
بۆ تێگه‌یشتن له ته‌واوى دیارده‌كان یان ڕاستیه‌كانى مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵایه‌تى پێویستمان به ڕوانگه یان چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌بێت ، كه ئه‌و جۆره ناسینه ده‌توانێت زۆرێك له ڕاستیه‌كانى ئه‌و بزاڤه یان ئه‌و دیارده‌یه‌مان بۆ به‌یان بكات ، هه‌ر به‌و پێیه‌ى كه نه‌ته‌وایه‌تى په‌یامێكى فه‌لسه‌فى یان چه‌مێكى بڕیارى دابڕاو نییه له ژیانى وڵات و كۆمه‌ڵگاكان (ئه‌ریك هۆبزاوم) به‌ڵكو له ته‌واوى ژیان و بوونى ئه‌و كۆمه‌ڵگه و وڵاتانه‌ى كه تا ئێستا پرسى نه‌ته‌وایه‌تى تیا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ، ئاماده‌یه و په‌یوه‌ندى و كاریگه‌رى به هه‌موو مه‌یدانیه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌یه ، هه‌ر بۆیه ده‌بێت شێوه‌یه‌كى وا له‌و دیارده‌یه بڕوانین كه بتوانین زۆبه‌ى لایه‌ن و ڕاستیه‌كانى په‌یدا بكه‌ین و پاشان دا دوه‌رى له‌سه‌ر خودى ورده‌كارى مێژوو به‌رده‌وام بوونى بكه‌ین و به‌م جۆره :
یه‌كه‌م : نه‌ته‌وایه‌تى دیارده‌یه‌كى مێژووییه و له مێژوویه‌كى دیاریكراودا په‌یدا بووه و له ته‌واوى ژیانى كۆمه‌ڵگاكاندا ئاماده نه‌بوه ، به‌ڵكو به‌رهه‌مى سه‌رده‌مێكى دیارى كراوه له گۆڕانكارى ، ئابورى ، سیاسى ، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌لگه و وڵاته‌كان ، ته‌نانه‌ت هه‌لو مه‌رج و به‌رژه‌وه‌ندى جیهانیش كارى لێده‌كات و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ماركیسزم و هه‌ندێك له بیر و باوه‌ره‌كانى دیكه مۆدێرنیزم و وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ته‌وایه‌تى یان پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى نوێ له‌سه‌ر بناغه‌ى ڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌ییان نیشتمان دیارده‌یه‌كى سه‌رمایه‌داروییه و هاوكاته له‌گه‌ڵ دیموكراسى و ده‌سه‌ڵاتى بۆرژوازى ، ئه‌ریك هۆبزاوم له كتێبه‌كه‌ى خۆیدا ده‌رباره‌ى ( نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تى ) بڕواى وایه له‌سه‌ر زمانى هه‌ندێكى دیكه له مێژوو نووسان كه نه‌ته‌وایه‌تى جمكى ( دووانه‌ى) دیموكراسییه و هه‌ردووكیان به یه‌ك هه‌ژانى سیاسى ، ئابوورى ، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگی و به‌یه‌ك سك له دایك بوون ، هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت له‌م دیداگایانه‌وه له‌وه تێبگه‌ین كه نه‌ته‌وایه‌تى هی سه‌رده‌م و مێژوویه‌كى دیارى كراوه ، نه‌ك له ته‌واوى مێژووى وڵاته‌كاندا هه‌بێت .
دووه‌م : نه‌ته‌وه چوار چێوه‌ى ئابوورى ، سیاسى ، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى وه‌هایه كه كۆمه‌ڵێك پێكهێنه‌ره‌كانى هاوبه‌شى هه‌یه ، ئه‌و چوار مه‌یدانه كه باسمان كرد ده‌بنه بناغه‌ى به‌هێز و هاوبه‌شه‌كانى نه‌ته‌وه ،بۆ ڕاڤه‌كردنى ئه‌م پرسه و دوو دیگا هه‌یه ، كه یه‌كێ:یان ئه‌وه‌ى جۆزێف ستالینه كه ده‌ڵێ : نه‌ته‌وه چوار چێوه‌یه‌كى جێگیره له ڕه‌وتى مێژوویدا خاوه‌نى پێكهێنه‌ره هاوبه‌شه‌كانه و ئه‌گه‌ر یه‌كێك له و هاوبه‌شیانه هاوبه‌شییه‌كیان نه‌بێت ( به تایبه‌تى هۆكارى ئابورى هاوبه‌ش ) ئه‌و كۆمه‌ڵه له نه‌ته‌وه‌یی بوون ده‌كه‌وێت ، به‌ڵام دیدگه‌كانى دیكه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و له‌لاى ( هۆبزارم ، ئه‌رنست ، گلینه‌ر ، ئه‌رنست رینا ، تۆ درۆف ، ئالان تورین و به‌ندێكت ئه‌ندرسۆن ) بڕوایان وایه كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌توانن به كاریگه‌رى خۆیان له پێكهێنه‌ره‌كانى دیكه هه‌قى ئه‌و پێكهێنه‌ره غایبه بكه‌نه‌وه .
به‌ڵام هه‌ردوو ئاستى ( 1 )و ( 2 ) له میتۆده‌ى كه ئێمه باسى ده‌كیه‌ن و دوو ئاستى بابه‌تین و ڕابردووى نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن ، نه‌ك لایه‌نى ( خودى) و ڕه‌هه‌ندى ( ئاینده‌ی) ئه‌وان ، بۆیه پێویستمان ده‌بێت بچینه ئاستى لێكدانه‌وه‌ى خودیی یان ڕوو به ئاینده .
سێیه‌م : ئاستى لێكدانه‌وه‌ى ( خودى ) یان ( ئاینده) بۆ شاره‌زا بوون و ناسینى نه‌ته‌وه و بزاڤه‌كانى نه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ، كه له ئێتا به‌دواوه نه‌ته‌وه چى ده‌كات و چۆن له‌و ئاسته‌دا خۆى ده‌سه‌لمێنێ و به‌رده‌وام ده‌بێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سىَ دیگاى گرنگ و كاریگه‌رمان دێته‌ڕێ بۆ شیكردنه‌وه‌ى ئاستى خودى ، و ئاینده‌یی نه‌ته‌وه .
ئه‌رنستۆینان : نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكى به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه .
ئه‌رنست گلینه‌ر : نه‌ته‌وه فه‌رهه‌نگ و ئیراده‌یه ، كه ئاشكرایه فه‌رهه‌نگ هی ڕابردووه و ئیراده ڕووى له ئاینده‌یه .
ئۆتر پاوه‌ر : نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بێت ده‌ربرشین بێت له ڕاستینه‌ى بزووتنه‌وه و پێداویستى یه‌كانى خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كان .
چواره‌م : تێكه‌ڵاوكردنى هه‌ردوو لایه‌نى بابه‌تى و خودى و هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندى و ڕابردوو و ئاینده ده‌بێته ئاستێكى دیكه له نه‌ته‌وایه‌تى كه پێآ ده‌وترێت ( نه‌ته‌وه‌یی بوون ) هه‌ر له خودى مێژووى نه‌ته‌وه‌كاندا دوو ڕه‌هه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ، كه یه‌كێكیان نه‌ته‌وه‌بوونى ڕابردووه كه له‌سه‌ر بناغه‌ى مێژوو ، فه‌رهه‌نگ و نه‌ژاد ، حاڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی بوون بنیات ده‌نێت ، ئه‌م ڕه‌هه‌نده هه‌تا دێته به‌ره‌و لاواز و پووكانه‌وه ده‌چێت و ڕه‌هه‌ندى دووه‌م یان مۆدێلى دووه‌م ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یی بوونى شارستانى و له‌سه‌ر بناغه‌ى مافى هاوڵاتیان و تاكه‌كانى ناوكۆمه‌ڵ .
پێنجه‌م : ئاستى گرنگ و هه‌ره كاریگه‌رى لێكدانه‌وه‌ى ناسیۆنالیزم و چاره‌سه‌رى پرسى نه‌ته‌وایه‌تى و مه‌سه‌له‌ى چاره‌سه‌رى ده‌ستورى و سیاسییه ، واته ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات ، هه‌ندێك پێیان وایه كه ته‌نها ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت نه‌ته‌وایه‌تى چاره‌سه‌ر بكات ، یان شێوه‌ى كلاسیكى و مێژووى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى نه‌توایه‌تى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى نیشتمانىییه یان ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییه .,
به‌ڵام دیدگاى دیكه‌ى وا هه‌یه كه ده‌ڵێن : شێوه‌یه‌ك یان چاره‌سه‌رێكى ده‌ستورى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه یان بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه دابنرێت كه خۆیان وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌ناسێن ، ئه‌م دیده كه هى ( بریجینسكى) یه ته‌نها به چاره‌سه‌رى ده‌وڵه‌تى پابه‌ند نابێت ، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى ئۆتۆنۆمى ، فیدڕالى یان چاره‌سه‌رى هاوڵاتى به شێوه‌ى یاسایی و ده‌ستور و ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ، به‌ڵام به گشتى له هه‌ردوو ئاستى ده‌وڵه‌تى یان ده‌ستوورى باشترین چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بێته چاره‌سه‌رى ده‌ستوورى .
شه‌شه‌م : هه‌ر وه‌كو چۆن نه‌ته‌وایه‌تى دیارده‌یه‌كى مێژووییه و كاریگه‌رى كۆڕانكارى مێژوویی بڕیار ده‌رده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه یان ده‌وڵه‌تى نیشتمانیش ده‌بێته دیارده‌یه‌كى مێژووى شوێنى خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌تى هاوڵاتى ، له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ماف و ئه‌ركى تاك و هاوڵاتى ده‌بێته زه‌مینه و سه‌رچاوه‌ى ڕه‌واى ماف و ئازادیی و به‌رده‌وام بوونى ده‌ووڵه‌ته‌كانى بناغه‌ی ڕه‌وایی نه‌ته‌وایه‌تى یان نیشتمانى به‌ره‌و لاواز بوون یان نه‌كات ده‌چێت .
كاریگه‌رى جیهانى و به‌رژه‌وه‌ندى جیهنگه‌رایی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و وڵاته‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌و ئاستانه‌ى كه نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانى ده‌خاته ژێر كاریگه‌رى و لێكدانه‌وه‌ى خۆیه‌وه ، ئه‌م ئاستانه‌ى باسمان كرد كه ناسین و شاره‌زا بوونى ئێمه له‌و ڕه‌هه‌ندانه‌دا به‌یان ده‌كات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین شیكردنه‌ه‌كانمان بۆ بزاڤه‌كانى نه‌ته‌وایه‌تى و به‌رده‌وامى و مێژووى ئه‌و دیارده‌یه‌ش هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه باشتر ڕۆشن ده‌كرێته‌وه.
+ هه‌موو ئه‌و نه‌توانه‌ى كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه یان نیشتمانیان دروست نه‌كردووه یان تا ئێستا پرسى نه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ، بێگومان كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته به‌ر پرسیاره‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه ماناى نه‌بوونى پرۆژه‌ى ناسیۆنالیستى نییه ، مادام ناسیۆنالیزم په‌یامێكى فه‌لسه‌فى دابڕاونییه له ژیانى كۆمه‌ڵگاكان ، هه‌ر له‌و ڕووانگه‌یه‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌كانىه دیكه یان كورده‌كان بزاڤىنه‌ته‌وه‌ییان ده‌ست پێ كردووه هه‌ندێك لێكۆڵیار و میژوو ناس ده‌ڵێن له دواى میسر پڕۆژه‌ى ناسیۆنالیستى كورد له ناو ئیمپراتیۆرییه‌تى عوسمانی‌دا دوه‌مین بزاڤى نه‌ته‌وه‌یی بووه بۆ ڕزگارى و دروستكردنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ، مێژوونوسانى كورد و ڕۆژهه‌ڵاتناس و كورد ناسه‌كان بڕوایان وایه كه سه‌ره‌تایی بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سه‌ر ده‌ستى به‌درخان پاشا ده‌ست پێ ده‌كات .
به‌درخان له ساڵى 1821 به فه‌رمانى سوڵتانى عوسمانى ده‌كرێته میرى بۆتان و ئه‌و میر نشینه به‌ڕابه‌رى به‌درخان هه‌تا ساڵى 1843 سه‌ره‌تایی بزوتنه‌وه‌ى ناسۆنالیستى كورده ده‌ست پێ ده‌كات و هێزه‌كانى كورد چوارچێوه‌ى ده‌سه‌لاتى به‌درخانه‌وه ، به‌درخانیش له قه‌بى ( پاشا) له جیاتى ( میر ) بۆ خۆى داده‌نێت و ده‌ڵێت : ( من پاشاى وڵاتى خۆم ، هه‌ر چه‌نده له سوڵتانى عوسمانى بێهێزێترم ، به‌ڵام له‌و به‌شه‌ره‌ف ترم ) ئه‌م وته به ناو بتنگه چه‌ند ده‌لاله‌تى گرنگى تێدایه ، كه ئه‌مانه‌یه :
یه‌كه‌م : به‌درخان پاشایی وڵاتى خۆیه‌تى ، نه‌كمیر مینشێك ، وشه‌كانى ( پاشا ) و ( وڵات ) و هێمایه‌كى ڕاسته‌وخۆیه بۆ پێكهێنانى وڵاێكى سه‌ر به‌خۆ نه‌ك میر نشینى وابه‌سته .
دووه‌م :
كه ده‌ڵێت له سوڵتانى عوسمانى به‌شه‌رف ترم ، ئه‌م قسه‌یه له‌م كاته‌دا هێز و جورئه‌تێكى زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر بووه ، چونكه سوڵتانى عوسمانى به خه‌لیفه‌ى موسوڵمانان دا ده‌نرا قسه‌ى وا به‌و ئازایه‌تییه زۆر ده‌ویست و به هه‌ر حاڵ ئه‌مه له‌و كاته‌دا بڕیارى ته‌واوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌درخان ده‌یه‌وێت پیرۆزیی ئاینى بۆخۆى بگه‌ڕێنێته‌و .
چونكه یه‌كێكى دیكه له كاره‌كانى ناو كوردستان ئه‌وه بووه كه وتارى نوێژى هه‌ینى به‌ناوى به‌درخانه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه واتا له دواى پارانه‌وه و ستایشى خودا و سه‌لاوات له دیارى پێغه‌مبه‌را و پیاو چاكان ، ناوى سوڵتانى عوسمانى نه‌ده‌هێنرا ، به‌ڵكو ناوى به‌درخان به پیرۆزى ده‌هات ، زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه به‌درخان وه‌ك پیاوێكى پایه‌دارى ئاینى مه‌زن لاناو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا حسابى زۆرى بۆ ده‌كرا ، ئه‌م هه‌وڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كارێكى گرنگ داده‌نرا ، چونكه هه‌وڵدانه بۆ گوێزانه‌وه‌ى پیرۆزی ئاینى و له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بۆ ناو كورد .
به‌درخان سكه‌ى پاره‌ى تایبه‌تى لىَ دا‌و به پاره‌ى ئه‌و ساى عوسمانى ڕ‌ازى نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ڕه‌هه‌ند و ده‌سكه‌وتێكى گرنگى به‌درخان و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، كریس كۆچێرا له كتێبى یه‌كه‌مى خۆیدا ( بزتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد ) ده‌ڵێت : زۆربه‌ى ئاگاداران و سه‌رچاوه‌كانیان ده‌یانوت : كه پاره‌ى به‌درخان له حساب نه‌ده‌هات ئه‌مه‌ش ئیتماژه‌یه‌كى گرنگه بۆ بوونى پاره و سه‌رمایه له كوردستان و ده‌سه‌ڵاتى كوردیش به سازدنى سكه‌ى تایبه‌تى ده‌یوست خاوه‌نى بازاڕێكى تایبه‌تى و نیشتمانى بێت له كوردستان .
ده‌سه‌ڵاتى كوردى به‌سه‌ركردایه‌تى به‌درخان پاشا ئاڵاى كوردستانى هه‌ڵكرد و قه‌ڵه‌مڕه‌وى سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراند و كاریگه‌رى به یاساكانى عوسمانى نه‌كردوو ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت و ڕه‌وشتێكى تازه‌ى بۆ هاوڵاتى بوون دامه‌زراند ، له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانی‌دا سیاسه‌تى هه‌ڵاواردن و پله‌ى به‌ندى جیاوازى بۆ دانیشتوان به‌كار ده‌هات ، كه به‌م جۆره بوو: موسڵمان به پله‌ى یه‌ك ، مه‌سیحى به پله‌ى دوو و جوله‌كه‌كانیش وه‌ك هاوڵاتى پله‌ى سىَ ئه‌ژمار ده‌كران و ته‌نانه‌ت ده‌بوایه جل و به‌رگ و نیشانه‌ى جیاكه‌ره‌وه‌شیان هه‌بووایه ، به‌ڵام به‌درخان پاشا له قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆیدا یاسایه‌كى ڕاگه‌یاند كه به پێى ئه‌و یاسایه هه‌موو دانیشتوان هاوڵاتى پله یه‌كن و جیاوازى له نێوانیاندا نییه .
ئه‌مه هه‌وڵێكى گرنگ و سه‌رتایی بوو به پێوه‌رى ئه‌وسا بۆ نزیكم كردنه‌وه‌ى مافه‌كانى هاوڵاتى له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى نه‌ته‌وه‌ییدا ، ڕه‌هه‌نده‌كانى باڤى به‌درخان و ده‌ستكه‌وته‌كانى ناسیۆنالیزمى كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا به كورتى ئه‌مانه بوون : ڕزگاركردنى به‌شى هه‌ره زۆرى كوردستان و ڕاگه‌یاندنى وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ به ناوى كوردستان ، هه‌ڵكردنى ئاڵاى تایبت به كوردستان ، لێدانى سكه‌ى پاره‌ى تایبه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ى ئابورى و بازاڕى كوردستان ، كارنه‌كردن به سیاسه‌ت و یاساكانى عوسمانى و بڕیاردان .
له یاسایی تایبه‌تى بۆ وڵات و كاركردن به سیاسه‌تى هاوڵاتى به شێوه‌ى یه‌كسان بۆ هه‌موو دانیشتوانى كوردستان .
یه‌كێك له ئاماژه گرنگه‌كان و ڕه‌هه‌نده كاریگه‌ره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى به‌درخان ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر زووه‌دا ( 1843) ده‌ستى پێكردووه و كورد زۆر زوو كه‌وته خۆ بۆ سه‌ره‌تاكانى بزاڤى ناسیۆنالیستى ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانین كه هیچ كام له نه‌ته‌وه و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى عوسمانى و قاجاری پێش كورد ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه ، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو بزوتنه‌وه گه‌وره‌كه‌ى ناسیۆنالیستى ئه‌ڵمان و ئیتالیش له ڕووى كاته‌وه ده‌كه‌ونه دواى بزوتنه‌وه‌ى به‌درخان .
چونكه ئیتاڵییه‌كان له ساڵانى 1850 به دواوه ئه‌ڵمانیه‌كان له ساڵانى 1860 و دواتر ده‌ستیان كرد به سازدانى بزوتنه‌وه‌ى نماسیۆنالیستى و دواتر سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن و دامه‌زرندن و یه‌كبوونى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی یان چه‌مكى ( ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه) به هى ئه‌وان و به مۆدێلى ئه‌ڵمان – ئیتاڵی ناسرا ، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی یان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نوێ له‌سه‌ر بنه‌مایی فه‌رهه‌نگ ، نه‌ژاد و نه‌ته‌وه كه ده‌بێته ناسینالیزمى مێژوویی ، ته‌نها وڵاتانى به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا ، ئه‌مریكا له پێش بزوتنه‌وه‌ى به‌دخان و به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و دروستكردنى ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بناغه‌ى ڕه‌وایی نیشتمان و ( هاوڵاتى ) كه بۆ مۆدێلى ( ئه‌مریكى و فه‌ره‌نسى) ده‌ناسرێت
له چاره‌سه‌رى هاوڵاتیدا هه‌موو كێشه‌كانى نه‌ژاد و فه‌رهه‌نگ ونه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌بىَ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌وانه بكرێته چوار چێوه‌ى ڕه‌وایی ده‌وڵه‌تى نوێ .
گه‌وره‌ترین هۆكارى شكستى به‌درخان و بزاڤه‌كانى دیكه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كورد له پاشتریش ، ئه‌وه بوو كه ڕه‌وش و به‌رژه‌وه‌ندى جیهانى و هێزگه‌ه‌وره‌كانى ئه‌سا واتا ( به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نا ، ڕوسیا ، نه‌مسا ، مه‌جه‌ر ، فه‌ره‌نسا ، ئه‌مریكا، ئێران ) واى پێویست ده‌كرد كه ئیمپراتریایه‌كى لاوازى عوسمانى پان و به‌رین هه‌بێت و ئه‌مانه به ئاره‌زووى خۆیان ته‌راتێنى تیا بكه‌ن ، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكى لاوى به‌هَز له كوردستان دابمه‌زرێت و له به‌شێك له خاكى عوسمانی‌دا ڕێگربێت له داگیر كارى و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان ، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ڕاسته‌وخۆیان ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تى عوسمانىیان دا‌و له دژى به‌درخان جه‌نگان و دیاره به‌درخان كۆمه‌نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌ییه نایه‌ت ، هه‌ر وه‌ك چۆن شۆڕشى ئه‌یلول له ساڵى 1975 له ئه‌نجامى پلانى نَو ده‌وڵه‌تى و ئیقلیمى توشى شكست و كاره‌سات بوو .
هۆكارى دووه‌م : بونى خیانه‌ت و پلانى ناوخۆ به تایبه‌تى له لایه‌ن یه‌زادن شێرى ئامۆزاى به‌درخان ، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانى سوپاى كورد بۆ ڕزگاركردنى كوردستان ، ئه‌و به قسه‌ى سوڵتانى عوسمانى له به‌درخان جیا بۆیه‌وه و دوایش چووه شه‌رى دژى كورد ، چونكه به‌ڵێنى ئه‌وه‌ی پێدابوو كه بكرێته میرى بۆتان له دواى شكست پێهێنانى به‌درخان ،هه‌ر چه‌نده یه‌زدان شێر له ساڵى 1853 هه‌مان بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕزگارى و جیابونه‌وه‌ى كوردستان ده‌ست پێكرد ، به‌ڵام ئه‌ویش شكستى خوارد .
هۆكارى سێیه‌م : سه‌رچاوه‌كانى مێژوو وا ده‌ڵێن كه به‌درخان پێش ئه‌وه‌ى كارى سه‌ربازى و ڕزگارى كوردستانى ده‌ست پێ بكردایه ، ده‌بوایه هه‌ڵمه‌تێكى سیاسى و دیپلۆماسى واى بكردایه كه هیچ نه‌بێت وڵاته گه‌وره‌كانى بىَ لایه‌ن بكردایه له نێو خۆى و عوسمانى .
ئه‌گه‌ر چى ئه‌و وڵاتانه بۆ ئه‌رمه‌نییه‌كان وایكرد ئه‌وان بكه‌ونه لایه‌نگرى عوسمانى و دژایه‌تى كورد و كوردیش نه‌یده‌توانى ده‌ره‌قه‌تى ئه‌و پلان و هێزه گه‌وره‌یه‌ى جیهان و ناوچه‌یی بێت .
وتار و بنه‌مایی به‌درخان بۆ بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالیستى كوردى نه‌ك ته‌نها به پێوه‌ره‌كانى ئه‌وكاته ، به‌ڵكو هه‌ندێكیان بۆ پێداویستى یه‌كانى ئێستاش هه‌ر ڕاست و دروستن ، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنى به‌درخان له مه‌یدانى سه‌ربازى و ڕوو به ڕوونه‌وه‌دا بوو ، نه‌ك له وتار و په‌یامێكدا وه‌ك هه‌ندێك له نوسه‌ران و ڕوناكبیران و سیاسییه‌كان ده‌ڵێن ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه له مێژوودا هێزێك یان نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن شاره‌وستانی و په‌یامى له‌به‌ر ده‌م هێزێكى داگیر كار و بىَ وتاردا شكست بخوات
نمونه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى شكستى یۆنانى خاوه‌ن شاره‌ستانی و فه‌لسه‌فه بوو له به‌رامبه‌ر هێرشى خێڵه‌كان به‌ر به‌ر یان شكستى ئیمپراتۆریاى عه‌باسى بوو له به‌غداد له‌سه‌رده‌ستى هێرشى مه‌غۆله وه‌حشى و بىَ په‌یام و شارستانیه‌كان ، گومان له بزاڤى ناسیۆنالیستى ته‌نها نابێت له‌و ئاسته‌دا بێت كه بۆچى ئه‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه سه‌رنه‌كه‌وتووه ، چونكه هه‌ر ئێستا زۆر نه‌ته‌وه‌ى دیكه‌ى بىَ ده‌وڵه‌تیش هه‌ن ، كه هێشتا پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌ییان به ئاكام گه‌یشتوو ، وه‌كو ئێرله‌ندا ، فه‌له‌ستین یان ئه‌مازیگه‌كانى باكورى ئه‌فریقا .
یه‌زادان شێر ( 1853 – 1857) و عوبه‌ید ولاى نه‌هرى ( 1877 – 1882) و شێخ مه‌حمود و سمكۆى شكاك به قۆناغى یه‌كه‌مى ناسیۆنالیزمى كوردى داده‌نرێت و له‌م قۆناغه‌دا دروشم و ئامانجى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كرێته په‌یام و به‌رنامه ، بێگومان ئه‌م تێگه‌یشتنه له ناسیۆنالیزم ده‌بێته باشترین تێگه‌یشتنى نمونه‌یی و مێژووى .
به‌ڵام پاش شكستى به‌رده‌وام و یه‌ك له دواى یه‌ك له ئه‌نجامى ئه‌وه‌هۆكارانه‌ى كه باسم كردن ، سه‌ردانى كورد له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئه‌م ئامانجه سه‌رانسه‌رییه به‌دى هاتنى له هه‌لومه‌رجێكى نێو ده‌وڵه‌تى ڕاسته‌وخۆ دژ به كور یان ناڕاسته‌وخۆ فه‌رامۆشكردنى ، كورد ، كارێكى ئاسان نییه و قۆناغى دووه‌مى ناسیۆنالیزمى كوردى ده‌ست پێده‌كات كه سه‌رده‌مى پاشه‌كشه و ڕازیبونه به چاره‌سه‌رى كاتى یان ناوچه‌یی یان جوزئى ، ئه‌م چاره‌سه‌ر و دروشمه خۆى له ڕیفرۆمى سیاسى ، مافى فه‌رهه‌نگى و زمانه‌وانى ، ئۆتۆنۆمبیدا و هه‌ندێك جار فیدڕاڵى داده‌بینێت وه‌كو پاشه‌كشه‌یه‌كى ناچار له داواكارى ده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌خۆ .
قۆناغى سێیه‌م : به‌بڕواى من له دواى ساڵى 1991 ده‌ست پێده‌كات و تا ڕاده‌یه‌ك هه‌لو مه‌رجى جیهانیش لایه‌نگر و یارمه‌تى ده‌رى كورده بۆ چاره‌سه‌رى كێشه نه‌ته‌وه‌یی واتا مافى كورد له‌و وڵاتانه‌دا كه كوردى تێدا ده‌ژى ، نه‌ك پشتوانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و جیا بونه‌وه ، ئێتا ده‌بینى دروشمى ، زۆربه‌ى پارته سیاسییه‌كان بووته چاره‌سه‌رى فیدراڵى و له هه‌موو پارچه‌كاندا و هه‌لو مه‌رج و به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیش ناكۆك نییه ، ئه‌گه‌ر یارمه‌تى ده‌ریش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ، تا ئێستا سێرێگا چاره بۆ پرسى نه‌ته‌وه‌كان په‌یدا بووه ، یه‌كه‌میان چاره‌سه‌رى ده‌وڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كه له مێژوودا به مۆدێلى ئه‌ڵمانى یان ئیتاڵى ناسراوه .
دووه‌م ڕێگا چاره‌ى (ئه‌مریكى – فه‌ره‌نسى ) كه بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى نوێیه‌له‌سه‌ر بناغه‌ى هاوڵاتى و به‌هه‌رمه‌ند بوونى هه‌موو ناسنامه ، نه‌ژادا و نه‌ته‌وه بێت وڵاتانى كه ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان تێدا كراوه و كێشه نه‌ته‌وه‌یی نه‌ماوه ، ده‌بنه زۆرینه‌ى ولاتانى جیهانى و سێیه‌م ڕێگایه‌كه ، كه ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌كان نه‌مێنێ و ئه‌وان مافى خۆیان بگه‌ن ، نه‌ك ته‌نها له ڕێگه‌ى ده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه دیدگاى كوردى بۆ ناسیۆنالیزم و ده‌بێته ڕوانگه‌یه‌كى واقعى و گونجاو له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى ئستاى دنیادا .
په‌یوه‌ندى نێوان ناسیۆنالیزم و سه‌رده‌م و كات ، دوو ئاستن له‌لایه‌ن بیریاران و مێژوو نوسانه‌وه باسكراوه ، یه‌كه‌م ناسیۆنالیزمێك كه پێى ده‌ڵێن نه‌توه‌خوازى مێژووى كه له‌سه‌ربناغه‌ى نه‌ژاد ، فه‌رهه‌نگ و زمان و مێژووى هه‌تا ئێتا یان هی ڕاردوو كارده‌كات ، ئه‌م ناسیۆنالزمه زیاتر ئیلهام له حاڵه‌تى نه‌ژادى وه‌رده‌گرێت و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى بۆ ولات و كۆمه‌ڵگه‌كان ساز كردووه .
جۆرى دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه پێى ئه‌ڵێن ناسیۆنالیزمى مه‌ده‌نى ، كه له‌سه‌ر بناغه‌ى چاره‌سه‌رى مافى نه‌ته‌وه و نه‌ژاده‌كان و به‌هره‌مه‌ندبوونى تاك و خه‌ڵكه له‌ستاندارى مافه‌كانى مرۆڤ ، ئه‌م جۆره‌یان به ته‌واوى جۆرێكى سكۆلار و هاوڵاتى و دیموكراسیه و هه‌تا بێت مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و ئه‌و هه‌نگاو ده‌نێت ، پڕۆژه‌ى ناسیۆنالیستى كورد له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا و هه‌ر ئێستاش ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه بكات :
1- پێداگرتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى پرسى نه‌ته‌وایه‌تى و نه‌هێشتنى هه‌لاواردن و چه‌وسانه‌وه له دژى كورد له‌سه‌ره‌تادا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كوردى تێدایه .
ئێستا كۆده‌نگیه‌كى ته‌واو هه‌یه له‌لایه‌ن بزاڤ و پارته كوردستانییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى فیدرالى له‌و وڵاتانه‌ى كه كوردى تێدایه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گونجاوه بۆ ئێستا ناسیۆنالیزمى كوردى .
2- پێداگرتن له‌سه‌ر دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و مافه‌كانى ژنان ، لاوان و مناڵان
3-پابه‌ند بوون به چاره‌سه‌رى جیای دین له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سكۆلار و هاوڵاتى .
4- گفت‌و گۆ كردن له‌گه‌ڵ هێزه جیهانیه‌كان و هێزه بڕیارده‌ره‌كان ( ئه‌مریكا ، فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانیا ، ڕوسیا ، چین و . هتد ..)
بۆ چاره‌سه‌رى جیهانى و ناوچه‌یی كێشه‌ى كوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌خۆیی نیشتمانى و هاوڵاتى له كوردستان ، نه‌ك ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی .