
پارێزه‌ر:ئارام ساڵح
به‌وپێيه‌ى هاوسه‌رگيرى يه‌كێكه له‌پێداويستييه‌كانى ژيان و زۆرينه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه له‌قۆناغێكى ته‌مه‌ندا كه به‌پێى بيركردنه‌وه‌ى خێزانه‌كان و تاكه‌كان خۆيان و هه‌ندێكجاريش بارى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى تاكه‌كان ئه‌و كاته دياريده‌كرێت و بڕيار له‌سه‌ر هاوسه‌رگيرى ده‌درێت، بۆيه ئێمه لێره‌دا به‌پێويستى ده‌زانين كه به‌ده‌ر له‌وه‌ى ته‌نها باسى گه‌نج و هاوسه‌رگيرى بكه‌ين باسى لايه‌نه ياساييه‌كه‌شى بكه‌ين، دواتريش باسى ده‌رئه‌نجامه‌كانى هاوسه‌رگيرى پێشوه‌خته ده‌كه‌ين، سه‌ره‌ڕاى شيكردنه‌وه‌و راڤه‌كردنى رۆڵى ته‌مه‌ن له هاوسه‌رگيريدا يان چۆن ته‌مه‌ن دياريده‌كرێت بۆ هاوسه‌رگيرى و هه‌ڵويستى ياساناسه‌كان له‌م رووه‌وه چييه؟
يان ئايا هه‌موو كاتێك مه‌رجه ته‌مه‌ن زۆرى بكرێته پێوه‌رى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه؟
هه‌روه‌ها لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ين تيشك بخه‌ينه سه‌ر شێواز‌و چۆنييه‌تى به‌يه‌كگه‌يشتنى زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ده‌بنه هاوسه‌رى يه‌كترى، له‌ڕوانگه‌ى ياساييه‌وه له‌مادده‌ى7ى ياساى بارى كه‌سێتي ژماره188ى ساڵى 1959دا ده‌ڵێت بۆ پێكهێنانى ژيانى هاوسه‌رى پێويسته كوڕان و كچان ته‌مه‌نى 18ساڵييان ته‌واو كردبێت ئه‌مه وه‌كو قاعيده‌و ئه‌سڵ، به‌ڵام له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌ئيزنى حاكم و وه‌لى ئه‌مر له‌ته‌مه‌نى 15 ساڵيشدا ده‌توانن زه‌واج بكه‌ن، ئه‌مه‌ش لێره‌دا حاكم سوڵته‌ى كاملى هه‌يه و سه‌يرى ئه‌و كوڕ‌و كچه ده‌كات بزانێت ئايا ئه‌مانه له‌ئاستى ئه‌و به‌رپرسيارێتييه‌دان و ده‌توانن ژيانێكى ته‌ندروست بۆخۆيان پێكبهێنن، كه‌واته بڕيارى دادوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه‌له‌ڕووى ئه‌قڵى و مه‌نتقى و به‌ده‌نييه‌وه تێيانادا هه‌يه، ئه‌مه هه‌ڵوێستى ياساو مه‌رجى ياسابوو هه‌ڵوێستى ياساي بارى كه‌سێتى وڵاتانى جيهان سه‌باره‌ت به ئه‌هلييه بۆ زه‌واجكردن وه‌ك يه‌ك نييه‌و جياوازه، چونكه هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌يه‌ك مه‌ناخ و ئاو و هه‌واى جياوازى تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه، كه‌ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ئاستى زوو يان دره‌نگ گه‌شه‌كردنى تاكه‌كان بۆنموونه له‌ناوچه گه‌رمه‌كاندا كچان زووتر پێده‌گه‌ن وه‌ك له‌ناوچه سارده‌كاندا كه‌ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ياسادانه‌ر كه‌ياساكه‌ى به‌پێى ئاوهه‌واوى وڵاته‌كه‌ى بگونجێنێت، بۆيه لاى ئێمه‌ش ده‌توانين بڵێين ئاو و هه‌واى ناوچه‌كه‌مان له‌و ناوچانه‌يه كه كچانمان زوو گه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه‌دانراوه ده‌توانين بڵێين ته‌مه‌نێكى گونجاوه كه‌ته‌مه‌نى 18ساڵى وه‌ك ته‌مه‌نى پێگه‌شتن و كامڵ بوون دانراوه، به‌ڵام له‌ياساى بارى كه‌سێتيدا رێگه‌ى داوه به كوڕان و كچان كه‌له‌ته‌مه‌نى 15ساڵيدا به رێگه‌دانى دادوه‌رو وه‌لى ئه‌مرى لايه‌نه‌كان زه‌واج بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه بۆ تاكه‌كانى وڵاتێكى وه‌ك ئێمه پێموايه زياتر كێشه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه نه‌ك پێكهێنانى خێزانى ته‌ندروست، چونكه كچێك يان كوڕێك ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى 15 ساڵ بێت ده‌بێت چ رۆشنبيرييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزانى هه‌بێت تا زه‌واج بكات؟!
ده‌توانين به‌شێوه‌يه‌كى گشتى بڵێين ته‌مه‌ن كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر هاوسه‌رگيرى هه‌رچه‌نده ته‌مه‌ن زۆرى يان كه‌مى بۆ هه‌موو كه‌سێك مايه‌ى زۆرى و كه‌مى هۆشيارى و رۆشنبيرى و زانيارى نييه، به‌ڵام مێشكى هه‌موو مرۆڤێك به‌پێى ته‌مه‌ن زيادى فراوانتر ده‌بێت و تواناى زاڵبوونى زياتر ده‌بێت به‌سه‌ر كێشه‌كاندا به‌ده‌ر له‌توانا ئه‌قڵييه‌كه جه‌سته‌ييه‌نيش كه‌سه‌كه پێويستى به‌كامڵبوون هه‌يه بۆ چوونه ناو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى واته به‌كورتى ته‌مه‌نى هاوسه‌رگيرى بۆ كوڕان له‌نێوان25بۆ 30ساڵيدا و بۆ كچانيش20بۆ25ساڵيدا ده‌توانين بڵێين زه‌واجێكى ته‌ندروستى لێ به‌رهه‌م دێت، ئه‌مه وه‌كو بنه‌مايه‌كى گشتى، چونكه زه‌واجى پێش وه‌خته زيانى زۆرى هه‌يه، چ كوڕ‌و چ كچ هيچ كاميان به‌ته‌مه‌نێكى كه‌مه‌وه ناتوانن به‌ته‌واوه‌تى بچنه ژێربارى به‌رپرسيارێتى زه‌واجه‌وه، دوتريش له‌ڕێگه‌ى ته‌مه‌نه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت ته‌جروبه‌ى ژيان كۆبكاته‌وه و سوودى لێببينێت و يارمه‌تى بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى، دواتر له‌ئه‌نجامى كه‌مى ته‌جروبه‌وه كوڕ‌و كچ فێرى خۆگرى و ته‌حه‌موول نه‌بوون كه‌ئه‌مه مه‌رجى به‌رده‌وامبوونى ژيانى هاوسه‌رييه، ناچار په‌نا بۆ جيابوونه‌وه ده‌به‌ن كه‌مرۆڤيش يه‌كه‌م پرۆسه‌و گرنگترين پرۆسه‌ى ژيانى به شكست كۆتايى هات زۆر ئاسته‌مه بتوانێت هه‌ڵبستێته‌وه به‌تايبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى سونه‌تى وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا.
پاشان له‌ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه بابپرسين ئايا زه‌واجى تاكى ئێمه به‌رئه‌نجامى چييه؟
يان چۆن و بۆچى كه‌سى به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ زه‌واج؟
زه‌واجى تاكى ئێمه يان له‌ڕێگه‌ى رێكه‌وته‌وه‌يه يان له‌ناو پاسدا بينيويه‌تى يان له‌كۆڵانه‌كه‌يانه‌وه تێپه‌ڕيوه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى باڵا‌و قژى جوان بووه بڕياريداوه بيكاته هاوسه‌رى خۆى يان به‌پێچه‌وانه‌وه يان كوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده يان زه‌ڕه‌نگه‌ره يان به‌ڕێوه‌به‌ره‌و سه‌ياره‌يه‌كى كه‌شخه‌ى پێيه يان حيمايه‌ى به‌رپرسێكه‌و بۆ نان كڕين و پێداويستى به‌رپرسه‌كه‌ى سه‌ياره‌كه‌ى پێدراوه ئه‌ويش ئيستغلالى ئه‌مه‌ى كردووه‌و كچێكى زانكۆى پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه وه‌ك ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو رويدا، ئه‌مانه‌يه بناغه‌ى زۆرينه‌ى زه‌واجه‌كانى تاكه‌كانى ئێمه بۆيه ده‌بينين ساڵانه رێژه‌ى جيابوونه‌وه‌كان زياتره له زه‌واجه‌كان.
زه‌واجى زۆرينه‌ى تاكه‌كانى ئێمه ده‌توانين بڵێين زياتر له‌هه‌ڵچوون ده‌چێت وه‌ك له‌زه‌واجكردن به‌زۆرى كه‌بتكردنى سێكسى هۆكارو پاڵنه‌رى بنه‌ڕه‌تييه بۆ زه‌واجكردن،
گه‌نجێك كه‌زه‌واج ده‌كات هێنده‌ى سێكس له‌زه‌واجدا ده‌بينێته‌وه نيو هێنده به‌رپرسيارێتى تێدا نابينێته‌وه كێشه‌ى تاكى ئێمه ئه‌وه‌يه هێنده شته مادييه‌كان له‌زه‌واجدا ده‌كرێته پێوه‌ر نيو هێنده بايه‌خ به‌لێكتێگه‌يشتن و يه‌كترى خوێندنه‌وه نادرێت، گه‌نجى ئێمه كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆئه‌وه‌ى بيكاته هاوسه‌رى خۆى هێنده‌ى بۆ مه‌به‌ستى جوانى و پله‌و پايه‌و سه‌روه‌ت و سامان هه‌ڵيده‌بژێرێت هێنده بۆ ژيان هه‌ڵى نابژێرێت، هێنده‌ى ژيان له‌جوانى و سه‌روه‌ت و ساماندا ده‌بيننه‌وه نيو هێنده ژيان له‌ئاسووده‌يى و خۆشه‌ويستى و رێز‌و قه‌ناعه‌تدا نابيننه‌وه، هه‌ر ئه‌مانه‌يه وايكردووه دادگاكان كێشه‌يه‌كى زۆرى خێزانه‌كان له‌خۆيان بگرن، بۆيه‌پێويسته چيتر گه‌نجه‌كانمان زياتر وشيارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌يه‌كى گرنگ و چاره‌نووسسازدا بكه‌ن كه داهاتووى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ره.
دواتر پێويسته گه‌نجان بزانن بۆچى زه‌واج ده‌كه‌ن؟
هه‌روه‌ها بزانن كه‌له‌گه‌ڵ كێدا زه‌واج ده‌كه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌وديو به‌يه‌كتر گه‌يشتن شيته‌ڵ بكه‌ن و هه‌روه‌ها پێويسته له‌كاتى بڕياردان بۆ چوونه ناو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيري رێژه‌يه‌كى زۆر ئه‌قڵ تيايدا به‌كاربخرێت وه‌ك له‌سۆز چونكه سۆز قابيلى گۆڕانه زياتر له‌قڵ به‌پێى زه‌مه‌ن و رووداوه‌كان دواتريش سۆز زياتر قابيلى ئه‌وه‌يه كه‌هه‌ڵه‌بكات وه‌ك له‌ئه‌قڵ، بڕياردان له‌سه‌ر زه‌واج به‌جارێك بينين و دوو سه‌عات قسه‌كردن ناتوانێت زه‌واجێكى سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنێت ئه‌گه‌ريش به‌جيابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق كۆتايى نه‌يه‌ت، بۆيه يه‌كتر خوێندنه‌وه‌يه‌كى ته‌واوى كوڕ‌و كچ پێش بڕياردان بۆ چوونه ناوپرۆسه‌كه به‌ڕاستگۆيانه‌و به‌ده‌ر له‌موجامه‌له‌ى فريوده‌ر زامنكه‌رى سه‌ركه‌وتنى زه‌واجه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌دوور بێت له تێكچوونى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و نائاسووده‌بوونى ده‌روونى، چونكه سروشتى مرۆڤ وه‌هايه له‌گه‌ڵ چوونه ناوپرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌وه زياتر هه‌ست به جێ‌گير بوون و ئاسووده‌يى ده‌روونى ده‌كات، كه‌مرۆڤه‌كانيش ئاسووده بوون كه‌واته كۆمه‌ڵگه‌ش ئاسووده ده‌بێت و پارێزراو ده‌بێت له‌لادانى گه‌نجان جا بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه ته‌ندرووست و ئاسووده بێت پێويسته ئاوڕ بدرێته‌وه له‌گه‌نجان و گه‌نجانيش به‌هۆشيارييه‌كى ته‌واوه‌تييه‌وه بچنه ناو پرۆسه‌كه‌وه.