
ئاماده‌كردنى .. گريگ بالاست وه‌رگێڕانى .... رزگار ر‌سوڵ
به‌رنامه‌ى ( بى بى سى نيوزنايت ) ده‌ريخست كه هه‌ڵسوڕێنه‌رانى كۆشكى سپى له‌سه‌رده‌مى يه‌كه‌مى سه‌رۆكايه‌تى (جۆرج بۆش) دا هه‌ستاون به داڕشتنى پلانى جه‌نگى بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى نه‌وتى عێراق پێش هێرشه‌كانى 11 ئه‌يلول , كه بووه هۆكارى ته‌قينه‌وه‌ى ناكۆكيه‌كى ڕاميارى له نێوان (كۆنه‌پارێزه) نوێكاندا و خاوه‌نى كۆمپانيا گه‌وره‌كانى نه‌وت. ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ڕايگه‌ياند كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و به‌ريتانيا و وڵاتانى هاوپه‌يمانيان بڕياريان داوه له به‌غداد بده‌ن , نه‌ياره‌كانيان ڕايانگه‌ياند كه ئه‌م جه‌نگه هۆكه‌ى نه‌وتى عێراقه , نه‌يارانيش ئه‌وه‌يان دوپات كردوه كه ئه‌مه‌ريكا پلانى نهێنى هه‌يه بۆ ده‌ست به‌سراگرتنى نه‌وتى عێراق. كاتێك توانيان صدام حسين له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابه‌رن .
له ڕاستيدا دوو هێڵى جياواز هه‌بوو كه بوه هه‌ڵگيرسانى جه‌نگێكى سوك و نهێنى سه‌باره‌ت به شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى پلان بۆ داڕێژراوه‌كان له نێوان (كۆنه‌پارێزه نوێكان) له "پنتاگۆن" له لايه‌ك و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسانى كۆمپانيا گه‌وره‌كانى نه‌وت و براگماتينه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له لايه‌كى تر .
به‌ڵام وا ده‌ركه‌وت، كه خاوه‌ن کۆمپانیا نه‌وته گه‌وره‌كان سه‌ركه‌وتن له‌م پلانه‌دا , به پێى دواپلان كه به‌رنامه‌ى نيوزنايت له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا چاوى پێكه‌وت بوو, پلانيكى داڕ‌ێژرابوو وه‌ك ئه‌وه‌ى زانيمان به هاوكارى شاره‌زايان له بوارى پيشه‌سازى نه‌وتى ئه‌مه‌ريكيدا , ئه‌و سه‌رچاوانه به به‌رنامه‌كه‌يان ڕاگه‌ياند كه پلاندانان چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك دواى گرتنه ده‌ستى جۆرج بۆش له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته ده‌ستى پێكرد له ساڵى 2001 پێش هێرشه‌كانى مانگى ئه‌يلول به ماوه‌يه‌كى درێژ.
فلاح جبورى شاره‌زا له نه‌وت و له دايك بوى عێراق ده‌ريخست، كه به‌شدار بووه له كۆبونه‌وه نهێنيه‌كان له (كاليفۆرنيا و واشنتطن و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ) و پلانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به كوده‌تايه‌كى سه‌پێنراو باسكرد . ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه كه به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى و كه‌سى خۆى هه‌ستاوه به لێكۆڵينه‌وه له چه‌ند كه‌سێك وه‌ك جێگروه‌يه‌كى ڕێتێچووى شوێنى (صدام حسين ) له جياتى ده‌سڵاتدارانى كۆشكى سپى .
له‌و كاته‌دا واز له پلانى كۆمپانياى نه‌وتيه‌كان هێنرا بۆ پلانێكى تر كه پێش داگيركردنى عێراق به ماوه‌يه‌كى كه‌م دانرا ,ئه‌م پلانه نوێيه كه بانگه‌شه‌ى بۆ فرۆشتنى نه‌وتى عێراق به نرخێكى كه‌م ده‌كرد , ئه‌م پلانه له سه‌رخواستى ده‌سڵاتدارانى (كۆنه‌پارێزه نوێكان) دانرابوو كه نه‌وتى عێراق به‌كاربهێنن وه‌ك چه‌كێك دژى (ئۆپێك) به زيادكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه زياتر بێت له سه‌رجه‌م نه‌وتى به‌رهه‌م هێنراوى (ئۆپێك) ئه‌م پلانه‌ش له لايه‌ن (ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى) وه گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵكرا له كۆبونه‌وه‌يه‌كى نهێنيدا له له‌ندن له‌وكاته‌ى كه ئه‌مه‌ريكيه‌كان چووبونه ناو (به‌غدادى) پايته‌خته‌وه هه‌روه‌ك (رۆبرت ئيبل) كه شاره‌زايه‌كى ووزه و گازه, ده‌ریخست له ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكى پێشتر كارى كردوه.
جبورى كه جاريك له جاران وه‌ك كه‌ناڵێكى نهێنى له نێوان صدام و رۆناڵد ڕێگنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكادا كارى ده‌كر ووتى كه پلانى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق به سه‌رمايه‌كى هه‌رزان كه (ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى عراق) ى دانراو له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكيه‌كانه‌وه پشتگيرى ده‌كرد جێبه‌جێ كرا , ئه‌م هه‌نگاوه‌ش يارمه‌تى ده‌ربوو بۆ پاڵپێوه‌نانى به‌رگريكه‌رانى عێراق كه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و به‌ريتانيا .
جبورى له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له سانفرانسيسكۆ ووتى "چه‌كداره‌كان پاراستنى نه‌وتيان به‌هه‌ڵ زانى به هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيان ده‌گوت "سه‌يركه‌ن ئێوه چۆن بير‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆتان ده‌كه‌ن " سه‌رجه‌م توانسته‌كانى خۆتان له پێناوى چه‌ند سه‌رمادارێكدا ده‌به‌خشن كه ته‌نها ويستيان ده‌ست به‌سراگرتنى ئێوه‌يه و ژيانيان لێ تاڵكردوون"
بۆ زانينيش "له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌دان هێرشمان بينى كه كرانه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتيه‌كان و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له عێراقدا "
(فليب كارۆل) كه به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانياى( Auel U.S.A ) بوو كارى ناردنى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى عيراق بوو بۆ ئه‌مه‌ريكا دواى يه‌ك مانگ له داگيركردن توانى پڕۆژه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق به هه‌رزان بوه‌ستێنێ , كارۆڵ به به‌رنامه‌كه‌ى ڕاگه‌ياند كه نه‌يتوانیوه له (بۆڵ بريم ) (كه يه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتى كاتى شارستانى ئه‌مه‌ريكيه‌كان بوو له عێراق ) بشارێته‌وه له ساڵى 2003دا كه "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق كه‌م ناكاته‌وه دامه‌زراوه‌كانيشى كه‌م نابێته‌وه هه‌تاكو ئه‌و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت"
ئه‌رييل كوهان له ده‌سته‌ى كلتورى (كۆنه‌پارێزانى نوێ) به كه‌ناڵى (BBC ) ووت " كه هه‌لى ده‌ستگرتنه‌وه‌يه‌ك له نه‌وتى عێراق له ده‌ست چوو" بۆيه به‌رگرى له‌و پلانه كرد كه يارمه‌تى ده‌رى ئه‌مه‌ريكايه بۆ شكاندنى باڵاده‌ستى نرخه‌كانى ڕێكخراوى (ئۆپێك) ووتى " پێويسته ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ئه‌و پلانه بڕۆشتايه كه بڕيارێكى ئاسان و ساده‌بوو)
هه‌رچى (كارۆل) بوو ئه‌م بڕياره‌ى به‌كه‌م بير‌ى ناهۆشيار نيشاندا .
به‌رنامه‌كه‌ى نيوزنايت پلانى نوێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى ده‌ست كه‌وتبووسه‌باره‌ت به نه‌وتى عێراق هه‌روه‌ها گۆڤارى (هاربر) يش به‌هۆى ياساى سه‌ربه‌ستى رۆژنامه‌وانى چه‌ند زانياريه‌كى نوێى له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ى كه بڕيارده‌دات كۆمپانياى نه‌وتى سه‌ربه ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن خاوه‌ن كۆمپانيا نه‌وتيه‌گه‌وره‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتى بكرێت دابمه‌زرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له مانگى كانونى دووهه‌مدا له ژێر چاودێرى ( ئيمى جافى ) له په‌يمانگاى (جايمس بيكر) له ته‌كساس دامه‌زرا كه جيمس بيكرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى پێشوو پۆستى پارێزه‌رى ياسايى يه‌كێك له‌و گۆمپانيا گه‌وره‌يان گرتوه به ناوى (كۆمپانياى ئه‌كسون - موبيل) نه‌وتى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سعوديه‌دا.
كاتێك پرسياريك له‌لايه‌ن به‌رنامه‌كه‌وه له (ئيمى جافى ) كرا ووتى "به‌رهه‌م هێنه‌رانى نه‌وت پێان خۆشه كه حكومه‌تى عێراق ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتدا بگرێت به نرخى هه‌رزان نه‌يفرۆشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كارى ده‌ستگرتنه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا وه‌ك كاردانه‌وه‌ى ڕوسيا لێدێت له دواى ڕووخانى يه‌كێتى سۆفيته‌وه كه كارى ده‌ستگرتنه‌وه‌يان له وه‌زدا كرد نه‌يانهێشت كۆمپانياكانى ئه‌مه‌ريكا به‌شداربن له گرێبه‌سته‌كاندا"
جافى ووتى " كۆمپانياكانى نه‌وتى ئه‌مه‌ريكا په‌رۆشى هيچ پلانێك نيه بۆ دابه‌زاندنى نه‌وتى (ئۆپێك)
ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌رۆكى پێشووى كۆمپانياى (شل) پشگيرى كرد‌و ووتى " (كۆنه‌پارێزه نوێكان) چه‌ندين ئايدۆلۆجيان هه‌يه سه‌باره‌ت به نه‌وت و ديموكراسى و شته‌كانى تر به‌ڵام بۆ كۆمپانيا نێونه‌ته‌وه‌يه گه‌وره‌كانى نه‌وت دامه‌زراوه‌ى براگماتيكين و هيچ ئاينێكيان نيه "
قسه‌كه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ (BBC ) ڕايگه‌ياند كه " هه‌موو پێداويستيه‌ك بۆ وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌خه‌نه‌كار به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كه‌سه كه سه‌ربه‌چ لايه‌نێكه"