|
ستراجییه‌تی کورد دوای پلانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
Tuesday, 07.29.2008, 09:32am (GMT)

پارێزه‌ر : ئارام صاڵح
دواى ئاشكرابوونى پلانى ناحه‌زان و دوژمن به گه‌له‌كه‌مان، دواى به نایاسایى ده‌ركردنى ماده‌ى (24) له یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، كه به‌ده‌نگدانێكى نهێنى به بڕیارێكى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ردرا، پێش ئه‌وه‌ى بچمه سه‌ر كرۆك و زیانه‌كانى ماده‌كه كه پێویسته باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌م ده‌نگدانه دژى بنه‌ماى ده‌ستورى عێراقه كه پێویسته ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به ئاشكرابێت، واته ئه‌مه پێشێلكردنى یاسا و بنه‌ما ده‌ستورییه‌كانه هه‌ر شتێكیش له‌سه‌ر باتڵ بونیاد بنرێت ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌نجام و ئاسه‌وارى ئه‌و كرداره باتڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كوده‌تایه‌ى كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌سه‌ر ده‌ستوردا كردى جێگه‌ى ڕاوه‌ستان و بیركردنه‌وه‌ى ورد و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ى له یه‌كێك له بڕگه‌كانى ماده‌كه‌دا هاتووه كه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ده‌ستور واته بۆ كاتى ڕوخانى ڕژێم 9/4/2003 ئه‌مه چ مانایه‌ك هه‌ڵده‌گرێت به‌ده‌ر له گه‌ڕانه‌وه زیاتر بێت بۆ حكومى دیكتاتۆرى و تاك ڕه‌وى پێشێل نه‌كردنى مافه ڕه‌واكانى میله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت، ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ى كه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌وه هه‌ڵوێستیان بوو سه‌باره‌ت به مافه‌كانى میله‌ته‌كه‌مان هیچیان كه‌مترنییه له بیركردنه‌وه‌ى ڕژێمه دیكتاتۆریه پێشینه‌كانى عێراق، بۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانى كورد لێره‌دا بوه‌ستین و هێڵى سور بكێشین و زیاتر به ئاگاتر و حه‌كیمانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه ئه‌قڵ به‌به‌ردبوانه‌دابكه‌ن، دواتریش كێشه‌ى ئێمه له‌وه‌دایه ته‌نها كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانى كار به ده‌ستوور ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى گرنگى نه‌بێت لاى عره‌ب ده‌ستوره وه‌كو بینیشمان ئه‌وه‌ى كردیان ئه‌وپه‌ڕى به‌بێ ئه‌هیمه‌ت زانینى ده‌ستووره، هۆكارى ئه‌مه‌ش زاڵبونى ئه‌قڵى شۆظێنى و هاندانى نه‌یاره‌كانى میله‌ته‌كه‌مانه بۆئه‌و به‌رپرسانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناده‌ستورى نایاسایى بونى ده‌ركرانى ماده‌ى (24) تایبه‌ت به یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان، پێوسیته كورد و سیاسه‌تمه‌دارانى به پێى ماده‌ى (90) له دادگاى فیدڕاڵى باڵا داوا له‌سه‌ر نایاسایى بوونى ئه‌و ماده‌یه ده‌ربكات كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى پێداوه، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى باڵابنبڕه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ندبن پێیه‌وه، دواتۆریش سودبینین له خه‌ڵكى كوردستان و هێنانه قسته و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان به شێوه‌یه‌كى شارستانى و سه‌رده‌میانه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چیتر پێویسته به‌رپرسان و سیاسه‌ت مه‌دارانى كورد له عه‌تف بێنه ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ واقیعدا مامه‌ڵه‌بكه‌ن و تێبگه‌ن كه عه‌ره‌بێك له‌ئێستاو له‌وپه‌ڕى لاوازى و په‌رتبونى عێراقدا ئاماده‌بن مافه سروشتى و یاسایى زه‌وتكراوه‌كان بۆ میله‌ته‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و خه‌ریكى پلاندانان بن له‌دژمان ئه‌ى چ زه‌مانێكى داهاتومان ده‌كات كه عێراق به‌ره‌و ئیستقراریه‌ت رۆشت؟!

بۆیه پێویسته دواى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سیاسه‌تى سه‌ركردایه‌تى كوردستانیش گۆڕانكارییه‌كى جه‌وهه‌رى به‌خۆیه‌وه‌ببینێت و زیاتر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (140)سوربێت ئه‌مه‌ش به كاركردن ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ستراتیجیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى كوردى دواى ئه‌و بازدانه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو پره‌نسیپه‌كانى ته‌وافق و ده‌ستور و یاسا و دیموكراسى كرا و دیاریانه‌تر و دورتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بیرته‌سك و ڕه‌گوز په‌رستانه‌دابكات، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى به‌هیچ جۆرێك له ئاستى داخوازییه‌كاندا نه‌رمى پیشان نه‌ده‌ن و هه‌ر ڕێكه‌وتن و ته‌وافقێكى سیاسى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى نوسراوبێت ئه‌مه‌ش له پێناوى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ڕه‌سمى و قانونى وه‌ربگرێت، دواتریش ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌ئاشكرا پێمان ده‌ڵێن ڕاسته ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌غدا نه‌ما به‌ڵام په‌یڕه‌وانى ئه‌و بیره هه‌رماون كه خۆیان له‌ژێر په‌رده‌ى برایه‌تى دا حه‌شارداوه خه‌ریكى فێڵ و پلانى گڵاون، بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێین پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى سیاسیانى ڕه‌دى ئه‌و كردار و پلان و مامه‌ڵیه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یدرێته‌وه به‌جۆرێك كه جارێكى دیكه بیرله خیانه‌تى دیكه بكه‌نه‌وه، پێویسته هه‌موو تاكه‌كان و چین و توێژه‌كانى میله‌ته‌كه‌مان به‌یه‌ك ده‌نگى دژى ئه‌و پلانه بوه‌ستینه‌وه.
|