نوسینی: مامۆستا کامه‌ران محه‌مه‌د
فه‌ره‌نسيه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌رده‌مى عوسمانيدا ده‌ستيان كرد به‌نواندنى چالاكى مژده‌ده‌رى (ااتبشيرى)، بۆيه‌كۆنترين نێردراوى كاسۆليكى بوينى يه له‌نێرژه‌ى باوكانى كه بۆشييه‌كان كه‌له ساڵى (1626) دا له به‌غداشوێنێكيان بۆ دامه‌زراندن. له‌كاتێكدا كه باوكانى دۆمه‌نێكى كرمليه‌كان له‌ساڵى (1623) له به‌سره‌و له‌ساڵى (1721) له به‌غداو له‌ساڵى (1750) له موصڵ مانه‌وه.
ئه‌ركى ئه‌م نێرژانه‌ش بريتى بوو له گۆڕينى گه‌وره‌ترين ژماره له كۆمه‌ڵه مه‌سيحيه ناكاسۆليكيه‌كانه‌وه بۆ چوونه سه‌ر ئايينزاى كاسۆليكى.
له‌گرنگترين ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ش: يه‌عقوبيه‌كان ياخود سريانيه ڕۆژئاواييه‌كان و ، شوێنى نيشته‌جێ بوونى سه‌ره‌كيان له موصڵ بوو، نه‌ستوريه‌كانيش كه‌دوو كڵێسه‌يان هه‌بوو يه‌كێكيان له ئامه‌د (دياربه‌كر) و دووه‌ميشيان له چياكانى هه‌كارى كوردستان بوو. به‌ڵام كۆمه‌ڵى سێيه‌ميان بريتى بوون له كلدانيه‌كان كه‌له ئاينزاى ئه‌ستورى ده‌رچوو بوون. هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ماوه‌يه‌كى جياوازى ديكه. چه‌نده‌ها نێرژه‌ى مژده‌ده‌رى ديكه‌هاتن وه‌ك نێرژه‌ى ئه‌سقۆفى كينتبرى كه‌شوێنكه‌وته‌ى كلێسه‌ى فيستوريانى فه‌ره‌نسى بوو.(43)
جا سه‌رده‌مى مه‌ماليك به‌و ماوه‌يه داده‌نرێت كه تيايدا بزوتنه‌وه‌ى مژده‌ده‌رى كاسۆليك له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵه مه‌سيحيه‌كانى ديكه‌دا چالاكتربوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌نوێنه‌ره سياسيه ئينگليزه‌كان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌رگريان له‌فراوانبوونى بزوتنه‌وه‌ى كاسۆليكى ده‌كرد. جا ئه‌وان نێرژه پرۆتستانيه‌كانيان له‌كۆتايى فه‌رمانڕه‌وايه‌تى مه‌ماليكه‌كانه‌وه هاته عێراقه‌وه، (تربوش) كه‌له ساڵى (1837) دا گه‌يشته به‌غدا، يه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌سقۆفه‌كانى كلێسه‌ى كاسۆلێكى بوو له عێراق و كوردستاندا ئه‌مه له‌كاتێكدا(جرفرز) يه‌كه‌م مژده‌ده‌رى برۆتستانتى بوو كه‌له ساڵى (1829)دا گه‌يشته به‌غدا و به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان ده‌ستى كرد به چالاكى نواندن چالاكيه‌كانيش به‌زۆرى بريتى بوو له‌ئاسته‌نگ دروست كردن له به‌رده‌م كاسۆليكيه‌كاندا له به‌سره و به‌غداو موصڵ .(44)
له‌نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌ميشه‌وه، ئه‌و نێرژانه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له بواره‌كانى چاپى كتێبه ئاينيه‌كان به‌زمانى عه‌ره‌بى و كلدانى و فه‌ره‌نسى و بڵاو كردنه‌وه‌يان كه‌وتنه چالاكى نواندن، يه‌كه‌م كتێبێكى چاپكراو كه‌له چاپخانه‌ى دۆمه‌نيكان له موصڵ چاپكرا بريتى بوو له كتێبى ( رياچه درب الصليب) دواتر چه‌نده‌ها چاپخانه دامه‌زران و ده‌ست كرا به بڵاو كردنه‌وه‌ى كتێبى ئايينى و وێژه‌يى، هه‌روه‌ها كارێكى ديكه‌يان بريتى بوو له دامه‌زراندنى قوتابخانه‌ى نوێ، بێگومان ئه‌و قه‌شه ئافره‌تانه‌ى كه‌ناسراو بوون به (خوشكانى خۆشه‌ويستى) له‌ساڵى (1873) دا يه‌كه‌م قوتابخانه‌يان له موصڵ دامه‌زراند بۆ كچه مه‌سيحيى و موسڵمانه‌كان وه‌ك يه‌ك . (45)
لێره‌دا پێويسته ئاماژه بۆ ئه‌مه بكه‌ين كه‌ئه‌و ڕه‌وته‌ى كه‌له چالاكى مژده ده‌ره‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه بزوتنه‌وه‌ى مژده ده‌رى نه‌يتوانيوه له هه‌موو ماوه‌كاندا، فراوان بوون و په‌ل كێشانى به‌رچاو له بانگه‌شه‌و بنيات نانى ده‌زگاو قوتابخانه ئاينيه‌كانى به‌ده‌ر له‌چوار چێوه‌ى كه‌مينه نامۆسڵمانه‌كان به‌دى بهێنێت دواتريش نه‌يتوانيوه دزه بكاته ناو ڕۆشنبيرى ناو خۆى كۆمه‌ڵه موسڵمانه‌كان كه زۆرينه‌ى دانيشتوانيان پێك ده‌هێنا.
ده‌وڵتى فه‌ره‌نسى هه‌ر له‌بوارى ئايينى و مژده‌ده‌ريدا چالاك نه‌بوو، به‌ڵكو له‌زۆر له‌ووڵاته‌كانى ديكه‌ى ئه‌وروپا چالاكتر بوو له‌خزينى بۆناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، توانى هه‌ر زووده‌ست كه‌وتى ستراتجى له بوارى (سياسى و ئابورى) له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌وه بوو هه‌ر زوو توانى سيستمى ده‌سكه‌وته‌كان (نڤام الامتيازات) له‌ئيمپراتۆريتى عوسمانيدا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى ڕێككه‌وتنامه‌يه‌كى تايبه‌ت كه زياتر له‌هه‌شتا به‌ندى له‌خۆ گرتبوو و له‌مايسى ساڵى (1740) ز دا هه‌ردوو لا واژۆيان له‌سه‌ر كردبوو. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا له ئێرانيشدا چه‌نده‌ها سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ست هێنابوو، كه‌ئه‌ويش له‌گرێ دانى زنجيره يه‌ك ڕێككه‌وتنامه‌و په‌يماننامه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بوو، له‌م باره‌يه‌وه كۆمه‌ڵه ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌ى به فه‌ره‌نسيه‌كان به‌خشى بوو، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتنامه‌ى ئه‌يلوى ساڵى (1708 و ئابى 1715 و كانوونى دووه‌مى 1808 و .. هتد .(46)
بێگومان سه‌رمايه‌دارى فه‌ره‌نسى له‌ده‌وڵه‌تى عوسمانى داپێش هه‌موو سه‌رمايه‌داره‌كانى تێكڕا ووڵاته ئه‌وروپيه سه‌رمايه‌داره‌كانى ديكه كه‌وتبوو. پشكى فه‌ره‌نسا له‌قه‌ززه‌كانى عوسمانيدا نزيكه‌ى(63%) بوو له‌تێكڕاى ئه‌و قه‌رزانه، ئه‌مه‌ش بڕێكى گه‌وره‌ى پێك ده‌هێنا كه‌زياتر بوو له مليارێك فره‌نكى زێڕ، كه‌له دواييدا ئه‌مه بۆ قورساييه‌كى ئابورى گه‌وره گۆڕاكه ده‌وڵتى عوسمانى به‌ده‌ستيه‌وه ده‌ينالاَند. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش كه‌له بوارى به‌رهه‌م هێنانى پيشه‌سازيدا به‌كار هێنرا بوو، نزيكه‌ى نيو مليار فره‌نكى ديكه بوو. فه‌ڕه‌نسيه‌كان بنيات نانى هێڵى ئاسنى له ئيمپراتۆريه‌تى عوسمانيدا لايه‌نێكى ديكه‌ى گرنگى پێدانه‌كانيان بوو، به‌وپێيه ئه‌وان له‌و بواره‌دا شوێنێكى زۆر پێش كه‌وتوويان گرت له ئينگليز و ته‌نانه‌ت له‌ئه‌ڵمانيش جاپێش كۆتايى هاتنى سه‌ده‌ى نۆزده تێكڕاى ئه‌و هێلاَنه‌ى كه ئنگليز له‌زه‌وييه‌كانى عوسمانيدا بنياتى نابوو ته‌نها (440)كم بوو، ئه‌ڵمانه‌كانيش (1020كم) يان بنيات نابوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه فه‌ره‌نسيه‌كان به‌ته‌نها (1266كم) يان بنيات نابوو.(47) له‌ماوه‌ى توندبوونى كىَ به‌ركىَ ى به‌ريتانى- فه‌ره‌نسى له‌پاش هه‌ڵمه‌تى فه‌ره‌نسى بۆ سه‌ر ميسر (1798-1801) كوردستان و عێراق بووته جه‌مسه‌رێكى سه‌ره‌كى له‌و كێ به‌ركێ يه‌دا.
ئه‌وه بوو باڵوێزى فه‌ره‌نسى(هورامس سباستيانى) هه‌وڵێكى چڕوپڕى ده‌ست پێكرد لاى بابى عالى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسه له‌ناوچه‌كه‌و ڕوو بوونه‌وه‌ى نفوزى به‌ريتانى، ئه‌وه بوو ڕۆڵێكى زۆر گرنگى بينى و له‌ڕۆڵى هاوتا ئنگليزييه‌كه‌ى كه‌متر نه‌بوو، له ئه‌سته‌مبول، دامه‌زراندنى سلێمان پاشا ناسراو به(سلێمان پاشاى بچوك) به‌والى به‌غدا له ساڵى (1808) به‌پێشنيارى ئه‌وبوو.(48)، به‌لاَم ئيگليزه‌كان له‌م كىَ به‌ركىَ يه‌دا سه‌ركه‌وتوو تربوون توانيان ڕىَ له فه‌ره‌نسيه‌كان بگرن ( وه‌كو له خزينى به‌ريتانيادا ئاماژه‌مان بۆ كرد)
بێگومان خزينى ڕۆشنبيرى فه‌ره‌نسى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا به‌خێرايى و گشتگيرێتى جياده‌كرايه‌وه، زۆر به خێرايى زمانى فه‌ره‌نسى بووه باش‌ترين زمانىئه‌ورووپى لاى ناوه‌ندى ڕۆشنبيرييه توكيه‌كان وبووه‌زمانى دووه‌مى قسه پێكردن پاش زمانى توركى. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه ئه‌رستۆ كراته‌كان له‌زمانى نه‌ته‌وه‌يى خۆشيان به‌باشتريان ده‌زانى. بێگومان ئه‌م ڕۆشنبيرييه فه‌ڕه‌نسيه شۆێنه‌وارێكى ته‌واوى به‌سه‌ر زۆر له ڕۆشنبيرى و هه‌ڵسوكه‌وتى گه‌لانى ناو ئيمپراتۆريه‌تى عوسمانى جىَ هێشت، بێگومان ئه‌و كورده ڕۆشنبيرنه‌ىكه‌نيشته‌جێ ى ئه‌سته‌مبوڵ بوون كه‌و تبوونه ژێر كاريگه‌رى زمان و ڕۆشنبيرى فه‌ڕه‌نسيه‌وه و هه‌ندێكيان خوێندنيان له‌زانكۆكانى فه‌ڕه‌نسه‌و سويسرا ته‌واو كرد بوو.(49)، به‌م شێوه‌يه فه‌ڕه‌نساش هه‌وڵێكى زۆرى دا كه‌پايه‌ى خۆى له كوردستاندا بچه‌سپێنێت، به‌ڵام به‌هۆى پايه‌ى سياسى به‌ريتانيا تێيدا ئه‌و نه‌يتوانى ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ببێنێت، بۆيه فه‌ره‌نسا زياتر له‌كوردستاندا پيشت ئه‌ستور بوو به‌كارو چالاكى نێرژه مه‌سيحى يه كاسۆليكه‌كانى به‌تايبه‌ت له‌باشورى كوردستان (ويلايه‌تى موصڵ).