
ئا : ڕزگار ڕه‌سوڵ
هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوايه‌دان، كه (باراك ئۆباما)ى كه‌سايه‌تى ڕاميارى ده‌ركه‌وتووى ئه‌مه‌ريكى يه‌كه‌م ڕه‌ش پێست بێت ببێته سه‌رۆك كۆمارى گه‌وره‌ترين ده‌سه‌ڵاتى ئابورى و ڕاميارى له جيهاندا، كه وڵاته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه , ئۆباما ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى (سيناتۆر) ى پارتى ديموكراتى ئه‌مه‌ريكى يه له ولايه‌تى (ئه‌لينۆى) كه هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى ناوه له ڕێڕه‌وى ڕاميارى وڵاته يه‌ك گرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا كاتێك بووه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى پيران، كه يه‌كه‌م ڕه‌ش پێسته ده‌بێته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيران له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا وه پێنجه‌م ڕه‌ش پێسته، كه پێده خاته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه كه ژماره‌يان (100) ئه‌ندامه , ئۆباما توانى سه‌رنجى ئه‌ندامان و دۆستانى پارتى ديموكراتى ئه‌و وڵاته ڕاكێشێت، كه له مانگى ته‌موزدا له كۆنگره‌ى ئه‌و پارته‌دا وتارێكى گرنگى پێشكه‌شه كرد , ئۆباما كه له باوێكى (كينى ) و دايكێكى (كنساسى ئه‌مه‌ريكى) له‌دايك بوه له درێژه‌ى وتارێكى گه‌رمدا باسى مێژووى كه‌سێتى خۆى كرد، كه سه‌رجه‌م ئه‌و باوه‌ڕه پته‌وانه‌ى تێدا باسكرد كه ئه‌مه‌ريكا هه‌يه‌تى بۆ سه‌ركه‌وتنى تاك له ژيانيدا به‌هۆى توانسته‌كانى خۆيه و پشت به‌ستن به خۆى .
له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌يدا ووتى كه باوكى به‌هۆى كاركرنى به‌رده‌وام وه توانى بوارێك بڕه‌خسێنێ كه له ئه‌مه‌ريكادا وه‌ك خوێندكارێك وه‌ربگيرێت بۆ خوێندن , ئه‌و ئه‌مه‌ريكايه كه شوێنكى ئه‌فسوناويه له جيهاندا و هه‌ميشه قه‌ڵايه‌كى گه‌وره‌بووه بۆ پاراستنى ئازادى و پێدانى هه‌ل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕوو ده‌كه‌ن ئه‌م وڵاته.
ئۆباماى ته‌مه‌ن "42 "ساڵ نوێنه‌رايه‌تى به‌شى باكورى هه‌رێمى (ئه‌لينۆێ) ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته باشورى شارى( شيكاگۆ) له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكى .
ئۆباما خه‌ڵكى سه‌رسام كرد كاتێك پارته‌كه‌ى هه‌ڵيبژارد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پيران كه تێدا له سه‌دا 53 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا بووه ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه .
لايه‌نگرانى ئۆباما ده‌ڵێن كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردندا به‌يه‌ك بۆچوون سه‌يرى ڕه‌ش پێست و سپى پێست ده‌كات , له تواناى دايه ده‌نگى سپى پێسته‌كان بۆخۆى ڕاكێشێت به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره گه‌وره‌كان ده‌ژين .
ئۆباما هه‌مان ناوى باوكى هه‌ڵگرتوه كه له كينياوه شوانى بزن بوو, پاشان بۆ خوێندن له (دورگه‌ى هاواى) نيشته‌جێ بوه هه‌ر له‌وێش دايكى ئۆباماى كوڕى ناسى پێكه‌وه ژيانى هاوسه‌ريان بڕياردا, له پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ (هۆنۆلۆلۆ) له‌وێ ماوه‌يه‌ك جێگيربوون , له‌پاش ئه‌وه‌ى ئۆباماى كوڕی له‌دايك بوو باوكى هه‌لى خوێندنى له زانكۆى به‌ناوبانگ (هارفرد) بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رمايه‌وه نه‌يتوانى بخوێنێت و گه‌ڕايه‌وه بۆ كينيا به ته‌نيا بوه شاره‌زا له بوارى ئابورى و كارى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى كينى كرد پاشان له دايكى ئۆباما جيابۆوه.
له‌پاشان دايكى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێكى كۆمپانياى نه‌وتى ئه‌ندۆنوسيدا گرێدا‌و ئه‌و كاته ئۆباما ته‌مه‌نى (6) ساڵ بوو , چوارساڵ ئۆباما له‌گه‌ڵ دايكى له (جاكارتا) ژيانيان برده‌سه‌ر له‌دواى ئه‌وه‌ش گه‌ڕايه وه بۆ هاواى له‌گه‌ڵ نه‌نكى ژياو له‌وێ قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى ته‌واو كرد له پاشان له زانكۆى (كۆلۆمبيا) له كۆليژى (زانسته ڕامياريه‌كان) وه‌رگيراو ده‌ستى به‌خوێندن كرد , له‌پاش ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ وه‌ك "ڕێخه‌رێكى كۆمه‌ڵايه‌تى " له شيكاگۆ كارى كرد‌و نيشته‌جێ بوو له‌ساڵی 1988 دا ئۆباما له زانكۆى (هارفارد) وه‌رگيرا بۆ خوێندنى ياسا بوه يه‌كه‌م ڕه‌ش پێست كه سه‌رۆكايه‌تى كۆلێژى ياسا بكات له مێژووى ئه‌و زانكۆيه‌دا.
له (هارفارد) گه‌ڕايه‌وه بۆ (شيكاگۆ) له‌وێ وه‌ك ياساناس كارى له بوارى مافه‌كانى مرۆڤدا كرد و هه‌ميشه ئه‌وه به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه كه له كۆمپانيا ياساييه گه‌وره‌كان كاربكات و كارى بۆ به‌رگرى كردن له ڕه‌گه‌زپه‌رستى و جياوازيه‌كانى ڕه‌نگ كرده‌وه به تايبه‌تى له دابينكردنى شوێنى نيشته‌جێكردن و كاركردندا.
ئۆباما هه‌وسه‌رى به‌ست له‌گه‌ڵ ياسا ناسێك به‌ناوى (ميشێل) كه دوو مناڵى كچيان هه‌يه .
تاكو ئێستا ئۆباما كارى ياساناسى ده‌كات ساڵانه‌ش چه‌ند وانه‌يه‌ك له كۆليژى ياساى زانكۆى (شيكاگۆ) ده‌ڵێته‌وه .
ئۆباما له كه‌سه يه‌كه‌مان بوو سه‌باره‌ت به دژايه‌تى كردنى جه‌نگ له‌كه‌ڵ (عێراقدا) , له كۆنگره‌ى (بۆستن) دا ئۆباما وتارێكى داوو تێيدا ستايشى سوپاى ئه‌مه‌ريكى كرد ئه‌وانه‌ى له عێراقدا به‌رده‌وام خزمه‌ت ده‌كه‌ن ووتى " پێويسته له‌سه‌ر حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكى هاوكارى زياترى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازانه بكات كه به‌رگرى له ده‌ست كه‌وته‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن له جيهاندا" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووت كه " كاتێك منداڵه‌كانمان ده‌نێرين بۆ جه‌نگ , پێويسته له‌سه‌رمان ژماره‌ى ڕاستى زيانه‌كان بده‌ين و ئه‌و ناهه‌مواريانه ڕوون بكه‌ينه‌وه كه سوپا له كاتى جه‌نگدا پێيدا ده‌گوزه‌رێت و پێويسته ژماره‌ى ته‌واوى سه‌رباز بنرێن تاكو جه‌نگ به‌يه‌ك جار يه‌كلاى ببێته‌وه ئاشتى پچه‌سپێنن و له ئه‌نجامدا رێزيان له جيهاندا لێبگيرێت"
ژماره‌ى لايه‌نگرانى ئۆباما ڕۆژ به ڕۆژ له زياد بووندايه , ئيستا له جه‌نگێكى گه‌وره‌دايه بۆ ديارى كردنى وه‌ك نوێنه‌رى پارتى ديموكراتى ئه‌مه‌ريكى بۆ هه‌ڵبژاردنى وه‌ك سه‌رۆك كۆماريكى ئاينده‌ى ئه‌مه‌ريكا .
سه‌رچاوه ... BBC .....