كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆش وا ده‌ڕوانێته هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى توركيا كه چانسێك بێت بۆ ئاسايى كردنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه ناجێگيره‌كانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێكى زۆر گرنگدا,به‌لاَم چه‌ندين گرفت ڕووبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ده‌سته‌ڵاتى ئه‌ودان.
يه‌كه‌م گرفت كۆنگرێسه كه له‌لايه‌ن ديموكراته‌كانه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت كه پێشنيارى ناساندنى كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك جينۆسايد كه توركيا زۆر به‌توندى دژى ئه‌مه ده‌وه‌ستێته‌وه.
گرفتێكى تر كه له ده‌ستى حكومه‌تى عێراقدايه ئه‌ويش ئه‌و ڕيفراندۆمه چاوه‌ڕوان كراوه‌يه كه له‌سه‌ر چاره‌نوسى كه‌ركوكى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌كرێت و گێڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باكورى عێراق,توركيا دژى ڕيفراندۆمه چونكه ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه ببێته پاڵپشتێكى به‌هێز بۆ كورده جياخوازه‌كانى توركيا,هه‌روه‌ها توركيا ئه‌مه وه‌ك نمونه‌يه‌كى تر‌ى سياسه‌تى ئه‌مريكى ده‌بينێت بۆ دابڕانى به‌شێك له عێراقى دراوسێ.
بوڵه‌ند ئه‌ليڕزا به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ستراتيژى و توێژينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕايگه‌ياند"توركيا سه‌رزه‌نشتى ئه‌مريكا ده‌كات له‌وه‌ى كه شكستى هێناوه بۆ ڕێگرى كردن له ئه‌نجامدانى ڕيفراندۆمه‌كه هه‌روه‌ها توركه‌كان پێيانوايه كه ئه‌مريكا هێزێكى داگيركه‌ره".
وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيادا پته‌و بكات چونكه توركيا هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى ناتۆيه له ده‌روازه‌ى ئه‌وروپا,ڕۆژهه‌لاَتى ناوه‌ڕاست و چه‌قى ئاسيادا.به‌رپرسانى ئه‌مريكا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ديموكراسى عيلمانى ده‌ڕواننه توركيا هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى دانيشتوانى ئه‌و ووڵاته موسڵمانن وه ئومێدى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ببێته نمونه بۆ نه‌ته‌وه‌كانى تر.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو ولاَت لاواز يان به خۆيانه‌وه بينى به‌تايبه‌تى دواى هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر عێراق,توركيا ڕێگه‌ى نه‌دا ئه‌مريكا خاكى ولاَته‌كه‌ى به‌كار بهێنێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر عێراق له‌ساڵى 2003 دا,توركه‌كان هه‌ميشه دژى ئه‌م شه‌ره بوون.له تازه‌ترين ڕاپرسيدا كه له‌لايه‌ن سه‌نته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌ى (پيو)ه ئه‌نجام دراوه ته‌نها 9%ى هاوڵاتيانى توركيا سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن.توركيا ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه له ئه‌مريكا ده‌گرێت كه نه‌يتوانيوه ڕێگربێت له گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه له‌باكورى عێراق بۆئه‌وه‌ى كه هێرشه‌كانيان له‌ناو توركيادا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ترسى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازيان هه‌بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن توركياوه هه‌روه‌ها ترسى ئه‌وه‌يان هه‌بوو ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 22/7/2007دا ئه‌وا پێگه‌ى نه‌ته‌وه‌يى ناوبراو به‌هێزده‌بێت,به‌ڵام توركيا هێرشى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌داو پارته‌كه‌ى ئه‌ردوگان پارتى عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان توانى سه‌ركه‌وتنێكى بێوێنه به‌ده‌ست بهێنێت.ئه‌مريكا له‌و باوه‌ڕه‌دايه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌ردوگان چانسێك بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌سه‌ندنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه پارتى عه‌داله‌ت ڕه‌گێكى ئيسلامى هه‌يه به‌ڵام ئه‌ردوگان و سه‌ركرده‌كانى تر‌ى پارته‌كه واده‌بينرێن كه دوور‌و نزيك بتوانن زه‌مينه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا پێك بهێنن و په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا به‌هێز بكه‌ن.
مات بريزا جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له ديمانه‌يه‌كدا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕايگه‌ياند"ئه‌مه باش‌ترين ئه‌نجامه چونكه پارتى عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان متمانه‌ى له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌يه و ناسراوه".
هه‌ندێك نه‌يارى ئيداره‌ى بۆش ده‌ڵێن پێويسته كۆشكى سپى ده‌ستبه‌جێ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيادا ئاسايى بكاته‌وه.ڕيچارد هۆك بروك باڵيۆزى ئه‌وساى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له ئيداره‌ى كلينتۆن و ياريده‌ده‌رى ئێستاى سيناتۆر هيلارى كلينتۆن پاڵێوراوى ديموكراته‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ڕايگه‌ياند"ئه‌و سياسه‌تانه‌ى كه ئێستا پێويستن بۆ ئه‌مريكا پشتگوێ خراون پێويسته توركيا وه‌ك هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى زۆر گرنگ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت له ناوچه‌كه‌دا".به‌لاَم ڕه‌نگه ئه‌وه قورس بێت بۆ ديموكراته‌كانى كۆنگرێس كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك جينۆسايد بناسێنن.
مێژونووسان پێيانوايه زياتر له مليۆن و نيوێك ئه‌رمه‌نى كوژراون له‌لايه‌ن توركه عوسمانيه‌كانه‌وه,ئه‌م ڕووداوه له‌لايه‌ن ڕۆشنبيرو زانا‌و كه‌سايه‌ييه‌كانه‌وه وه‌ك جينۆسايد ده‌ناسرێت.توركيا نكوڵى له‌وه ده‌كات كه كوشتاره‌كه جينۆسايد بووبێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌ى قوبابييه‌كان زۆر زياده‌ڕۆى تێداكراوه,ئه‌وانه‌ى كه كوژراون قوربانى شه‌ڕى ناوخۆ‌و نائارامى ئه‌وكاته بوون.
به‌رپرسانى توركيا ئاگادارى ده‌ده‌نه ئه‌مريكا ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕياره‌كه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وان ڕێگاكانى نێوان توركيا و عێراق داده‌خه‌ن كه زۆربه‌ى پێداويستيه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له‌و ڕێگايانه‌وه دێنه عێراقه‌وه.
بڕياره‌كه له كۆنگرێسدا پشتگيرييه‌كى به‌هێزى لێده‌كرێت, به‌ڵام پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه ئايا كه‌ى نانسى پيلۆسى و تۆم لانتۆسى سه‌رۆكى كۆميته‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه كه هه‌ردووكيان له ديموكراته‌كانن بڕياره‌كه ده‌خه‌نه ده‌نگ دانه‌وه,هه‌ردوو لانتۆس و پيلۆسى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتێكى به‌هێزى بڕياره‌كه بوون.ئه‌وان ڕ‌ازى بوون به دواخستنى ڕيفراندۆمه‌كه‌ى كه‌ركوك تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى توركيا, به‌ڵام له كۆنگرێسدا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئه‌م ڕيفراندۆمه ئه‌مساڵ ئه‌نجام نه‌درێ.
به‌پێى ده‌ستورى عێراقى پێويسته له كۆتايى ئه‌مساڵدا ڕيفراندۆمه‌كه ئه‌نجام بدرێت, ترسى توركيا له‌وه‌دايه كه ئه‌مه هه‌نگاوێك بێت بۆ دروست بوونى كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆ و ببێته هۆى له‌ناوچونى ڕه‌گه‌زى تورك كه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ژين.به‌لاَم هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى ئاگادارى دايه به‌رپابوونى شه‌ڕێكى ناوخۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تى ناوه‌ندى ڕيفراندۆمه‌كه ئه‌نجام نه‌دات ,ئه‌مريكاش ده‌ڵێت بڕياره‌كه له ده‌ستى حكومه‌تى عێراق خۆيدايه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێيانوايه كه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ده‌توانێت دۆستايه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ توركيادا ئاسايى بكاته‌وه به ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى دژى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوييه‌كاندا به‌ڵام به‌پرسانى باڵاى ئه‌مريكا نايانه‌وێت ململانێكانى ناو عێراق فراوانى زياتر به‌خۆوه ببينێت و به‌ره‌يه‌كى نوێى شه‌ڕ بكاته‌وه‌و توند‌و تيژى له ئارامترين ناوچه‌ى عێراقدا به‌رپابێت.
نوێنه‌رى ديموكراته‌كان ڕۆبێرت وێكسلێر كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌مريكا و توركيا ده‌كاته‌وه‌و وتى" كه به‌رپرسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا پێيان ڕاگه‌ياندوه كه ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر په‌كه‌كه زۆر نزيكه" هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند" هێزه‌كانى توركيا به هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ڕووبه‌ڕوى چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه به‌شێوازێكى به‌هێزتر وه‌ك له شه‌ش مانگى ڕابردوو", هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئێستا هاوپه‌يمانييه‌كى ستراتيژى له ئارادايه دژى تيرۆريزم.