
ڕاسان
ئایا ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، كه چاودێران چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌ن له ژماردنی كاتژمێره‌كاندا ئه‌مه‌ریكا گورزێكی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت، دبلوماسیه‌ت خاوی ده‌كاته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا به‌شوێن ئه‌م وه‌ڵامه‌دا ده‌چین:
ململانێی نێوان وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران زیاد له هۆكار و ناكۆكییه‌كی له پشته‌وه‌یه، ئه‌م حاڵه‌ته وایكردووه په‌یوه‌ندی دبلوماسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه تووشی دابران و بچران بێت، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بوش‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و ئاڵۆزتر و بارگرژی زیاتر چووه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران وه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌ستیار له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ریكا تا دێت فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌كات به‌وه‌ی ئێران له نێو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا تووشی گۆشه‌گیری بكات و دایببرێت له وڵاتانی دونیا تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌ست له سێ مه‌سه‌له‌ی گه‌وره و گران هه‌ڵگرێت:
- به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
- پشتگیری نه‌كردنی گروپه جیهادی و تیرۆریسته‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
- ده‌سته‌وه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین.

دیاره چه‌ندین خاڵی تریش هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ئێرانی پێ تاوانبار ده‌كات راستر باری نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی به‌ره‌و بارگرژتر ده‌بات له‌وانه:
- دۆستایه‌تی و به‌ستنی په‌یمانی ستراتیژیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به نه‌یاری خۆی ده‌زانێت وه‌ك ئندنوزیا و سوریا و چین و روسیا...
- به‌كارهێنانی چه‌كی نه‌وت له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
- دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ت یان ئێران یاخود هێزه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ده‌یسرنه‌وه.
- دژایه‌تیكردنی دراوی دۆلار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ نمونه له كۆبونه‌وه‌كانی ئۆپیكدا ئێران و ئیندنوسیا پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وت به دۆلار نه‌كرێت.
- مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ئاوه‌كانی كه‌نداو و هه‌رِه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌ندا.
- خۆ پرچه‌كردنی ئێران له رووی موشه‌كی دورهاوێژ و هه‌ڵگری کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به تایبه‌ت دوای تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی شه‌هاب3 .
له‌سه‌روبه‌ندی ناكۆكی و بارگرژی و نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری ئیسرائیل گورزێكی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت ، ده‌نگێكی نه‌بیستراو و هه‌واڵێكی سه‌یر به‌گوێمان كه‌وت گوایه ئه‌مه‌ریكا نیازیه‌تی به‌سته‌ڵه‌كی 30 ساڵه‌ی نێوان خۆی و ئێران بتوێنێته‌وه و دبلوماسیه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئاستی قونسڵگه‌ری بكاته‌وه بۆ رایكردنی كاروباری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانیشه‌وه،

دیاره پێشتر وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خاتو كوندولیزا رایس له دوبه‌ی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و له‌و حاڵه‌ته تێده‌گات كه چه‌ند ئه‌سته‌مه كه‌سێكی ئێرانی بیه‌وێت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆیه ئه‌م فكره‌یه ریشه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له كۆریاش كه به‌هه‌مان شێوه له ناكۆكیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌كرێته‌وه به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تارانی پایته‌ختی ئێران.
رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه سه‌رۆك بوش بیرله‌وه ده‌كاته‌وه به‌شێكی دبلوماسی له تاران بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاروبار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وێ رایبكات، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك بوش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شون ماكورماك رایگه‌یاند وه‌كیلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ویلیا‌م بیرنز له‌گه‌ڵ مسقی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورپا خافییر سولانا و سكرتێری باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سعید جلیلی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 19/07/2008كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه مانای وایه به‌سته‌ڵه‌كه‌كه خه‌ریكه ده‌شكێت و گفتوگۆكان نزیكه له‌وه‌ی بگاته رێكه‌وتنێك به‌تایبه‌ت گروپی (جی 8)، كه چه‌ند وڵاتێكی زلهێزی ئابوری جیهان ده‌گرێته‌وه چه‌ند پێشنیارێكیان خستۆته به‌رده‌م ئێران كه چه‌ندین سودمه‌ندی ئابوری لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئێران تاواز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بهیچنێت. ئێران تا ئه‌م كاته ئه‌و پێشنیارانه‌ی به شتێكی باش زاینیوه و پێی وایه گۆران له ناوچه‌كه‌دا دروستده‌كات.
ئه‌م حاڵه‌تانه وای له رابه‌ری گشتی شۆرشی ئێران علی خامنێی كرد بڵێت"ئێران رِه‌زامه‌نده به‌وه‌ی به‌شداری گفتوگۆكان بكات، به‌ڵام هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كیش قبوڵ ناكات"
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه ئه‌قڵی دبلوماسی له ئه‌قڵ جه‌نگ و رووبه‌روبونه‌ی وێرانكاری معقولتر و كاراتر و به‌هێزتره، گه‌ر ئێران ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ببێته‌وه وك سرینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه، به‌رنامه‌م ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، هاوكارینه‌كردنی گروپه جیهادیه‌كان وه‌ك حزب الله و حماس و گروپه تیرۆریسته‌كان ئه‌وا ده‌روازه‌كانی كرانه‌وه‌ی جیهان به رووی ئێران‌دا واڵاتر و كراوه‌تر ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئێران وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌ن نه‌وتێكی زۆره و پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا كه چه‌ندین شوێنی بازرگانی وه‌ك گه‌روی هورمز و كه‌نداو .. له ژێر ركێفی ئێراندایه. گه‌ر ئێران هه‌وڵ نه‌دات له‌و بارگرژییه بێته ده‌ره‌وه ئه‌وا ته‌كنلۆژیای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل زۆر به سانایی ده‌توانن چۆك به‌و ته‌كنلۆژیا سه‌ربازی ئێران بده‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا زیانێكی گیانی و ئابوری و ئاسایشی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا بۆیه دركركدنی سیاسیه‌كان به‌م راستیه رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ دبلوماسیه‌ت تا رۆڵی خۆی بگێرێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.