نوسینی : جه‌مال محه‌مه‌د رضا
چواره‌م // سه‌ركردایه‌تى
هه‌رله‌وه ته‌ى ململانێی مرۆڤ له‌پێناوى پێش كه‌وتن وئاشكراكردنى نهێنیه‌كانى ژیان هاتۆته كایه ئیتر له‌ناو هه‌مووچین وتوێژو بنه‌ماله‌ى كۆمه‌ڵگاكانى قیاده‌ى لێهاتوو دیار‌و ناسراو خۆیان به‌مێژووى مرۆڤایه‌تى ئاشنا كردووه‌و تا ئێستاش له‌رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوا ناویان به‌سه‌ر زارى خه‌ڵكى یه‌وه‌یه له‌زۆر زانكۆ‌و په‌یمانگاو دامه‌زراوه زانستى یه‌كانى بوارى (سیاسى , ئابورى , كۆمه‌ڵایه‌تى ) خه‌سله‌ته‌كانیان ده‌خرێته به‌ر باس ولێكۆلینه‌وه . كه‌حزبه سیاسه‌كانیش په‌یدابوون مه‌سه‌له‌ى سه‌ركرده بووبه یه‌كێك له‌وبابه‌تانه‌ى كه‌رۆلى كارى گه‌رى هه‌یه وه‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌له‌سه‌ر سه‌ركرده كه‌وتونه‌ته ناوزانسته‌كانه‌وه وئه‌وسه‌ركردانه‌ش له‌مێژوو چالاكى مرۆڤایه‌تى دا رۆڵیان هه‌بووه هه‌موویان جێ ده‌ستیان وه‌ك یه‌ك نه‌بووه .هه‌یانه تا دونیا دونیایه سه‌ر زه‌نشتى مرۆڤن و زۆریشیان مرۆڤایه‌تى خۆى به‌قه‌رزاریان ئه‌زانىَ .
له‌سه‌ره‌تادا مه‌سئولیه‌تى سه‌ركرده‌و ئه‌ركه‌كانیان هه‌رچه‌ند دژوار بوبێت له‌چوارچێوه‌ى ناوچه‌یه‌ك یان عه‌شیره‌تێك یان حكومرانیه‌كى ته‌سك تێ نه‌په‌ریوه به‌ڵام له‌گه‌ل پێشكه‌وتنى هه‌موو بواره‌كانى چالاكى مرۆڤیش دواى ئه‌وه‌ى حزبه سیاسى یه‌كان بون به‌سه‌نته‌رى چالاكى سیاسى / ئابورى / كۆمه‌ڵایه‌تى ) ئه‌ركى سه‌ركرده‌ى حزبه‌كان یه‌ك جار گه‌وره‌و به‌ته‌وژم ومه‌ترسى ئامێزه.
به‌و پێیه‌ى سه‌ركرده‌ى حزبى سیاسى وه‌ك وعه‌قلێكى كاراى هه‌مووچالاكى یه‌كان چۆن ڤاكته‌رێكى سه‌ره‌كى به‌ده‌ست هێنانى سه‌روه‌رییه یه‌كانه, ئاواش مه‌سئولیه‌تى هه‌موونه‌هامه‌تى وشكستێكى له‌ئه‌ستۆیه كه به‌ره ورووى حزب ئه‌بێته‌وه . سیاسه‌ت ورێكخستن دووپێگه‌ى سه‌ره‌كى چالاكى حزبى یه , سیاسه‌ت وه‌ك لایه‌نى تیورى وه‌دیدوبۆچونى حزبه به‌ڵام رێكخستن وه‌سیله‌ى پیاده‌كردنى سیاسه‌ته نه‌خشه وبه‌رنامه رێژى سیاسه‌تیش كارى سه‌ره‌كى سیاسى یه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ى سیاسى توانى هێڵێكى سیاسى گونجاو بۆئه‌وبارودۆخه‌ى كه‌هه‌یه دابرێژێ وه‌ته‌بایى له‌نێوان سیاسه‌ت وئۆرگانه‌كانى رێكخستنى حزب به‌رجه‌سته بكات ئه‌وائه‌توانێت له‌ئاڵوزترین بارودۆخدا مه‌به‌ستى خۆى بپێكىَ َ وبگاته ئه‌وئه‌نجامه باشه‌ى پلانى بۆدارشتووه . هه‌روه‌ها سه‌ركرده جگه له‌شاره‌زایى خۆى ئه‌بێت سود له ئه‌زمونى گه‌ل وحزب و وڵاتانى تر وه‌ربگرێ
چونكه گۆرانكاریى یه‌سیاسى یه‌كان ده‌وروبه‌رى دوینا زۆر خێران .
لینه‌ر لۆف ( lenar lof ) له‌روى سایكۆلۆژیاى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ركردایه‌تى به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ده‌كات وده‌لێت چه‌مكى سه‌ركردایه‌تى كاریگه‌رى نێوان مرۆڤه (1984 p18) رۆبینۆتز (Rubenowitz ) . ده‌لێت : مرۆڤ مه‌به‌ستى له‌چه‌مكى سه‌ركردایه‌تى ئه‌وه‌یه كه‌تا ئه‌و سنوره‌ى ئه‌تواندرێت سه‌رمایه‌ى كه‌سه‌كان وشته به‌رده‌سته‌كان سوودى لىَ ببینرێت وداواله به‌رده‌سته‌كانى یان كرێكاران بكات كه‌كارى نایاب له‌چوارچێوه‌ى ئامانج ومه‌به‌ستى رێكخراوه‌كه ئه‌نجام بده‌ن (1984 ,109 ) تۆمى ) TOMMY ( ده‌ڵێت سه‌ركردایه‌تى كارێكه كه له‌لایه‌ن كه‌سێكى دیارى كرا‌و ئه‌نجام ده‌درێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێكى هاوبه‌ش (1985.P5 ) .
(10)
سه‌رجه‌مى لێكۆلینه‌وه‌كان له‌سه‌ر سه‌ركرده ئه‌م خه‌سله‌تانه‌یان دیارى كردووه كه‌ئه‌بێت له‌سه‌ركرده‌دا هه‌بێت .
أ- دانانى پلان ورێكخستن
ب- خاوه‌ن بۆچوون بێت
ت- كۆنترۆلى هه‌بێ وبینرخێنێ
ى- زانیارى بدات ووه‌ربگرێت
ج- په‌یوه‌ندى هه‌بىَ وهاوكارى وسه‌رپه‌رشتى بكات
ح- مه‌به‌ستدارو باوه‌ر پێكراوبێت .
هه‌روه‌ها لێ كۆله‌ره‌وه‌كان (3 ) جۆر سه‌ركرده‌یان دیارى كردووه :
1- سه‌ركردایه‌تى تاك ره‌وى /
ئه‌م جۆره به‌زۆرى له‌رێگاى كودیتاوه دێته سه‌ر حوكم . خۆى هه‌مووشتێك ئه‌كات وله‌كاتى بریاردان دا به‌ده‌گمه‌ن پرس به گروپه‌كه‌ى ئه‌كات , خۆى دورئه‌گرێت .
2- سه‌ركردایه‌تى دیمو‌كراتى خواز /
هه‌ول ئه‌دات كه‌به كۆمه‌ڵ وپێكه‌وه بریار له‌سه‌ر پلان دانان وهه‌موو بریارێك دا وه‌ئه‌م جۆره سه‌ركرده‌یه له‌رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه حوكم ئه‌گرنه ده‌ست ئه‌ویش به‌دووشێوه :
أ- هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ : واته له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێ
ب- هه‌ڵبژاردنى ناراسته‌و خۆ: ئه‌ویش به‌وه‌ى گه‌ل نوێنه‌ران هه‌ڵئه‌بژێرىَ وئه‌و نوێنه‌رانه سه‌ركرده هه‌ل ئه‌بژێرن .
3- سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ڵا
ئه‌م جۆره سه‌ركرده‌یه هیچ ئه‌گه‌رێكى ده‌رباره‌ى خه‌ڵك نى یه سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌رنه‌كه‌وتووه .
جیاوازى نێوان سه‌ركرده‌ى دیموكراتیخوازو دیكتاتۆر (تاك ڕه‌و )
|
دیمو‌كراتى خواز |
دیكتاتۆر |
|
1- دیموكراتیخوازه |
1- دیكتاتۆره |
|
2- ئامانج به‌رێوه ئه‌بات |
2- هه‌مووشتێك كۆنترۆڵ ئه‌كات |
|
3- داهێنان گه‌شه‌ى پێ ئه‌درێت |
3- داهێنان نى یه |
|
4- مرۆڤ وه‌ك بیر‌و هه‌ست ته‌ماشا ئه‌كات |
4- مرۆڤ وه‌ك ئامێر سه‌یر ئه‌كات |
پێنجه‌م // هه‌وڵدان بۆ ده‌سه‌ڵات
هه‌قى شه‌رعى هه‌مووحزبێكه هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كام ده‌سه‌ڵات ؟ ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ى به‌شێوه‌ى دیمو‌كراتى یانه به‌دى دێت.
(11)
جۆره‌كانى سسته‌مى حزب //
هه‌ندێك له‌توێژه‌ره‌وه‌كان باسى (3 ) جۆر سسته‌مى حزب ئه‌كه‌ن كه‌بریتى یه
1- تاك حزب . 2- جووت حزب 3- فره‌حزب
وه‌هه‌ندێى تریان واى به‌چاك ئه‌زانن كه‌جیاوازى له‌نێوان سسته‌مى ركابه‌رو نا ركابه‌ره‌كاندا بكه‌ن وبه‌جیا توێژینه‌وه له‌سه‌ر سسته‌مه‌حزبى یه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م سسته‌مانه بكه‌ن .
سسته‌مى ركابه‌رایه‌تى لایه‌نى كه‌م (3 ) جۆر سسته‌مى حزبى له‌خۆده‌گرێت كه‌بریتى یه له .
1- فره‌حزبى
2- جووت حزبى
3- حزبى باڵا ده‌ست
1- سسته‌مى فره‌حزبى //
به‌تێڕوانینی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ، فره حزبی بریتیه له ئیش كردونی چه‌ند كۆمه‌لێك به‌یه‌كه‌وه له‌چوارچێوه‌یه‌كدا كه‌ڕێزی یه‌كتر بگرن وه‌پێكه‌وه ژیانێكه دوور له دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی و تواندنه‌وه‌ى یه‌كتر . وه‌فره حزبی به باشترین سیفاتی كۆمه‌ڵگای نوێ ده‌ژمێرێت به‌ڵكو كلیلی پێشكه‌وتنی زانست و ئابوری و په‌ره‌پێدانه.
گه‌لێك له‌وڵاتانى دیمو‌كراتى جیهان حزبى جۆراو جۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه وسسته‌مى فره‌حزبى یان تێدا دروست بووه، جگه له (بریتانیا وئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ونیوزله‌نداوئوسترالیا زۆربه‌ى وڵاتانى تر خاوه‌نى سسته‌مى فره‌حزبن . ئه‌ویش دووجۆره :
أ- سسته‌مى فره‌حزبى ته‌واو /
له‌م سسته‌مه‌دا به‌زۆرى (2 ) حزبى گه‌وره وبه‌هێز ئه‌توانن زۆربه‌ى رێژه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن وحزبى دیكه‌ش رێژه‌یه‌كى به‌رچاوبه‌ده‌ست ئه‌هێنن . له‌جیهانى ئه‌مڕۆدا له گه‌لێك وڵات دا و ده‌یان حزبى سیاسى هه‌یه بۆنمونه .
سالى 1977 له‌وڵاتى هۆلندا (12 ) حزبى سیاسى له‌په‌رله‌مان دابوون په‌رله‌مانى ئیتالیا چه‌ندین حزبى له‌خۆوه‌ئه‌گرن نزیكه‌ى (20 ) حزب پێش سالى 1994 هه‌ندێك وڵات (4 ) حزب یان تێدایه وه‌ك وڵاتانى اسكه‌ندنافیا یان (3 ) حزب وه‌ك ئه‌لمانیا – به‌لجیكا – نه‌مسا چه‌ند هۆكارێك بوونه‌ته هۆى دروست بونى سسته‌مى فره‌حزب
1- هۆكارى كۆمه‌لایه‌تى 2 – هۆكارى ئایدلۆژیا 3- هۆكارى یاسایى 4- هۆكاره‌مێژوویه‌كان .
ب/ فره‌حزبى میانره‌و (ناته‌واو ) //
به‌سه‌رنج دان له‌گیروگرفته‌كان سته‌مى فره‌حزبى ته‌واو هه‌ندێك له‌وڵاتان رویان كرده سته‌مى فره‌حزبى میانره‌و مه‌به‌ستى له‌م چاكسازییه یه ئه‌وه‌یه كه سود له‌خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی سسته‌مى فره‌حزبى ته‌واو وه‌ربگرێ و خاله‌نێگه‌تیڤه‌كان بۆكه‌مترین ئاستى خۆیان دابه‌زێنرێت
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه له‌هه‌لبژاردندا سسته‌مى هه‌لبژاردنى زۆرینه‌ى دووقۆناغى په‌یره‌و ئه‌كه‌ن به‌ئاراسته‌ى سسته‌مێكى له‌م جۆره هه‌نگاو ده‌نێن . له‌م سته‌مه‌دا حزبى جۆراو جۆر هه‌ن به‌ڵام به‌ره‌به‌ره یه‌كگرتنێكى سه‌قام گیر له‌نێوانیاندا دروست ئه‌بێت وكۆمه‌لگا به‌زۆرى به‌سه‌ر دووجه‌مسه‌رى راست وچه‌پدا دابه‌ش ئه‌بێ .وڵاتى فه‌ره‌نسا به‌نموونه‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م سته‌مه حزبى یه داده‌نرىَ مه‌رجى چونه‌ناو په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێنانى (1 + 50 ) ى ده‌نگه‌كانه هه‌ربۆیه هه‌لبژاردن ئه‌چێته قۆناغى دووه‌م .قۆناغى دوه‌م قۆناغى یه‌كگرتن (ئیئتلافه ) .
(12)
2- جووت حزبى //
له‌روانگه‌ى مۆریس دۆڤێرژه‌وه ) سسته‌مى جووت حزبى به‌سروشتى ترین سته‌مى حزبى دائه‌نرێت ئه‌م پێى وایه به‌درێژایى مێژوو هه‌میشه دوو گروپى سه‌ره‌كى به‌دى ئه‌كرێت كه‌له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا ریز به‌ند ئه‌كرێت بۆنموونه پارێزگاران به‌رامبه‌ر لیبراله‌كان وپێشكه‌وتوخوازه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى حه‌ز به‌دۆخى باو‌و ده‌كه‌ن بورژواكان له‌به‌رامبه‌ر كرێكاراندا هه‌ندێك له‌بیرمه‌نده‌كان وه‌ك (تۆشتاین ) و (ویلدا ڤیسكى ره‌خنه له‌م بیرورایانه‌دا ئه‌گرن وباوه‌ریان به‌بوونى هێزه مبانره‌وه‌كان هه‌یه به باشترین نمونه‌ى ئه‌م سسته‌مه (به‌ریتانیا ) یه كه‌خه‌ڵك هاوكات له‌گه‌ل هه‌لبژاردن نوێنه‌رانی خۆیان سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌راندنیش هه‌ڵده‌بژێرێت هیچ باسی یه‌كگرتن نیه‌و حكومه‌ت سه‌قامگیری ته‌واوی هه‌یه سسته‌می جووت حزبیش ئه‌م جۆرانه‌ی هه‌یه :
1- جووت حزبی ووشك
ئه‌م سته‌مه حزبه سیاسیه‌كان ملكه‌چی سته‌م و دیسپلینی توندی حزبین و نوێنه‌رانى زۆرینه‌و كه‌مینه مافى سه‌رپێچی كردنى فه‌رمانه‌كانی ڕێبه‌رانی حزبیان نیه . له‌م جۆره سته‌مه‌دا ( به‌ریتانیا ) به‌نمونه‌ی ئه‌م جۆره داده‌نرێت دوو ده‌سته‌ی كه‌مینه‌و زۆرینه له‌په‌رله‌ماندا دروست ده‌بێت حكومه‌تی زۆرینه سه‌قامگیری ته‌واوی هه‌یه سه‌رۆكی حزبی زۆرینه كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ته ده‌توانێ پشت به‌پشت گیری ته‌واوی نوێنه‌رانی حزبی ببه‌ستێ و هه‌رگیز نیگه‌رانی په‌سه‌ندنه كردنی پرۆژه حكومیه‌كان نابێت .
2- سته‌می جووت حزبی نه‌رم :
ئه‌و سیته‌مه‌یه كه‌حزبه سیاسیه‌كان تیایدا خاوه‌نی ڕێك و پێكی و دسپلین و نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی زۆرینه‌و كه‌مینه له‌په‌رله‌ماندا كاركردنیان ئازادی هه‌یه سیسته‌می جووت حزبی ئه‌مریكا نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی سیسه‌ته‌می جووت حزبی نه‌رمه ئه‌ندامانی كۆنگریس به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌پایه‌ندبن به‌راوێژ كردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌كۆنگریس دا بڕیار ئه‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ریتانیا له‌ئه‌مریكا َبه‌ری حزبی زۆرینه هه‌میشه نیگه‌رانی له‌بڕیاره‌كانی كۆنگریس هه‌یه .
3- جووت حزبی ته‌واوو ناته‌واو :
سته‌می جووت حزبی به‌و مانایه نیه كه‌له‌ووڵاتێكدا ته‌نها دوو حزب هه‌یه به‌ڵكو حزبی دیكه‌ش له‌پاڵ دوو حزبی گه‌وره‌و به‌هێز به‌دی ده‌كرێن ڕێژه‌ی ده‌نگدان ڕۆڵی هه‌یه له‌جیاكردنه‌وه‌ی جووت حزبی (ته‌واو) له(ناته‌واو) له‌سته‌می جووت حزبى (ته‌واو ) دا حزبى ده‌سته‌ڵات دا به‌بى ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ئیئلاف هه‌بێ به‌هێزو زۆرینه‌ى ته‌واو حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرن وحزبى سێیه‌م یان حزبه‌كانى تر ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه به‌ڵام له‌سته‌مى جووت حزبى (ناته‌واودا ) هیچ كام له‌ودوو حزبه‌گه‌وره‌یه به ته‌نیایى زۆرینه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ناهێنن ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ حزبى سێیه‌م دا ئیئتلاف بكه‌ن وڵاتانى ئه‌لمانیا له‌قۆناغى جۆراوجۆردا سسته‌مى حزبى له‌وجۆره‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.