نوسینی : قوربانی عه‌بدولره‌حمان
چاوپێكه‌وتنى دوولایه‌نه له‌كانى ماران
له‌و ئاخریانه‌دا چاوپێكه‌وتنێك له‌به‌ینى ژه‌نڕاڵ بارزانى و كۆڕێكى عێراقى له 4/3/1963 دا له‌كانى ماران پێك هات وه‌فدى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى تاهر یه‌حیا ڕابه‌رى ده‌كرا ، هه‌روان تكریتى ، ژه‌نڕاڵ فتاح شاعیلى و سێ كه‌سى تر كه‌كورد بوون وه‌زیره‌كان له بابا على ، فواد عارف ، حه‌یده‌ر سوله‌یمان پێك هاتبوون .
دواى گفتوگۆیه‌كى سێ سه‌عاتى وه‌فدى عێراق ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌وه بغداد و مشاوه‌رى خۆیان بكه‌ن وه‌بڕیارى دانیشتنێكى تر درا .
به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا لیستێكى له‌پێش تاهیر یه‌حیا دانا‌و دایه كه واى ده‌گه‌یاند داواكانى زبر و سه‌خته .
داخوازى یه‌كانى بارزانى :.
- به‌ڕه‌سمى ناسینى خه‌ڵكى كورد و مافى ڕه‌واى كورد له‌سه‌ر ڕێوشوێنى (ئۆتۆنۆمى) و كۆڕێكى كورد بۆ دانانى یاساى مجلس له‌لایه‌ن ته‌واوى خه‌ڵكى كورد هه‌ڵبژێردرێ ، ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى هه‌بێ، دانانى نایب سه‌رۆكى كورد له‌كۆماردا و ناوچه‌ى كوردستان بریتى بێ له‌لیواكانى سلێمانى ، كه‌ركوك ، هه‌ولێر ، ناوچه‌ى لیواى موصڵ و دیاله ، كوردستانیش .
- پێكهاتنى هێزێكى كوردى له‌پێشمه‌رگه‌كانى ته‌واوى كوردستان و ئه‌و هێزه له‌ژێر فه‌رمانده‌ى بغداد دا ده‌بێ.
- پێكهێنانى ژاندرماى كوردستان ، به‌شداربونى كورد له‌قازانجى نه‌وت دا .وه‌له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى خود موختارى (ئولتى ماتوم)ى دانی وتى ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه به‌جێ نه‌یه‌ت شه‌ڕ پاش سێ ڕۆژ ده‌ست پێده‌كاته‌وه .
له‌ئه‌نجامدا حكومه‌تى بغداد ئه‌و داخوازییانه‌ى زۆر پێ گران بوو ئاگادارى دا كه‌ئه‌و هه‌ڵوێستانه بۆ ئێمه ناگونجێ.
(ئه‌م هه‌موو هێنان و بردنانه‌ى كورد و ده‌ستى ده‌ستى پێكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانى عێراقه‌وه ته‌نها مه‌به‌ستیان بووه دوایان بخه‌ن له‌شۆڕش و هه‌وڵ بده‌ن هه‌لێكیان بۆ هه‌ڵبكه‌وێ بۆ له‌ناوبردنیان و سه‌ركوتكردنى شۆڕشه‌كان، به‌بۆچونى من هیچ كاتێك ڕ‌ژێمى بغداد به‌ڕاستى دانه‌نیشتووه له‌گه‌ڵ نوێچنه‌رانى كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد) .
(سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ)
سه‌رئه‌نجام له9/6/1963 له‌به‌ره‌به‌یانیدا به‌بێ ئه‌وه‌ى بارزانى ئاگادار بكرێته‌وه ده‌بێ له‌ماوه‌ى 24سه‌عاتدا سه‌رشۆڕ بكا ، هێزى عێراق ده‌ستى كرد به‌گوله باران كردنى شارى كه‌ركوك، سوله‌یمانى، هه‌ولێر، له‌پاشان ئه‌و شارانه‌ى به‌تانك گه‌مارۆدا و شاره‌كه‌ى گرت و دوكان و بازاڕى كورده‌كان تاڵان كران و ته‌نها له‌سلێمانى 267 كورد كوژران و به‌ده‌یان كورد ڕه‌وانه‌ى زیندان كران .به‌م جۆره شه‌ڕ له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان به‌رده‌وام بوو، ته‌نانه‌ت سوپاى سوریا بۆ هاوكارى حكومه‌تى عێراقى له‌ناوچه‌ى زاخۆ به‌شدارى شه‌ڕیان كرد دژى شۆڕشى كورد ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌م جاره‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆیه جارێكى تر له‌مانگى دووى 1964 حكومه‌تى عێراقى و بارزانى داواى ڕاگرتنى شه‌ڕیان كرد‌و داوایان كرد كه به‌هێمنى و ئاشتى بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌و جارێكى تر گفتوگۆیه‌كى نادیار له‌نێوان حكومه‌تى عارف و بارزانیدا ده‌ستى پێكرده‌وه به‌ڵام پارتى دیموكرات ئه‌م ته‌قه ڕاگرتنه‌ى پێ باش نه‌بوو ئه‌مه ته‌نها بڕیارى بارزانى بوو .
بڕیارنامه‌ى پێكهاتنى 9/6/1966 حكومه‌ت به‌نهێنى وه‌فدێكى نارد بۆ لاى بارزانى به‌مه‌به‌ستى وتوێژ له 13/6/1966 دا وه‌فدێكى كورد به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌بیب كریم نوسه‌رى گشتى (پ.د.ك) صاڵح یوسفى و محسین دزه‌یى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى پارتى بۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ عبدالرحمن عارف ، ئه‌وه‌بوو له 29/6/1966 دا پاش وتوێژه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق (عبدالرحمن بزاز) له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن مافى كوردانى به‌چه‌شنى لامه‌ركه‌زى به‌خه‌ڵكى عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌م شێوه‌یه :
- هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ر ، دانانى یاسا ، لێ خۆشبوونى گشتى ، له‌دورگه‌و ناوچه‌ى كوردستاندا ، زمانى كوردى جێى زمانى عره‌بى بگرێته‌وه له‌ئیداره‌كاندا داب و روسم ببێ ، پێشمه‌رگه‌كان به‌چه‌شنى (هێزى ده‌وڵه‌تى) له‌مه‌ڵبه‌ندى كوردستاندا بێ ، ته‌واوى خه‌ڵكى كورد كه‌هه‌ڵوه‌دابوون بچنه‌وه سه‌ر كاروبارى خۆیان و ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان درێژه پێ بده‌ن ، هه‌ندێ له‌ماده‌كانى بڕیارنامه‌كه به‌نهێنى نوسرابوو ، كه‌حیزبى دیمو‌كراتى كوردستان به‌چه‌شنى ڕه‌سمى بناسرێ زیندانه سیاسیه‌كان له‌به‌ندینخانه‌كان ئازادبكرێن ، لیواى كورد له‌ده‌وروبه‌رى دهۆك له‌بادینان دیارى بكرێت ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه دكتۆر محمود عوسمان كه به (وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه) ى بارزانى ناسرابوو پاش 9 ساڵ به‌وجۆره دوابوو ده‌ڵێ : ئێمه به‌چاكى ده‌مانتوانى له‌و داخوازییانه‌ى كه كردمان پێ پتر دابگرین ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ، كه‌ڵكمان لێ وه‌رنه‌گرت ته‌نیا به‌و پێگه‌یشتنه ڕ‌ازى بووین ، له‌حه‌قیقه‌تدا شه‌ڕه‌كه به‌قازانج و سودى كورده‌كان ته‌واو بوو ، وورده وورده كاتى هێمنایه‌تى و ئاشتى ده‌هات له‌نێو بچێ و ئاسۆى كوردستان تاریك ببێته‌وه .
پێكهاتنى مارسى 1970
پاش سێ مانگ گفتوگۆ له 10 ى مارسى 1970 له‌ناكاو ، بارزانى و صددام حسێن له‌قوتابخانه‌یه‌كى بچوكى ناوپردان ڕێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد ، كه له‌وپێكهاتنه‌دا 15 مادده كه‌ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوولاى تێدابوو وه مادده‌ى 14 كه‌ى ئۆتۆنۆمى به‌جێ هات .
هه‌ندێ مه‌سه‌له كه‌له‌سه‌رى ده‌ڕۆیشتن خوێندنى زبانى كوردى و به‌ڕه‌سمى ناسینى له‌ناوچه‌كانى كوردستان دابوو كه كورده‌كان ده‌یانگوت له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ى كه زیاتر كوردى تیادا ده‌ژین خوێندن و نوسینى زبانى كوردى له‌گه‌ڵ (زبانى عربى) له‌ئاكارى نیزامى و ئیدارى دا به‌رامبه‌ربن ، بودجه‌و پاره بۆ ناوچه‌كه دیارى بكرێ ، نابێ سه‌رۆكێكى كوردى دابنرێ ، نوێنه‌رى كوردان به‌گوێره‌ى دانیشتوانى كوردى ئه‌و ناوچه له‌ڕوى یاسایى هه‌ڵبژێردرێ و دیارى بكرێ .
بارزانى وپه‌یمانى 6 ى مارسى 1975
له 5 ى مارسى 1975 واته پێش پێكهاتن و به‌ستنى په‌یمانه‌كه ئه‌فسه‌رێكى (سێرو سپى) ته‌علیمى ئێران هاته كن بارزانى وه پێى ڕاگه‌یاند كه‌سه‌رجه‌م تاڵى و ناله‌باریه‌كى كه له‌گوماندا ناگونجێ ئه‌وه‌یه كه‌سنور ده‌به‌سترێ و ته‌واوى بزوتنه‌وه‌كه ڕاده‌وه‌ستێ وه‌نابێ چاودێرى یارمه‌تى له‌ئێرانه‌وه ببێ وه‌پێویسته داخوازیه‌كانى عێراق جێبه‌جێبكرێت وه‌ئه‌گه‌ر (پ.م) كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بۆ ئێران په‌نا بهێنن نابێت هه‌موو پێكه‌وه بێن و به‌ڵكو ده‌بێت تاقمى بچوك بچوك بێن و ئه‌سڵه‌حه‌كانیان بده‌نه ده‌ستى هێزى ئێران و بێ چه‌ك خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و ئێمه په‌نایان بده‌ینێ .
هۆكاره‌كانى هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلول
شۆڕشى ئه‌یلول له‌ساڵى 1961 دا له‌بارودۆخێكى ناوچه‌یى و نیوده‌وڵه‌تى دیارى كرا‌و، له‌ئه‌نجامى زوڵم و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یان ساڵدا، به‌شێوه‌یه‌كى تراژیدى له‌چیاكانى كوردستان، مه‌شخه‌ڵى به‌رز بووه و گه‌یشته هه‌موو ناوچه‌كانى باشوورى كوردستان.
ئه‌م شۆڕشه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى مێژوویى بوو به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تى سه‌ركوتكه‌رانه‌ى حكومه‌تى قاسم ، ئه‌نجامى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌به‌ڵێنه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد له‌چوارچێوه‌ى ژیانى دیمو‌كراتى و ئاشتیدا .
دواى ڕێككه‌وتن نامه‌ى 11ى ئازارى 1974 چوار ساڵ بارودۆخى نه‌شه‌ڕ نه ئاشتى له‌كوردستاندا به‌رده‌وام بوو .
له‌نیسانى 1974 جارێكى تر له‌ئه‌نجامى نه‌سه‌لماندنى مافه‌كانى كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى (به‌عس) شه‌ڕ ده‌ستى پێكرده‌وه نزیكه‌ى هه‌موو كوردى باشور له‌ژێر ئاڵاى بارزانیدا كۆبونه‌وه و دژى حیزبى به‌عس وه‌ستان و شه‌ڕه‌كه له‌هه‌موو كات گه‌رم تر‌و سه‌خت تربوو، پشتیوانى كوردیش له‌شۆڕشه‌كه له‌هه‌موو كات فراوان تربوو،سه‌دان هه‌زار كه‌س چونه ناوڕیزى شۆڕشه‌كه‌وه(ئه‌فسه‌ر، قوتابى، پزیشك، ئه‌ندازیار، مامۆستاى زانكۆ).
به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین شه‌ڕى 1974 – 1975 له‌نێوان حكومه‌تى عێراقى و شۆڕشى كوردستاندا بوو .
ئه‌م ڕاستیه كه حكومه‌تى عێراقیش نه‌یانتوانى خۆی لێ لابده‌ن ئه‌وه‌تا (سه‌دام حسێن) به‌بۆنه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى جه‌زائیر له 1980 دا به‌م جۆره دانى پیا دا ده‌نێ (جه‌نگه‌كه گران و سه‌خت بوو هێزى چه‌كدار زیاتر 16 هه‌زار پێكراوى له‌نێوان شه‌هید و برینداردا له‌ده‌سچوو، سه‌رجه‌مى پێكراوه‌كان له‌جه‌نگدا له‌نێوان سه‌رباز و هاوڵاتیدا نزیكه‌ى (60) هه‌زار پێكراو بوو .
هه‌ر (سه‌دام حسێن) له‌شوێنێكى تردا سه‌باره‌ت به‌خراپى بارودۆخى ده‌وڵه‌تى عێراقى كه‌به‌هۆى شۆڕشى كوردستانه‌وه توشى هاتبوو ده‌ڵێت:
كار گه‌یشتبووه پله‌یه‌كى ترسناك، چه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان به‌ره‌و كه‌مى ده‌چوو جبه‌خانه‌ى تۆپى قورسمان له‌ته‌واوبوندا بوو ، له‌بۆمبا قورسه‌كانى چه‌كى ئاسمانى ته‌نیا سێ دانه‌مان مابوو ).
ڕێكه‌وتنى جه‌زائیر له‌ڕێكه‌وتى 6/3/1975 دوا كارتى به‌عسیه‌كان بوو بۆ له‌نێوبردنى شۆڕشى كورد له‌جه‌زائیر له‌نێوان (سه‌دام حسێن) و (شاى ئێران) دا به‌سترا .كه‌ئه‌وه‌ش بووه هۆى تێكشكانى شۆڕشى كورد و ڕزگاربوونى حكومه‌تى به‌عس له‌ناوچوون .
ڕاسته ڕێكه‌وتنى جه‌زائیر وه‌ك هۆیه‌كى ده‌ره‌كى و فاكته‌رێكى بابه‌تى كاریگه‌ربوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكاره ناوخۆییه‌كان و فاكته‌ره خۆییه‌كه بۆ ڕوخان و هه‌ره‌س هێنانى شۆڕش له‌بارنه‌بونایه هه‌رگیز ئاشبه‌تاڵ نه‌ده‌بوو .
بۆیه ده‌كرێ هۆیه‌كانى هه‌ره‌س به‌م جۆره پۆلێن بكرێت:
- هۆكاره ناوخۆیى یه‌كان .
- هۆكاره حیزبى یه‌كان .
- هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان .
- هۆكاره سه‌ربازیى یه‌كان .
- هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان .
- په‌یوه‌ندى یه ده‌ره‌كى یه‌كان .
- ڕێككه‌وتن نامه‌ى جه‌زائیر .
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین كه‌هۆى بنچینه‌یى و گرنگى پێش ڕێكه‌وتنى جه‌زائیر له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببون .
تا ئه‌هات زیاتر ناوجه‌رگى بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئه‌خوا‌رده‌وه و پوچیان ئه‌كرده‌وه .
ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى ئێران و عێراق ته‌نها ئه‌وكاته توانى ڕۆڵى كاریگه‌ر ببینێ كه‌ئه‌و هۆیه بنچینه‌یى و گرنگ و كاریگه‌رانه‌ى كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه ڕۆڵى ته‌واوى خۆیان بینى بوو، وایان له‌بزوتنه‌وه‌كه كردبوو كه‌ته‌نیا قاوغێكى به‌تاڵى لێمابۆوه بۆیه ئه‌و موئامه‌ره ده‌ولییه‌ى له‌كورد كرا وابه‌ئاسانى توانی مه‌به‌سته‌كه‌ى خۆى بپێكێ و كۆتایى به‌شۆڕشى ئه‌یلول بهێنێ .