نوسینی : جه‌مال محه‌مه‌د رضا
3- سیسته‌مى حزبى باڵاده‌ست
سته‌مێكى ده‌گمه‌نه له‌م سته‌مه‌دا تاكه حزبێك به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام ده‌سته‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ئه‌گرێ له‌هه‌لبژاردن دا مه‌ودايه‌كى زۆرى له‌گه‌ل ركابه‌رانى خۆي‌دا هه‌يه ئه‌م سسته‌مه‌ش دووجۆره :
ا – حزبى باڵا ده‌ست /
بير مه‌ند (دۆڤێرژه ) ئه‌و حزبه‌باڵاده‌ست ئه‌زانێ كه‌به‌لايه‌نى که‌مه‌وه دووتايبه‌ت مه‌ندى تێدابێت
1- له‌ماوه‌يه‌كى جێى سه‌رنج دا له‌هه‌موو ركابه‌رانى خۆى پێش كه‌وێ.
2- بتوانێ چينه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌كان له‌خۆبگرێ وببێته حزبێكى نيشتمانى حزبى راديكالى فه‌ره‌نسا له‌كۆمارى سێيه‌م خاوه‌نى ئه‌م دووخه‌سڵه‌ته‌بوو توانى وه‌ك حزبه باڵاده‌ست له‌م ووڵاته‌دا ده‌ربكه‌وێ .له‌كاتى ئيستادا ته‌نها له‌وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافيا دا ئه‌توانين ئه‌م جۆره حزبه به‌دى بكه‌ين وه‌ئه‌و حزبانه نزيكه‌ى 40 % ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن
ب- حزبى ئێجگار باڵاده‌ست /
ئه‌گه‌ر حزبێك له‌هه‌ڵبژاردندا زياتر له 40% ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا ئه‌بێت به‌حزبى ئێ‌كجار باڵاده‌ست. ئیتاليا پێش سالى 1976 خاوه‌نى سته‌مێكى له‌وجۆره‌بوو هه‌روه‌ها حزبى كۆنگره له‌هند ستان له‌هه‌لبژاردنه‌كانى سالى (1951 , 1952 ) له‌كۆى گشتى 494 كورسى 356 كورسى به‌ده‌ست هێنا .
دووه‌م سسته‌مى بێ ركابه‌رايه‌تى /
به‌وسته‌مه ئه‌وترێ كه ركابه‌رايه‌تى ديمموكراتى تێدا نيه يه ته‌نها يه‌ك حزبى سياسى مافى ركابه‌رايه‌تى وچالاكى هه‌يه . بۆنمونه حزبى پێش ره‌وى لينين وحزبى ما نشينى ئیتاليا .
ئه‌م سسته‌مه ئه‌م جۆرانه ئه‌گرێته‌وه .
1- تاك حزب :
وه‌ك پارتى كۆمونيستى له‌سۆڤيه‌ت و زۆربه‌ى پارته‌كان له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا له‌م سسته‌مه‌دا گروپێكى ديارى كرا‌و حوكم ئه‌كه‌ن وهه‌مووگه‌ل ناچار ئه‌كه‌ن ببن به‌حزبى . ده‌ست ئه‌خه‌نه هه‌موو بوارێكى ژيانه‌وه وه‌ك رۆشنبيرى , كۆمه‌ڵايه‌تى, ئابورى, سياسى و هه‌مووبوارێكى تر ..هيچ جۆره ئازاديه‌كى ره‌خنه گرتن وبيرو راگۆرينه‌وه وكۆرو كۆبونه‌وه نى يه . مه‌وداى دروست بونى هيچ گروپێك وحزبێكى تر نى يه .
2- پارتى سه‌ركرده :
خاوه‌نى فراوانترين بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى يه رۆلى گه‌وره‌ى هه‌بووه له‌مێژووى خه‌باتى گه‌ل دا . رێگا ئه‌دات به‌دروست بوونى حزبى تر به‌مه‌رجێك ئه‌و حزبانه دان به‌رۆلى ئه‌ودا بنێن وئه‌و پارتانه ناتوانن كێبرکێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتى سه‌ركرده‌دا .
(14)
سه‌رچاوه‌كانى دروست بوونى حزبى سياسى
پسپۆرانى حزبه سياسى يه‌كان ديدگاى جۆراو جۆريان خستۆته روو بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ى حزبه سياسی يه‌كان وه چوار تێڕوانينى جۆراو جۆر هه‌يه به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه :
1 ـ حزبه سياسى يه‌كان له ڕه‌وتى گه‌شه‌كردنى مافى ده‌نگدان و دروست بوونى ده‌زگا ديموكراتى يه‌كان به تايبه‌تى له‌ڕۆژئاوا سه‌ریهه‌ڵداوه به‌پێ ى ئه‌م ديدگايه له دايك بوونى پارته سياسى يه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كى قوڵ و ڕاسته‌وخۆيان هه‌يه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى په‌رله‌مان دا به تايبه‌تى له ووڵاتانى ئه‌وروپا وه توێژه‌ر ( مۆريس دۆڤێرژه ) له‌و باوه‌ڕه‌دايه كه يه‌كه‌مين حزبه سياسييه‌كان له‌ڕۆژئاوا له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ياساداناندا دروست بوون.
2 ـ تێڕوانينى مێژوويى بنياتنراو له‌سه‌ر پێكدادانوو ناكۆكى يه مێژوى يه‌كان به‌پێ ى ئه‌م ديدگايه له ڕه‌وتى گه‌شه‌كردنى سياسى يه كۆمه‌ڵگا جۆراو جۆره‌كان به ناچارى له‌قۆناغه جياجياكانى روو به روو بونه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكى و قه‌يرانانه‌دا حزب دروست ئه‌كه‌ن .
3 ـ تێروانينى گه‌شه‌خواز به‌مپێيه له‌دايك بوونى پارته سياسیيه‌كان به‌هۆى پرۆسه‌ى نوێگه‌رايه‌تى وه سه‌ريان هه‌ڵداوه .
4 ـ ( دانيل لوپى سيلر ) پێیوايه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دام و ده‌زگايانه‌ى كه هه‌بوون له ئاستى پێداويستى يه‌كاندا نه‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه دروست بوونى پارته‌كان سه‌رى هه‌ڵدا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پێداويستيانه .