
ئا: هۆزيار
ده‌يڤد پاتريۆس ڕێكخه‌رى كاروبشرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق وتى: ئێران ڕۆڵێكى گه‌وره و فراوان و كوشنده له عێراق ده‌بينێت. له ڕووى داهێنان و دابينكردنى كه‌ل و په‌ل بۆ توندڕه‌وترين و توندوتيژترين هێزه‌كانى ناوخۆى عێراق.
له‌لايه‌كى تره‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌دميرال وته‌بێژى هێزى فره نه‌ته‌وه‌كان له لێدوانێكدا وتى: ئێران به‌رده‌وامه له يارمه‌تى ميلشيا شيعه‌كان، ئه‌ويش به دروستكردنى عه‌مبارى چه‌كى، كه ماوه‌يه‌كه ئه‌و عه‌مبارانه له عێراق دروستكراون بۆ په‌لاماردانى هێزه‌كانمان.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕايگه‌ياند: ئێران هه‌ندێ له ميلشيا ده‌باته وڵاته‌كه‌ى خۆي بۆ ڕاهێنان له پاشان ڕه‌وانه‌ى عێراقيان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كارى توندوتيژى له هه‌مان شاره‌زايى و كارى ڕێكخستن و ئه‌نجامدانى كرده‌وه تێكده‌ره‌كان وه يارمه‌تى دارايى هه‌ريه‌كه له‌و گروپانه ده‌دات.
جێى ئه‌ماژه‌يه ئێران له‌م دواييانه‌دا ده‌يه‌وێت چواره‌م خولى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ئاسايشى عێراق، به‌ڵام له‌لايه‌ن خودى ئێران خۆيه‌وه دواخرا، كه ئه‌مه‌ش له جيهانى سياسى ئه‌مڕۆدا كارێكى دژواره، له‌م باره‌يه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ پاتريۆس ڕايگه‌ياند ئه‌وه‌ى ئێران ده‌يه‌وێت له‌باره‌ى عێراقه‌وه بيبينێت ڕوونه.
له درێژه‌ى وته‌كانى دا راِيگه‌ياند: ئه‌وه‌ى له تواناماندا هه‌يه هه‌ڵوێستى ڕوونمان نيشانداوه له باره‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له كاروبارى ناوخۆيى عێراق له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا و به‌هه‌مان شێوه ڕاشكاوده‌بين له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ركاتێ: ئه‌گه‌ر سازبكرێت.
له‌لايه‌كى تره‌وه محمد ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌نيازه له‌سه‌ره‌تاى مانگى سێ‌دا سه‌ردانى عێراق بكات، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تاى هه‌مان مانگ دا سه‌ردانى عێراقى كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له دواى ساڵى 1979به‌يه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت له دواى شۆڕشى ئيرانه‌وه. له‌م باره‌يه‌وه ڕايان كرۆكه‌ر باڵوێزى ئه‌مريكا له عێراق ڕايگه‌ياند: ئه‌م يه‌گه‌م سه‌ردانى له‌م جۆره ببێته بۆنه‌يه‌ك بۆ ئێران بۆ دروستكردنى پردى به‌رژه‌وه‌ندييه درێژخايه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا.