
كچێك" باوكم مرۆڤ نيه به‌ڵكو دڕنده‌يه.
كوڕێك" باوكم ده‌يه‌وێت به‌دڵى ئه‌و ژن بهێنم.
ئا/ نـزار نـاشـاد
من هه‌ميشه له‌ماڵه‌وه كێشه‌م هه‌يه به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ باوكمدا چونكه باوكم ده‌يه‌وێت هه‌مووشته‌كانم وه‌كو خۆى بێت، ڕۆشتن و هاتنه‌وه‌م دانيشتنم نان خواردنم، به‌كورديه‌كه‌ى ده‌يه‌وێت ڕێك فۆتۆكۆپى خۆى بم كه‌ئه‌مه‌ش به‌من ناكرێ و سه‌رده‌مى گه‌نجى من و گه‌نجى باوكم زۆرجياوازه، ئه‌مه‌قسه‌ى جه‌بارمحه‌مه‌ده و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌پێچه‌وانه‌ى باوكيه‌وه دايكى زۆرباشه له‌گه‌ڵيا و زۆر هاوكارى ده‌كات.
شوان كه‌ريم باس له‌وه ده‌كات كه هيچ كێشه‌يه‌كى نيه له‌ناو خێزانه‌كه‌يداو هه‌موو شته‌كان به‌باشى ده‌گوزه‌رێن و په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى زۆرباشه‌و له‌هه‌مووشتێكدا هاوكارى يه‌ك ده‌كه‌ن و دايك و باوكى وه‌ك دوو په‌پووله وه‌سف كرد.
شنۆ وه‌هاب كچه خوێندكارێكه‌و له‌ڕووخساريدا جۆرێك له‌خه‌مبارى هه‌ستى پێ ده‌كرا ئه‌و ده‌يوت له خێزاندا كێشه هه‌رده‌بێت به‌ڵام كێشه تاكێشه جياوازه، من وه‌ك خۆم كێشه‌م زۆره له‌ماڵه‌وه باوك و براكانم زۆر چاودێريم ده‌كه‌ن و ناهێڵن جگه له‌خوێندنگه بۆ هيچ شوێنێكى تربچم، يان ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆ شوێنێك ئه‌وا ده‌بێت كه‌سێكيان له‌گه‌ڵما بێت، هه‌ربۆيه زۆرجار گومان له‌خۆم ده‌كه‌م، ئايا ده‌بێت چ تاوانێكم كردبێت وا ماڵه‌وه چاودێريم ده‌كه‌ن و دڵيان به‌رامبه‌رم پيسه، ئه‌مه ئه‌و شته‌يه كه‌زۆربه‌ى شه‌وان بير‌ى لێ ده‌كه‌مه‌وه‌و تا ئێستاش هيچ ئه‌نجامێكم ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
باخان سه‌ردار پێى وايه دواكه‌وتوويى كۆمه‌ڵگا زۆر ته‌ئسيرى هه‌يه له‌سه‌ر خێزان و زۆربه‌ى كێشه‌كان كۆمه‌ڵگا درووستى ده‌كه‌ن، باخان ده‌يوت له‌كۆمه‌ڵگه‌و له خێزانيشدا ئافره‌تان زياتر ڕووبه‌ڕووى كێشه ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه قوربانى، پاشان درێژه‌ى دا به‌قسه‌كانى و وتى" من كێشه‌م له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌كه‌مدا هه‌يه كاتێك ڕێگاى هه‌مووشتێكى لێ به‌ستووم، ناهێڵێت بچمه ماڵى هاوڕێكانم و حه‌زيش ناكات هيچ كام له‌هاوڕێكانم بێنه ماڵمان، ئه‌وه‌ى براكه‌م زۆر ئازارى منى پێ ئه‌دات ئه‌وه‌يه كه هه‌ميشه ئاگادارم ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كه‌بهيچ جۆرێك بۆم نيه خۆشه‌ويستى بكه‌م له‌كاتێكدا خۆى هه‌رڕۆژه‌و له‌گه‌ڵ كچێكدايه، له‌هه‌مووشى ناخۆشتر ئه‌وه‌يه كه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێ كردووم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كوڕێكدا بمبينێ.
ئامانج صاڵح به‌ڕاشكاوانه وتى" كێشه‌كانى من زۆرن يان بابڵێن من گه‌وره‌ترين كێشه‌م له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا هه‌يه چونكه خێزانه‌كه‌مان و به‌تايبه‌تيش باوكم ده‌يانه‌وێت به‌دڵى ئه‌وان ژن بهێنم منيش به‌مه ڕازي نيم، هه‌ربۆيه هه‌موو ڕۆژێك له‌ماڵى ئێمه شه‌ڕو ئاژاوه‌يه باوكم ده‌يه‌وێت برازاكه‌ى خۆيم بۆ بێنێ كه ته‌نانه‌ت خوێنده‌واريشى نيه، هه‌ميشه باوم پێم ده‌ڵێت ئامۆزاته‌و خۆمانه‌يه پاشان بۆ ماڵ و ميوان باشه، وه‌ك ئه‌وه‌ى من بۆ ماڵ و ميوان ژن بهێنم، وام لێ هاتووه سه‌رى خۆم هه‌ڵبگرم و بڕۆم و بۆ هه‌تاهه‌تايه نه‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، ئاخر خۆ ژن هێنان كراسێك نيه بيكڕيت، به‌پێچه‌وانه به‌بۆچوونى
من گرنگترين پڕۆسه‌يه له‌ژيانى مرۆڤدا، من ئه‌و ئامۆزايه‌ى خۆمم ناوێت و كچێكى ترم خۆش ده‌وێت باوكم و خێزانه‌كه‌شم ئه‌م ڕاستيه ده‌زانن به‌ڵام ئه‌وان پێداگيرى ده‌كه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ى ده‌بێت ئامۆزاكه‌ى خۆم بێنم.
ديلانيش باسى له‌وه‌كرد له‌وكاته‌وه‌ى خۆشه‌ويسته‌كه‌م چه‌ندجارێك دواى كردووم باوكم پێم ده‌ڵێت وه‌كو سه‌گ ته‌ماشات ده‌كه‌م چونكه خۆشه‌ويستيت كردووه، ديلان ده‌يوت باوكم پێى وتووم ئه‌گه‌ر ئه‌و كوڕه‌ت خۆش نه‌ويستبێ و خۆشه‌ويستت نه‌بێت چۆن چه‌ندجارێك داخوازيت ده‌كات، ديلان له‌كۆتايى قسه‌كانيدا وتى" من هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێم باوكم مرۆڤ نيه به‌ڵكو دڕنده‌يه چونكه خۆشه‌ويستى به‌تاوان ده‌زانێت، له‌كاتێكدا خۆى خاوه‌نى سێ ژنه.
سالار قادر پێى وابوو كه باوكه‌كانى ئێستا وا ئه‌زانن هێشتا مه‌ليك ماوه، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت وه‌كو گه‌نجى ئه‌وان بژين، من كێشه‌م له‌گه‌ڵ باوكمدا زۆره چونكه باوكم ده‌يه‌وێت له‌ماڵه‌وه سه‌ته‌لايت و سيدى و زۆرشتى ترمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده بۆمن زۆر ناوێرێت قسه‌بكات به‌ڵام ئه‌مشتانه‌ى له‌خوشكه‌كانم حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست باوكم بێت پێڵاوى لاستيك له‌پێكه‌م و له‌جێگاى پانتۆڵ‌و كابۆ جلى كوردى له‌به‌ركه‌م و ئه‌و ده‌يه‌وێت سه‌ك سوك دانه‌نێم و سمێڵيش نه‌تاشم ئه‌وه زنجير له‌مل كردن هه‌رقه‌ده‌غه‌يه لاى ئه‌و، كاتێكيش ئامۆژگاريم ده‌كات پێم ده‌ڵێت كوڕم تۆ كوڕى كێت پێده‌ڵێن من نامه‌وێت هاوڕێيه‌تى هه‌مووكه‌س بكه‌يت به‌ڵكو ده‌مه‌وێت له‌ناو خزم و كه‌سدا بيت و سه‌ردانى خزمان بكه‌يت، واته ده‌يه‌وێت هه‌ميشه به‌جلى كوردى و ده‌مانچه‌وه به‌شوێن خۆيه‌وه بم بۆ ماڵى خزمان و بۆ سوڵح و....هتد منيش حه‌زم له سوڵح و عه‌شيره‌ت و عه‌شيره‌ت گه‌رى نيه وه‌ل هه‌رشوێنێكيش لێم بپرسن عه‌شيره‌ته‌كه‌ت چيه ده‌ڵێم عه‌شيره‌تم نيه.
شوشه كه‌ناوى خوازراوى كچێكه به‌م شێوه‌يه باسى له كێشه‌كانى خۆى له‌ناو خێزانه‌كه‌يدا كرد، من هه‌ميشه مۆبايله‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌ززه‌يه يان زۆربه‌ى كات كوژاندوومه‌ته‌وه چونكه به‌دزى ماڵه‌وه مۆبايلم كڕيوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ماڵه‌وه ڕێگه ناده‌ن من مۆبايلم هه‌بێت، له‌كاتێكدا براكه‌م مۆبايلى سانا‌و ئاسياشى هه‌يه‌و ئاگام لێ يه شه‌و هه‌تابه‌يانى له‌گه‌ڵ كچدا قسه‌ده‌كات و خه‌وى له‌ئێمه‌ش حه‌رام كردووه كه‌چى كه‌سيش لێى ناپرسێته‌وه، جگه له‌مانه‌ش براكه‌م ڕۆژنيه شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ دايك و باوكم دا نه‌كات كه‌چى ئازاديه‌كى زياتريان داوه به‌ئه‌و هه‌ركاتێكيش من قسه‌بكه‌ن پێم ده‌ڵێن قسه‌مه‌كه تۆ زه‌عيفه‌يت.