
ن /زه‌رده‌شت جلال گۆمه‌یی
له‌ناو ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی له ئازه‌ربایجان دا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كورد هه‌یه. كوردى ئازه‌ریجان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى چیاكان ده‌ژین .له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا بێ ڕێكخستن وبێ پاراستن ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى توانه‌وه و ئاسیملاسیۆن بونه‌ته‌وه .
پێش ئازه‌ربایجان له ناو سنورى یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا كورد جێگاى خۆى گرتبوو له دواى ساڵى 1990 ئازه‌ربایجان وه‌ك زۆربه‌ى گه‌لانى تر‌ى سۆڤیه‌ت سه‌ربه‌خۆ بوون كه ژماره‌یان 7ملیۆن كه‌سه . له‌ناو سنورى ئازه‌ربایجاندا بێجگه له گه‌لى ئازه‌رى گه‌لێك كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی تر ده‌ژین وه‌ك كورد –رووس –ئه‌رمه‌نى –ئۆكرانى –یه‌هودى –تورك –هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ى تر له ئازه‌ربایجان گه‌لێك پرسگرى ژیان هه‌یه وه‌ك پرسگرى سیاسى –ئابورى –كۆمه‌ڵایه‌تى –بێكارى ئه‌مانه خۆیان سه‌پاندووه .له‌ناو ووڵاته‌كانى قه‌فقاسیادا به‌زۆرى كورد له ئازه‌ربایجاندا ده‌ژین .به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كورد له جوگرافیاى هه‌رێمى چیایدا ده‌ژین وه‌كو ناوچه‌ش هه‌ر له‌و هه‌رێمانه‌دا نیشته‌جێن. نه‌خشه‌وان كوردستانى سورى پێشوو (كۆمارى ئۆتۆنۆمى كوردستانى سور له ساڵى 1923دامه‌زراو له ساڵى 1929 دا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ستالینه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه)و له پایته‌ختى باكۆ ده‌مێننه‌وه .
ئه‌و كوردانه كه له هه‌رێمى چیادا ده‌ژین ژیانى خۆیان له‌سه‌ر شوانكاره‌یی و كشتوكاڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن . شتێك كه سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌كێشێت ئه‌وه‌یه به كه‌مى قسه‌كردن به زمانى كوردى له ناو ئه‌واندا ماوه ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌وره له كوردى ئازه‌ربایجان كوردى نازانن . هه‌میشه زمانى رووسى و ئازه‌رى به‌كارده‌هێنن له لایه‌ن پێوانه‌ى ژیان و فكره‌وه فیوداڵى (خێڵه‌كى) له ناو ئه‌واندا هه‌یه . هه‌تا له خوێندنى كچاندا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئه‌مه ده‌بینرێت . یان له ژیانى هاوسه‌ریدا پێوانه‌ى خێڵه‌كى خۆى ده‌سه‌پنێت .
كورد له ئازه‌ربایجان بێ ڕێكخستنه
له چاو كوردى ئه‌رمه‌نستان و گورجستان كوردى ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه لاواز‌و دواكه‌وتوو ماون.
وه‌ك ده‌زانرێت ئازه‌ربایجان له‌بن كاریگه‌رى سیاسى و ئایدۆلۆجى ده‌وڵه‌تى توركیا دایه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه ئاسیملاسیۆنى كورد‌و ئازه‌رى و به شێوه‌یه‌كى به‌هێزو سیسته‌ماتیك به‌ره‌و پێش براون گه‌لێ ئه‌نجامى خراپى له دواى خۆى به جێ هێشتووه نه‌بوونى ڕێكخستن و ده‌زگاى كه‌لتورو ڕ‌ۆشنبیرى كوردى له پیلانى ئاسیملاسیۆنى ئاسانتر كردووه . له هه‌مان كاتدا ده‌زگاى په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئازه‌ربایجان له خزمه‌تى ئه‌م پیلانه‌دایه .
هه‌روه‌ها ئه‌م پیلان و سیاسه‌تى ئاسیملاسیۆنى كوردان به ڕێگاى هه‌ندێ كوردیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت . ئه‌و كه‌سانه‌ش بۆ خۆیان ده‌ڵێن (ئێمه ڕۆشنبیرین) ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كى چالاك خزمه‌تى ئاسیملاسیۆنى كوردان ده‌كه‌ن . كۆمه‌ڵه‌یه‌كى وه‌كو (ناوه‌ندى ڕوناهى ) كه ساڵانێكى دوور‌و درێژه خزمه‌تى ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كه‌ن یه‌كێكه له‌و نمونانه‌ى كه ئازه‌ربایجان دروستى كردوون .
پرسگرى بێكارى سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌كێشێ
یه‌كێك له پرسگریه بناغه‌ییه‌كانى ئازه‌ربایجان پرسگرى بێكارییه كاریگه‌رى زۆر خراپى ئه‌م پرسگرییه له‌سه‌ر ژیانى ئابورى كۆمه‌ڵگادروست كردووه . به تایبه‌تى له‌سه‌ر ژنان كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتره . ژن له كارى زۆر بێ نرخدا به‌كارده‌هێنرێن . به زۆرى ئه‌وه‌ى كه سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌كێشێت كار كردنى ژنانه له گروپى مافیا‌و بازرگانى سێكسدا كار‌و بازرگانى سێكس له ئازه‌ربایجاندا وه‌ك به‌شێكى سه‌ربه‌خۆى ئابورى ده‌بینرێت .