
نوسينى/زه‌رده‌شت جلال
له‌هه‌رجێگه‌يه‌ك له جيهاندا سوپا ڕۆڵێكى تايبه‌تى خۆى هه‌يه .كه‌جيايى ده‌كاته‌وه له‌هه‌ر دام وده‌زگايه‌كى تر‌ى ده‌وڵه‌ت ، كه ئه‌ويش به‌شێوه‌يه‌كى گشتى پاراستنى سنوره‌كانى ووڵاته .به‌ڵام له‌توركيا سوپا راسته‌وخۆ چينێكى تايبه‌ته وده‌سه‌ڵاتى ڕۆچوه به‌هه‌موو دام و ده‌زگاكاندا .وه‌ك ده‌زانرێت توركيا ده‌وڵه‌تێكه به‌وه ده‌ناسرێت كه‌له‌هه‌ر خاڵێكدا سوپاكه‌ى په‌نجه‌يه‌كى تيادايه. له پرسگيرى كۆمه‌ڵايه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى سڤيليش دا(مدنى) سوپا خاوه‌نى ڕۆڵى گرنگه . له ده‌زگاى په‌روه‌رده‌و حقوق و ئابورى و زۆرى تر...سوپا ده‌رده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان به واتاى سياسى له‌بن هه‌ر به‌ردێك له توركيا سوپا هه‌يه .
سوپا ساڵانێكى زۆره باسى تێكۆشانى دذه تيرۆر ده‌كات ، له‌بن ئه‌م ناوه‌دا هه‌رشتێك بۆ خۆى به‌ڕه‌وا ده‌بينێت . به‌گوێره‌ى دڵى خۆى مرۆڤى مه‌ده‌نى ده‌كوذێت .گوند‌و شارۆچكه وێران ده‌كات . ڕۆشنبيران ڕاوده‌نێت و ده‌ست ورده‌داته كار‌و بارى هه‌رێمه‌كان ڕێكخستنى نهێنى دروست ده‌كات ، به هه‌زاران جاشى دروست كرد ، كه‌سيش ناتوانێ پرسيار بكات ئه‌مه بۆ چى؟ چونكه ئه‌مانه چينێكى تايبه‌تن له‌بن ناوى شه‌ڕى تيرۆردا هه‌ر شتێكيان بۆ خۆيان حه‌ڵاڵ كردوه.وه‌شه‌ڕى كوردستان بۆ ئه‌م چينه بوه‌ته هۆيه‌كى باش تا زياتر ده‌سه‌ڵاتى خۆيان بسه‌پێنن . له‌به‌ر ئه‌وه هيچ كات نايانه‌وێت شه‌ڕى كوردستان كۆتايى پێ بێت ، سه‌يركه له هه‌موو لايه‌كى جيهان شه‌ڕى نه‌ته‌وه‌يى و چالاكى پارتيزانى به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون و نه‌مان ده‌چێت . به‌ڵام له‌توركيا له 15-ئابى1984 وه كه‌ماوه‌ى 22 ساڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و تائێستا بێ چاره‌سه‌ر ماوه كه دياره سوپاى تورك نيه‌تى نىيه ..بۆچى نىيه‌تى ؟ يان بۆ نايه‌وێت چاره‌سه‌ر بێت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م شه‌ڕه بوه‌ته هۆى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ندێك كه‌س كه ده‌ڵه‌مه‌ند بوون و بونه‌ته چينێكه تايبه‌ت ئه‌مڕۆ له توركيا .به‌ڵێ ئه‌م كه‌سانه له‌سه‌ر خوێنى كوڕى فه‌قيرو هه‌ذارى كورد‌و تورك بونه‌ته بازرگانى شه‌ڕو سه‌رمايه‌دارى گه‌وره . ئه‌وانه‌ى له دياربه‌كر به‌سه‌ر مين دا ده‌كه‌ون كێن يان ئه‌وانه‌ى له‌چياكانى ده‌رسيم ده‌كوذرێن يان ئه‌وانه‌ى له‌و شه‌ڕانه‌دا خوێن ده‌ڕێذن و گيانى خۆيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كوردن ؟ به‌ڵێ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر خوێن بازرگانى ده‌كه‌ن ئاشكرا ديارن ، ڕايه‌دارى ده‌وڵه‌ت يان فه‌رماندارى سوپاى توركن
يان كه‌سانى وه‌ك (ئاكسۆ –بايكاڵ-ده‌ميراڵ ..هتد..) فه‌رماندارانى سوپاى تورك له‌سه‌ر حسابى ئه‌م شه‌ڕه له‌دذى كورد ده‌سكه‌وتى مادى زۆريان به‌ده‌ست هێنا .له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتى شه‌ڕدا 0/030 داهاتى گشتى بۆئه‌م شه‌ڕه ته‌رخان ده‌كرا هه‌روه‌ها له‌بن ناوى پاراستنى ئاسايش و شه‌ڕى تيرۆر سوپا و فه‌رمانداران بونه خاوه‌نى گه‌لێك شه‌ريكه‌و كارگه‌ى گه‌وره .كاتێك مرۆڤ سه‌يرى ئه‌م ده‌ست كه‌وتانه بكات .به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌زۆر كه‌س له‌سه‌ر حسابى ئه‌م شه‌ڕه گيرفانى خۆيان پڕ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مانه بونه‌ته چينێكى تايبه‌ت.
له توركيا سوپا ده‌سه‌ڵاتداره له‌ڕوى سياسى و كۆمه‌ڵگاوه وه‌له‌بواره‌كانى حقوقى و ئابوريشه‌وه خاوه‌ن قسه‌يه .له توركيا هه‌تا ئێستا له‌دادگاكاندا سه‌ر دۆزگه‌رى سه‌ربازى هه‌يه .خۆسه‌پاندن به‌ئاشكرا هه‌يه فه‌رماندارى گشتى كاريگه‌رى له‌سه‌ر مافى گشتى ده‌كات ، نمونه‌ى هه‌ره دوايش هه‌ڵوێستى فه‌رماندارى هێزى سه‌ربازى (بيوكانيت) بوو له ڕوداوى شه‌مزينان .ئه‌وه به‌ئاشكرا ديارى ده‌كات كه له توركيا ماف له‌بن ده‌ستى سوپادايه .وه‌له‌توركيا هيچ دادگايه‌ك ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێگه‌ى سه‌رۆك و فه‌رماندارانى سوپا .به‌كورتى ئه‌رته‌ش له‌سه‌ر پشتى شه‌ڕ له‌دذى كوردان بونه‌ته خاوه‌نى هه‌موو مافێك .له‌به‌ر ئه‌وه نايانه‌وێت شه‌ڕى كوردستان كۆتايى بێت .له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانى توركيا چه‌نده باسى ديموكراتى بكه‌ن ئه‌وه چيرۆكێكى چه‌واشه‌كارىيه چونكه ديموكراتى واتاى(ده‌سه‌ڵاتى گه‌له )ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگا له‌بن ده‌ستى سوپادا وبه‌گێره‌ى دڵى به‌شێكى تايبه‌تى به‌ڕێوه بچێت .ئايا ئه‌مه چۆن ديموكراتيه‌تێك ده‌بێت ؟
بۆ چاره‌سه‌ر كردنى پرسگيرى كورد .ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ له‌دذى كوردان و ديموكراتيزه‌كردنى توركيا پێويستى به‌وه هه‌يه كه‌گوشارى ئه‌و چينه تايبه‌تيه‌ى له‌سه‌ر نه‌مێنێ .بۆ به‌رذه‌وه‌ندى هه‌موو گه‌لى توركيا ده‌بێت هه‌ركه‌س تێكۆشان به‌ڕێوه ببات .چونكه گه‌لى توركيا پێويستى به‌چينێكى وه‌ها نىيه .توركيا له‌هه‌ر كات زياتر پێويستى به‌ديموكراتى به‌ر فره‌و ئاشتىيه‌كى گه‌وره‌و ئاشتبوونه‌وه‌يه‌كى گشتى بێكۆتايى هه‌يه.