|
خوێندکاری زانکۆ و لاوازی ئاستی زانستی Monday, 06.16.2008, 08:15am (GMT)
پارێزه‌ر: ئارام ساڵح زانكۆ وه‌كو پێگه‌يه‌كى زانستى و مهعريفى كۆمه‌ڵگا، وه‌كو رێنيشانده‌رى راسته رێگاكان، وه‌كو مه‌ڵبه‌ندێكى هه‌ستيار بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه له كلتوور و دابونه‌ريته ناجۆره‌كان پێويسته مامه‌ڵه‌يه‌كى دۆستانهترى له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ زياتر خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام لێره‌دا جێگه‌ى پرسيار و تێڕامانه كه بپرسين ئايا هۆكارى لاوازى ئاستى زانستى خوێندكارانى زانكۆ بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ دواتريش دهپرسين ئايا مه‌رجه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك رێژه‌ى خوێندكارى زانكۆى زياد بێت ئيتر ئه‌و كۆمهڵگهيه به پێشكه‌وتوو و مۆدێرن هه‌ژمار بكرێت؟ دواتر ئايا تاچه‌ند زۆربوونى رێژه‌ى خوێندكاران و ده‌رچووانى كۆلێژه‌كان له‌گه‌ڵ پێويستى دامه‌زراوه‌كانى حكومهتهكهماندا ده‌گونجێت؟ دواتريش ئايا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى زانكۆ و خوێندكاران له‌م نێوه‌نده‌دا به چ ميكانيزم و رێوشوێنێكى زانستى ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خوێندكارى كامڵ و ته‌ندروست ببهخشينه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌وا پێويسته جۆر‌و شێوازى پێگه‌ياندنى بگۆڕين، كه‌بۆ ئه‌م گۆڕينى جۆر و شێوازه‌ش پێويستمان به لێكۆڵينه‌وه هه‌يه له هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى سيستم و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و ئاستى زانستى و پێگه‌ى رۆشنبيرى وڵاتانى پێشكه‌وتوو، دواى هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێويستمان به‌وه هه‌يه كه وه‌رگرتنى خوێندكاران له زانكۆدا گۆڕانێكى نه‌وعى و بابه‌تى به‌سه‌ردا بێت، دواتريش به‌پێى پێويستى حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى خوێندكار وه‌ربگيرێت له‌زانكۆكان و بهشهكانيدا، واته پێويسته كه(50) خوێندكار بڕيارى وه‌رگرتنيان له‌زانكۆ ده‌درێت حسابى ئه‌وه بكرێت كه چوار ساڵى ئاينده پێويستييان به‌و(50) خوێندكاره ده‌بێت له‌و پسپۆڕييهى كه وه‌ريان گرتوون له زانكۆدا بۆ ئه‌وه‌ى تيايدا بڕوانامه به‌ده‌ستبهێنن، واته پلان هه‌بێت بۆ كار و ده‌سته‌به‌ركردنى كار بۆيان به‌پێى پسپۆڕيهكهى خۆيان، سه‌ره‌ڕاى كه‌موكوڕييه‌كانى زانكۆ و سيستم و مامۆستا و مه‌نهه‌ج ئه‌وه‌ى كه گرفتهكهى گه‌وره‌تر كردووه خودى خوێندكارانى زانكۆ خۆيانن، چونكه زۆرينه‌ى خوێندكاران نايانه‌وێت خۆيان له پسپۆڕييهكهى خۆيان‌دا به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زا بكه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵناده‌ن خۆيان رۆشنبيربكهن، ئه‌وان پێيانوايه ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له زانكۆدا وه‌كو مادده وهريده گرن كافييهو ته‌واوه بۆ ئه‌وه‌ى كه له دواڕۆژدا بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن، به‌لآم بيريان له‌وه نه‌كردۆته‌وه ئه‌وانه ته‌نها بنه‌ما و بڕگه ئهساسييهكانى ئه‌و كۆلێژهيه و ئه‌وانه ته‌نها دهروازهيهك بۆچوونه ناو زانستهكهو دۆزينه‌وه‌ى رێگاكانى پسپۆڕييهكهى داهاتوويانن، بۆيه پێويسته خوێندكاران زياتر ئاگادارى ئهوهببن كه پێويسته به‌ده‌رله ئيجبار كردن و زهختكردنى مامۆستا كانيان خۆيان هه‌وڵبده‌ن له‌و پسپۆڕييهى تيايدا ده‌خوێنن زانيارى به‌ده‌ستبهێنن، چونكه باش‌ترين كات له‌و كاتانه‌ى كه خوێندكاران ده‌توانن خۆيانى تێدا په‌روه‌رده بكه‌ن ساڵه‌كانى خوێندكار بوونيانه له زانكۆدا، دواتريش پێويسته له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه زياتر كارئاسانى بۆ ده‌رچووانى زانكۆكان بكات و هه‌وڵى دامهزراندنيان بدات به‌پێى پسپۆڕى و تواناى زانستييان، ئه‌وه‌شى كه‌له‌سه‌ر خوێندكاران ئه‌ركه و له‌ئاستى ميللهتهكهياندا به‌رپرسيارن ئه‌وه‌يه كه ئه‌و كاتانه‌ى ئه‌وان له كۆلێژدان پێويسته بزانن بۆچى لهكۆلێژدان و مافى ته‌واوه‌تى بده‌ن به‌و ئه‌ركه‌ى له‌سه‌ر شانيانه و هه‌وڵبده‌ن جۆرێك له هاوسه‌نگى درووست بكه‌ن له‌نێوان ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت مۆدێلات و تهرفيهاتى ژيان و له‌نێوان ئه‌وه‌ى كه پێى ده‌وترێت به‌رپرسيارێتى و به ئاگابوون لهويژدان به‌هيواى نه‌وه‌يه‌كى رۆشنبير و ته‌ژێ له زانست.
|
||||
| Powered by SoSo News Express Pro 2.0.4 Copyright © 2005-2007 by SoSoVN.com. All rights reserved. |
||||