نوسینی : جه‌مال محه‌مه‌د رضا
واتاى پارتى سیاسى چى یه ؟
پێناسه‌كردنى چه‌مكه‌كان له‌زانسته‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كارێكى زۆر دژواره، چونكه چه‌مكه‌كان واتاى جۆراوجۆر وهه‌ندێ جاریش ناهاوجۆر له‌خۆده‌گرن وكارى توێژه‌ر دژوار ده‌كه‌ن . پێناسه‌كردنى وردى زاراوه‌كان به‌تایبه‌ت له‌توێژینه‌وه‌مه‌یندانى یه‌كاندا گرنگى زیاترى هه‌یه . بێگومان پارتى سیاسى یه‌كێكه له‌وچه‌مكه زۆر باو‌و له‌هه‌مان كاتدا پر مانا جیاوازیانه‌ى كه‌له‌كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كاندا باسى لێوه‌ئه‌كرێت كه‌متر كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه كه‌ڕێكخراوێكى تێدانه‌بێت كه‌ناوى پارتى سیاسى له‌خۆى نه‌نابێت هه‌میشه زاراوه‌ى حزبى سیاسى جێ ى باس ومشت ومڕبووه له‌نێوان توێژه‌ره‌وه‌و نوسراوه‌كاندا به‌ڵام زۆربه‌ى لێكۆڵه‌ران بۆچونه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه .
هه‌ندێك له‌پێناسه‌كانى پارتى سیاسى به‌پێى بیر مه‌ندان له‌كۆمه‌ڵگا جیاجیاكاندا .
1- له‌قاموسى وشه‌ى فه‌رنسى دا وشه‌ى پارتى (parti ) سه‌ره‌تا خاوه‌ن واتایه‌كى سه‌ربازى بووه‌و به‌ده‌سته‌یه‌ك له‌وسه‌ربازانه ده‌گوترا كه‌بۆڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دوژمن له‌له‌شكر جیاده‌بونه‌وه وله‌گه‌ڵ 1- دوژمن ده‌جه‌نگان (1 ) . به‌ره‌به‌ره ئه‌م زاراوه‌یه بۆده‌ربرینى كۆروكۆمه‌ڵ یان گروپێك له‌خه‌ڵكى هاوباوه‌ر كه‌خاوه‌ن دیدگایه‌كى هاوبه‌ش بون به‌كارهات (2 ) . وه‌له‌سه‌ده‌ى حه‌ڤده ووشه‌ى پارت چه‌مكێكى سیاسى به‌خۆیه‌وه گرت وبۆیه‌كه‌م جار پارت به‌گروپێك ده‌گوترێ كه‌خاوه‌ن دیدگاى سیاسى یه‌كانن و له‌به‌رامبه‌ر گروپێكى تردا كۆبونه‌ته‌وه.
2- پارتیتۆ له‌زمانى ایتالى و(پارتاى ) له‌زمان وفه‌رهه‌نگه‌كانى وشه‌ى پارتى له‌زمانى انگلیزى مێژویه‌كى هاوبه‌شی هه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌دا حزب به‌واتاى ده‌سته , گروپ , به‌شێك له‌شتێك وكۆمه‌لێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى تردا به‌كاردێت .
3- راغب ئه‌سفه‌هانى له (فقه‌الغه ) (3 ) دا ده‌رباره‌ى واتاى ووشه‌ى حزب ده‌نوسێ (الحزب جماعه فیها غلط ) حزب گروپێكن كه‌به‌جۆش وخرۆش وحه‌ماسه‌ته‌وه به‌رگرى له‌ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن
4- (مۆریس (وڤیرژه ) حزب به‌رێكخراویك ده‌زانێ كه‌مه‌به‌ستیان به‌ده‌ست هێنانى ده‌سته‌ڵاته وئه‌ندامه‌كانى هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ڕێبه‌رانیان پۆسته حكومیه‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرن (4 ) . به‌م جۆره حزبه‌سیاسیه‌كان له‌گروپه‌كانى قازانج و گروپه‌كانى گوشار جیاده‌كاته‌وه كه‌ئاره‌زوى ئه‌وه‌یان نى یه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن
5- هه‌ردوونوسه‌ر (لاثالومبارا ) و (واینر ) له‌پێناسه‌ى خۆیاندا (4 ) تایبه‌تمه‌ندى بۆحزب ده‌ژمێرن كه‌ئه‌مانه‌ن .
ا- خاوه‌ن رێكخستنێكى به‌رده‌وام ودرێژخایه‌ن .
ب- خاوه‌ن لقى ناوچه‌یى بێت وڕێكخستنى حزب له‌سه‌ر ئاستى وڵات دا په‌ره‌بسێنێت .
ج– ڕێبه‌رانى به‌ته‌ماى به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سته‌ڵاتن .
(3)
(پارتى سیاسى كۆبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه به‌شێوازیكى رێكخراو كه‌هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندى وپره‌نسیپى دیارى كراویان هه‌یه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌پێناوگه‌شتن به‌ده‌سته‌ڵات یاخود به‌ژداربون تیایدا ) وه‌بۆئه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌پارتى سیاسى ناوببرێت پێویسته چه‌ند ڕه‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى تێدابێت كه‌لێره‌ش دا بیرمه‌ندان بیروبۆچونى جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام به‌ناوبانگ ترین لێكۆلیار (جۆزیف باله‌مبارا پێى وایه كه‌له‌پارتى سیاسى دا چوار ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌كى پێویسته ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :
1- ئه‌بێت پارتى سیاسى رێكخراوێكى هه‌میشه‌یى بێت (ته‌نانه‌ت دواى نه‌مانى سه‌ركرده‌كانى )
2- رێكخراوێكى پته‌وبێت له‌سه‌ركرده تاخواره‌وه له‌ناوڵات بونیان هه‌بێت
3- هه‌وڵ بدات به‌ژدارى له‌ده‌سته‌ڵات بكات
4- خاوه‌نى هێزێكى جه‌ماوه‌رى وفراوان بێت وه‌به‌سود وه‌رگرتن له‌وبیرورایانه‌ى باسمان كردن بچێته دێرێكى تر ئه‌توانن به‌شێوه‌ى گشتى بلێین كه(5 ) ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى له‌پارتى سیاسى دا هه‌یه
1- جه‌ماوه‌ر 2- پرنسیب وبنه‌ما 3- رێكخستن 4 – سه‌ركردایه‌تى 5- هه‌وڵدان بۆده‌سته‌ڵات .
ره‌گه‌زه‌كانى پارتى سیاسى :
یه‌كه‌م // جه‌ماوه‌ر : (11)
جه‌ماوه‌ر یه‌كێكه له‌وزاراوانه‌ى تاوه‌كو ئێستاش مانا‌و(مدلول ) ى ساخ نه‌بۆته‌وه پارته‌سیاسى یه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى دیدى سیاسى خۆیان سه‌ودایان له‌گه‌ل كردووه، شیوعى یه‌كان (كرێكار‌و هاوپه‌یمانه‌كانى ) به‌جه‌ماوه‌ر ئه‌زانن . سوشیالست وحزبه‌شۆرشگێره‌كان (كرێكار‌و جوتیارو بورژواى بچوك‌و هه‌ندێ توێژى تر) ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ى مه‌فهومى جه‌ماوه‌ره‌وه جارجاره‌ش (خه‌ڵك یان كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ) وه‌كو جه‌ماوه‌ر له‌ئه‌ده‌بیا تى سیاسى دا به‌دى ئه‌كرێت ئه‌وه‌ى جێگاى گومانیش نییه هه‌موولایه‌ك له‌سه‌رى ته‌بان ئه‌وه‌یه ناشێت زاراوه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌جیاتى چه‌مكى (گه‌ل ) به‌كاربێت چوونكه گه‌ل ماناكه‌ى له‌جه‌ماوه‌ر فراوانتره هه‌مووئه‌وتوێژینه‌وه‌ى له‌سه‌رپه‌یدابونى پارته‌سیاسىیه‌كانى دونیا كراوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستى یه ده‌كه‌ن كه‌یه‌كێك له‌پایه هه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانى بوونى پارتى سیاسى مه‌سه‌له‌ى جه‌ماوه‌ره به‌جۆرێ هیچ پارتێكى سیاسى نابێت خۆى به‌حزب بزانێ ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌رى به‌دواوه‌نه‌بێت هێزو تواناى حزبیش هه‌ر له‌جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌وه ئه‌گرێت . جه‌ماوه‌ر یه‌كێكه له‌كۆله‌كه هه‌ره به‌هێزه‌كانى پێكهاته‌ى پارتى سیاسى
لینین له‌سالى 1920 له‌نوسینێكى ره‌خنه ئامێزدا بۆشیوعى یه‌كانى به‌ریتانیا نوسیبوى (ئه‌گه‌ر كه‌مینه‌یه‌ك له‌خۆرانه‌بینێ رابه‌رى جه‌ماوه‌ر بكات په‌یوه‌ندى توندوتۆلیان له‌گه‌ل ببه‌ستێ به‌ره‌هایى یه‌وه ده‌لێم نه‌حزبن نه‌هیچ نرخێكیان هه‌یه باناویشیان له‌خۆیان نابێت حزب ) .( 12)
له‌به‌ر گرنگى ڕۆڵى جه‌ماوه‌ر ئه‌بێت كادرى ڕێكخستنى جه‌ماوه‌ر ئه‌ده‌بیاتى سیاسى لۆكال (محلى ) گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخى بابه‌تى چوارچێوه‌ى ژیانى جه‌ماوه‌ر به‌كاربێت وه‌ئه‌بێت ئه‌وكادرانه ئه‌م چه‌ند مه‌رجانه‌یان تێدابێت .
1- شاره‌زاى و ته‌واویان له‌نه‌ریت وعاده‌ت وته‌قالیدى ئه‌وجه‌ماوه‌ر هه‌بێت كه‌رێكخستنیان له‌نێو هه‌ڵده‌سورێنن .
(4)
د- به‌نیازى په‌ره‌پێدانى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى بێت وهه‌وڵ بدات ژماره‌ى ده‌نگده‌ران ولایه‌ن گرانى زیاد بێت (5 ) .
6- (ئلین وار ) حزب به‌خاوه‌نى دووتایبه‌ت مه‌ندى سه‌ره‌كى ده‌زانێ كه :
1- كاریگه‌ربوون له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌به‌زۆرى له‌ڕێگاى به‌ده‌ست هێنانى پۆسته‌حكومیه‌كانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت .
2- هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنان وده‌ربرینى رێكخراوانه‌ى زیاتر له قازانجێك (6 )
7- توێژه‌رى (فرانك جى سورۆف ) له‌ژێر كاریگه‌رىواقعى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكا دایه گرنگترین ئه‌ركى حزبى سیاسى له‌پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن دا كورت ئه‌كاته‌وه , هه‌روه‌ها ( ئێپشتاین ) گرنگترین رۆل وئه‌ركى حزبه‌سیاسى یه‌كان له‌رێكخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وئاراسته‌كردنى ده‌نگده‌ران كورت ئه‌كاته‌وه (7 )
8- (لاوسۆن ) بۆیه‌كه‌م جار دروست كردنى ( په‌یوه‌ندى ) له‌نێوان خه‌ڵك وده‌سته‌ڵات دارانى به‌گرنگترین ئه‌ركى حزبه‌كان له‌قه‌له‌م دا (8 ) .
9- (وانیل لویى سیلر ) ئه‌ڵێ حزبه‌كان له(3 ) قۆناخى یه‌ك له‌دواى یه‌كدا سه‌رهه‌ل ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌مانه‌ن .
1- پرۆژه‌و به‌رنامه 2- داواكردنى ده‌سته‌لاَت 3- مۆبلیزه‌كردنى هێزه‌كان (رێكخستن ) كه‌جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زى ئایدۆلۆژیا ده‌كاته‌وه .
وه‌سیلر به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى حزبه‌كان ئه‌كاته ( حزب بریتى یه له‌رێكخراوێك كه‌هه‌وڵئه‌دات تاكه‌كان بۆبه‌شدارى له‌كردارێكى به‌كۆمه‌ل له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى تردا رێك بخات كه‌له‌م ڕێگایه‌وه به‌ته‌نیایى یان به‌هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ل ئه‌وانى تردا پۆسته حكومیه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت . به‌رژه‌وه‌ندىیه گشتى یه‌كان پاساوى ئاماده كردنى تاكه‌كان وداواكردنى ده‌سته‌ڵاتن له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه (9 )
10- زاناى بوارى بیرى سیاسى (بنیامین كرنستان ) پێى وایه پارتى سیاسى واته‌یه‌كگرتنى (كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵك كه‌بروایان به‌هه‌مان پرنسیسى سیاسى هه‌یه (ملزمه )
11- بیر مه‌ندى ئه‌لمانى (توماس بیرك ) پێى وایه پارتى سیاسى بریتییه له‌كۆمه‌لێك خه‌ڵك كه‌یه‌كیان گرتووه‌و به‌تواناكانیانه‌وه كارى هاوبه‌شى ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دابێت وخاوه‌نى یه‌ك بزنه‌سیپن .
12- بیرمه‌ند (ئه‌سین ) خاوه‌نى كتێبى به‌ناوبانگ (سیاسه‌تى فه‌رمان ره‌وایى كردن ) واى ده‌بینێ كه‌پارتى سیاسى كۆمه‌ڵێك رێكخراوى سه‌ربه‌خۆن , نوێنه‌ره‌كانیان دیارى ده‌كه‌ن وبه‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردن دا ده‌كه‌ن به‌هیواى به‌ده‌ست هێنانى پۆستى حكومى وباڵاده‌ستى وهه‌ژمون به‌سه‌ر به‌رنامه‌كانى حكومه‌تدا به‌كه‌ڵك وه‌رگرتنى له‌و دیدگا جۆراوجۆرانه‌ى كه‌باس كران ئه‌توانین (پێناسه‌ى پارتى سیاسى ) به‌م شێوه‌یه بكه‌ین :
(5)
1- خۆیان دوربگرن له‌رواڵه‌تى فه‌نتازیانه‌و نامۆ به‌هه‌ڵسوكه‌وتى جه‌ماوه‌ر .
2- به‌كارهێنانى زاراوه‌و گوته‌ى ساكاروباو به‌شێوه‌یه‌ك جێگه‌ى تێگه‌یشتنى هه‌موو لایه‌ك بێت .
3- خاكیه‌ت وخۆهێنانه ئاستى خه‌ڵك تاواهه‌ست نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌سئولێك یان پیاوێكى گه‌وره به‌ره‌وروون چونكه له‌وحاڵه‌ته‌دا زۆر له‌گه‌ڵ گرێ كوێره‌وبۆچونیان ئه‌شارنه‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌شیزانن له‌بیریان ئه‌چێته‌وه له‌رووى سایكۆلۆجى یه‌وه مرۆڤ هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ده‌سازێ كه‌له‌ئاستى خۆیه‌تى .
4- هه‌زم كردن وخوێندنه‌وه‌ى گرفتوو ئازار‌و كوێره‌وه‌رى جه‌ماوه‌ر وپه‌ى بردن به‌خواست وپێداویستى یه‌كانیان
5- بنیات نانى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وتاك وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى خۆیان لێیان دڵنیابن داوا‌و نهێنیه‌كانیان بدركێنن له‌وه‌ش پشت ئه‌ستوربن كه‌به‌جدى كار بۆجێبه‌جێكردنی داواكانیان ئه‌ده‌یت .
6- وه‌ك خوێندكارێك گوێ بۆراوبۆچونى جه‌ماوه‌ر شل بكرێت وه‌ك مامۆستاش هه‌مان ئه‌فكارى ئه‌وان بخرێته چوارچێوه‌ى واقعیه‌ت .
7- فكرئه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك پێش كه‌ش بكرێت كه‌وێراى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمان و حزبى وئه‌وبابه‌تانه‌شى تێدابێت كه‌به‌رژه‌وه‌ندى جه‌ماوه‌ر ده‌نوێنێ .زیره‌كى ولێهاتوى له‌وه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌هه‌ر بابه‌تێ ده‌خه‌یته روو ده‌نگدانه‌وه‌ى ویست وئاره‌زوى خه‌ڵك بێت .
شێوازه‌كانى په‌یوه‌ست بوونى جه‌ماوه‌ر به‌پارتى سیاسییه‌وه
1- ده‌نگده‌ر / له‌ولاَته پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌مه‌ریكا وئه‌وروپا هه‌لبژاردن رێگه‌ى سه‌ره‌كى وشه‌رعییه‌ت وگه‌یشتن به‌ده‌سته‌لاَته له‌به‌ر ئه‌وه ( ده‌نگده‌ر ) رۆلى سه‌ره‌كى و بنه‌ره‌تى هه‌یه له‌ژیانى پارته سیاسى یه‌كاندا ( ده‌نگ ده‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ده‌نگ بۆپارتێكى سیاسى ودیارى كرا‌و ئه‌دات )
2- لایه‌نگر / ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌به‌شێوه‌ى زیاتر له‌ده‌نگ ده‌ر پاڵپشتى پارتێكى سیاسى دیارى كرا‌و ده‌كات وبرواى به‌به‌شێك له‌پره‌نسیپه‌كانى پارت هه‌یه وبه‌رگرى وبانگه‌شه‌ى بۆئه‌كات ئه‌گونجێت له‌كۆكردنه‌وه‌ى دارایى به‌ژداربێت بۆ ئه‌و پارته، ئه‌مه هه‌یه به‌داوایه‌كى نوسراو داواى به‌ئه‌ندام بوونى نه‌كردووه له‌به‌رئه‌وه هه‌ر به‌لایه‌نگری ئه‌مێنێته‌وه هه‌رچه‌نده زۆر جار لایه‌نگر زیاتر پالپشتى پارتێكى سیاسى ئه‌كات وه‌ك له‌ئه‌ندام به‌لاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارى زاتى وده‌ره‌كى نابێته ئه‌ندام .
3- ئه‌ندام /
ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌له‌ڕێى پێشكه‌شكردنى داوایه‌كى فه‌رمى یه‌وه بوونه‌ته ئه‌ندامى پارتێكى سیاسى پاش بڕواهێنان به پره‌نسیب وبنه‌ما گشتى یه‌كانى ئه‌و پارته وپركردنه‌وه‌ى فۆرمى ئه‌ندامێتى وبه‌ڵێندان به‌پابه‌ند بوون به‌پره‌نسیب وبنه‌ماكانى پارتى سیاسى وپێدانى ئابوونه .
تێبینی:-
دواى ئه‌وه‌ى له‌خولى ڕوناكبیرى مه‌ڵبه‌ندى ( 1 ) ى ڕێكخستنى سلێمانى به‌ڕێز به‌شدار بووم له‌ماوه‌ى نێوان 4 / 8 تا 29 / 8 به‌ڕاستى سودێكى زۆرم له‌و بابه‌تانه وه‌رگرت كه له‌و خوله‌دا له له‌یه‌ن مامۆستا به‌ڕێزه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا .هه‌موو بابه‌ته‌كان گرنگى تایبه‌تى خۆیان هه‌بوو وه من پێم باش بوو له‌هه‌موو بابه‌ته‌كاندا ڕاپۆرتى تایبه‌ت ئاماده بكه‌م به‌ڵام له‌به‌ركه‌مى ماوه ته‌نها ئه‌م بابه‌ته‌م هه‌ڵبژارد ( پارته سیاسیه‌كان ) وه توانیم دواى سود وه‌رگرتنم له وانه‌و مه‌لزه‌مه‌كه‌ى مامۆستا هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و سودى لێ وه‌ر بگرم بۆ بابه‌ته‌كه‌م . به هیوام جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌ك بێت .
له‌گه‌ڵ ڕێـــزدا....