پارێزه‌ر:ئارام ساڵح محه‌مه‌د
وه‌ك ئاشكرايه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا رێژه‌ى وه‌رگێڕانى كتێبى بيانى بۆ سه‌ر زمانى كوردى زۆر زيادي كردووه، به‌ڵام ئايا ئه‌م وه‌رگێڕانانه هه‌موويان ياخود زۆربه‌يان به‌ته‌واوى و بێ كه‌مووكوڕى وه‌رگێڕدراون يان هه‌ڵه‌و ناته‌واويان تێدايه؟
به‌ڵێ به‌ڕاستى وه‌رگێڕان كارێكى هێنده ئاسان و ساده‌و ساكار نييه كه‌هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام بگه‌يه‌نێت، چونكه وه‌رگێڕانى ناته‌واو زه‌ره‌رو زيانى زياتره وه‌ك له‌سوود گه‌ياندن، به‌ڵام ئه‌و كتێبانه‌ى ئێستا وه‌رده‌گێڕدرين ده‌توانين بڵێين بازرگانيكردنێكى ته‌واوه‌تى هانده‌رى سه‌ره‌كى وه‌رگێڕانيانه ئه‌گه‌ر نا به‌م جۆره نا كامڵه نه‌ده‌كه‌وتنه به‌رده‌ستى خوێنه‌ران، چونكه هه‌ڵه‌ى وا ئاشكرا به‌ديده‌كه‌يت كه‌هيچ پێوه‌رێكى زانستى قبوڵى ناكات بۆيه پێويسته وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى رێگه نه‌دات به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌رتووكانه‌ى كه وه‌رگێڕانه‌كانيان ته‌واو نين، سه‌ره‌ڕاى گرنگى و بايه‌خى په‌رتووكه وه‌رگێڕدراوه‌كان، واده‌خوازێت وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ليژنه‌يه‌كى توێژينه‌وه‌ى وه‌رگێڕان دابنێت كه‌شاره‌زاو پسپۆڕبن له‌بوارى وه‌رگێڕاندا، چونكه به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌بينرێت وا به‌ديار ده‌كه‌وێت ليژنه‌ى توێژينه‌وه‌ى وه‌رگێڕان نه‌بێت ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌موكوڕى و ناته‌واويانه به‌دينه‌ده‌كران له‌به‌شێكى زۆر له‌په‌رتووكه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا، چونكه وه‌رگێڕانى ناته‌واو سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى غه‌دره له‌نووسه‌رى كتێبه‌كه‌و بيروبۆچوونه‌كه‌ى ده‌بێته هۆى وه‌ڕسبوون و ماندووبوونى خوێنه‌رانى، چونكه به‌شێك له‌م وه‌رگێڕانانه تواناى داڕشتنه‌وه‌و گه‌ياندنى چه‌مك و كاكڵه‌و كرۆكى نوسينه‌كانيان نييه‌و دێن ته‌رجه‌مه‌ى حه‌رفى ده‌كه‌ن كه‌بۆ زۆرێك له‌نووسينه فه‌لسه‌فى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان مانا نابه‌خشێت؟
بۆيه زۆر گرنگ و پێويسته كه‌وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ زانينى زمانى نووسينى په‌رتووكه‌كه‌دا باكگراوندێكى رۆشنبيرى و پێشينه‌ى هه‌بێت ئه‌وكات ده‌توانێت وه‌رگێڕانێكى تاڕاده‌يه‌ك باش پێشكه‌ش بكات و سه‌رنجى خوێنه‌ر رابكێشێت و ماندووى نه‌كات له‌خوێندنه‌وه‌و سوود پێگه‌ياندنى،له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكوڕييه‌كاندا چه‌ندين په‌رتووكى به‌سوود و باش وه‌رگێڕدراون كه‌شايه‌نى خه‌ڵاتكردنى وه‌رگێڕه‌كانيان و شايه‌نى ده‌ستخۆشى و رێز لێنانن، به‌ڵام به‌نيسبه‌ت نرخى ئه‌و په‌رتووكانه‌ى كه‌وه‌رده‌گێڕدرێن به‌ڕاستى نرخه‌كانيان زۆر گرانن كه‌ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێك بارى دارايى باش نه‌بێت ئه‌وا ناتوانێت هيچ نه‌بێت مانگانه(2تا3) كتێب بكڕێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵێك له‌م په‌رتووكانه به‌باشى نالكێنرێن و ده‌رزى باش و كه‌تيره‌ى پێويستيان لێ‌نادرێت كه‌چه‌ند جارێك كتێبم كڕيوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانيدا به‌شبه‌ش ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش ئاره‌زووى خوێنه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه يان هه‌ندێكى تريان به‌فۆنتێكى بچووك ده‌نووسرێن و چه‌ندين كێشه‌ى تر.
بۆيه پێويسته وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه بكات به‌وه‌ى كه‌چاپخانه‌يه‌كى حكومى بكاته‌وه كه‌به‌نرخێكى كه‌متر له‌ده‌ره‌وه له‌چاپخانه ده‌ره‌كى و ئه‌هلييه‌كاندا كارى چاپكردن بۆ وه‌رگێڕو نووسه‌ره‌كان بكات و ئه‌وانيش له‌پاداشتى ئه‌م كرده‌وه‌يه‌دا نرخێكى هه‌رزانتر بخه‌نه سه‌ر به‌رهه‌مه نووسراو و وه‌رگێڕانه‌كانيان، تازياتر خوێنه‌ران سوود مه‌ندبن له‌په‌رتووكه وه‌رگێڕدراو و نووسراوه‌كان و تواناى كڕينيان هه‌بێت.
ئه‌مانه هه‌مووى له‌لايه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشام ئه‌وه‌بوو رۆژێك له‌هۆڵى خوێندنه‌وه‌ى كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى وامزانى ده‌وام نييه‌وسه‌رم سوڕما كه‌ته‌نها من و سه‌رپه‌رشتيارى هۆڵه‌كه‌ى لێ‌بوو وه‌له‌ماوه‌ى 3كاتژمێرى دواتردا ته‌نها 1خوێنه‌رى تر سه‌ردانى هۆڵه‌كه‌ى كرد بۆيه ئه‌وه‌م به‌ياددا هات ئايا هۆى كه‌مى خوێنه‌ران چييه له‌كاتێكدا كه‌كتێبخانه‌ى گشتى سه‌نته‌رى سه‌ره‌كى خوێندنه‌وه‌و خوێنه‌رانه‌و له‌ماوه‌ى 3كاتژمێردا ئايا شياوه 2 خوێنه‌ر رووى تێبكه‌ن؟! ئايا ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ى چى بێت؟ ده‌بێت كه‌مى كاتى پێويست نه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه له‌كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى يان خه‌مساردى و ناڕۆشنبيرى توێژى خوێندكارانه‌و هه‌ستنه‌كردنه به‌گرنگى و بايه‌خى خوێندنه‌وه، چونكه خوێندكارانى ئێمه واڕاهێنراون كه‌ته‌نها خۆيان به‌مادده‌كانى ناو نێوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه خه‌ريك بكه‌ن، واته خوێندكاران هه‌ر له‌سه‌ره‌تايى و ناوه‌ندى و ئاماده‌يى و ته‌نانه‌ت زانكۆ‌و په‌يمانگاكانيشدا به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ته‌نها خوێندنى مادده‌كانى واجبكراو له‌سه‌ريان ده‌خوێنن و به‌دوورن له‌خوێندنى بابه‌ته ده‌ره‌كى و په‌رتووكه به‌پێزه‌كان كه‌ئه‌مه گه‌وره‌ترين گرفت و قه‌يرانه‌و پێويستى به‌چاره‌سه‌رى شياو و ده‌ستبه‌جێ هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه‌خوێندكار هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستكردنى به‌خوێندن ورده ورده به‌پێى گه‌وره‌بوون و به‌ره‌وپێشچوونى له‌خوێندندا بابه‌ت و په‌رتووكى به‌ده‌ر له‌وانه‌كانى خوێندنگاى بخرێته به‌رده‌م بۆخوێندنه‌وه‌و راهێنانى له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌و باسكردن و روونكردنه‌وه‌ى گرنگى خوێندنه‌وه‌و زيادكردنى خه‌رمانى زانيارييه‌كانى به‌په‌رتووكى سوودمه‌ند كه‌ئه‌مه له‌ئه‌ستۆى كه‌سوكارى خوێنكاران و هه‌روه‌هاش له‌ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دايه كه‌ئاگادارى راهێنانى خوێندكاران ببێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه ئه‌مه‌ش به‌بايه‌خدان ده‌بێت به‌كردنه‌وه‌و دابينكردنى هۆڵى كتێبخانه‌و خوێندنه‌وه له‌خوێندنگاكاندا و دابينكردن و ئاماده‌كردنى په‌رتووكى هه‌مه‌چه‌شنه‌و رۆژنامه‌ى رۆژانه ده‌بێت، چونكه مرۆڤ به‌گشتى و توێژى خوێندكاران به‌تايبه‌تى پێويسته كه‌م تازۆر شاره‌زايى له‌زانسته جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌ده‌ستبهێنن و هه‌وڵى خۆبه‌هێزكردن بده‌ن، چونكه به‌خوێندنه‌وه ئاسۆى بيركردنه‌وه فراوانده‌بێت و زۆرينه‌ى گرفت و گرێ ده‌روونييه‌كان به‌ئاسانى ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ى په‌رتووكه ده‌روونى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت بێ پرسياركردن و په‌نابردنه به‌ر هيچ كه‌سێك، بۆيه هه‌ردوو وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و په‌روه‌رده پێويسته زياتر به‌ئاگاو وريابن له‌خوێندكاران و دووركه‌وتنه‌وه‌يان له‌خوێندنه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئاگاداربوونى وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى له‌چۆنييه‌تى وه‌رگێڕانى كتێبه بيانييه‌كان بۆسه‌ر زمانى كوردى له‌پێناو به‌خشين و گه‌ياندنى سوودى ته‌واوه‌تى به‌خوێنه‌ران و خوێندكاران.