وه‌زاره‌تى ناوخۆي عێراق مۆڵه‌تى كاركردنى له كۆمپانيايه‌كى ئه‌مريكى سه‌نده‌وه ، كه ئێستا له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه .
وه‌ك كاربه‌ده‌ستانى عێراق ئاماژه‌يان به‌وه‌دا به‌هۆي ته‌قه‌كردنى هه‌رِه‌مه‌كييه‌وه له رِۆژئاواى به‌غدادى پايته‌خت كه كوژرانى 8كه‌سى ليكه‌وته‌وه.
رِۆژى دووشه‌مه به‌روارى 17/9 وته‌بێژى رِه‌سمى وه‌زاره‌تى ناوخۆي عێراق رِايگه‌ياند:
كۆمپانياى بلاكوته‌رى ئه‌مريكى مۆڵه‌تى كاركردنى لێسه‌ندراوه‌ته‌وه بۆي نييه له هيچ شوێنێكى عێراقدا كاربكات .
شايانى باسه/ رِۆژى يه‌ك شه‌ممه له رۆژئاواى به‌غداد كاروانيكى دبلۆماسی كه‌وته به‌ر هێرش.
پاسه‌وانانى كۆمپانياى ناوبراو كه به‌رپرسيارێتى پاراستنى ئه‌و دبلۆماتانه‌ى له ئه‌ستۆيه ته‌قه‌يانكرد.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نوری ماليكى رِوداوه‌كه‌ى مه‌حكومكرد، و ده‌سه‌ڵات دارانى عێراقيش ده‌لێن ئه‌و پاسه‌وانانه به‌شێوه‌يه‌كى هه‌رِمه‌كى ته‌قه‌يان له خه‌ڵكى ناوچه‌كه كردووه.