى هه‌ر له‌رزگارى و ئازادى و مافى كولتوورى و مافى چاره‌ى خۆنووسین رابگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه دابڕاوه‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور وه‌ڕاستكردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى هه‌رێمى كوردستان كام له‌م داخوازیانه ده‌سته‌به‌ر بووه؟ بۆیه به‌داخه‌وه ده‌ڵێم دۆستایه‌تیمان لاى ئه‌مریكاییه‌كان ته‌نها له‌به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان زیاترخه‌ریكه هیچى لێناكه‌وێته‌وه، خۆ گه‌لى كورد له‌ڕووى ژماره‌و پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یى و مێژووه‌وه هیچى كه‌متر نییه له‌گه‌لانى(هایتى،كۆسۆڤۆو په‌نه‌ماو ته‌یمورى خۆرهه‌لآت و باشوورى سودان و... هتد) به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چ هێزو لایه‌نێكدا یه‌كیگرته‌وه ئه‌وا ئه‌وان دۆستى ئه‌و لایه‌نه‌ن ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ش به‌پێى ئالووده‌بوون و یه‌كگرتنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌ڕۆژێكداو ته‌نانه‌ت له‌كاتژمێریكدا قابیلى مردن و ژیانه، واته دۆستایه‌تى لاى ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌بوونى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا گوزه‌ر ده‌كات بۆیه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سیاسییه‌كانى كورد پێویست و گرنگه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه‌هه‌ر به‌باشبوونى بارودۆخى عیراق و تێكشكاندنى رێكخراوى قاعیده ده‌بینین خه‌ریكه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌ڕوات و هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى كوردى خه‌ریكه به‌ره‌و لاوازى مل ده‌نێت، ده‌بینین كورد له‌باكور به‌تیرۆریست ناوده‌برێت و له‌باشوریش به‌دۆست و هاوپه‌یمان، به‌ڵام نازانین به‌ڕاستى ئه‌مریكا دۆستى كورد نییه یان مامه‌ڵه‌ى سیاسییه‌كانى كورد له‌ڕووى دبلۆماسییه‌وه لاوازه كه‌ده‌كرێت پێش گله‌یكردن له‌ئه‌مریكا هه‌ق هه‌یه گله‌یى له‌خۆمان بكه‌ین كه‌نه‌مانتوانیوه لوبى كوردى بخه‌ینه چوارچێوه‌یه‌كى نیمچه به‌ره‌ییه‌وه كه‌بتوانێت هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و له‌مه‌ڕ هاوكێشه‌ى سیاسى كورد چالاكبێت، كه‌واته ئه‌و ده‌رگایه كه‌لێیه‌وه ده‌توانین ئه‌مریكیه‌كان بهاوینه ناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه كه‌ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى كورددا چییه؟
چونكه هاوپه‌یمانى كوردستان به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ستاوه وه‌ئه‌و هێڵانه‌ى كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى تێدا ته‌ریب بووه به‌هێز كردووه، ماوه‌ته‌وه چۆن كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كاندا به‌هێزتر بكات دواتریش سوود بینین له‌هاوپه‌یمانێتى و مێژووى سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌جیهان و گه‌لانى داگیر كرا‌و یارمه‌تیده‌رێكى باشتر ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كى راست و دروست له‌مه‌ڕ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، چونكه وه‌كو رۆشنبیر‌و بیرمه‌نده‌كان ده‌ڵێن هێنده‌ى ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ى دۆستانه‌و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیدا ده‌كات و هێنده‌ى ماف به‌نه‌یاره‌كانى ده‌دات هێنده‌ى ئه‌وه بایه‌خ به‌دۆسته‌كانى نادات، چونكه ئه‌مریكا هه‌میشه سیاسه‌تى ملكه‌چكردن پیاده ده‌كات و بۆئه‌مه‌ش به‌رده‌وام په‌نا بۆ به‌كارهێنانى هێز ده‌بات، هه‌روه‌ها پێویسته تاكى كوردى تێبگات له‌وه‌ى هێنده‌ى كورد پێویستى به‌ئه‌مریكا هه‌یه هێنده ئه‌مریكا پێویستى به‌كورد نییه ئه‌مه‌ش پێویستى به‌وه‌هه‌یه كه‌ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كى ژیرانه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه‌دا بكرێت وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌هه‌ڵه‌ى كورد له‌وه‌دایه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ى تائێستا پێناسه‌یه‌كى زانستى نییه‌و وه‌ك پێشتر باسمانكرد له‌په‌راوێزى ئه‌و جه‌نگه‌دا دروستبووه كه‌ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق سازیانكرد، ئێستاش نازانین بناغه‌و بنه‌ماى یاسایى و ئیلزامى كه‌ى ساغ ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك ئه‌گه‌ر پشت به‌یاسایه‌ك نه‌به‌ستێت دوور نییه بێ متمانه‌یى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه یان به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌ڕوات، كه‌واته له‌مه‌ڕ ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه پێویسته سه‌ركرده كورده‌كان خوێندنه‌وه‌یه‌كى ژیرانه‌تر پیاده بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و له‌ده‌ستنه‌دانى ئه‌م هه‌له زێڕینه.
|