|
بۆچی خۆم سوتاند؟
Thursday, 01.10.2008, 10:44am (GMT)
ئا / نزار ناشاد
ئێواره‌يه‌كى هێمن و بێده‌نگ بوو كزه‌بايه‌كى سارد گه‌ڵا زه‌رده‌كانى وه‌رزى پايزى ده‌وه‌راند وابڕيار بوو پاش كاتژمێرێكى تر هاوڕێيه‌كم ببينم، هێشتا زووبوو نه‌مده‌زانى چيبكه‌م تا ئه‌م كاتژمێره‌م لێ بڕوات بۆيه سه‌ردانى كافى ئينه‌ته‌رنێتم كردوو ئيمه‌يله‌كه‌م كرده‌وه تابزانم ئيمه‌يلى تازه‌م بۆ هاتووه يان نا. كه‌ئيمه‌يله‌كه‌م كرده‌وه بينيم دوو ئيمه‌يلى نوێم بۆ هاتووه يه‌كه‌ميان يه‌كێك بوو له‌و هاوڕێيانه‌م كه‌له‌هه‌نده‌رانه، به‌ڵام كه‌دووه‌م ئيمه‌يلم كرده‌وه بينم نووسراوه (تيكايه په‌يوه‌ندى بكه به‌م ژماره ته‌له‌فوونه‌وه 0770.........) منيش وام هه‌ستكرد كه ئه‌م ئيمه‌يله يه‌كێك له‌هاوڕێكانم ناردووێتى پێويستى به‌يارمه‌تى منه هه‌ربۆيه بێ سێ و دوو ته‌له‌فوونم بۆ ژماره‌كه كرد.
ده‌نگێكى ناسك و له‌سه‌رخۆ وه‌ڵامى دامه‌وه، ده‌نگى كچێك بوو، پێوتم بمبووره من ناوم سۆزانه و يه‌كێك له‌چيرۆكه‌كانى تۆم خوێندۆته‌وه‌و ده‌ست خۆشيت لێ ده‌كه‌م مه‌به‌ستيشم له‌په‌ويوه‌ندى كردنى تۆ به‌منه‌وه ئه‌وه‌يه كه‌شتێك له‌ژيانى مندا ڕووى داوه‌و حه‌زده‌كه‌م وه‌كوچيرۆكێك بينووسيته‌وه‌و بڵاوى بكه‌يته‌وه تا كه‌سانى تر سوودى لێ وه‌ربگرن و ئه‌و هه‌ڵانه ڕوونه‌ده‌نه‌وه كه‌له‌ژيانى مندا ڕوويان دا‌و بوون به‌هۆى خۆسووتاندنى من. من زياتر گوێم بۆ شل كردوو ئه‌ويش به‌م شێوه‌يه به‌سه‌رهاتى خۆى گێڕايه‌وه"ژيانم زۆرخۆش بوو كچێكى تابڵێى جوان و باڵابه‌رزبووم خوێندكارى دووى ناوه‌ندى بووم ته‌نانه‌ت ماڵه‌وه‌ش خراپ نه‌بوون له‌گه‌ڵمدا دووبراشم هه‌يه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌دايك بوونى ساڤياى خوشكم دا خۆشه‌ويستى باوكم به‌تايبه‌ت به‌رامبه‌ر من كه‌بۆوه‌و وه‌ك جاران نه‌بوو براكانم چاوى زياتر يان له‌سه‌ر من بوو كاتێك ده‌يان بينى من گه‌وره‌بووم و جوانيه‌كه‌شم بێ ئه‌ندازه‌يه دڵيان لێم پيس بوو ده‌ترسان تووشى هه‌ڵه‌يه‌ك ببم ئه‌وان زۆرخراپ بيريان ده‌كرده‌وه دواتر له‌گه‌ڵ باوكم قسه‌يان كردوو منيان له‌خوێندن دوورخسته‌وه، هاوڕێكانى خوێندنگه‌م سه‌ردانيان ده‌كردم دواتر باوكم براكانم ڕێگرى ئه‌وه‌شيان لێ كردم كه‌هاوڕێكانم سه‌ردانم بكه‌ن، ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌ستم به‌ته‌نيايى و خه‌مى زياتر ده‌كرد نه‌مده‌زانى بۆ ده‌بێ من له‌هه‌مووشتێك بێ به‌شبم دايكم له‌هه‌موويان خراپ تر بوو هه‌ركوڕێك به‌ربه‌ر ماڵماندا بڕۆشتايه ده‌ي وت له‌به‌رتۆ دێت، براكانم خۆيان مۆبايليان پێ بوو شه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ كچاندا قسه‌يان ده‌كرد به‌ڵام بۆمن مۆبايل قه‌ده‌غه‌بوو ڕۆژ به‌ڕۆژ ئازاره‌كان زياتر ده‌بوون چه‌ندجارێك له‌تاو قسه‌ى ناشيرين و لێدانى به‌بێ هۆ خه‌ريك بوو خۆم ده‌كوشت، به‌هۆى جوانيه‌كه‌شمه‌وه داواكارم زۆربوو به‌ڵام ماڵه‌وه ڕ‌ازى نه‌ده‌بوون و به‌بێ پرسى من ئيزنيان ده‌دان، به‌جۆرێك ته‌نيابووم كه‌گوومانم له‌زيندوو بوونى خۆشم هه‌بوو كه‌سێك نه‌بوو گو ێ له‌ئازاره‌كانم بگرێت و ده‌رده‌دڵى خۆمى لابكه‌م، ڕۆژان ده‌ڕواو من هه‌رته‌نياو زيندانم و ئازار‌و قسه‌ى ناشيرينى باوك و براكانم به‌رده‌وامه، هه‌تا ڕۆژى كاره‌ساته‌كه ئه‌و ڕۆژه‌ى كه‌من ته‌نانه‌ت له‌باسكردنيشى ده‌ترسم.
سۆزان هه‌ناسه‌يه‌كى پڕله حه‌سره‌تى هه‌ڵكێشاو وتى" به‌يانى بوو من تۆزێك دره‌نگ له‌خه‌وهه‌ستام بينيم پووره‌فاتمى دراوسێمان له‌گه‌ڵ دايكم له‌ژووره‌كه‌ى تر دانيشتوون و خه‌ريكى قسه‌كردنن منيش چووم به‌خێرهاتنم كردوو گه‌ڕامه‌وه به‌ڵام كاتێك كه‌چووم زانيم باسى من ده‌كه‌ن هه‌ربۆيه له‌و ديو ده‌رگاكه‌وه گوێم لێ گرتن، ئيتر زانيم پووره‌فاتم هاتووه بۆداواى من بۆ فه‌ره‌يدوونى كوڕى، كه‌گوێم له‌م قسانه‌بوو دڵم خۆش بوو وتم به‌ڵكو دايكم ڕ‌ازى بێت و منيش له‌م زيندانه نه‌جاتم بێت، فه‌ريدوون يه‌كێك له‌خووشكه‌كانى هاوڕێى من بوو كه‌جارجاره سه‌رى لێ ده‌دام به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ده‌مێك بوو فه‌ره‌يدوونم نه‌بينى بوو ته‌نانه‌ت ڕووخساريشيم له‌بيرچووبۆوه به‌ڵام هه‌ر ڕ‌ازى بووم ته‌نيا له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌م زيندانه ڕزگارم بێت، به‌دڵخۆشى له‌ژوورێكى تردانيشتبووم پووره‌فاتم ڕۆشتوو دايكم بانگى كردم و هه‌زار قسه‌ى ناخۆشى پێ ووتم هه‌ڕه‌شه‌ى لێ كردم كه‌ده‌بێت به‌كووشتم بدات و ئه‌يوت دياره تۆ‌و فه‌ره‌يدوون يه‌كترتان خۆش ده‌وێت بۆيه ئه‌مه دووجاره فه‌ريدوون داخوازى تۆ ده‌كات وادياره ئێوه په‌يمانتان به‌يه‌كتر داوه، هه‌رچه‌نده قسه‌م بۆ دايكم كرد به‌ڵام گوێى لێ نه‌گرتم له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و جنێو‌و بۆڵه بۆڵى خۆى به‌رده‌وام بوو، به‌جێم هێشت و دايكم هه‌رقسه‌ى پێ ده‌وتم نێوه‌ڕۆ باوكم هاته‌وه‌و هه‌مووشتێكيشى به‌باوكم وت باوكم هات و زۆرى لێ دام و قسه‌ى پێ وتم براكان به‌هه‌مان شێوه ئه‌وان ده‌يان وت تۆسه‌رى ئێمه شۆڕده‌كه‌يت و حه‌زت له‌فه‌ريدوون كردووه هه‌رچه‌نده من پێم ده‌وتن ئێوه منتان زيندانى كردووه له‌كوێوه فه‌ره‌يدوون ببينم به‌ڵام نه‌ده‌چوو به‌مێشكياندا، ئه‌وڕۆژه‌م وه‌ك ساڵێك لێ ڕۆيشت شه‌و ميوانمان هه‌بوو دواى ڕۆشتنى ميوانه‌كان براكانم زۆر سووكايه‌تيان پێ كردم و لێيان دام، بۆيه منيش له‌نيوه‌شه‌وێكى دره‌نگدا ئاگرم له‌جه‌سته‌ى خۆم به‌ردا، ئێستا زۆربه‌ى گيان سوتاوه‌و جوانيه‌كه‌ى ئه‌وسام له‌ده‌ست داوه دايكم له‌گه‌ڵ خۆسووتانى مندا جه‌ڵده‌ى دڵ لێى دا‌و مرد، ئێستا تازه باوك‌و براكانم دانيان به‌هه‌ڵه‌ى خۆياندجا ناوه‌و ده‌يانه‌وێت قه‌ره‌بووم بۆ بكه‌نه‌وه‌و مۆبايليان بۆ كڕيوم و خزمه‌تم ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌رگيز بۆيان قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه من ئێستاش ئه‌وانم خۆش ده‌وێ به‌ڵام هه‌رگيز لێيان خۆش نابم.
ئمه زۆربه‌كورتى چيرۆكى خۆسووتاندنى من بوو هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێت بڵێم كارێكى خراپم كرد به‌ڵام توانيم باوك و براكانم فێرى وانه‌يه‌ك بكه‌م كه‌هه‌تاهه‌تايه له‌بيرى نه‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ش وانه‌يه‌ك بێت بۆ دايك و باوكانى تر‌و جياوازى له‌نێوان كچ و كوڕه‌كانيان نه‌كه‌ن و ئازاريان نه‌ده‌ن.
Nzar_nashad@yahoo.com
|