
دوێنێ 5/6/2008 ستیڤان دی مستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق یه‌كه‌م شیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی عیراق كرد، كه‌نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق به‌ئه‌نجامیگه‌یاندووه، له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسانه‌ی كه‌ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جێی ناكۆكی جێبه‌جێبكرێن، ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك به‌شێكی هه‌وڵه‌كانی نێرده‌كه دێت، به‌مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی رۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی خۆی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (1770)ی ساڵی 2007ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق دوابه‌دوای ئه‌و رێككه‌وتنه گشتییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌ئاكام گه‌یشتووه‌و ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌و واده كۆتاییه‌ی كه له‌مادده‌ی (140)ی ده‌ستووردا ده‌ق نووسكراوه له‌كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا، نێرده‌كه كه‌وته كاركردن بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه، ئه‌مڕۆش نێرده‌كه چه‌ند راپۆرتێكی شیكاریی له‌باره‌ی (4) قه‌زاكه كه‌ناكۆكییان له‌سه‌ره، پێشكه‌ش به‌هه‌مان لێپرسراوانی سه‌ره‌وه كرد‌و هاوپێچ له‌گه‌ڵیدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌تێیدا ئه‌و رێبازه روونده‌كاته‌وه كه‌نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق په‌یڕه‌ویكردووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتی: حه‌زده‌كه‌م دووپاتیبكه‌مه‌وه كه‌ته‌نیا حكومه‌تی عیراق لێپرسراوێتیی سیاسیی هه‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ئه‌و رێبازه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جێی ناكۆكی په‌یڕه‌وكراوه.
وتیشی: ئامانجی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌ڕێگه‌ی ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌وه ته‌نیا به‌شداریكردنه له‌په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له ئاڵۆز‌و هه‌ستیارانه‌دا.
شیكردنه‌وه‌كه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ زنجیره‌یه‌ك متمانه كردووه، كه‌په‌یڕه‌وبكرێن له‌پێناوی یارمه‌تیدان بۆ خاوه‌ندارێتیی ئیداریی ئه‌و قه‌زایانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره‌و بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ گشت ئه‌و عیراقییانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ن و ره‌خساندنی ته‌وژمی پێویست بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی فراوانتر له‌باره‌ی هه‌ریه‌كێكیانه‌وه، ته‌واو ده‌رك به‌وه‌ش ده‌كه‌یت كه‌ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی وتی: هه‌موولایه‌ك ده‌زانن به‌دیهێنانی پێشكه‌وتنێك له‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی سنووره ناوخۆییه‌كانی جێی ناكۆكی، كه‌ده‌زانین ته‌نیا به‌ندنییه به‌باكووری عیراقه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و سنوورانه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاتیشه‌وه، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی سنووره ئیدارییه‌كان پێویسته له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی و فراوانتری ئه‌وتۆدابن كه‌ده‌كرێت گه‌لی عیراق دڵنبایكاته‌وه‌و یه‌كێتیی ده‌وڵه‌تی عیراق سه‌قامگیربكات.
له‌م بواره‌شدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راوێژ به‌حكومه‌تی عیراق و دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه.
(4) قه‌زای یه‌كه‌م
له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ئاڵۆزكارییه‌ی له‌م مه‌سه‌لانه‌دا هه‌یه، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (4) قه‌زای ده‌ستنیشانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی به‌رایی خۆی بن.
نێرده له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نموونانه‌وه ئامانجی په‌ره‌پێدانی رێبازێكی ئه‌وتۆیه، كه‌ده‌كرێت له‌و ناوچانه‌و ناوچه‌كانی دیكه، كه‌ناكۆكییان له‌سه‌ره پیاده‌بكرێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق تاوه‌كو تاووتوێیان بكات، ئه‌م قه‌زایانه‌ش پاش راوێژێكی چڕوپڕو فراوان و شیكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌هه‌ریه‌كێكیانه‌وه ده‌ستنیشانكراون.
قه‌زای ئاكرێ، پارێزگای نه‌ینه‌وا
له‌ساڵی 1991ه‌وه پارێزگای دهۆك، ئاكرێ-ی به‌ڕێوه‌بردووه، كه‌ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌و (هێڵه سه‌وزه)ی كه‌هه‌رێمی كوردستانی هه‌نووكه‌یی له‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراق جیاده‌كاته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شه‌وه ئاكرێ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌یه‌كێك له‌و قه‌زایانه داده‌نرێت، كه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌ویش به‌پێی مادده‌ی (53)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی (143)دا خراوه‌ته نێو ده‌ستووری عیراقه‌وه، له‌قه‌زاكه‌دا زۆرینه‌یه‌كی كورد ده‌ژین، بۆیه پێویست ناكات گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ریی له‌ڕیزبه‌ندیی ئیداریی هه‌نووكه‌ییدا بكرێت، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئیداره‌كه به‌ڕه‌سمی بخرێته‌سه‌ر پارێزگای دهۆك.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق راسپارده‌ی چه‌ند رێوشوێنێكی بۆ بنیاتنانی متمانه‌كردو له‌وانه رێوشوێنی ئه‌وتۆ كه‌ده‌كرێت ئازادیی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نه‌ینه‌وادا زامن بكات، وێڕای مافی به‌كارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی و پیاده‌كردنی رێوشوێنی دادپه‌روه‌رانه بۆ دامه‌زراندن له‌یه‌كه‌كانی پۆلیسی ئاكرێ و وه‌زیفه حكومییه‌كانی دیكه‌دا.
قه‌زای حه‌مدانیه، پارێزگای نه‌ینه‌وا
له‌ساڵی 1932ه‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌به‌ڕێوه‌بردنی حه‌مدانیه به‌رده‌وامبووه، كه‌ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له19/3/2003ه‌وه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، قه‌زاكه چه‌ندین رایه‌ڵی ئیداری و ئابووریی به‌هێزی له‌گه‌ڵ موسڵدا هه‌یه‌و له‌ڕووی مێژووییه‌وه له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌سیحی پێكده‌هات، كه‌چه‌ندین گوندی په‌رته‌وازه‌ی شه‌به‌ك و چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له‌ناحیه‌ی نه‌مرووددا گرتووه‌ته‌خۆی. جێگه‌ی سه‌رنجه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیی له‌حه‌مدانیه له‌دوای ئاداری 2007دا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه، له‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیداری به‌لای كۆمه‌ڵگه لاوازه‌كان له‌وێدا، جگه له‌وه‌ش بارودۆخی دژواری ئاسایش له‌عیراقدا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر پێكهاته‌ی دانیشتووان له‌حه‌مدانیه‌دا هه‌بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه وایكرد ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و مه‌سیحی و شه‌به‌كانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌ربه‌ده‌ركراون به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌حه‌مدانیه‌دا نیشته‌جێببن، به‌پشتبه‌ستن به‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌پێشكه‌شكراوه، ره‌نگه حكومه‌تی عیراق ئاره‌زوومه‌ندبێت درێژه به‌به‌ڕێوه‌بردنی قه‌زای حه‌مدانیه بدات له‌ڕێگه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واوه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق راسپارده‌ی چه‌ند رێوشوێنێكی بۆ دروستكردنی متمانه‌كردووه له‌پێناوی زیادبوونی به‌شداریكردنی خۆماڵی له‌هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌حه‌مدانیه‌دا به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و مه‌سیحی، وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌حه‌مدانیه‌دا تاوه‌كو جێگه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه خۆجێییه‌كان بگرنه‌وه، كه‌حاڵی حازر به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێكهاتوون له‌پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها رێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی دروستكردنی متمانه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی رێوشوێنه‌كانی ته‌وزیف و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و رێوشوێنی دیكه كردووه‌ته‌وه، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كان ئاره‌زوویان نیشانداوه شێوازێكی دیاریكراوی رێوشوێنی حوكمی خۆجێییان هه‌بێت، نێرده‌ش هه‌وڵیداوه ته‌ئكید له‌سه‌ر زه‌مانه‌ته ده‌ستوورییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ گشت عیراقییه‌كان له‌و قه‌زایانه‌دا بكاته‌وه، له‌وانه مافه‌كانی ئیداری و سیاسی و رووناكبیری و فێركردن.
بایه‌خێكی تایبه‌تیش به‌مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تیی كۆمه‌ڵگه لاوازه‌كان له‌حه‌مدانیه‌دا دراوه، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق كاری بۆ دیاریكردنی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییانه كردووه، كه‌مه‌به‌ستیان باشكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كانه، هانی حكومه‌تی عیراقیش ده‌دات به‌پشتیوانیی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان كه له‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تیی كه‌مینه‌كان له‌حه‌مدانیه‌دا به‌رده‌وامبێت، ئه‌مه‌ش دانانی خاڵی پشكنینی زیاتر‌و سه‌ربازگیریی دانیشتووانی خۆجێی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و زیادكردنی ژماره‌ی بنكه‌كانی پۆلیس و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق له‌قه‌واره‌یه‌كی هاوسێدا ده‌گرێته‌وه.
قه‌زای مه‌خمور، پارێزگای نه‌ینه‌وا، پارێزگای هه‌ولێر
له‌ساڵی 1932ه‌وه مه‌خمور هه‌میشه به‌شێك بووه له‌پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی زۆر بڕیار‌و فه‌رمان و یاسا حكومییه‌كانیش ئه‌مه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1991ه‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا قه‌زاكه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه، كاتێك ئه‌و هێڵه سه‌وزه كێشرا كه‌هه‌رێمی كوردستان له‌ئیداره‌ی حكومه‌تی عیراق جیاده‌كاته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه مه‌خمور به‌گشتی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌زایانه له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له19ی ئاداری 2003ه‌وه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، به‌ڵام هیچ یاسا، یان بڕیار، یاخود په‌یڕه‌وێك نییه كه به‌ڕه‌سمیی ئیداره‌ی قه‌زای مه‌خمور له‌پارێزگای هه‌ولێره‌وه بخاته‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ناڕوونی ره‌وشی ئیداریی پارێزگای مه‌خموریش به‌شداریكردنی له‌ئاڵۆزكردنی كاروانی په‌ره‌پێدان له‌وێدا به‌جۆرێكه تائێستا به‌یه‌كێك له‌و قه‌زایانه‌ی عیراق له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت كه‌كه‌مترین گه‌شه‌یان تێدایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناحیه‌ی قه‌راج زۆرینه‌یه‌كی عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێیه، گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وێ به‌رهه‌ڵستییه‌كی زۆریان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ڕه‌سمیی به‌ڕێوه‌یان به‌رێت.
پاڵپشت به‌م شیكردنه‌وه‌یه، ره‌نگه حكومه‌تی عیراق ئاره‌زوومه‌ندبێت رێوشوێنی ئه‌وتۆ بگرێته‌به‌ر كه به‌وپێیه به‌ڕه‌سمیی ئیداره‌ی قه‌زای مه‌خمور بۆ پارێزگای هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه، ناحیه‌ی قه‌راج-ی لێبترازێت كه‌ڕه‌نگه واباشتربێت ئیداره‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی قه‌زایه‌كی هاوسێ، یان پارێزگایه‌كی هاوسێوه بێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئاماژه‌ی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر رێوشوێن كردووه بۆ دروستكردنی متمانه، كه‌قورساییان خستووه‌ته‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و دانیشتووانه عه‌ره‌به‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه داهاتیان له‌بودجه به‌ربكه‌وێت و بتوانن له‌وه‌زیفه دامه‌زرێن و نوێنه‌رایه‌تییان له‌حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئاسایش‌دا هه‌بێت، به‌پێی رێوشوێنه‌كانی دیكه‌ش، رێوشوێنی تۆماركردنی ناسنامه زامنی بكات كه‌گشت دانیشتووانی مه‌خمور به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست حساببكرێن، وێڕای زه‌مانه‌ته‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌به‌كارهێنانی زمان و ئازادیی هاتوچۆو قورسایی خستنه‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان.
ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، قه‌زای به‌له‌دروز له‌پارێزگای دیاله
به‌پێی مه‌رسومێكی كۆماریی له‌ساڵی 1987دا ئاستی ئیداریی مه‌نده‌لی كه به‌یه‌كێك له‌قه‌زا ئیدارییه كۆنه‌كانی عیراق له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت بۆ ناحیه (له‌چوارچێوه‌ی قه‌زای به‌له‌دروز)دا نزمكرایه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1932ه‌وه هه‌میشه به‌شێك بووه له‌پارێزگای دیاله.
به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌حه‌فتاكاندا له‌وانه ده‌ركردنی كورده فه‌یلییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌كی زۆری بڕیاره‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌جه‌نگی ئێران و عیراق له‌هه‌شتاكاندا هاتن، كه به‌وپێیه دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی مه‌نده‌لی گوێزرانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی راگواستنی لێبكه‌وێته‌وه‌و ژماره‌ی دانیشتووان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر داببه‌زێت.
دواكه‌وتوویی له‌مێژینه‌ی په‌ره‌پێدان و ده‌یان ساڵ چالاكیی سه‌ربازیی و سه‌ركوتكردن و پشتگوێخستنی ئیداریی به‌به‌رنامه له‌ڕووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو، بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌بردنی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی-ش له‌ڕێگه‌ی پارێزگای دیاله‌وه به‌به‌رده‌وامیی ریزبه‌ندیی ئیداریی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق پێشنیازی زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی بۆ دروستكردنی متمانه‌كردووه له‌پێناوی مسۆگه‌ركردنی داننان به‌مێژووی تراژیدیایانه‌ی مه‌نده‌لی (به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كوردو توركمانه‌وه هه‌یه)، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی پشتگوێخستنی به‌رنامه‌ی ناوچه‌كه، ده‌شكرێت ئه‌م كاره له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه ده‌ستوورییانه‌وه به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نرێت، كه‌بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌ناوچه ته‌نگژاوییه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانێكی سه‌رمایه له‌گشت كه‌رته‌كاندا وه‌ربگرێت، جگه‌له‌وه‌ش هاندانێكی به‌هێز هه‌یه بۆ به‌شداركردنی گشت گردبوونه‌وه‌كان له‌پرۆسه‌ی راوێژی خۆماڵیدا له‌باره‌ی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانی په‌ره‌پێدان، رێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی دروستكردنی متمانه قورساییان خستووه‌ته‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و دامه‌زران له‌وه‌زیفه‌و نوێنه‌رایه‌تیی له‌هێزه‌كانی ئاسایش فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا، هه‌روه‌ها رێوشوێنه‌كان چه‌ندین زه‌مانه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به‌به‌كارهێنانی زمان و ئازادیی هاتوچۆو بایه‌خدان به‌جێبه‌جێكردنی هه‌رچی زیاتر پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان، به‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی ئاودێریی، ده‌گرنه‌خۆ.
پێودانگه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی دانانی شیكردنه‌وه‌كانی خۆیدا له‌ژماره‌یه‌ك ئامڕازی توێژینه‌وه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه تاوه‌كو بتوانێت تێگه‌یشتنێكی چاكتر بۆ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌هه‌ر قه‌زایه‌ك پێكبهێنێت، هه‌ر پێودانگێكی به‌كارهێنراویش به‌یاخێكی زیاتری له‌سه‌ر حیسابی هه‌ر پێودانگێكی دیكه پێنه‌دراوه.
مێژووی ئیداری
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگبوو ئه‌و رێوشوێنانه پیاده‌بكرێن كه‌حكومه‌ته‌كانی پێشوو له‌ڕابردوودا په‌یڕه‌ویانكردووه، له‌كاتی تاووتوێكردنی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان له‌پاشه‌ڕۆژدا، تاووتوێكردنی بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌و مه‌رسوومه كۆمارییه‌كانیش به‌شێك بووه له‌م پرۆسه‌یه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی پاش ئاداری 2003 روویانداوه
له‌ئاداری 2003ه‌وه عیراق چه‌ندین گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌خۆوه بینیوه، كاتێك له‌شه‌وو رۆژێكدا ریزبه‌ندییه ئیدارییه‌كان سه‌ره‌وژێركران.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگیش بوو له‌سروشتی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌و كارگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جیاجیاكاندا بگه‌ین كه‌ئایا هه‌میشه‌یین، یاخود نا.
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه حكومییه‌كان و جێبه‌جێكردنی بودجه له‌گشت پارێزگاكاندا خرانه‌ڕوو، كه به‌كێشه‌یه‌ك له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی وڵات‌دا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، دابه‌شكردنی خه‌رجی و داهاته‌كان به‌گشتیی به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كی دووفاقی و قابیلی پێشبینی نه‌كردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته جێی ناڕوونی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی خوار نیشتمانی كه‌پێی باشتره له‌جیاتی گشت خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌دادپه‌روه‌رانه كاربكرێت.
پێكهاته‌ی دانیشتووان و هه‌ڵبژاردنی 2005
هه‌وڵدراوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دانیشتووان له‌هه‌ر قه‌زایه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی ورد تاووتوێبكرێن، یه‌كێك له‌ئامڕازه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی سه‌رژمێریی له‌عیراقدا بووه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوه‌ندی و خۆماڵیدا.
وێڕای ئه‌وه‌ش تاووتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كانوونی یه‌كه‌می 2005دا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی رێگه بژارده سیاسییه‌كانی خۆماڵی و راده‌ی كاریگه‌ریی سیاسیی بووه له‌پارێزگاكان له‌وكاته‌دا، ناشبێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ مه‌یلی دانیشتووانه‌كه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی له‌قه‌ڵه‌مبدرێت، چونكه ئاشكرایه زۆر سكاڵا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا پێشكه‌شكراون، له‌وانه ئیدیعای ته‌زویركردن و تۆقاندن و سه‌رپێچی، هه‌روه‌ها دۆخی كه‌سه ئاواره‌كانی ناوخۆ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پێودانگه‌دا له‌به‌رچاوگیراوه.
هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئابووری
هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئابووری له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، یارمه‌تیده‌ربووه بۆ ئاشكراكردنی مێژووی تایبه‌ت به‌كۆنترۆڵی ئیداریی.
ده‌عواكان و قه‌ره‌بووه‌كان
دۆخ و ئاستی ده‌عواكانی موڵكدارێتی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌گشت قه‌زاكان تاووتوێكراوه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌ڕابردوودا روویانداوه.
بارودۆخی ئه‌منی
بارودۆخی ئه‌منیی له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا تاووتوێكراوه بۆ تێگه‌یتشن له‌ئاراسته‌كان له‌میانی دووساڵی رابردوودا‌و كارگه‌رییان به‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیدا، ئه‌و پرسیاره‌ی په‌یوه‌ندیدارو هه‌ره هه‌ستیاره لێره‌دا هاوپه‌یوه‌نده به‌ومه‌سه‌له‌یه‌وه، كه كێ پارێزگاری ئه‌منیی پێشكه‌شده‌كات و له‌جیاتی كام لایه‌نه؟
پرس و راوێژه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق
سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی نێرده‌كه بۆ ناوچه‌كانی جێگه‌ی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كاندا وێڕای سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگه، یه‌كێك له‌گرنگترین به‌شه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بووه، بارودۆخی ئه‌منیش رێگربووه بۆئه‌وه‌ی رووپێوێكی قووڵتر له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا بكرێت، به‌ڵام هه‌ستێك هه‌بووه به‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه وای له‌نێرده‌كه كردووه، بتوانێت بیروڕای نوێنه‌رایه‌تییه‌كی فراوان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و قه‌زایانه كۆبكاته‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران له‌به‌غدا وێڕای دیدار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی عیراق كه به‌ویستی خۆیان هاتوونه‌ته پێشه‌وه، مكومتربوو.
رێوشوێنه‌كانی دروستكردنی متمانه
دیاریكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دروستكردنی متمانه كه‌دانراون تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بگونجێن، دوابه‌ش و به‌شێكی گرنگبوو له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا.
ئه‌و رێوشوێنانه‌ش كه‌باسی گشت قه‌زاكانیان كردووه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ڕێوشوێنه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و رێوشوێنه‌كانی یارمه‌تیدانی پاراستنی كه‌مینه‌كانی گرتووه‌ته‌خۆ.
قۆناغی دووه‌م: نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌توێژینه‌وه به‌رده‌وامده‌بێت
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌توێژینه‌وه‌ی خۆی به‌هه‌مانشێوه سه‌باره‌ت به‌گروپێكی دیكه‌ی قه‌زاكانی جێی ناكۆكی له‌باكووری عیراقدا به‌رده‌وامه، كه‌قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌رو تلكێف و شێخان و شه‌نگال له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو قه‌زای خانه‌قین له‌پارێزگای دیاله ده‌گرێته‌وه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ئامانجی ئه‌وه‌یه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به‌م شیكردنه‌وانه بهێنێت، قۆناغی سێیه‌میش قورسایی ده‌خاته‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی هاوسێیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
رێوشوێنه‌كانی دروستكردنی متمانه له‌كه‌ركوك
كه‌ركوك به‌ته‌وه‌ره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك داده‌نرێت، كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سنووره ناوخۆییه‌كانی جێی ناكۆكی له‌باكووری عیراقدا ده‌خرێنه‌گه‌ڕ، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ یارمه‌تیدانی عیراق بوونی له‌كه‌ركوكدا هه‌یه‌و له‌مه‌ولا له‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گشت كۆمه‌ڵگه‌كان له‌وێدا به‌رده‌وامده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش نێرده‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا سه‌رگه‌رمی تاووتوێكردنی چه‌ند رێگه بژارده‌یه‌كه كه‌هاوپه‌یوه‌ندن به‌زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی پێشبینكراو بۆ دروستكردنی متمانه، ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌شه بۆ یارمه‌تیدان له‌دانانی شێوازی كۆتایی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌بواره‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و رێوشوێنه ئه‌منییه‌كاندا، له‌وانه كۆنترۆڵكردنی ئاسایش له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێییه‌كان و پێشكه‌شكردنی كاڵاكان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان و مافه‌كانی به‌كارهێنانی زمان و دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان.
هه‌روه‌ها نێرده‌كه ده‌ستی به‌كاركردن له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ك سیناریۆو رێگه بژارده‌ی پێشبینیكراو كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كانی هاوپه‌یوه‌ند به‌خاوه‌ندارێتیی ئیداری و دۆخی پارێزگای كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووریی ئه‌وتۆدا، كه‌لایه‌نه سه‌ره‌كییه په‌یوه‌ندداره‌كان پێیڕازیبن، جگه‌له‌وه‌ش به‌نیازه ئه‌م سیناریۆو رێگه بژاردانه له‌میانی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كاندا بخاته به‌ر گفتوگۆ.
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆیدا (8/6/2008)ی په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی ستیڤان دیمستۆرا نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌رباره‌ی ناوچه كێشه‌داره‌كان تاوتوێ ده‌كات.له‌و دانیشتنه‌دا، كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆ ده‌ستی پێكرد، د.محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كورته باسێك ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه پێشكه‌ش ده‌كات و پاشان بریاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دیدوبۆچوونه‌كان بخرێنه‌روو. دوا به‌دوای دانیشتنه‌كه‌ش له‌راگه‌یاندنێكدا په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی به‌رایی خۆی له‌باره‌ی راپۆرته‌كه راده‌گه‌ینێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه داوا ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مانی كوردستان و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان و داواشده‌كه‌ن چه‌كی قه‌ره‌بووی هاووڵاتیان له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 ده‌ستووری عیراق بیانگرێته‌وه. جێێ ئاماژه‌یه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، خه‌ڵكی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به پێشنیازه‌كه‌ی(ستیڤان دیموستورا)ی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رازی نابن و ته‌واو هه‌وڵه‌كانیشیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
راگه‌یاندنی کۆتایی په‌ڕله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌که‌ی نوێنه‌ری Un
سه‌باره‌ت به‌قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیازه‌كانی ستیڤان دیمستۆرا ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
دوای راگه‌یاندنی پێشنیازه‌كانی به‌ڕێز ستیڤان دیمستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه، په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره 24 ی ئه‌مڕۆ 8\6\2008 گفتوگۆی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێز ستیڤان دیمستۆرا كرد كه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیازه‌كانی كه‌له‌سێ قۆناغ پێكهاتووه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد، كه‌تیایدا رای خۆی سه‌باره‌ت به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ربڕیوه كه‌ده‌كه‌ونه بازنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن، كه‌ناوچه‌كانی قه‌زای مه‌خموورو قه‌زای ئاكرێ و مه‌نده‌لی و قه‌زای حه‌مدانیه ده‌گرێته‌وه.
ئێمه له‌كاتێكدا سوپاسی به‌ڕێز دیمستۆراو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌به‌په‌رۆشه‌وه هه‌وڵ و كۆششی زۆریانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1770 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌هاوكاریكردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 وپێشكه‌شكردنی راوێژ‌و یارمه‌تی ته‌كنیكی بۆیان.
هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌شێوازی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و قه‌زایانه ده‌رده‌بڕێت كه‌به‌رێز دیمستۆرا له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردووه، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی پێوه‌ری جیاواز له‌گه‌یشتن به‌و پێشنیازانه‌ی كه‌باسی كردووه.
داوا له‌به‌ڕێز دیمستوراو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و هه‌موولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، كه‌پێویسته نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و هه‌موولایه‌كیش پابه‌ندی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ بن و راستیه مێژوویی و جوگرافییه‌كان و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و لابردنی ئاسه‌واری ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ی كه‌ڕژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچوو به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد و توركمان و گشت خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئه‌نجامیداوه له‌به‌رچاوبگرن.
هه‌روه‌ها پێویسته لابردنی ئاسه‌واری ئه‌و سیاسه‌ته له‌كوردستان ببێـته بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، نه‌ك به‌زۆرسه‌لماندن و چه‌سپاندنی ئه‌و واقیعه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هاتۆته پێشه‌وه، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕوانی پێشنیازه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویun به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنی قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می پێشنیازه‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌وسا په‌رله‌مان دیراسه‌ی هه‌رسێ قۆناغه‌كه ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی وه‌رده‌گرێ و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
سه‌رچاوه/ كوردستانی نوێ/ په‌ڕله‌مان /سه‌نته‌ری هه‌واڵـی un