
چاوپێكه‌وتن/ئارام عوسمان
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گرفته‌كانى گه‌نجان و باس له‌كارى رێكخراوه ناحكومى بیانى و لۆكاڵیه‌كان كراوه، هه‌روه‌ها باس له و رێگریانه‌كراوه كراوه كه‌بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چالاك كردنى گه‌نجاندا، سایتى مه‌ڵبه‌ند ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ (شاباز جمال) به‌رپرسى به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵى خه‌ڵك بۆگه‌شه‌پێدان سازكرد.
*تاچه‌ند ئه‌و كار وچالاكیانه‌ى ده‌یكه‌ن له‌ئاست پێداویستیه‌كانى گه‌نجاندایه؟
پێموایه ره‌نگه نه‌توانین كارێك بكه‌ین له‌ئاستى پێداویستیه‌كانى ئه‌و توێژه فراوانه‌دابێت، گه‌نج خۆى باشتر وه‌ڵامده‌روه‌ى ئه‌م پرسیاره‌یه، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و پرۆژانه هه‌ڵسه‌نگێنن كه‌رێكخراوه‌كه‌مان به‌ئه‌نجامى گه‌یاندوه بۆ گه‌نج، له‌هه‌مان كاتدا هه‌رشتیێك بڵێین له‌سه‌ر پرۆژه‌كان ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌مه بۆچونى ئێمه ره‌نگه گه‌نجیش بۆچونێكى تایبه‌تى هه‌بێت.
رێكخراوه‌كه‌مان له‌بوارێكى دیارى كراودا كارده‌كات ئه‌ویش به‌هێزكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه یاخود یارمه‌تى دانى گروپه په‌راوێزخراوه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریه‌كى كارایان هه‌بێت له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى پرۆژه‌كاندا توانیومانه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌كانى گه‌نجبین، به‌ڵام بڕواناكه‌م هیچ كاروپرۆژه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه كامڵ نییه.
*ئه‌و پرۆژانه‌ى پێشكه‌شى ده‌كه‌ن له‌بوارى گه‌نجدا چین؟
بوارى كاركردنمان به‌پله‌ى یه‌كه‌م بوارى گه‌شه‌پێدانه به‌مانایه‌كیتر دروستكردنى ده‌رفه‌ته و هاوكاریكردنى توێژه‌په‌راویزكه‌وتوه‌كانه بۆئه‌وه‌ى به‌شداریه‌كى زیاتریان له‌كایه‌جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت
پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئاستى وشیارى گه‌نجان به‌رزبكه‌ینه‌وه له‌لایه‌كیتره‌وه ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نج بره‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج قسه‌ى هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگادا، ئێستا یه‌كێ له‌پرۆژه‌كان و‌ر وژاندنى گفتوگۆى گه‌نجانه.
*رێكخراوه‌كه‌تان چی هه‌یه بۆ گه‌نج ؟
رێكخراوێكین تواناى مادى و معنویمان هه‌یه، ئیسخلالى ئه‌م دوو توانسته‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و تویژه‌یه بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵێك میكانیزمی و رێگاین ئه‌مه‌ش ده‌خه‌ینه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نجانه‌وه، وه‌كارده‌كه‌وین بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت بۆگه‌نجان بخوڵقێنین له‌رێگه‌ى هاوكاریكردنى مادى و مه‌عنه‌وى یه‌وه بۆئه‌وه‌ى چالاكى بكات.
بیرت نه‌چێ یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى گه‌نج، ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى داواكارییه‌كان یه‌كسه‌ر ببینیته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ربنه‌ماى چاوه‌روان كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژه‌دا بجوڵێینه‌وه ره‌نگه بێزاربیت ئه‌و ده‌یه‌وێت قسه‌یه‌كتكرد به‌ر وبومى هه‌رئێستا ببینیته‌وه.
* ئه‌و ئاسته‌نگانه چین له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كاندا؟
كلتورێك هه‌یه له‌م وڵاته‌دا تاڕاده‌یه‌ك گرفتى بۆمان دروست كردووه له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا حاڵه‌تێك دروست نه‌بوه پرۆژه‌كه‌مان توشى شه‌له‌ل بكات، مانۆڕێكى ئیشكردنمان هه‌یه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئیش له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ین كه‌گه‌نج له‌ۆرك شۆپه‌كاندا پێگه‌یشتووه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڕه‌سمى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌هه‌روه‌ها كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه نوێنه‌رى ده‌سه‌ڵات بهێنین بۆئه‌وه‌ى گوێ له‌كێشه‌كانى گه‌نج بگرێت به‌رده‌وام به‌دواداچونیان هه‌بێت بۆ گوێگرتن له‌داواكارییه‌كانى گه‌نج، له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، رێكخراوه‌كه‌ى ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌دات به‌پێى توانا هاوكاریان بكات.
*كێشه‌كان دیارن، به‌ڵام تاچه‌ند رێكخراوه‌كه‌تان توانیویه‌تى كارى له‌سه‌ر بكات؟
یه‌كێك له‌كیشه‌كانى ئێمه نه‌بونى پسپۆرى ته‌واوه له‌بوارى گه‌نجدا كاتێك ده‌ته‌وێت كارله‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى گه‌نجانه بكه‌یت، ئه‌و توانا پسپۆڕیه‌نیه بتوانێت كێشه‌كان ده‌ست نیشان بكات، نه‌بونى پسپۆرى ته‌واو له‌مه‌ڕكێشه‌كانى گه‌نج ئه‌مه گرفتێكه، له‌لایه‌كه‌یتره‌وه هۆكارى تر زۆرن په‌یوه‌ندى به شێوازى ئیشكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیه‌وه هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكى دیموكراسى نیه رێگه به‌هه‌موو گرۆهه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا بدات ئه‌مه‌ش بۆ خۆى یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى رێكخراوه ناحكومیه‌كان روبه‌ڕوه له‌گه‌ڵ دوو گرفتدا یه‌كێكیان گرفتى سنورداریه ئه‌و توانایه‌ى هه‌یه‌تى بۆ رێكخراوه‌كان تۆزێك قورسه بتوانین به و فراوانیه به‌شدارى ئه‌م كێشه یه بكات كه‌پێدا بگرێت لێره‌و له‌وێ ده‌توانى ته‌نها هه‌ندێ هه‌وڵ بدات، رێكخراوه ناحوكمه‌یه‌كان له‌جێگایه‌كدا كاره‌ده‌كه‌ن ناوى كوردستانه یه‌ك كۆمه‌ڵ كێشه‌ى تێدایه، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ى له‌پانتایه‌كدا كارده‌كه‌ین ئازادیه‌كان وه‌ك پێویست فه‌راهه‌م نین، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوازى كاركردنمان داناوه.
*كاریگه‌رى رێكخراوه ناحوكمیانه چیه‌له‌بوارى گه‌نجاندا؟
له‌شه‌ش ناوچه‌ى جیاواز كارمانكردوه ئه‌نجامى باشى به‌ده‌ست هێناوه، له دوو ناوچه كاریگه‌رى زۆر باشى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى رۆشنبیریان.
هه‌روه‌ها پشتیوانى یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانى گه‌نج ده‌كه‌ین وه‌كو ڕۆژنامه‌ى خویندنى لیبراڵ ده‌عمى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ین.
* ده‌تانه‌وێ هه‌مان شێوازى كاركردن رێكخراوه ناحوكمیه نه‌رویجیه‌كان بهێنن لێره دوباره‌ى بكه‌نه‌وه،به حسابكردن بۆ كلتور و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا؟
بێگومان هه‌موو وڵاتێك خاوه‌نى كلتورى تایبه‌تى خۆیه‌تى، پێویست ده‌كات حساب بۆ ئه‌و كلتوره‌بكرێت شێوازى ورێگه‌ى ئیشى خۆت بگریته به‌ر كه‌م تازۆر سود له‌ئه‌زمونى وڵاتى نه‌رویج وه‌رده‌گرین.
دیاره ئه‌زمونى رێكخراوه‌كه‌مان دور و درێژه له‌بوارى گه‌نجدا له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه كێشه‌ى توێژێك له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر جیاوازه ده‌كرێت به‌شێوازێك كاربكه‌ین نزیك بێت له و كلتوره.
*پڕۆژه‌ى داتا كۆكردنه‌وتان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نج ئایا گه‌یشتۆته چى؟
له‌راستیدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان خۆى ئیشكردنه له‌گه‌ڵ گه‌نجدا پرۆژه‌ى تویژینه‌وه‌ى مه‌یدانى بووه به‌پێویستمانزانى ئه‌م تویژینه‌وه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، تابه‌رچاومان رون بكاته‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانى گه‌نج له‌كۆمه‌ڵگادا بۆیه یه‌كه‌م پڕۆژه‌كه‌ده‌ستمان دایه پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌بوو له‌هه‌موو شاروشارۆچكه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، موقابه‌له‌ى (13000) هه‌زار گه‌نج بكه‌ین (11) بوارى جیاوازمان هه‌ڵبژاردووه هه‌رپرسیارێك له‌كۆمه‌ڵێ پرسیارى فه‌رعیتر پێك دێت وه ژماره‌ى پرسیاره‌كان ده‌گاته (200) پرسیار ئه‌م كاره‌یشمان له‌ساڵى (2005) ته‌واوكردووه، ئه‌و داتانه‌ى له‌لامانه كارى له‌سه‌رده‌كه‌ین سه‌رله‌نوێ به‌فۆرمه‌كاندا ده‌چینه‌وه تابزانین چه‌ند پشت به‌م داتایانه ببه‌ستین له‌روى زانستیه‌وه، دواى هاتنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان داخڵ كردنى بۆناو كۆمپیوته‌ربوو وه ئیستا ئه‌و كاره‌ى له‌به‌ر ده‌ستماندایه بریتیه له‌شیكردنه‌وه‌ى داتاكان و دواتركردنى به‌كتێبێك و بڵاوبكرێته‌وه، تاله‌ڕێگه‌ى ئه‌وداتانه‌وه بگه‌ینه شێوازى ئیشكردن، ئه‌وه‌ندى نه‌ماوه ئه‌نجامه‌كه‌ى ته‌واوبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ته‌واونه‌بووه هیچ زانیاریه‌كى ئه‌و تۆم له‌سه‌ر ئه‌و رێژانه نیه بزانین رێژه‌كان ترسناكن یاخود مژده‌به‌خشن.
*كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌نج چۆن ده‌بینن؟
یه‌كێك له و گرفتانه‌ى گه‌نج روبه‌رووه له‌گه‌ڵیدا نه‌بونى كۆمه‌ڵگاى گه‌نجه، توێژێك هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ناوى گه‌نج سڕاوه‌ته‌وه بونى نیه كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆى كۆمه‌ڵێك گرفتى دروست كردووه.
*ئه‌و گرفتانه چین دروست بووه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ى كلتورێك نیه هانى گه‌نج بدات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجى تێدا دروست ببێت، ئه‌م كائینه‌مان وه‌ك ته‌مه‌ن هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م كائینه‌مان وه‌ك كۆمه‌ڵێك حه‌ز و ئاره‌زوى چه‌پێنراو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كائینه‌مان وه‌ك كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكى چالاك نیه كه‌خاوه‌نى گوتارێكى یه‌ك گرتوبن، گه‌نج ئاماده‌بون بونى نیه، گه‌نجى كورد گوتارێكى یه‌كگرتوى نیه گوتاره‌كه دابه‌ش بوه‌ته سه‌ركۆمه‌ڵێك ئه‌جێنداى فه‌رعى به‌داخه‌وه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندى به‌گه‌نجه‌وه نیه، پێموایه كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌نج له‌وڵاتى ئێمه‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مردووه ئاستى ئاماده‌بونى نزمه.
*چى بكه‌ین تاوه‌كو گه‌نج له‌م قه‌یرانه رزگاربكه‌ین یاخود پڕۆژه‌ى رێكخراوه‌كه‌تان چیه بۆ ئه‌م گرفته؟
گه‌نج چاوه‌ڕوانى لایه‌نێكه تاوه‌كو ئه‌و توانایه‌ى تێدا دروست بكات، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌باشى هه‌یه وه ئه‌و ئاماده‌باشیه رێكبخرێت كه‌رۆڵى سه‌ره‌كى بدرێت به‌گه‌نج به‌شێوازى ئیجابى
*ریكخراوه لۆكاڵیه‌كان ئه‌وانه‌ى له‌بوارى گه‌نجدا كارده‌كه‌ن تاچه‌ند توانیویانه كاربكه‌ن له‌سه‌ر گه‌نج، وه‌په‌یوه‌ندى ئێوه به‌وانه‌وه چۆنه؟
ئه‌و رێكخراوانه‌ى كاربۆتوێژى گه‌نج ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و تویژه‌دا كاربكه‌ن، به‌شێكى ئه‌م كێشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌و رێكخراوانه، ئه‌مه‌ش هۆكارى هه‌یه یه‌كێك له و هۆكارانه ئه‌و توانایانه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نیه، هه‌روه‌ها كێشه و مه‌ودا و سنورى ئازادى كاركردن.
ده‌بێت ئه‌و رێكخراوانه چالاك بكرێن چونكه ئه‌و رێكخراوانه كه‌سانى چالاكى تێدایه ئاماده باشیان تێدایه، په‌یوه‌ندى باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا ئه‌و گه‌نجانه‌ى ده‌یهێنین بۆ رێكخراوه‌كه‌مان زۆربه‌ى له‌گه‌نجانى ئه‌و رێكخراوانه‌ن.
*هه‌میشه رێكخراوه ناحوكمیه‌كان گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانسۆریان له‌سه‌ره ئێوه هیچ كات توشى ئه‌مه حاڵه‌ته بونه‌ته‌وه؟
بێگومان سنورى ئازادى كاركردن دیارى كراوه، سنورى ئازادى كاركردن له‌ئاستى پێویستدانیه وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌موو له‌شێكى سه‌ربه‌خۆ پێویستى پێه‌یه‌تى، هه‌موو رێكخراوێك كاربكات توشى ئه‌م گرفته ده‌بێته‌وه رێژه‌یه‌كى ئازادى كاركردن ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
*ئه‌و پێداویستیانه چین كه‌پێویسته بۆگه‌نج دابین بكرێت تاوه‌كو گه‌نج له‌سه‌رپێى خۆى رابوه‌ستى؟
كۆمه‌ڵێك پێویستى هه‌یه یه‌كێك له و پێداویستیانه ره‌خساندنى ده‌رفه‌ته بۆ گه‌نج تاوه‌كو هه‌ست به‌بونى خۆى بكات، یه‌كێكیتر له وپێداویستیانه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گویێ بگرێت بۆ گه‌نج داواكارییه‌كانى بۆ جێ به‌جێ بكات،هه‌روه‌ها گه‌نج پێویستى به‌كۆمه‌ڵێك خزمه‌ت گوزارى هه‌یه تاوه‌كو كارى له‌سه‌ربكات وه‌ك ئینه‌رنێت كتێبخانه وه‌رزش پێویسته ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت تاوه‌كو گه‌نج بتوانێت له‌به‌هره‌كانى خۆى شاره‌زابێت، هه‌روه‌ها له‌ئێستدا ده‌كرێ گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له‌سیته‌مى خوێندندا بكرێت.
*زانكۆ و په‌یمانگا توانیویانه گه‌نجێكى به‌رهمێنه‌ر دروست بكات، وه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه بۆچى؟
تۆزێك توندم له‌م بابه‌ته‌دا، زانكۆ وپه‌یمانگا ئه‌و به‌هره‌و توانایه‌ى له‌گه‌نجدا هه‌بوه كوشتویه‌تى، سیته‌مى په‌روه‌رده بوه به‌ئه‌ركێكى گران به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه، كاریگه‌رى سلبى زیاتره وه‌ك له‌گاریگه‌رى ئیجابى وه ئه‌و سیته‌مه ئه‌گه‌ر زوبه‌زو گۆڕانكارى تێدا نه‌كرێت ئه‌نجامێكى خراپى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به‌ره‌و پێشوه بڕوات كێشه‌نیه له‌به‌ره وپێش چونى بوه‌ستێ هێشتا وه‌ك ئێستا نیه به‌لآم ئه‌گه‌ر به‌ره‌و دواوه بچێت كێشه‌كه زۆر گه‌وره‌یه.
، له‌ساڵى 2004 هاتومه‌ته‌وه رێكخراوى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى گه‌نجان كارم كردووه تاوه‌كو تاوه‌كو مانگى 10ساڵى 2006 له‌وكاته‌وه بومه‌ته‌وه به‌ڕێوبه‌رى به‌رنامه‌كانى گه‌نجان و گه‌شه‌پێدانى میدیا تاوه‌كو 1/7/2007 ئێستا له‌خوێندنى لیبراڵ كه‌تایبه‌ته به‌گه‌نج و خوێندكار بۆماوه‌یه‌كى دووردرێژ به‌ڕێوبه‌رى نوسین و سه‌رنوسه‌ربوم
بۆیه زۆرگرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه‌گه‌نج ده‌یكه‌ن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵێك راهێنه‌رى گه‌نجمان هه‌یه ئه‌م راهێنه‌رانه كۆرسى راهێنانیان بینیوه، ئه‌و كارانه‌ى كردومانه وه‌ك كردنه‌وه‌ى ۆرك شۆپ چۆنیه‌تى دروست كردنى گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوخۆیاندا سازى بكه‌ن له‌رێكخراوه جیاوازه‌كان، گه‌نج زۆر په‌رته‌وازه‌یه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌شى سیاسى جیاواز جیاواز كه‌زۆرجار ئه‌و له‌شه گه‌نج ده‌خه‌نه خزمه‌تى ئه‌جه‌نده‌ى سیاسى یه‌و
*شابازجمال له‌ساڵى (2004) هاتۆته رێكخراوى (NPA) به‌ڕێوبه‌رى به‌شى گه‌نجان بوه تاوه‌كو مانگى (10) ساڵى (2006).
*دواى ئه‌وه‌یش بوه به به‌ڕێوبه‌رى به‌رنامه‌كانى گه‌نجان وگه‌شه‌پێدانى میدیا تاوه‌كو (1/7/2007).
* به‌رپرسى به‌رنامه‌ى كۆمه‌ڵى خه‌ڵكه بۆگه‌شه‌پێدان سازكرد.