نوسینی:پارێزه‌ر / شێردڵ یاسین
گه‌نجان یه‌كێكن له توێژه هه‌ره به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگا و به‌بنیادنه‌ر و داهێنه‌رى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا داده‌نرێن، ئاینده‌ى گه‌ل و وڵات به‌ده‌ست ئه‌و توێژه كاریگه‌ره‌وه‌یه، چونكه ده‌توانن گۆڕانكارى ڕیشه‌یی و داهێنان بێنه كایه‌وه. بۆیه خزمه‌تكردن و یارمه‌تیدانى گه‌نج به‌پله‌ى یه‌كه‌م له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدایه به‌وه‌ى كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت به‌گه‌نجان دروست بكات و خزمه‌تى گه‌نجان له‌بوارى ڕۆشنبیر و فكری و جه‌سته‌یی .. هتد بكات.
له‌كۆمه‌ڵگاى كوردیدا وه‌ك پێویست خزمه‌تى ئه‌و توێژه كاریگه‌ره نه‌كراوه و په‌راوێز خراون ده‌بینین گه‌نجى كورد بچوكترین شوێن شك نابات كه ڕووى تێبكات و تواناكانى خۆی تێدا تاقیبكاته‌وه‌و خۆی تێدا بدۆزێته‌وه و كه‌مێك له ئاڵۆزیه‌كانى ده‌روونى تێیدا كه‌مبكاته‌وه.
گه‌نج له كوردستاندا له‌ناو كۆمه‌ڵێك گێژاوى سیاسی و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا مافه‌كانى قۆرخكراوه، به‌هۆی بارى ئابوریه‌وه كه‌له‌سه‌ره‌تاى نه‌وده‌كانه‌وه ئه‌و ئابڵوقه ئابوریه گه‌وره‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووى كوردستان بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆى وازهێنانى گه‌نجان له‌خوێندن و په‌نابردنه به‌ر كاركردن له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنى بژێوى ژیانیاندائه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌نى سیاسیه‌وه به‌هۆی رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراقه‌وه بچووكترین مافه‌كانى گه‌نج ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، وه له دواى ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى ساڵى (1991)ه‌وه كه زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستى گه‌نجان هاته كایه‌وه گه‌نجان به‌هیوایه‌كى زۆره‌وه ده‌یانڕوانیه ئاینده‌ى كوردستان به‌ڵام ئه‌م تێروانینه‌یان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر پێچه‌وانه بۆیه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان هه‌ردوو پارته گه‌وره‌كه‌ى كوردستان كه‌تێیدا زۆرترین ڕێژه‌ى قوربانى ئه‌م شه‌ڕه له توێژى گه‌نجان بوو به‌وه‌ی كه هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م وڵاته بوونه قوربانى و هه‌زارانى تر تیایدا كه‌م ئه‌ندام بوون ئه‌م فاكته‌رانه وایان له‌گه‌نج كرد كه بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێكى تر بكاته‌وه بۆ ڕزگاربوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى هۆكارى فه‌سله‌جی، بیر له گرتنه‌به‌رى ڕیگه‌ى هه‌نده‌ران (رێگاى هات و نه‌هات) بكه‌نه‌وه و كۆچ بكه‌ن بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆرى به كۆمه‌ڵگاكه‌مان گه‌یاندووه چونكه كۆمه‌ڵگاى كوردی یه‌كێك له به‌هێزترین توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى له‌ده‌ستداوه كه ئه‌ویش توێژى گه‌نجان و تواناكانیانه. ئه‌و كۆچه‌ش كاریگه‌رى نێگه‌تیڤیى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیری دروستكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه ژماره‌ى ڕه‌گه‌زى مێ له زیادبووندایه.
له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ژیانى گه‌نجانیشمان بۆ ناو دنیای په‌نابه‌رى، ئه‌گه‌رى بارگاوى بونیان هه‌یه به‌كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى ناشارستانى كه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ڕێگه به‌وجۆره دیاردانه نادات، وه‌ك په‌نابردنه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان (تلیاك، حه‌شیش، هێرۆین، حه‌ب، ده‌رزی، خواردنه‌وه‌ى كهولی....هتد).
گه‌نج له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا گه‌نجێتى بونى خۆی پراكتیزه ناكات چونكه هه‌میشه وه‌ك مرۆڤێكى به‌ته‌مه‌ن ڕه‌فتار ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داب ونه‌ریتى كۆمه‌ڵگاكه‌ى كه ڕێگره له‌به‌رده‌م خولیا‌و ئاره‌زووه‌كانى وه‌به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى گه‌نجان خۆیان. له‌كۆتایدا پێویسته ده‌سه‌ڵاتى سیاسی هه‌رێمى كوردستان بیرێك له‌و توێژه به‌هێزه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكاته‌وه به‌شێویه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو كارى بۆ بكات بۆ هێنانه‌دى ئاواته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو، به‌پێی یاسایه‌كى دیاریكراو.