له عه‌ره‌بیه‌وه : هه‌رێم عوسمان
نوسینی : تۆماس فریدمان
چه‌ند هه‌ست به ئاسوده‌يى ده‌كه‌م پاش ڕه‌زامه‌ندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى له‌سه‌ر ياساى ووزه, كه‌به‌شێوه‌يه‌كى سروشتى و ئاسايى گرنگى ده‌ده‌ن به كێشه‌ى ووزه .به‌داخه‌وه تا ئه‌وكاته گاڵته جاڕييه كه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه, به‌م پرۆژه‌ى ياساى ووزه‌يه هه‌وڵ نادات كه كۆمپانياكانى دروستكردنى ئه‌تۆم بێت كه ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى ووزه كه‌م بكه‌نه‌وه وه‌ك ياسایه‌کی جدى.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆژه‌كه هه‌ندێك به‌ندى به‌سودى تێدايه , به‌ڵام زۆربه‌ى به‌نده‌كانى تر‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رژه‌وه‌ندداره‌كاندايه كه‌به‌رێژه‌یه‌کی كه‌م پيويستيان پێيه‌تى وه‌ك كۆمپانيه‌كانى نه‌وت , ستراتيژيه‌تى به‌هاكان بۆ په‌يوه‌ندى كردن به جيهانه‌وه ئاژاوه له خۆناگرێت .
جيهان گۆڕاوه له‌م ساڵانه‌ى دوايدا,كاتێك بوارى ئاڵوگۆڕكردنى ئابورى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر فراوان گه‌شه‌ى كرد ملوێنه‌ها كه‌س له صين و هندستان و يه‌كێتى سۆڤيه‌تى جاران و چه‌ندين وڵاتى تر‌ى جيهان هاتنه ناو بازنه‌ى ئاڵوگۆڕى ئابوريه‌وه كه خه‌ون به نيشتجێبون و ئۆتۆمۆبيل و مايكرۆيف وه ده‌بينن .
له‌كاتى گۆڕ‌انى ئه‌م ملیۆنه‌ها مرۆڤه له به‌كارهێنكى كه‌مى ووزه وه بونه به‌كارهێنكى زۆرى ووزه .
ئێمه له‌كاتى جه‌نگێكى كراوه‌داين به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك توندڕه‌وى ئيسلامى كه‌له مزگه‌وت و كۆمه‌ڵه خزمه‌تگوزارى و خوێندنگه‌كان بانگه‌شه بۆ ئه‌م توندڕه‌ويه ده‌كه‌ن , ئێمه يارمه‌تى دولايه‌ن ده‌ده‌ين له شه‌ركردن دژى تيرۆر كه ئه‌و دوانه‌ش ديكتاتۆر و هێزه تۆقێنه‌ره فاشيسته‌كانه , سه‌رنه‌كه‌وتنى (جۆرج بۆش) , به‌يانى 11 سێپتێمبه‌ر بۆ بانگكردنى ئه‌مه‌ريكيه‌كان بوو بۆ قبوڵ كردنى باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نيه‌كان بۆ دانانى سنورێك بۆ ده‌ستكه‌وتى نه‌وت كه يه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترين هه‌ڵه له مێژووى ئه‌مه‌ريكادا .
لێگه‌ڕێن بائێستا پرسيارێك بكه‌ين : كه ئايا پڕۆژه‌ى ووزه وا چاره‌سه‌رده‌كرێت ؟
ئه‌ڵێم به‌ڵێ ده‌كرێت به‌ڵام به گرانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ناتوانێت نزيك بێته‌وه له كۆمپانيا نه‌وتيه‌كان، كه پێشكه‌وتوترين و خێراترين هۆكاريان به‌كارهێناوه بۆ باشتركردنى سوته‌مه‌نيه‌كان , به‌ڵام كۆنگرێس بۆچونى دانانى ليست و چوارچێوه‌ی ووزه‌ى ڕه‌تكرده‌وه, ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو بۆ هاندانى به‌كارهێن له كڕينى باش‌ترين جۆرى ووزه .
ئه‌ى چى ده‌رباره‌ى كۆشكى سپى ؟
ئه‌و گۆڕنكاريانه‌ى كه سه‌رۆك داواى ده‌كرد بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه چاره‌يه‌ك له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى سوته‌مه‌نى چه‌سپاندنى كه‌مكردنه‌وه‌ى باشتر به‌سه‌ر كۆمپانياكانى دروست كردنى ئۆتۆمۆبيل په‌كخران.
ئێمه پێويستمان به ناوچه‌يه‌كى ستراتيژى ووزه‌يه پيويستمان به چاوخشاندنه‌وه و ڕێكخستنى كار‌و ده‌ستخستنى چاكترين جۆرى ئۆتۆمۆبيل سه‌ربارى ڕێكخستنى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه گشتيه‌كان و ديزاينكردنى ئۆتۆمۆبيل تازه‌يه , ئێمه‌پێويستمان به زياتر ناساندنى كۆمپانياكانه و په‌يڕه‌وكردنى ئه‌و ياسايانه‌يه كه داده‌نرێن به شێوه‌يه‌ك كه داهێنه‌ربێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى سوته‌مه‌نى .
زۆرێك هۆكارهه‌ن كاريگه‌رن له‌م بواره‌دا به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ى به‌كاردێن و هه‌روه‌ها هاندانى باج له‌سه‌ر به‌نزين به‌رێژه‌ى دوو دۆلار بۆ كاڵۆنێك ده‌بێته هۆى گۆڕينى ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى وه‌ك ئه‌وه‌ى (ئه‌دوارد) ئاماژه‌ى بۆكرد له ساڵى 1986 كه نزيكه‌ى 26.5 ميل بۆ هه‌ر گاڵۆنيك به‌نزين , (بۆبه‌ماركى) واده‌زانێت كه نرخى هاتنه دواوه له‌م ڕوه‌وه بۆ گۆڕينى ئه‌م بواره يه .
(بۆبه‌ماركى) له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه ده‌ڕوات وده‌ڵێت " ئه‌م بابه‌ته په‌يوه‌ندى نيه به ته‌كنه‌لۆجياو زانستى موشه‌كه‌وانى به‌ڵكو په‌يوه‌نديان به گۆڕينى ئه‌م بواره‌وه هه‌يه " به‌ڵام (لفت) به‌رێوه‌به‌رى په‌يمانگاى شيكارى ئاسايشى نێو ده‌وڵه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه " به‌رازيل له ماوه‌ى ڕابردوودا زۆر به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاوئه‌و سيستمه به‌كارده‌هێنێت ,كه سه‌ركه‌وتو بووه له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردودا به‌كه‌م كردنه‌وه‌ى پشت به‌ستن به نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه وه‌به‌رهێنانى زۆرى كرد له بوارى (ئيسانۆڵ) به شێوه‌يه‌ك كه سێ يه‌كى ئه‌و ئۆتۆمۆبيلانه‌ى له‌م وڵاته فرۆشران ئه‌و جۆرانه بوون كه به به‌نزين و ئيسانۆڵ كاريان ده‌كرد ئه‌م كاره‌ش واى كرد ئه‌و وڵاته پشت به سوته‌مه‌نى ده‌ره‌وه نه‌به‌ستێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به شێوه‌يه‌كى باش يارمه‌تى دا بۆ باشكردنى ئابوريه‌كه‌ى دژى نه‌وت " .
پڕۆژه‌ى ياساى تايبه‌ت به وزه پشتگيرى ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانى ئيسانۆڵ , به‌ڵام گوێنه‌دان به به‌رهه‌مهێنانى ئيسانۆڵ پشتگيرى ئه‌و لايه‌ن و كۆمه‌ڵانه ده‌كات كه زه‌ره‌ر‌مه‌ندن له‌م جۆره بيركردنه‌وه‌يانه .
له‌كۆتايدا بينيمان كاتى ده‌ركه‌وتنى كێشه گه‌وره‌كانه ئينجا پێويست ده‌كات كه ئه‌مه‌ريكيه‌كان ناچاربن بۆ گۆڕينى شێواز له به‌كارهێنانى ووزه‌دا , من وام هه‌ستكردوه وام بيركردۆته‌وه كه هێرشه‌كانى 11 سێپتێمبه‌ر ئه‌و كێشه‌يه بوو كه ئاماژه‌م بۆ كرد ئايا ڕاى كۆشكى سپى كۆنگرێس و زۆرێك له ئه‌مه‌ريكايه‌كان ئه‌مه ده‌بێت , ئايا به‌ڕاستى چاوه‌ڕوانى ڕودانى كێشه‌كان بكه‌ين .