|
خه‌تای حکومه‌ته یان هاوڵاتی ! ؟ Saturday, 05.03.2008, 07:57am (GMT) پارێزه‌ر:ئارام ساڵح محه‌مه‌د وه‌ك ئاشكرايه حكومه‌تى هه‌رێم و جێگيربونى له‌م پێگه سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريه‌ى ئێستايدا هه‌روا به‌ئاسانى به‌رهه‌م نه‌هاتووه،به‌ڵكو زاده‌ى هه‌وڵ و تێكۆشان و ئێشكگرى و قوربانيدان و شه‌ونخونى كاديران و پێشمه‌رگه به‌ئه‌مه‌كه‌كانى كوردستان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نيگه‌رانييه ئه‌وه‌يه كه‌كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵك واهه‌ستده‌كه‌ن ئه‌و كه‌ش و ئاو و هه‌وايه‌ى كه‌ئێستا ئه‌وانى تێدا ده‌گوزه‌رێن قه‌زاو قه‌ده‌ر هێناويه‌تى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هيچ بايه‌خ ناده‌ن به‌موڵكى گشتي و به‌جۆرێكيش ره‌خنه ده‌گرن وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان خۆيان زۆر داهێنه‌رو زانا و بليمه‌ت بن و ئه‌م خه‌ڵكه‌ش نه‌زان، بۆهه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ماناى ره‌خنه‌و ديالۆگ وه‌كو خۆى و به‌ته‌واوه‌تى نه‌گه‌يشتوون ده‌ڵێين، به‌ڕێزان ئه‌وانه‌ى قسه‌تان هه‌يه ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌تان هه‌يه ره‌خنه‌گرتن شێواز‌و ئوسلوبى تايبه‌تى خۆى هه‌يه ره‌خنه‌گرتن بريتى نييه له‌به‌خشينه‌وه‌ى جنێو و قسه‌ى نامرۆڤانه، ره‌خنه‌گرتن له‌ساده‌ترين واتا‌و مانايدا بريتييه له‌هه‌وڵدان بۆچاكسازى و گۆڕانكارى مۆدێرن، به‌ڵام ئايا جنێودان و قسه‌ى نابه‌جى و بى به‌ڵگه چه‌ند له‌ڕاستى مه‌سه‌له‌كان ده‌گۆڕێت؟ شێوازى ديالۆگى سه‌رده‌ميانه له‌خزمه‌تى كێشه‌كانماندايه يان گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌رده‌مى نه‌زانين و بيركردنه‌وه به‌ئه‌قڵى به‌رد؟! پێش هه‌مووشتێك ئێمه ده‌بێت ئه‌وه باش بزانين ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى لايه‌و كه‌مووكورتييه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌ودايه ئه‌ويش به‌هه‌مانشێوه‌ى ئێمه مرۆڤه له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونه‌كاندا هه‌ڵده‌چێت و له‌گه‌ڵ جوانييه‌كانيشدا گه‌شه‌ده‌كات، بۆيه ئه‌ويش وه‌ك ئێمه عزه‌تى نه‌فسى هه‌يه‌و مامه‌ڵه‌ى ره‌ق له‌ئه‌نجامى كاره‌كانمان زياد ناكات و مامه‌ڵه‌ى نه‌رم و شێوازى مرۆڤانه هانده‌رى زياترى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانمان ده‌بێت، به‌شێك له‌هاوڵاتيان زۆر گله‌يى له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌مه‌و له‌ئاستى پێويستدا نييه، بۆيه لێره‌وه منيش پێم باشه ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ى كه‌حكومه‌ت بۆ هاوڵاتيانى كردووه‌و هاوڵاتيان نه‌يان پاراستووه‌و به‌موڵكى خۆيان نه‌زانيوه ئاگادارى سه‌رجه‌م ره‌خنه‌گران بكه‌م كه‌ڕه‌خنه له‌و كاره دزێوانه بگرن كه‌به‌ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌هه‌ستى به‌رپرسيارێتى مرۆڤدۆستييان تێدانييه ئه‌نجام دراوه ئه‌گه‌ر سه‌رنجى پاركى ئازادى بده‌ين وديقه‌تى خزمه‌تگوزارييه‌كان بده‌ين هه‌ر له‌و موحاجه‌رانه‌ى كه‌بۆى كراوه بڕوانين ده‌بينين خه‌ڵكى ئێمه به‌قودره‌تى قادر نازانم بۆ حه‌زى له‌وه‌يه به‌سه‌ر موحاجه‌ره‌كاندا بازبدات ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ى سيمايه‌كى شارستانى نابه‌خشێت ده‌بێته هۆى مه‌ترسى بۆ هاوڵاتييه‌كه‌ش سه‌ره‌ڕاى شكاندنى موحاجه‌ره‌كه كه‌بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تى هاوڵاتيان دانراوه له‌هه‌ر ده‌ستێكى ناحه‌ز، دواتر له‌ناو پاركه‌كه‌دا ببينن چه‌ندێك له‌و كورسيانه‌ى بۆ حه‌وانه‌وه‌ى هاوڵاتيان دانراوه به‌ساغى ماوه؟! هاووڵاتى واهه‌يه هه‌رخه‌ريكى قسه‌ى زل و ره‌خنه‌يه له‌حكومه‌ت له‌كاتێكيشدا كه‌سه‌ردانى شوێنێكى گشتى وه‌كو پاركێك ده‌كات ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى هه‌موو پاركه‌كه وێران بكات دوو ئامۆژگارى و نه‌سيحه‌تى منداڵه‌كه‌ى خۆى ناكات، دواتريش پێويسته ئه‌وه باش بزانين كه‌هيچ كارێك به‌ته‌نها ناكرێت به‌هاوكارى هاوڵاتيان ئه‌و جاره حكومه‌ت ده‌توانين كه‌شێكى ئارام و پڕ له‌ئاسووده‌يى بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بكه‌ين.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||