
نزار ناشاد
كابینه‌ی مالكی به سێیه‌م كابینه‌ی عێراقی داده‌نرێت، دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی به‌عس له سه‌ر ده‌ستی هاوپه‌یمانه‌كان، ده‌توانین ئه‌م كابینه‌یه‌ی مالكی به درێژترین كابینه دا بنێین و به گه‌وره‌ترین كابینه ناوی ببه‌ین له ڕووی پشتیوانی كوتله سیاسیه‌كانه‌وه به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ست به كاربوونی حكومه‌ته‌كه‌ی تا وه‌كو ئێستا چه‌ند گرفتێكی ئابووری و سیاسی و تایفی له به‌رده‌م ماوه.
ناكۆكی سونه‌كان و حكومه‌ت
"عه‌دنان دلێمی" سه‌رۆكی لیستی ته‌وافقی سونه‌كان له په‌رله‌مانی عێراقی ڕایگه‌یاند تا وه‌كو حكومه‌وتێكی له‌م شێوه‌یه له عێراق كار به‌ده‌ست بێت مه‌حاڵه باس له ئاشته‌وایی نیشتمانی بكرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووتره كار بۆ ئه‌وه بكرێت سه‌ر تاپا گیری له حكومه‌ت دا هه‌موار بكرێت و حكومه‌تێكی ڕزگاركه‌ری نیشتمانی دروست بكرێت، ئه‌گینا ڕۆژ به دوای ڕۆژ عێراق له كه‌ناری هه‌ڵدێر نزیكتر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕاشی گه‌یاندووه" به‌ره‌ی ته‌وافق به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له حكومه‌تێكی تایفه‌گه‌ری له‌م شێوه‌یه ناكات و له هه‌مبه‌ر مماره‌سه نایاسایه‌كانیش بێ ده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ".
له لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌لیم الجبوری، وته بێژی لیستی ته‌وافق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "اصوات العراق ڕایگه‌یاندووه" حكومه‌تی ئێستا جدی نیه له ئه‌نجام دانی چاك سازیه‌كان و نایه‌وێت خۆی پێش بخات، هه‌ربۆیه ڕۆژ له دوای ڕۆژ تواناكانی حكومه‌ت لاوازتر ده‌بێته‌وه، عێراق پێویستی به حكومه‌تێكی به هێز هه‌یه له‌م كاته‌دا و ڕاشی گه‌یاندووه" كه ئێستا لیسته‌كه‌یان، سه‌رقاڵی په‌یوه‌ند و دیالۆگه له‌گه‌ڵ لیسته به هێزه‌كان وه پێك هێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی.
2007 عێراق خراپترین ساڵی به خۆوه بینى
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی خاچی سووری نێو ده‌وڵه‌تی كه ڕێكخراوێكی په‌نابه‌رانه‌و سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی عێراقیه كۆچ به‌ره‌كان كه وڵاتیان به‌جێهێشتووه له 2.3 میلیۆن كه‌س زیاتره، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هه‌ڵاتوانیش له عێراق زۆر له‌م ژماره‌یه زیاتره كه ئه‌مه‌ش هه‌مووى له كۆتایی 2007 دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه كه كۆی دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی 20.5 ملیۆن كه‌س ده‌بێ، ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌رانی ناحكومی ده‌ڵێ" خێراترین گه‌شه‌ی كۆچ به‌رانی جیهان له عێراقه كه زۆر به خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند له تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو، حكومه‌تی سوریا داوای پاسپۆرتی له هاوڵاتیانی عێراق كرد، كه له‌و به‌رواره چوونه ژووره‌وه بۆ ناو خاكی سوریا بێ پاسپۆرت بوون، كه ئه‌م به‌ربه‌سته وای له هه‌ندێك له عێراقیه‌كان كرد بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا كه ژماره‌یان 50 هه‌زار كه‌س كه‌متره، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا گرفتێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه له به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی دا".
كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان
له ساڵی 2007 زۆرترین هاوڵاتیان عێراق به ده‌ستی ئه‌مریكیه‌كان كوژراون كه كۆمه‌ڵه‌ی (جست فۆرین پۆلیسی – سیاسیه‌تی دادپه‌روه‌ری ئه‌مریكا ده‌ره‌وه) كه ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌خۆیه و ناحیزبیه كارده‌كات بۆ چاكسازی كردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وا مه‌زنده ده‌كات ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراون نزیكه‌ی 1139602 هاوڵاتی ده‌بێت هه‌روه‌ها له ساڵی 2007 زیاتر له 894 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق كوژراون" ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق دروست كردووه، به جۆرێك ئه‌وان داوای كشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن وه له ڕاپرسیه‌كدا كه ئه‌ی بی بی سی و بی بی سی ئه‌نجامی داوه ده‌ڵێت 98% ی سونه‌كان و 84% شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا خاكی عێراق به جێ بهێڵێت ته‌نها یه‌ك لایه‌ن هه‌یه كه داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ئه‌ویش كورده‌كانن، كه ئه‌ویش خه‌ریك بوو له‌م كۆتاییانه‌ی 2007 دا ئه‌وانیش له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان تێك بچن، له‌به‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و پارتی كرێكاران.
كێشه‌كانی ماده‌ی 140
ئه‌م ماده‌یه گه‌وره‌ترین باس و خواستی له سه‌ره به‌جۆرێك كوتله‌ی هاوپه‌یمانان گه‌وره‌ترین فشاری خستۆته سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، به جۆرێك له دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كراوه له هه‌مبه‌ر ئه‌م ماده‌یه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكی دا بۆ كوردستان ڕاپۆرت ڕایگه‌یاندووه كه شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وتووه كه پێك هاتووه له لیستی كوردی و لیستی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی و بڕیاره چاویان به هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌وێ و بیر‌و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی چه‌ند گرفتێكی ئه‌و شاره بیگه‌یه‌ننه حكومه‌تی عێراقی، عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مه‌به‌ستێكی دیكه‌ش هه‌یه‌و شانده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا خستنه ڕووی جێ به جێ كردنی ماده‌ی 140 هه‌روه‌ها وه له هه‌وڵدان دایه بۆ جێ به جێ كردنی ئه‌و ماده‌یه كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گرفتێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م حكومه‌تی مالكی به جۆرێك ئه‌م گرفته درێژ كراوه‌ی ماده‌ی 58 و سستی هه‌ردوو حكومه‌تی د. جه‌عفه‌ری و ئه‌یاد عه‌لاویه.
زیندانیه‌كانی عێراق و ڕه‌وشتی به‌ند كراوان
بێ گومان له هه‌ر ڕوداوێكی توند و تیژیدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سڤیل ده‌خرێنه زیندانه‌كان به جۆرێك زیندانه‌كانی عێراق پڕبووه له به‌ند كرا‌و كه ئه‌مه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ بار‌و دۆخیان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، سه‌ره‌ڕای پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌و زیندانانه جا چ له ڕێگای هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه بێ یاخود له لایه‌ن لایه‌نانی عێراقیه‌وه بێت به‌هۆى ناكۆكی نێوان شیعه‌كان و سونه‌كان، ئه‌مه‌ش گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆری دروست كردووه له سه‌ر حكومه‌تی مالكی، یاخود به‌ردانی كۆمه‌ڵێك تاوان بار‌و تیرۆرست له لایه‌ن كه‌سانی به‌رپرسانه‌وه به هۆی هه‌ندێك مه‌رامه‌وه
ئاژانس و سه‌رچاوه‌كان له زاری نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویان كرۆته‌وه كه" كه‌لێبوردنێكی گشتی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانیانه ده‌ر بچێ كه هیچ تۆمه‌تیان به سه‌ردا ساغ نه‌بۆته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تی عێراقی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆرست ناگرێته‌وه، هاوكات ڕۆژنامه‌ی صباح چاپی به‌غدا له ڕاپۆرتێكی دا ئاماژه به ڕۆڵی هه‌ر یه‌كه له مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عبدالمهدی جێگری سه‌رۆك كۆمار و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه هه‌وڵیان داوه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ڕێگای چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئازاد كردنی ئه‌و زیندانیانه.
كێشه‌ی تائیفه‌یی
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه باس ده‌كرێت كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ى كوشتنی تائیفه‌ییه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامیشه، وه‌مانای ئه‌وه نیه كه كۆتایی پێهاتبێ، هه‌تاوه‌كو ئێستا ده‌بینین ڕۆژانه ته‌رم له سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان فڕێ ده‌درێت، فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توندوتیژییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه به‌غداد دابه‌ش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند هێڵێكی تائیفی، كه هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان به دیوار ده‌وره دراون، كه بۆ چه‌ندین مه‌تر به‌رز ده‌بێت و چه‌ندین خاڵی پشكنینی به هێزیشی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی مه‌زنده‌كانی خاچی سووری عێراقی كه له 8 یا له 10 ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی عێراق به‌جێ ده‌هێڵن له به‌غدان، ئه‌مه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی شیعه‌كان له لایه‌ن سونه‌كانه‌وه و سونه‌كانیش به هه‌مان شێوه به ده‌ست شیعه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه، به جۆرێك كار گه‌یشتۆته سه‌ر سه‌ربڕین و كوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی یه‌كتری كه به گوێره‌ی ئه‌م ئامارانه‌ی ده‌ستی ئاژانس و سه‌رچاوه‌كان كه‌وتووه ڕۆژانه ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی تائیفه‌گه‌ری، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م گه‌شه كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی به جۆرێك ڕێكخستنی ئه‌م تائیفه‌گه‌ریانه كه‌وتۆته ده‌ست لایه‌نه سیاسیه‌كان، له‌كاتێكدا لایه‌نه سیاسیه‌كان له ناو خۆیاندا ناكۆكن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش و توندوتیژی تایفه‌یی.
كێشه‌ی بودجه
دیاره تاكو ئێستاش بودجه‌ی 2008 نه له په‌رله‌مانی عێراق و نه له په‌رله‌مانی هه‌رێم نه‌خراوه‌ته ڕوو، به جۆرێك لایه‌نی سیاسی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به كه‌مته‌ر خه‌م ده‌زانن له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندیش داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی 17% ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ته‌شه‌ل و ڕه‌خنه گرتن و كه‌مته‌ر خه‌می حكومه‌ت له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌درێته پاڵ حكومه‌تی مالكی به جۆرێك هێشتا ڕوون نیه كه تاكو ئێستا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر میلاكی حكومه‌تی ناوه‌ند یاخود حكومه‌تى هه‌رێم له لایه‌كی تریشه‌وه سولفه‌ی عه‌قار خراوه‌ته به‌ر بواری قسه كردن تا ئێستا قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت كه ئایا سلفه‌ی عه‌قار له هه‌رێم له سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمه یا خود ناوه‌ندیه، له كاتێكی تردا شتێكى تر گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌و كۆسپه له به‌رده‌م حكومه‌تدا به‌تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق، به تایبه‌تی ئه‌ویش به ڕێژه‌ی 70% ی خه‌ڵكی عێراق فه‌رمانبه‌رن، ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی زۆری دروست كردووه له سه‌ر حكومه‌ت و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وڵاتیش له لایه‌كی تره‌وه.
ده‌رئه‌نجام :
ئه‌وه‌ی ماوته‌وه له سه‌ر حكومه‌تی مالكی ده‌بێ به شێوه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان دابنیشێت و ئاماده بێت بۆجێبه‌جێ كردنی گرفته‌كان، وه پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی تۆراون له حكومه‌ت ئاشتیان بكاته‌وه و بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوحكومه‌ت له‌لایه‌كی تره‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێوراوانه بكات، كه تاكو ئێستا وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140، وه‌هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه به زووترین كات بودجه‌ی 2008 بێته په‌رله‌مانی عێراق.