نوسینی : سامان حه‌مه
پێویسته ئه‌و راستیه بزانین كه گه‌نج وزه‌ی ناخی كۆمه‌ڵگا و خوێنی تازه‌ی گه‌شه و پێشكه‌وتنه له كاتێكدا گه‌نجایه‌تی ببێته مه‌سه‌له‌یه‌ك كه به‌چاوی داهێنانه‌وه تێیبروانین! ئایا ئێمه نه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆمانین؟ ئایا پراكتیزه‌ی گه‌نج بوننی خۆمان كردووه؟ به‌راست چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج شوێن ده‌ست و شوێن كار و هه‌ڵوێست و كرده‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگبداته‌وه؟
تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر گه‌نج بوون په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌ندی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی و فكرییه‌وه هه‌یه، به‌م مانایه رێژه‌یه‌ك هه‌یه به چه‌ند پێوه‌رێكی تایبه‌ت كه گه‌نج بوونی مرۆڤ ساخ ده‌كاته‌وه، واته پێشمه‌رجی گه‌نجیه‌تی ته‌مه‌ند و ئه‌قڵ و تێفكرینه، هه‌ر كام له‌و سێ توخمه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له همومی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی تێبگات، ده‌شێت گه‌نجێكمان هه‌بێت وه‌ك پێوه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ته‌مه‌ندی له‌نێوان 19 تا 35 ساڵدا بێت به‌ڵام له رووی تێفكرین و ئه‌قڵه‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده پێش ئێستاكه بگه‌رێته‌وه، ئه‌م مرۆڤه گه‌رچی به‌ته‌مه‌ند گه‌نجه به‌ڵام له رووی دنیابینی و بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی شته‌كان ناكه‌وێته خانه‌ی گه‌نج، چونكه ئاشنایه‌تیه‌كی نزیك تا دووری نییه به كێشه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كه‌ی سه‌رده‌می خۆی.
هه‌روه‌ها ده‌شێت كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ندمان هه‌بێت كه له رووی بیركدنه‌وه و ئه‌قڵه‌وه زۆر نزیك بێت له شێوازی بیركنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌یش ناكه‌وێته پۆلێنی گه‌نجه‌كان چونكه جه‌سته‌ی له رووی فه‌سله‌جی و سایكۆلۆژیه‌وه ناتوانێت ئیستعابی ئه‌و هه‌ڵوێست و جموجوڵانه بكات كه گه‌نجه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به‌كورتی گه‌نجایه‌تی خه‌سڵه‌تی سه‌رده‌م و هاوسه‌رده‌می ئێستاكه‌یه! گه‌نج بوون رامان و بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنه بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له سه‌رده‌م و گۆرانكاری و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان، تا ئه‌و شوێنه‌ی گه‌نج ده‌توانێت پرسیاری زیندوو و هه‌ڵوێسته‌ی جدی و به‌شداری كاریگه‌ر و به‌پرسیارێتی گه‌وره بگرێته ئه‌ستۆ، تا ئه‌و شوێنه ده‌توانێت بێ شه‌رمكردن له پیر و په‌كه‌وته و كۆنه‌پارێزه‌كان رابوه‌ستێته‌وه پرۆژه و بیری نوێی خۆی پێشكه‌ش بكات؟
به‌ڵام به‌راست، بیری نوێ چیه؟ پرۆژه‌ی نوێ چیه؟ توره‌بوون ده‌كه‌وێته كوێی ئه‌م پرۆژانه‌وه؟
هه‌میشه بیر به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه كه‌سه‌كان گه‌ره‌كیانه له ده‌وروبه‌ر و دنیا و گۆرانه‌كان تێبگه‌ن، هه‌میشه بیركردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه به دیدێكی ڕه‌خنه‌گرانه ته‌ماشای دنیا بكه‌ین، له باشترین باردا له دنیا تێبگه‌ین، له‌گه‌ڵیا پرۆژه‌ی نوێیش پراكتیزه و جێبه‌جێكردنی بیركردنه‌وه‌كانه، چیتر وه‌ك ماركس ده‌ڵێت (له‌هه‌وڵی تێگه‌یشتنی جیهاندا نین به‌ڵكو له هه‌وڵی گۆرینی جیهانداین)، بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه بچێته خانه‌ی پراكتیزه و پرۆژه و جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێت ئیراده‌ی تێگه‌یشتن و ئیراده‌ی گۆرانمان هه‌بێت! بیركردنه‌وه ده‌ستگه‌یشتنه به‌سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه، ده‌ستگه‌یشتنه به‌و هه‌وڵه فكریانه‌ی رووبه‌ره تاریكه‌كانمان بۆ رۆشنده‌كاته‌وه.به پێچه‌وانه‌وه توڕه‌بوون ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی تاریك بینانه‌یه به‌رامبه‌ر ئاینده ئه‌وه‌نده رێگاكانمان بۆ رۆشن ناكاته‌وه، ده‌شێت توره‌بین و هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان نه‌رێ بكه‌ین به‌ڵام له‌و توڕه‌بونه‌وه كه نه‌رێیه‌ك سه‌رچاوه ده‌گرێت چیدی پرۆژه‌ی تازه سه‌رده‌رناهێنێت.
پێویسته گه‌نجان رازی نه‌بین به‌رامبه‌ر پێدراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات! ده‌بێت داوای تازه‌بونه‌وه و به‌شداری گه‌نجان بكه‌ن له كاروباری ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ئابوریه‌كان، گه‌نجان كاتێك ده‌توانن شوێن پێی خۆیان له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا بدۆزنه‌وه كه ببنه هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌دار به‌ره‌و ڕه‌خنه‌گرتنی جدی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێداگری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی دیموكراسیانه، هه‌موو توێژ و گروپ و ده‌سته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كاتێك ده‌توانێت ببێته هێزێكی گۆرانكار كه بتوانێت ببێته هێزێكی ڕه‌خنه‌گر، ئالێره‌وه توڕه‌بونی گه‌نجان توڕه‌بونێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌كتفتی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا، داخرانی هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك به رووی گه‌نجاندا بریتی نییه له دامركاندنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان به‌ڵكو بریتیه له قه‌تیس بوونی ماته ووزه‌یه‌ك كه‌تا رۆژێك دێت خۆی خۆی مانفێست ده‌كات.