نه‌وزاد ساڵح
سه‌ره‌كیترین بنه‌ماى ژیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى نوێ‌دا(ئازادییه) به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه‌هه‌ر به‌هۆى ئه‌م ئازادیانه‌وه ره‌وتى كۆمه‌ڵگه جگه‌له كرانه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت وێڕاى ره‌خساندنى بارودۆخ و هه‌لومه‌رج له‌به‌رده‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵدا بۆ داهێنان و ده‌ركه‌وتنى وزه‌و توانا‌و سه‌لیقه‌ى تاك له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، (هارۆڵد لاسكى) له‌پێناسه‌ى ئازادی‌دا ده‌ڵێت ئازادى ئاره‌زوویه‌كى به‌تینه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ناوه‌ندێك كه‌ده‌رفه‌ته‌كان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا واڵا ده‌كات بۆئه‌وه‌ى خودى خۆیان له‌چاكترین باردا ده‌ربخه‌ن.
گومان له‌وه‌دانییه كه‌سه‌رجه‌م تێكۆشانه‌كانى مرۆڤ له‌دژى دواكه‌وتن و سه‌ركوتكردن و خنكاندنى بیرى مرۆڤدا بووه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ئه‌م جۆره ئازادییه‌ى كه‌ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا به‌دیده‌كرێت هه‌نگاوێكى پڕ بایه‌خ و گرنگه بۆ رۆچوون به‌ره‌و دیموكراتییه‌ت و چه‌سپاندنى مافه‌كانى مرۆڤ، راده‌ى پێشكه‌وتنى جیهان له‌ڕووى سیستمى ئه‌لكترۆنییه‌وه هێنده خێرایه كه‌له‌وانه‌یه خوێنه‌رى ئه‌كتیڤیش نه‌توانێت فریاى وه‌رگرتنى ته‌نها هه‌واڵه‌كان بكه‌وێت، به‌ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رى سیستمى ئه‌لكترۆنى به‌هێزه، كه‌له‌ڕێگه‌ى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێته‌وه كه‌بكه‌مترین ماوه ده‌توانیت زۆرترین زانیارى له‌بواره جیا جیاكانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ربگریت، تاكى كوردى له‌م رووه‌وه تاڕاده‌یه‌ك به‌شداره له‌م پرۆسه‌یه‌داو سوودیشمان لێبینیوه ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمه له‌به‌كارهێنانى ئه‌م سیستمه كه‌هه‌ندێك ئینشانووس و زمان زبر‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست له‌ماڵپه‌ڕو سایته كوردییه‌كاندا به(لێشاوێكى ره‌ش) لاپه‌ڕه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه كه‌به‌ڕاستى له‌وانه‌یه ئه‌و به‌ناو نووسه‌رانه خۆشیان نه‌زانن نووسینه‌كانیان ده‌چنه كام چوارچێوه‌و چ یاسا‌و رێسایه‌كه‌وه‌و چ خزمه‌تێك به‌بوارى رۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن؟
له‌كات به‌فیڕۆدان و كوشتنى بیرى خوێنه‌ر زیاتر چى تر ده‌گه‌یه‌نن ؟!
نووسین پێش هه‌موو شتێك پێویسته ره‌هه‌ندێكى ئه‌خلاقى گه‌وره له‌پشتییه‌وه بێت یان گوزارشت له‌بارى ناهه‌موارى هاوڵاتیان بكات، به‌ڵام كه‌نووسین خۆى له‌ناوزڕاندن و جنێوداندا بینییه‌وه ئه‌وا بێگومان له‌به‌هاى نووسین كه‌مده‌كاته‌وه چ جاى نووسه‌ره‌كه‌ى؟!
جنێونامه‌و بابه‌تى ناوزڕاندن و شێوازى ناوهێنانى خه‌ڵك به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌و ناودارانى كورد كارێكى ناشایسته‌و نزیكن له‌كارى تێكده‌رانه‌و ناحه‌زان و خه‌ڵكانى دڵڕه‌ش و دوژمن به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌هه‌موو پێوه‌رێك جنێودان لاوازى ئاستى جنێوده‌ر ده‌رده‌خات و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كه‌متوانایى و بێهێزى و لاوازى ئاستى رۆشنبیرى ئه‌وكه‌سه، ئه‌و نووسینانه‌ى كه‌ئه‌مڕۆ میدیاى كوردى سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه مه‌رج نییه له‌جه‌وهه‌ردا هه‌ڵگرى فۆرمێكى رۆژنامه‌وانى بن،
بۆیه هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له‌ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كاندا ده‌بینرێن له‌شه‌ڕێكى بێ وه‌ڵام و بێهووده زیاتر هیچى تر‌ى لێناكه‌وێته‌وه كه‌وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌شیان خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێكى گه‌وره هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ق وایه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ئه‌و جۆره بابه‌ته ناوزڕێنه‌رانه ده‌نووسن به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و خوێنه‌رى سایته‌كان به‌بابه‌تگه‌لێكى وه‌ها بێكه‌ڵكه‌وه خه‌ریك نه‌كه‌ن، له‌وانه‌یه كارێكى گران نه‌بێت كه‌ستوونێك یان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌و جۆره نووسینه لاواز‌و بێكه‌ڵكانه له‌سایته‌كاندا بنووسرێت، به‌ڵام دواجار خراپ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌شكێته‌وه‌و وه‌ك ئه‌و كاڵایه‌ى لێدێت كه‌له‌بازاڕدا پێى ده‌ڵێن ئه‌مه(ئێسقانى فیل)ه واته ده‌بێت هه‌رخۆى خاوه‌نى بێت و بۆخۆى بێت، بائێمه‌ش وه‌ك گه‌لانى جیهان سوود له‌م سیستمه ببینین و له‌بواره‌كانى زانستى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا خزمه‌تى پێبكه‌ین و ئاستى هۆشیارى گه‌له‌كه‌شمانى پێ به‌رزبكه‌ینه‌وه.
له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره نووسه‌رانه بێ ئاگابن له‌وه‌ى كه‌جگه‌له ناوزڕاندن و بێ مانایى بابه‌ته‌كانیشیان به‌پێى یاساى سزادانى عیراقیش به‌رپرسیار ده‌بن كه‌له‌مادده‌ى (433)دا ده‌ڵێت(سزا ده‌درێت به‌به‌ند كردن و غرامه‌كردن یان به‌یه‌كێك له‌و دوو سزایه هه‌ركه‌سێك خراپه‌یه‌ك بخاته پاڵ كه‌سێكى دیكه ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه له‌ڕۆژنامه یان چاپكراو یان به‌یه‌كێك له‌ڕێگه‌كانى دیكه‌ى راگه‌یاندن ئه‌نجامدرا، ئه‌وا باره‌كه به‌بارى سزا قورسكه‌ر داده‌نرێت)
بۆیه لێره‌دا لێپرسراو و خاوه‌نى سایته‌كان به‌رپرسیارن له‌و جۆره زمان زبرى و قه‌ڵه‌م ره‌وییه ناجۆرانه كه‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ناپارێزن و كاتى خوێنه‌ریش به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م جۆره نووسینانه مادده‌ى(82)ى یاساى سزادانى عیراقى ژماره‌ى(111)ى ساڵى 1969 ده‌ڵێت( ئه‌گه‌ر نووسین یان وێنه یان رێگه‌كانى دیكه‌ى ده‌ربڕین كه‌بۆ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه به‌كارهاتبوون له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات دانرابوو یان بڵاوكرابووه‌وه یان نه‌توانرا ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه بناسرێت ئه‌وا هێنه‌رو چاپكه‌ر سزا ده‌درێت به‌و پێیه‌ى كه‌بكه‌رى تاوانه‌كه‌ن).
كه‌واته گرنگى رۆڵى میدیا له‌وانه‌ش ئینته‌رنێت بۆ فراوانكردنى ئاسۆى بیرى تاك به‌پێویستییه‌كى سه‌رده‌میانه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆیه‌ش بیرى ئازاد‌و راى جیاواز‌و راده‌ربڕین بۆ ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى دیموكرات و ئازاد بۆ هاوڵاتیان وه پشتگیریكردن له‌ڕۆژنامه‌ى لۆكاڵ و سه‌ربه‌خۆ له‌گرنگترین بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراتین به‌مه‌رجێك كار له‌ئازادى راى گشتى و هاوولآتیان نه‌كات وه‌له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تیش رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان له5/6/1946دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه كردۆته‌وه:
1- پشتگیرى كردنى ئازادى ته‌واو له‌ڕۆژنامه‌وانى به‌گشتى ئامرازه‌كان و به‌رگریكردن له‌م مافه‌ى گه‌لان.
2- به‌هێزكردنى راستگۆیى و تێگه‌یشتنى ده‌وڵه‌تان بۆ ئاڵوگۆڕكردنى ئازادانه‌ى هه‌واڵه‌كان، هه‌ركاتێكیش ئه‌م ئازادى رۆژنامه‌وانى و میدیاییه فه‌راهه‌م كرا ئه‌وا به‌شێوازێكى سیستماتیكانه‌ش ئازادى بیروڕاو راده‌ربڕینیش فه‌راهه‌م ده‌بێت و ئه‌م دوو چه‌مكه له‌بوارى مه‌یدانیدا به‌گرنگ ده‌ژمێردرێن.
كه‌واته تێگه‌یشتین له‌وه‌ى كه‌چۆن میدیا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م چاودێرى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر ده‌كات خودى میدیاش یاسایه‌كى بۆ دانراوه كه‌سنوورى بۆ دیاریده‌كات وه‌نابێت ئه‌و هێڵانه ببه‌زێنێت كه‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و یان زیان به‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌گه‌یه‌نێت، نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه سایت و رۆژنامه كوردییه ئه‌هلییه‌كانه، كه‌هه‌ندێك جار مانشێتى وه‌ها سه‌یر بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه‌نه‌ك هه‌ر سوودى نییه به‌ڵكو دڵه راوكێو گومان لاى هاوڵاتى دروستده‌كات، دونیاى ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێك فه‌راهه‌متره ئه‌گه‌ر نووسه‌رو رۆشنبیرى كورد بیه‌وێت كارى تێدا بكات پێویست ناكات خه‌ڵكانى دڵڕه‌ش و قین له‌دڵ كار له‌سه‌ر ناوزڕاندنى سه‌ركرده‌كانى كورد بكه‌ن، ئایا هیچ بابه‌ت و سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌ماوه له‌سه‌رى بنووسرێت سه‌ركرده‌كانى كورد نه‌بێت؟!
بۆیه ئه‌و جۆره نووسینانه له‌خانه‌ى جنێو نامه زیاتر هیچ پێناسه‌یه‌ك له‌خۆ ناگرێت و بچووكى و نه‌فامى خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌رده‌خات، پیره‌مێردى شاعیر ده‌فه‌رموێت(بیركردنه‌وه له‌وه‌ى كه‌چى بڵێم باشتره له‌په‌شیمان بوونه‌وه له‌وه‌ى كه‌چیم ووت)
كه‌واته چاپه‌مه‌نى و میدیا‌و سایته‌كان به‌ئامرازێكى به‌هێز هه‌ژمار ده‌كرێن بۆ ئاراسته‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ى راى گشتى خه‌ڵك له‌ڕووداوه‌كان و كۆمه‌ڵگه به‌ئاراسته‌ى راسته‌ڕێى هه‌واڵدا ده‌به‌ن، به‌ده‌ر له‌ناوزڕاندن و كارى دژى تاكه‌كه‌سى ده‌كرێت نووسه‌رى سایته‌كان له‌سه‌ر ره‌وشى كۆمه‌ڵگه‌و چه‌مكى گه‌نده‌ڵى و كه‌موكوڕى پڕۆژه‌كان خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌و زانیارى درووست و به‌كه‌ڵك به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن، له‌برى شه‌ڕه جنێو، ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه كه‌ناكرێت پێیان بڵێین نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگاى ئه‌م جۆره نووسینانه‌وه خۆیان ده‌ربخه‌ن ئه‌وا پێویسته باش بزانن كه‌به‌م جۆره نووسینانه ته‌نها پێى بچووك ده‌بنه‌وه‌و هیچ خزمه‌تێكیش به‌خوێنه‌رى كورد ناگه‌یه‌نن، باهه‌موومان له‌برى نه‌فره‌تكردن له‌تاریكى هه‌ریه‌كه‌مان مۆمێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان دابگیرسێنین.