
هاوکار عه‌لی
بینیت هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌نج زۆرینه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بوو ئه‌وابزانه ئه‌و وڵاته پێشه‌نگى بواره‌كانى سیاسى و ئیدارى و ئابورى و ڕۆشنبیرییه، ته‌نها نه‌ته‌وه‌ى كوردنه‌بێ. ئه‌مه بڕواى منه ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى ژیانمه، گرنگ نیه لام تۆ چۆن تێده‌گه‌یت و چۆن لێكى ده‌ده‌یته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه بڕواى خۆمه.
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌مه‌وێ باسێك له به‌رهه‌م و توانا و ئه‌زموونى كۆمه‌ڵێك بكه‌م له دروستكردن و ڕوخان له جه‌سته و مێشكى ئه‌واندایه، هه‌رچى هێز و توانا و گۆڕان و نوێكاریى هه‌یه له چنگى ئه‌واندایه و وه‌ك بۆمبێكى تۆقیتكراو له كۆمه‌ڵگادا بوونى هه‌یه.گه‌نجان ئه‌و به‌ها به‌نرخه‌نا كه سامانى داهێنانى تێدایه مێژوو ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌مێكه سه‌لماندووه، هه‌ر له‌كۆنه‌وه ڕۆڵێكى ئه‌كتیڤیان گێڕاوه له دروستبوون و به‌رگرى كردن له وڵات به فكر و هێز و داهێنان، وه‌ك چۆن له‌كۆنه‌وه هه‌ر له‌سه‌رده‌مى ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان و سه‌رده‌مى دروستبونى ده‌وڵه‌ت گه‌نجان به‌كارهێنراون بۆ به‌رگرى كردن له‌وڵات و ئه‌وان له‌شه‌ڕه‌كاندا به‌كارهێنراون، گرنگ نیه چۆن به‌كارهێنراون گرنگ ئه‌وه‌یه سودیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ هه‌رمه‌به‌ستێك بێت، چونكه سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك ته‌نها پشت به گه‌نجان ده‌به‌ستێت بۆ ده‌ربازبوون لێى. وه له‌سه‌رده‌مى دروستبوونى ئاینه‌كانیشه‌وه ته‌نها ئامانجى په‌یامبه‌رى ئاینه‌كان چه‌سپاندنى ئایدۆلۆژیاى دینه‌كه‌یان بووه له مێشكى گه‌نجاندا، چونكه له‌وه دڵنیابوون ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتگیری هه‌ر لایه‌ك بن ئه‌وا ئه‌سته‌مه سه‌رنه‌كه‌وێت.
من نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وه بدوێم كه گه‌نج چ ڕۆڵێكى دیوه له ئاینه‌كاندا، ئه‌وه ڕاستییه‌كه كه‌س ناتوانی خۆى لێ وێڵ بكات و به هه‌ربیانویه‌ك ناتوانێ خۆى بدزێته‌وه. به‌ڵكو مه‌به‌ستى من ئه‌وه‌یه كه لاوان و گه‌نجان چ ڕۆڵێكیان دیوه له دروستبوونى ده‌ستور و یاسا و دادپه‌روه‌رى و ده‌وڵه‌تدا جا دروستبونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته له كۆنه‌وه بوبێ یان خۆده‌ربازكردن له‌ده‌ستى داگیركه‌رانبێت هیچ جیاوازییه‌كى نییه.
له پێشه‌نگی شۆڕشه‌کانی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌وه فه‌یله‌سوف و ڕۆشنبیرانن، و به سودوه‌رگرتن له هێز و تواناى گه‌نجان گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساندووه بۆ خۆده‌ربازكردن له زوڵموزۆر و نا یه‌كسانى و چه‌وساندنه‌وه، ئاشكرایه له‌و شۆڕشه‌دا گه‌نجان ڕۆڵێكى ئێجگار زۆریان بینى له سه‌رخستنى دا.
وه له‌هه‌مان وڵات شۆڕشێكى تر هه‌ڵكیرسا كه‌له كه‌مترین كاتدا چۆكیان به گه‌وره‌ترین هێزى جیهان دادا، ئه‌وه‌ش شۆڕشى خوێنكارانى فه‌ره‌نسابوو كه ئه‌سته‌مه له جیهاندا دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ى كه وایكرد ئه‌م شۆڕشه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به‌دیبهێنێت ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌م شۆڕشه ته‌نها گه‌نجان به‌ڕێوه‌یانبرد بێ ده‌ستێوه‌ردانى هیچ لایه‌كى تر، وه توانیان هه‌رچى داواكارییه‌كانیان هه‌یه‌له‌و ماوه كه‌مه‌دا بیهێننه‌دى، ده‌سكه‌وتى ئه‌مه‌ش دروستبونى باشترین وڵاتى دیموكراسى بوو كه فه‌ره‌نسایه.
وه له‌ئێرانیشدا هه‌ر گه‌نجانبوون توانیان له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا كۆتایى به حوكمى 35ساڵه‌ى په‌هله‌وییه‌كان بهێنن، ئه‌و وڵاته‌یان دروستكرد كه خۆیان ویستیان. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووى وڵاتان بده‌ینه‌وه وڵاتێك نابینین شۆڕشى تێدا هه‌ڵنه‌گیرسابێ كه هۆكارى ئه‌و شۆڕشانه‌ش ته‌نها گه‌نجان بوون. وه‌ك (شۆڕشى ڕوسیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ئیسپانیا، ئه‌مریكا، ئێران، عێراق، جه‌زائیر، .........هتد).
لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسێك له ڕۆڵى گه‌نجانى كوردستان بكه‌م له سه‌رخستنى شۆڕشه كوردییه‌كان:
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووى نه‌ته‌وه‌ى كورد بده‌ینه‌وه دایم له په‌له‌قاژێى فه‌وتاندابوو و دایم هه‌وڵی بۆ مانه‌وه‌ى داوه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵه‌ییه‌ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌رگیز چۆكى دانه‌داوه ته‌نها ساتێك بێک بێ شۆڕش و خه‌بات نه‌بووه، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى میرنشینه‌كانه‌وه كه عوسمانى و عباسییه‌كان كه‌وتنه له‌ناوبردنیان، له‌وسه‌رده‌مه‌وه شۆڕش به‌رده‌وامه هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌م گه‌له هه‌ر به‌رده‌وام له شۆڕش كردن و خه‌باتكردن دژى داگیركه‌رانى دا بووه، وه چه‌كى هه‌موو شۆرشه‌كان گه‌نجان بوون.
جگه له‌و شۆڕشه به‌رده‌وامانه‌ى له كوردستانى باكور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. نزیكترین خه‌بات شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان بوو به ڕابه‌رایه‌تى (ى.ن.ك). كه توانى یه‌كه‌مین حكومه‌ت و ئیداره‌ى كوردى دابمه‌زرێنێت. كه‌سێك هه‌یه خۆى له‌و ڕاستییه بدزێته‌وه كه سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى نوێ ته‌نها هێزى گه‌نجان بوو؟ ئایا ده‌توانرا به‌بێ گه‌نجان و هێز و توانا و ئه‌زموونیان خه‌بات بكات...؟ بێ گومان نه‌خێر. گه‌نج بوو توانى چۆک به گه‌وره ترین و خوێنڕێژترین دیكتاتۆر كه ڕ‌ژێمى به‌عسى سه‌دام حسین دابدات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى دیارى ده‌ستى خوێن و كه‌له‌سه‌رى سه‌ربڕاو بوو جوانترین ناو لاى كوشتن بوو، ئه‌و ڕژێمه‌ى كه هه‌رگیز ناوى كوردى پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا و زمانى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌بڕى ناوى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بهێنێت. هه‌ر ئه‌و هێزه‌ى گه‌نجان بوو كه توانى خه‌ونى چه‌ندین ساڵه‌ى میلله‌تێ به‌دى بهێنێت كه سه‌ربه‌خۆیى بوو. ئێستا سه‌ركه‌وتنى ئه‌م شۆڕشه گه‌نجانه‌یه به‌سه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه بیه‌وێت گه‌نجان له‌ناوببات سه‌ریان بقرتێنێ و ئاوات و خه‌ونه‌كانیان له سێ داره‌بدات. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بیه‌وێت باشترین وڵات و هێمنترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت ده‌بێ ته‌نها ئاوات و خه‌ونه‌كانى گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر بكات، وه ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵاتێكیش خه‌مى سه‌ركه‌وتن و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیببێت ئه‌وا ده‌بێت سود وه‌ربگرێت له ئه‌زموون و تواناكانى گه‌نجان.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى دوێنێ له شاخ له شۆڕش داب‌و و ئێستا له ئیداره و حكومه‌ت بزانین چۆن سودى له ئه‌زمونى گه‌نجان وه‌رگرتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و پێشكه‌وتنى.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانى ڕاپه‌ڕین و دروستبونى ئیداره‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بێ گۆڕانكارى له ئاسه‌واره‌كانى به‌عس و سیستمه حكومڕانییه‌كان وه‌ك (ئیداره، په‌روه‌رده، دادگا، یاسا،.........) كه به‌ڕاستى گۆڕینى ئه‌م جۆره سیستمانه ئه‌ركى شۆڕشه چونكه شۆڕش ته‌نها دژى تاكه كه‌سه‌كانى ناو حكومه‌ت نییه به‌ڵكو دژى هه‌موو ئه‌م سیستمه حكومڕانیانه‌یه كه ئه‌و ڕژێمه دایمه‌زراندووه. به‌ڵام به‌بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵدرا بۆ دروستبوونى شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى دوێنێ ئاواتیان كوردستانێكى ئازاد و سه‌ربه‌خۆبوون به گوله‌ى براكه‌یان له خوێندا ده‌گه‌وزا و ئیتر كوردستان هیچ مانایه‌كى بۆ ئه‌و نه‌ما، من نامه‌وێ باس له‌و كاره‌ساته‌بكه‌م چونكه جگه له ده‌ستگه‌ستنى خۆمان و هه‌ڵئاوسانى چه‌ند كه‌سێك هیچى ترمان بۆ ده‌ست نایه‌ت. به‌ڵكو ده‌مه‌وێ ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو كه سه‌ركرده‌كانى شاخ ئه‌وده‌مه‌ى دژى ڕژێمێكى ده‌ست خوێناوى ده‌جه‌نگان ئێستا له سه‌ر ته‌ختى كورسین، بابزانین چ ئه‌زمونێكیان له گه‌نجان وه‌رگرتووه كه له‌سه‌ر سایه‌ى ئه‌وان و به‌و سیاسه‌ته كاریانكرد كه به‌بێ گه‌نج هیچ ناكرێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه و هه‌رگیز بیرى لێ نه‌ده‌كرایه‌وه ئه‌وه‌بوو كه پاش دروستبوونى حكومه‌تى كوردى و سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌بوو گه‌نجان به‌جۆرێك ئیهمال كراون هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌درا. ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاتانى دونیا بایه‌خیان به به‌هره‌كانى گه‌نجان نه‌دایه ده‌بوایه تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بایه‌خى پێبدایه ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردبوایه، چه‌نكه كورد هیچ ئاینده‌یه‌كى ڕۆشنى نیه و وه‌ك پێشتر باسمانكرد هه‌رده‌م له‌خه‌باتكردندابووه دژى داگریكه‌ر. ئه‌ى ئێستا له‌سایه‌ى وڵاتى ئارام و ده‌سه‌ڵاتى خۆى بایه‌خ به م جیله نه‌درێ چۆن به‌هیواى ئاینده‌یه‌كى ڕۆشن بین...؟ ئه‌گه‌ر خۆمان به‌ده‌ستى خۆمان سه‌رى گه‌نجاكانمان ببڕین و حه‌ز و ئاوات و هیوا و به‌هره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاینده‌یاندا له گۆڕ بنێین ئیتر چۆن ده‌توانین به هیواى ئاینده‌یه‌ك بین...؟ ده‌سه‌ڵات گه‌نجانى به بچوكترین مافه‌وه خه‌ریككردووه كه مافى به‌شداریكردنه له ژیان، ده‌سه‌ڵات واهه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ر مافى گه‌نجان بخورێت و بێ ده‌نگ بن له ئاست مافه‌كانى خۆیان و گێژ و سه‌رمه‌ست بن وڵات پێش ده‌كه‌وێت..؟ ده‌سه‌ڵات ئارام ده‌بێت...؟ له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له...؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك وابیربكاته‌وه به‌ڕاستى هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات كه ته‌نها فاشیسته‌كان كردویانه. چونكه ئه‌گه‌ر بڕوانینه حوكمڕانى 35ساڵى په‌هله‌وییه‌كان و 35ساڵه‌ى فاشیستى به‌عسیزم و فاشیسته‌که‌نی ئه‌ڵمانیا ئه‌وا به‌باشى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه خنكاندنى گه‌نجان چ كاره‌ساتێك دروست ده‌كات. ڕه‌نگه ئێستا ده‌سه‌ڵات سود له‌و بێده‌نگییه وه‌ربگرێت بۆ مانه‌وه‌ى خۆى، به‌ڵام من ئه‌و ڕاستییه ده‌خه‌مه‌ڕوو كه هه‌رگیز ئاینده‌یه‌كى ڕۆشن چاوه‌ڕێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ناكات كه به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانى نه‌وه‌ى دواى خۆیان بكه‌ن. من ده‌پرسم تا 20 بۆ 50ساڵى تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كام گه‌نجه‌یان به‌رهه‌م هێناوه بۆ پاراستنى وڵات...؟ كێ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ده‌پارێزێ...؟ سه‌ركرده‌ى ڕاست ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه خه‌مى دوایى كورسییه‌كه‌ى خۆى هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى به هێز بڵێت (گه‌نجان پشتیوانى دین و ده‌وڵه‌ته) و سه‌دامى دیكتاتۆرى خوێنمژ بڵێت (سه‌لامه‌تى وڵات لاى گه‌نجانه) و خاته‌مى سه‌رۆك كۆمارى پێشوترى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌و به‌هێزییه‌ى خۆیه‌وه بڵێت (ئه‌گه‌ر گه‌نجان و زانكۆكان بێده‌نگ بن و لێم ڕ‌ازى بن ئه‌وا من باشترین حكومه‌تم هه‌یه) .
ئه‌ى وڵاتێك كه‌له‌وه‌ته‌ى هه‌یه و هه‌تا ئه‌شبێت هه‌ر ده‌بێت له خه‌بات و سه‌نگه‌ردابێت دژى چوار داگیركه‌ر, پێویسته قسه‌یان چیبێت بۆ گه‌نجان...؟ ئایه ئیهمالكردنیان و گوێ پێ نه‌دانیان ئه‌بێ ئه‌وقسانه‌بێت كه ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتداره گه‌ورانه كردویانه بۆ گه‌نج ...؟. من لێره‌دا ده‌ڵێم (گه‌ل به‌بێ ئه‌زموونى گه‌نجان چاره‌نوسیان وه‌ك گه‌لى كورده)
ده‌مه‌وێ له ڕێگاى ئه‌م چه‌ند خاڵه‌وه ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه‌چى بۆ گه‌نجان بكرێت.
1- دروستكردنى زه‌مینه‌ى كار بۆیان: وه‌ك دروستكردنى كارگه‌ى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنه‌ر، ئه‌گه‌ر بڵێن توانای دارایى كه‌مه ئه‌مه شتێكى ڕاست نیه، چونكه ته‌نها به‌كارهێنانى سه‌رمایه‌ى ئێمه به‌رزكردنه‌وه‌ى بینا گه‌وره‌كانه كه ئه‌مه له‌ڕووى سه‌رمایه دارییه‌وه سه‌ركه‌وتوو نییه، ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌ى له‌و بینایانه‌دا سه‌رف ده‌كرێ بكر‌ێن به‌كارگه و هه‌زاركارێكار كارى تێدابكات، هه‌م له‌ڕووى سه‌رمایه‌وه سه‌رمایه‌یه‌كى باشتر په‌یدا ده‌كات هه‌م هێزى كارى زیاتر به‌شدارى تێداده‌كات.
2- كارئاسانى و به‌شدارى پێكردنیان له سیاسه‌تدا: ئه‌گه‌ر بڕوانینه حزبه كوردییه‌كان ئه‌وه به‌دى ده‌كه‌ین هیچ حزبێكیان به حزبه دیموكراسییه‌كانیشه‌وه كارئاسانییه‌كى وه‌هایان نه‌كردووه تا گه‌نجان بتوانن له‌سه‌ر ئاساتى باڵادا به‌شداربن، هه‌موو حزبه‌كان به شێوه‌ى چه‌ندێتى كارده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر گه‌نجێك به‌پله به‌پله‌ى ڕێكخستنه‌كاندا بڕوات پیر ده‌بێت یان ده‌مرێت ئینجا ناگاته ئاستى بڕیاردان.
3- بۆ خوێنكاران حكومه‌ت به شێوه‌ى سولفه یارمه‌تى دارایى خوێنكاران بدات تا له خوێندن دانه‌بڕێن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوێندن، دواى ته‌واوكردنى خوێندن دایانبمه‌زرێنێت و مانگانه ئه‌وپاره‌یان لێ وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌م سیستمه زۆربه‌ى وڵاتانى پیشكه‌وتوو كارى پێده‌كه‌ن.
4- دروستكردنى زه‌مینه‌ڕخساندن بۆ ئه‌وگه‌نجانه‌ى كه خاوه‌نى به‌هره‌یه‌كن، وه‌ك بواره‌كانى (هونه‌رى، ئایینى، ئابورى، ته‌كنیكى و، ......هتد).
5- سه‌ربه‌خۆیكردنى ڕێكخراو و سه‌ندیكاكانى گه‌نجان و لاوان: ئاشكرایه له‌وڵاتى ئێمه‌دا ڕێكخراو و سه‌ندیكاكان له‌ژێركاریكه‌رى حزبه‌كاندایه، بۆیه هیچ پێشكه‌وتنێكیان پێوه دیارنییه.
6- ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه خوێندن ته‌واوده‌كه‌ن له شوێنى ئه‌زموونه‌كانى خۆیان دابمه‌زرێن: بۆ سودوه‌رگرتن له‌و توانایه‌ى پێیانه، وه‌ك دامه‌زراندنیان له (كارگه‌كان وه‌ك ئه‌ندازیار، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى حكومه‌ت،............هتد).
7- پێدانى سولفه‌ى زه‌واج كه گه‌نجان بتوانن زه‌واجى پێبكه‌ن.
8- ڕێگرتن له كۆچكردنى به لێشاوى گه‌نجان: به جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان.