هه‌ردی عه‌لی
گه‌نج بوون به چه‌ند پێوه‌رێكی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، ڕه‌نگه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان ته‌مه‌ن و باری فسیولۆژی جه‌سته بێت! ئه‌م پێوه‌ره‌یان له ئاستی بایۆلۆژی و چالاكییه جه‌سته‌یی و ماسولكه‌یی و رژێنه سێكسیه‌كاندا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر گه‌نجبوون یان پیربوون ساخ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ووتاره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یشتنه له گه‌نجبوون وه‌ك هێزێكی ئه‌قڵانی و بزاوتێكی گه‌نجانه به خاتری ئه‌وه‌ی رازی نییه له‌و ترادسیۆنه پیرانه‌یه‌ی تا هه‌نكوكه له‌سه‌ركوتان و داپڵۆسینی نه‌وه به‌نه‌وه‌دایه.
ئایا گه‌نجبوون ده‌توانێت چی به كۆمه‌ڵگا ببه‌خشێت؟
ئێمه له‌م ووتاره‌دا به‌دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌كه‌وین! گه‌نجبوون له ئاستی ئه‌قڵانیدا راوه‌ستانه به‌رامبه‌ر سه‌رده‌می خۆیی! ئیستێكه پریه‌تی له پرسیار كه تاكه ریشاڵێك به‌رابردووه نایبه‌ستێته‌وه! دروست گه‌نجبوون كرانه‌وه و داهێنانه به‌مانا شۆرشگێریه‌كه‌ی كه‌له زۆر كایه‌ی مه‌عریفی و فكری و ته‌كنلۆژی و كلتوریدا روویانداوه.
به‌ڵام بۆ گه‌نجایه‌تی به‌م پرۆسیجه‌ره هه‌ڵده‌سێت؟ ئایا كۆكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی و مه‌عریفه و تێگه‌یشتن پێویستی به كه‌ڵه‌كردنی ته‌مه‌ند و قوڵبوونه‌وه نییه؟
له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه ئاڵۆزه‌دا، كه زۆرجار به كێشه‌ی نه‌وه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت، پێویستمان به تێگه‌یشتنێكی نوێیه بۆ گۆران و سه‌ركردایه‌تیكردن و ته‌ماشاكردنی دونیا !
كه كارده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و ته‌ماشاكردن و سه‌ركردایه‌تیكردن له‌چ ئاستێكدا دیاریبكرێت، ئه‌وا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ند وه‌لا ده‌نرێت، به‌مانایه‌كی تر ئیشكردنه‌كه شۆرده‌بێته‌وه بۆ ئاستی تێگه‌یشتن و مه‌عریفه و هه‌رسكردنی ئه‌و گۆرانانه‌ی به‌رێوه‌ن!

ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردنێك له هه‌ر كایه‌كدا بێت پرسیاری رۆژگاری خۆی پێ نه‌بێت و نه‌توانێت هارمۆنیانه له‌گه‌ڵ گۆرانه‌كاندا بژی، ژیانێك ده‌ستی له گۆران‌دا هه‌بێت و خاوه‌نی توخمی گۆراوه‌كان بێت، له كارلێكه‌كاندا نه‌كرێت وه‌لابنرێت، به‌ربه‌ست نه‌بێت له تازه‌كان، خه‌ونی رابردوو زیندوو نه‌كاته‌وه، ده‌ستنه‌گرێت به‌و ریشاڵانه‌ی له تاریكیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، مۆدیلی ژیانی نوێیان لا حه‌رام نه‌بێت، تێگه‌یشتنی هه‌بێت بۆ ئه‌و چه‌مكانه‌ی تا هه‌نوكه یه‌كاڵای مه‌دلوله‌كانی نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی نوێگه‌ری وه‌ك چه‌مكێكی خۆركه‌ی كۆنینه به كێشه‌ی جه‌سته و ته‌فكیری خۆی نه‌زانێت.
سه‌ركردایه‌تی گه‌نج، سه‌ركردایه‌تیه‌كی كراوه و دیموكراسیانه‌یه، سه‌ركردایه‌تیه‌كه پرسیاری رۆژ و داهاتووی لێده‌بێته خه‌می یه‌كه‌م، دروست له‌م بواره‌دا گه‌نج بوون به‌شداریكردنی هاوسه‌رده‌میانه‌ی كێشه‌گه‌لێكه كه له‌گه‌ڵ ژماره‌كانی ئه‌ورۆكه‌دا ساخ ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی گه‌نج بینینی ئه‌و رووبه‌رانه‌یه كه‌له ئێستاكه‌دا تاریكن و پرن له موفاجه‌ئه. ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه ده‌شێت كه‌سانی ناوی خاوه‌ن ته‌مه‌ند و ئه‌زمون و پرۆفێشناڵه‌تی بواره‌كه‌ی خۆیان بن، چونكه سه‌ركردایه‌تیه‌كه رێگرنییه له نه‌وه‌كان به‌شداربن و بریاربده‌ن و گۆران ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده‌ی گه‌نجه‌وه هه‌یه، یاخود گه‌نجی سه‌ركرده ده‌شێت كاره‌كته‌رێكی هه‌رزه‌ی بێ بیركردنه‌وه بێت، ده‌شێت پیرێك بێت به‌ڵام خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌كی لاواز و كورت بین و بێ ئه‌زمون بێت، گه‌نجی سه‌ركرده لانی كه‌م له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستمانه بڵێین سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ره‌رۆ و بێ به‌رپرسیارێتیه، واته له‌به‌رده‌م سه‌ره‌تایترین به‌رپرسیارێتیدا ده‌كه‌وێت، وه‌ڵامه‌كانی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه‌كه له نه‌زانین و نامه‌عریفه و بێ بیركردنه‌وه.
ئه‌م جۆره سه‌ركرده‌یه كاره‌ساته له هه‌ر كاییه‌كدا باڵاده‌ست بێت، به‌بێ بیركردنه‌وه و بینینی رووداوه‌كان وه‌ك خۆ، هه‌موو شتێك چه‌واشه‌ده‌كرێت! قه‌باره و جه‌سته و ناوه‌رۆكی شته‌كان تێده‌چن؟ وه‌یشمومه‌ی ئه‌م جۆره سه‌ركردانه پابه‌ندی هیچ پێوه‌رێكی ئه‌خلاقی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت.
دروست سه‌ركردایه‌تی گه‌نج ده‌توانێت لێدانی توند له كه‌سایه‌تی گه‌نجی سه‌ركرده بدات، به‌خاتری ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بێ به‌ش نه‌بن له داهاتووی به‌رپرسیارێتیه‌كان، چونكه له زۆرباردا گه‌نجی سه‌ركرده كه‌سێكی پیره چ به ته‌مه‌ند چ به هه‌ڵسوكه‌وت چ به بیركردنه‌وه، گه‌نجایه‌تی خۆیشی له دووباره بینینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا وێنه ده‌كاته‌وه.