|
گه‌نجان و نیشتمان که‌ی ئاشتده‌کرێنه‌وه؟
Saturday, 03.15.2008, 11:20am (GMT)
پارێزه‌ر:ئارام ساڵح
له‌دواى رزگاركردنى به‌شێك له‌كوردستان له‌به‌هارى 1991و قۆناغى رزگارى ته‌واوه‌تیش له‌ساڵى2003به‌دواوه هه‌ستده‌كه‌ین به‌ریه‌ك كه‌وتنێك له‌نێوان نه‌وه‌ى نوێ و پیردا هه‌یه، هه‌ندێك جار گه‌یشتۆته راده‌ى توندوتیژى و كاره‌ساتى نه‌شیاوى لێكه‌وتۆته‌وه چ له‌ناو خێزاندا‌و چ وه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانى حكومه‌تدا، كه‌چه‌ندین ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان دژ به‌حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات رێكخراوه‌و گه‌نجان به‌چه‌ندین دروشم و لافیته داخوازیه‌كانى خۆیان و بیروڕاكانیان ده‌ربڕیوه، سایكۆلۆژیه‌تى مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى به‌رده‌وام له‌خۆزگه‌و هێنانه‌دى خه‌ونه‌كانیدا له‌كاردایه وه‌به‌هۆى ئه‌و(حب تملك)ه‌وه كه‌مرۆڤ هه‌یه‌تى ره‌وایه‌تى به‌خۆى ده‌دات كه‌خاوه‌نى هه‌موو شتێك بێت له‌ده‌وروبه‌ریدا، به‌ڵام له‌گه‌نجاندا ئه‌م خۆزگه‌و داخوازییه سه‌ره‌تایى و سروشتیانه زیاتره‌و بیركردنه‌وه‌و هێزى پاڵنه‌رى ده‌روونى گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانى پاڵنه‌ره كه‌هه‌ندێك جار له‌م پێناوه‌شدا قوربانى ده‌دات، تووشى به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، یه‌كێكى تر له‌هۆكاره‌كانى ئه‌م به‌ریه‌ك كه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌و شه‌فافیه‌ته‌ى، كه‌یه‌كسه‌ر دواى قۆناغى رزگارى دروست بوو وه رێكخراوه‌كانى گه‌نجان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانى تر خۆیان رێكخسته‌وه‌و كارایانه هاتنه‌مه‌یدانى كاركردن و رۆڵێكى گه‌وره‌یان بینى له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ى گه‌نجانداو له‌گۆڕه‌پانى كوردستاندا چالاكانه ده‌ستیان كرد به‌كاركردن، هه‌روه‌ها به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو به‌تایبه‌ت میدیاكان و بچوكردنه‌وه‌ى جیهان به‌هۆى ئامێرى به‌ستنه‌وه‌و گه‌یاندنى زانیاریه‌كانه‌وه له‌ڕێگاى سایته‌كانى ئینته‌رنێته‌وه ئه‌مانه هه‌مویان هۆكار بوون بۆ ئه‌و بازدانه خێرایه‌ى گه‌نجان كه‌پێیانوایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مادام ناوى خۆى ناوه حكومه‌ت رێك ده‌بێت وه‌ك مرۆڤه‌كانى ئه‌وروپا سه‌رجه‌م مافه‌كانى گه‌نجان دابین بكات له‌هه‌موو پێداویستییه‌كانیان من هه‌رگیز داكۆكى له‌حكومه‌تى هه‌رێم ناكه‌م مه‌گه‌ر له‌كاتى روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ناحه‌زان و دوژمنان‌دا نه‌بێت وه‌هیچ كاتێكیش پێم باش نییه خه‌ڵك به‌تایبه‌ت توێژى گه‌نجان مێ گه‌ل ئاسا بدرێنه به‌رو له‌ئاستى داخوازییه‌كانى خۆیاندا بێده‌نگ بن، به‌ڵام چه‌ندین راستى هه‌یه پێویسته گه‌نجان ده‌ركیان پێبكه‌ن له‌وانه حكومه‌تى هه‌رێم دواله ساڵى2003ئاهێكى پێدا هاتۆته‌وه‌و كه‌وتۆته خۆى كه‌پێشتر بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵ به‌شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆوه خه‌ریك بوو مونافه‌سه‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى حزبایه‌تى و ململانێى رێكخراوه‌كان هه‌رهه‌موویان هۆكارن كه‌پڕۆژه‌كانى گه‌نجان دوابكه‌وێت، نه‌بوونى ئه‌زموونى كار له‌بواره‌كانى پێداویستییه‌كانى گه‌نجاندا له‌كادیرو پسپۆڕ، نه‌یهێشت گه‌نجان خۆیان بن و خۆیان بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و وزه شاراوه‌یه‌ى كه‌تیایاندا بوو له‌پێشكه‌وتن و داهێناندا به‌گه‌ڕى بخه‌ن، به‌ڵام تائێستاش ده‌توانین بڵێین هیوایه‌ك هه‌یه به‌ڕووى چاكسازیدا هه‌روه‌هاش چاكسازى تاكه رێگایه به‌ره‌و زیندوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى جه‌سته‌ى سه‌رجه‌م تاكه‌كان كه‌نایه‌كسانى و نه‌بوونى دادپه‌روه‌رى مراندوویه‌تى، دواتریش ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌له‌سه‌ر گه‌نجانه له‌م قۆناغه‌دا مامه‌ڵه‌كردنێكى شارستانیانه‌و مۆدێرنه به‌ره‌و گۆڕانكارى و چاكسازى و پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌یشه جۆرێك له‌ڕێكه‌وتن له‌شێوه‌ى گرێبه‌ستێكى به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌دا به‌ڕووى نیشتماندا واڵا بكرێت له‌نێوان گه‌نجان و ده‌سه‌لآتداراندا، بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌ردوولا بتوانن خزمه‌تى ئه‌و خاكه بكه‌ن كه‌تیایدا له‌دایك بوون و تیایدا ده‌ژین، چونكه مرۆڤ به‌بێ خاك به‌بێ نیشتمان مرۆڤێكى نه‌ناسراوه‌و له‌خانه‌كانى ونبووندا گوزه‌ر ده‌كات، جابۆئه‌وه‌ى گه‌نج به‌پیرى ژیان به‌ڕێ نه‌كات و ده‌سه‌ڵاتیش سوود له‌وزه‌كانى وه‌ربگرێت پێویسته خه‌مێك له‌داهاتووى گه‌نجان و نیشتمان بخورێت.
|